Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
ﺋﮫو ﺑﮫردەی وەﺳﺘﺎﮐﺎن ڕەﺗﯿﺎن ﮐﺮدەوە ﺑﻮو ﺑﮫ ﮔﺮﻧﮕﺘﺮﯾﻦ ﺑﮫردی ﺑﻨﺎﻏﮫ
THE UR BAN
ﭘﺎﺷﺎﯾﮫﺗﯽ ﺧﻮدا
MI N I S T R Y I NS T I TUT E ﺧﺰ ﻣﮫ ﺗﯽ WOR L D ,IMPAC T .I NC
ڕێﺒﮫری ڕاوێﮋﮐﺎر ﯾﮫﮐﮫی ۲ ﺧﻮدا ﻧﺎﺳﯽ و ﺋﺎﮐﺎرﻧﺎﺳﯽ
KURDISH SORANI
Capstone Curriculum
ڕ ێبە ر ی ڕ ا و ێژ کا ر
پاشایەتی خودا
یەکەی 2
خودا ناسی و ئاکار ناسی
پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت
پاشایەتی خودا دەستبەکاردەبێت
پاشایەتی خودا داگیرکاری دەکات
پاشایەتی خودا کامڵ دەکرێت
ئەم بەرنامەی خوێندنە لە ئەنجامی هەزاران کاتژمێری کارکردنە لەلایەن (پەیمانگای خزمەتی شاری) ( تی یو ئێم ئای) هەروەها نابێت بەرهەم بهێنرێتەوە بەبێ ڕەزامەندی گوزارشتکراوی ئەوان. (پەیمانگای خزمەتی شاری) پاڵپشتی هەموو ئەوانە دەکات کە حەزدەکەن ئەم بابەتانە بەکاربهێنن بۆ پێشخستنی پاشایەتی خودا، هەروەها مۆڵەتی بەدەستهێنەر بۆ بەرهەم هێنانەوەیان لەبەردەستە. تکایە لەگەڵ مامۆستاکەت دووپاتی بکەوە کە ئەم کتێبە بە گونجاوی مۆڵەتی دراوەتێ. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی (پەیمانگای خزمەتی شاری) بکە. www.tumi.org/license و www.tumi.org و بەرنامەی مۆڵەتپێدانی ئێمە سەردانی
ی کاپستۆن : ڕێبەری ڕاوێژکاری پاشایەتی خودا ٢ یەکەی ISBN: 978-1-62932-608-5 . (پەیمانگای خزمەتی شاری). هەموو مافەکان پارێزراون. ٢٠١٥ ،٢٠١٣ ،٢٠١١ ،٢٠٠٥ © .٢٠١٥ ، چاپی چوارەم ٢٠١٣ ، چاپی سێیەم ٢٠١١ ، چاپی دووەم ٢٠٠٥ چاپی یەکەم
کۆپیکردن، دووبارە دابەشکردن و/یا فرۆشتنی ئەم بابەتانە یا هەر گواستنەوەیەکی رێگەپێنەدراو، جگە لەوەی کە دەشێت بە گوزارشتکراوی یا بە نوسین لەلایەن پەخشەرەوە، قەدەغەیە. دەبێت داواکردن بۆ مۆڵەتوەرگرتن ١٩٧٦ ڕێگەی پێبدرێت لەلایەن فرمانی مافی کۆپیکردنی بکرێت. The Urban Ministry Institute, 3701 E, 13th Street, Wichita, KS 67208 : بە نوسین ئاراستەی (پەیمانگای خزمەتی شاری) خزمەتێکی کۆمپانیای (کارتێکردنی جیهان)ە کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر .Biblica, Inc ٢٠٢٠ ،٢٠١٦ ،٢٠١١ ،١٩٩٨ ©
ناوەڕۆک
کورتەی کۆرس دەربارەی مامۆستاکە پێشەکی بۆ یەکەکە پێداویستییەکانی کۆرس
3 5 7
١ وانەی
13
1
پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت
٢ وانەی
39
2
پاشایەتی خودا دەستبەکار دەبێت
٣ وانەی
69
3
پاشایەتی خودا داگیرکاری دەکات
٤ وانەی
97
4
پاشایەتی خودا کامڵ دەبێت
پاشکۆکان
137
ڕاوێژکردنی بەرنامەی خوێندنی کاپ ستۆن
293
١ تێبینییەکانی ڕاوێژکار بۆ وانەی
301
٢ تێبینیەکانی ڕاوێژکار بۆ وانەی
311
٣ تێبینیەکانی ڕاوێژکار بۆ وانەی
321
٤ تێبینیەکانی ڕاوێژکار بۆ وانەی
331
3 /
پا شا یە تی خو د ا
دەربارەی مامۆستاکە
ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ دێڤس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (پەیمانگای خزمەتی شاری) ە و جێگری باڵای سەرۆکی (کارتێکردنی جیهان)ە. ئەو چۆتە کۆلیجی ویتن و قوتابخانەی دەرچوانی ویتن، )١٩٨٨( هەروەها بە بەرزترین پلەی جیاکەرەوە دەرچووە لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسەکەی لەساڵی ) هەردووکیان، لە خوێندنی تایبەت بە کتێبی پیرۆز و خوداناسی ١٩٨٩( و ماستەرەکەی لەساڵی سیستماتیک، بەدوای یەکتردا. ئەو دکتۆرای بەدەستهێنا لە ئایندا (خودا ناسی و ئاکار ناسی) لە زانکۆی ئایۆوا، قوتابخانەی ئاین. وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگاکە و جێگری باڵای سەرۆکی کارتێکردنی جیان ئەو سەرپەرشتیاری ڕاهێنانی مژدەبەرانی شاری و چێنەرانی کڵێسا و قەشەی شارەکان دەکات هەروەها کارئاسانی دەکات بۆ هەلەکانی ڕاهێنانی کارکەرانی مەسیحی شاری لە مزگێنیدان، گەشەی کڵێسا و مژدەبردنە پێشەنگەکان. هەروەها ئەو ڕابەرایەتی بەرنامەکانی فێرکردنی دووری فراوانی پەیمانگاکە دەکات هەروەها کارئاسانی دەکات بۆ هەوڵەکانی گەشەی ڕابەرێتی بۆ ڕێکخراوەکان و تیرە ئاینییەکان وەک (هاوەڵێتی بەندیخانە)، (کڵێسای ئازادی ئینجیلی ئەمەریکا)، هەروەها ( کڵێسای خودا لەناو مەسیح) وەک وەرگری زۆرێک لە فێرکردن و خەڵاتی ئەکادیمی دکتۆر داڤیس خزمەتیکردووە وەک پڕۆفیسۆر و کارمەندی فێرکردن لە ژمارەیەک لە دامەزراوە نایابە ئەکادیمییەکان کاتێک وانەی کۆرسی وتۆتەوە لە ئاین وخودا ناسی و فەلسەفە و هەروەها خوێندنەکانی تایبەت بە کتێبی پیرۆز لە قوتابخانەکانی وەک کۆلیجی ویتن و زانکۆی سانت ئامبرۆس و قوتابخانەی دەرچوانی هۆستن بۆ خودا ناسی و زانکۆی ئایۆوا بۆ ئاین هەروەها پەیمانگای ڕۆبەرت ئی وێبەر بۆ خوێندنەکانی خواپەرستی. ئەو ژمارەیەک کتێب و بەرنامەی خوێندن و بابەتی خوێندنی نوسیوە بۆ ئەوەی ڕابەرانی شاری پڕ چەک بکات، لەناویاندا، بەرنامەی خوێندنی کاپ ستۆن، ڕێنمایی قوتابخانەی پەروەردەی دووری شانزە یەکەی بنچینەیی (پەیمانگای خزمەتی شاری) و ڕەگە پیرۆزەکان: کە (کتێبێکی بچوکە دەربارەی بەدەستهێنانەوەی نەریتە مەزنەکە)، کە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی چۆن کڵێسا شارییەکان دەتوانن نوێبکرێنەوە لەڕێگەی دووبارە دۆزینەوە باوەڕی ئۆرثۆدۆکسی مێژوویی، هەروەها (ڕەش پێست و مرۆڤ) : دووبارە دۆزینەوەی پاشا وەک سەرچاوە بۆ خودا ناسی و ئاکار ناسی ڕەش پێست. دکتۆر داڤیس لە وانەبێژی ئەکادیمیدا بەشداری کردووە وەک زنجیرەکانی (وانەی ستەیڵی)، کۆنفرانسەکانی نوێکردنەوە وەک گردبونەوەکانی (پارێزەرانی بەڵێن)، هەروەها کۆمەڵەکانی خودا ناسی وەک زنجیرەکانی پڕۆژەی خودا ناسی زیندو لە زانکۆی ڤێرجینیا. ئەو خەڵاتی هاوەڵێتی دەرچوانی جیاکەرەوەی وەرگرت لە زانکۆی کۆلیجی ئایۆوا بۆ زانستەکان و ئادابی لیبراڵی لە ساڵی . هەروەها دکتۆر داڤیس ئەندامی (کۆمەڵەی ئەدەبی تایبەت بە کتێبی پیرۆز)ە و (ئەکادیمیای ٢٠٠٩ ئەمەریکا بۆ ئاین)ە .
5 /
پا شا یە تی خو د ا
پێشەکی بۆ یەکەکە
سڵاو بەناوی بەهێزی عیسای مەسیح لە کۆی هەموو ئەو بابەتانەی بە وتار گوتراون و فێرکراون لەلایەن عیسای ناسیرە، هیچیان بەقەدەر بابەتی پاشایەتی خودا گرنگ نین. لێکۆڵەرانی پارێزگار و لیبراڵ هەردووکیان کۆکن کە بابەتی پەسەندی عیسا، ئەو دانەیەی کە زۆربەی جار بە وتار یا بەوانە فەرمویەتی، پاشایەتی خودایە. ئەوە پەیامی ڕزگاری ئەو بووە، ماستەر پلانی ئەو بووە، هەروەها خوداناسی دڵی ئەو بووە. بەداخەوە وادەردەکەوێت کڵێسای مۆدێرن گرنگی کەم بدات بەوەی کە عیسا بەگرنگترین شت ڕەچاویکردبوو لە خزمەتی مەسیحی و پێشبینیکەریەکەی خۆیدا. هیوای ئێمە ئەوەیە دڵی تۆ دەستی بەسەردا بگیرێت بە چیرۆکی پاشایەتییەکە – پاشاکە و پاشایەتییەکەی – هەروەها گرنگی خۆی ببینێت لە ژیانی خزمەت و قوتابیکردنی کەسی. سەرنج دەخاتە سەر خودا وەک پایەبەرزە پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت یەکەم وانە بەناوی سەروەرەکە. ئەوە گفتوگۆ دەکات چۆن سەروەری و سوڵتانی ڕەهای خودا بەرەنگاری دەکرێت لەلایەن شەیتان، فریشتەکانی خۆی، هەروەها یەکەم ژن و مێردە مرۆڤەکەوە، ئادەم و حەوا، لەڕێگەی بێ گوێیکردنی بەمەبەستەکەیان لەناو باخچەکەدا. ئەم یاخی بوونە ئەنجامی تراژیدیای بەرهەم هێنا لە جیهاندا، لە سروشتی مرۆڤدا، هەروەها ڕۆحی پیسی بەڕەڵاکردە جیهانەوە. بەڵام سەرەڕای یاخیبوونی ئێمە خودا پلانی هەیە هەموو ئاسمان و زەوی بگەڕێنێتەوە ژێر پاشایەتی خۆی، هەروەها دووبارە گەردوونێک دابمەزرێنێت کە تیایدا ناوی خۆی شکۆداربکرێت، هەروەها دادپەروەری و ئاشتی ئەو بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایی بکەن. ئێمە بەناو نیەتی خودا دەگەڕێین کە پاشایەتی خودا دەستبەکاردەبێت لە دووەم وانەی ئێمەدا بەناوی بۆ ڕیشەکێشکردنی هەموو بێ گوێیکردنێک و یاخیبونێکە لەئەنجامی (کەوتنەکە) – خودا دەبێت بە (جەنگاوەر) لەناو ئەم پاشایەتییە کەوتووەدا. خودا پەیمانی لەگەڵ ئیبراهیم بەست وەک بەڵێنە سەنگینەکەی بۆ هێنانی (نەوەیەک) کە لەڕێگای ئەوەوە سەروەری پاشایەتی دادپەروەری و شەلۆم بگەڕێتەوە بۆسەرزەوی. ئەم بەڵێنی پەیمانە لەگەڵ ئیسحاق و یاقوب نوێکرایەوە، بۆ نەتەوەی ئیسرائیل، بۆ هۆزی یەهودا، هەروەها لەکۆتاییدا بۆ خێزانی داود. لێرەدا ئێمە بە هێڵی تۆخ شوێن پێی بنچینەیەکانی مەسیح دەکەوین، بۆیە پاشایەتی خودا دەهێنرێتەوە ئەم جیهانە کەوتووە و نەفرەت کراو بە گوناهەیە. عیسای ناسیرە ئامادەبوونی هەستپێکراوی پاشایەتییەکەیە، لەگەڵ پیشاندانی پاشایەتی خودا بە بەرجەستەبوونی خودایی ئەو ، مردنی ئەو، هەستانەوەی ئەو، هەروەها بەرزکردنەوەی ئەو بۆ ئاسمان. پاشایەتی خودا کامڵ و پاشایەتی خودا داگیرکاری دەکات وانەی سێ و چوار مامەڵە دەکات لەگەڵ بەدوای یەکدا. ئێستا گەورەمان عیسا مرد، هەستێنرایەوە، هەروەها بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان، دەبێت پاشایەتی خودا لەسەرانسەری جیهان لەلایەن (کڵێسا)کەی ئەو بانگەوازی بۆدەکرێت. (کڵێسا)ی عیسای مەسیح شوێنی یا دۆخی ڕزگاری خودایە، ئامادەبوونی هێزپێدەری ڕۆحی پیرۆزە، هەروەها شەلۆمی پاشایەتی ڕاستەقینەیە، ئەو شوێنەیە کە ئامادەبوون و هێزی خودا بە ئازادی نیشاندەدرێت. پاشایەتی خودا بە هاتنی دووەمی عیسا کامڵ دەکرێت، کاتێک مردن، نەخۆشی، هەروەها هەموو
/ 6
پا شا یە تی خو د ا
بەدکارییەک دەوەستێنرێت، هەموو ئاسمان و زەوی نوێ دەکرێتەوە، هەروەها خودا دەبێت بە هەموو لەناو هەموان. چیرۆکی پاشایەتییەکە چیرۆکی عیسایە، هەروەها پلانی خودا بۆ گەڕاندنەوەی جیهانە بۆ ژێر فەرمانڕەوایی خۆی لەناو ئەودا. نوێژی ئێمە ئەوەیە خۆشەویستی و خزمەتی تۆ بۆ ئەو زۆربێت کاتێک (وشە)ی خودا لەسەر فەرمانڕەوایی هەتا هەتایی خودا دەخوێنیت! ئێمە ستایشی خودا دەکەین بۆ چیرۆکی پاشایەتییەکەی، هەروەها ستایشی ئارەزووی تۆ دەکەین وەک خوێندکارێکی (وشە پیرۆزەکە)ی ئەو!
ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس
7 /
پا شا یە تی خو د ا
پێداویستییەکانی کۆرس
• کتێبی پیرۆز (بۆ مەبەستی ئەم کۆرسە، دەبێت کتێبی پیرۆزەکەت وەرگێڕرانێک بێت [ بۆ نمونە، ئێن ئای ڤی، ئێن ئەی ئێس بی، ئاڕ ئێس ڤی، کەی جەی ڤی، ئێن کەی جەی ڤی، هتد]، شیکردنەوە نەبێت [ بۆ نمونە، کتێبی پیرۆزی زیندوو، پەیامەکە]) • هەموو یەکەیەکی کاپ ستۆن کتێبی خوێندنی ئەرک پێدانی هەیە کە لەسەرانسەری کۆرسەکە دەخوێنرێنەوە و گفتۆگۆیان لەسەر دەکرێت. ئێمە هانی تۆ دەدەین ئەمانە بخوێنیتەوە، بیریان لێبکەیتەوە، هەروەها وەڵامیان بدەیتەوە لەگەڵ پرۆفیسۆرەکانت، ڕاوێژکارەکانت، هەروەها هاو فێرخوازەکانت. لەبەر ئەوەی کتێبی خوێندنەکان بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر بەردەستن ( بۆ نمونە، لای پەخشەرەکە دەست ناکەون) ئێمە پارێزگاری دەکەین بە لیستی کتێبی خوێندنی www.tumi.org/books پێویستی کاپ ستۆن لە ماڵپەڕەکەماندا. تکایە سەردانی فەرمی
ئەو بابەت و کتێبانەی پێویستن
بکە بۆ بەدەستهێنانی لیستی هەنوکەی کتێبی خوێندنەکانی ئەم یەکەیە. • کاغەز و قەڵەم بۆ نوسینی تێبینی و تەواوکردنی ئەرکەکانی ناو پۆل
• .١٩٨٦ ، بیسلی موڕەی، جی. ئاڕ. عیسا و پاشایەتی خودا. خوڕێنی مەزن: ئێردمانس • لاد، جۆرج ئێڵدن. پرسیاری گرنگ دەربارەی پاشایەتی خودا. خوڕێنی مەزن: ئێردمانس .١٩٥٢ • .١٩٧٤ ، -----. ئامادەبوونی داهاتوو. خوڕێنی مەزن: ئێردمانس • سنایدەر، هاوارد ئەی. کۆمەڵگای پاشایەتی. بێستانی داونەرز: دەزگای چاپی ئینتەر .١٩٧٧ ، ڤارسیتی
خوێندنەوە پێشنیارکراوەکان
/ 8
پا شا یە تی خو د ا
کورتەی یەکەکانی پێوانە و پۆڵێنەکانی نمرە
پێداویستییەکانی کۆرس
خاڵ ٩٠ ٣٠٪....................................... ئامەدەبوون و بەشداریکردنی پۆل خاڵ ٣٠ ١٠٪......................................................... کورتە تاقیکردنەوە خاڵ ٤٥ ١٥٪....................................................... ئایەتەکانی یادەوەری خاڵ ٤٥ ١٥٪....................................................... پڕۆژەی لێکدانەوەیی خاڵ ٣٠ ١٠٪........................................................... پڕۆژەی خزمەت خاڵ ٣٠ ١٠٪......................................... خوێندنەوەکان و ئەرکەکانی ماڵ خاڵ ٣٠ ١٠٪...................................................... تاقیکردنەوەی کۆتایی خاڵ ٣٠٠ ١٠٠٪ تێکڕا
پێداویستییەکانی نمرە ئامادەبوون لە هەموو خولێکی پۆلدا پێداویستییەکی کۆرسە. ئامادەنەبوون کاردەکاتە سەر نمرەکەت. ئەگەر نەتوانرێت واز لە ئامادەنەبوون بهێنرێت، تکایە پێشوەخت ڕاوێژکارەکە ئاگادار بکەرەوە. ئەگەر تۆ وانەیەکت لەدەست بچێت ئەوە بەرپرسیارێتی خۆتە ئەو ئەرکانە بدۆزیتەوە کە لەدەستت چوون، هەروەها لەگەڵ ڕاوێژکارەکە قسەبکەیت دەربارەی ڕادستکردنی کاری دواکەوتوو. زۆربەی فێربونەکە ئەوەی پەیوەندی هەیە بەم کۆرسەوە لەڕێگای گفتوگۆوە ڕوودەدات. لەبەر ئەوە، داوا لە بەشداریکردنی چالاکانەی تۆ دەکرێت و لە هەموو خولێکی پۆلدا چاوەڕێی لێ دەکرێت. هەموو وانەیەک بە تاقیکردنەوەیەکی کورت دەست پێدەکات سەبارەت بیرۆکە بنەڕەتییەکانی دوا خول. باشترین ڕێگا بۆ ئامادەبوون بۆ کورتە تاقیکردنەوەکە بریتییە لە چاوپیاخشاندنەوەی بابەتی کتێبی کاری خوێندکار و تێبینییەکانی وانە کە لە دوا خولدا نوسراون. وشەدەرخ کراوەکە پێشینەیەکی ناوەندییە بۆ ژیانت و خزمەتەکەت وەک باوەڕدارێک و ڕابەرێک لەناو کڵێسای عیسای مەسیح. تا ڕادەیەک ئایەتی کەم هەیە، بەڵام لە ناوەڕۆکەکەیاندا گرنگن. چاوەڕێت لێ دەکرێت لە هەموو خولێکی وانە بەدەرخ (بەزارەکی یا نوسین) ئایەتەکان بۆ ڕاوێژکارەکەت بڵێیت. ). لەپێناو تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئەم ١٧ – ١٦ :٣ کە ئەوانی بۆ بانگ دەکات (دووەم تیمۆساوس کۆرسە دەبێت تۆ پارچەنوسراوێک هەڵبژێریت بۆ ئەنجامدانی خوێندنێکی ئیستقرایی کتێبی پیرۆز (واتا خوێندنی ڕوونکردنەوەیی) بەسەریەوە. دەبێت خوێندنەکە پێنج لاپەڕە لە خۆبگرێت بەدرێژی (بۆشایی هێڵ دوو ئەوەندە بێت، چاپکرابێت یا بە ڕێکوپێکی بەدەست نوسرابێت) هەروەها مامەڵەبکات لەگەڵ یەکێک لە چوار لایەنەکەی (وشەی)ی خودا کە لە چوار وانەکەی ئەم کۆرسە لەخۆگیراون. ئارەزوو و هیوای ئێمە ئەوەیە تۆ بە قووڵی بە توانای نوسراوی پیرۆز قایل بیت بۆ گۆڕان و بە کردارەکی کاربکاتە سەرژیانت و ژیانی ئەوانەی تۆ خزمەتیان دەکەیت. کاتێک تۆ بەناو کۆرسەکەدا دەڕۆیت، ئایەت) لەسەر بابەتێک کە تۆ ٩ – ٤ ئامادەبە بۆ دۆزینەوەی پارچەنوسراوێکی فراوانبوو (نزیکەی لەخۆگیراون، ١١ – ١٠ دەتەوێت زیاتر بەچڕی بیخوێنیت. وردەکارییەکانی پڕۆژەکە لە لاپەڕەی هەروەها لە خولی پێشەکی ئەم کۆرسە گفتوگۆیان لێ دەکرێت.
ئامدەبوون و بەشداریکردنی پۆل
کورتەتاقیکردنەوە
ئایەتەکانی یادەوەری
پڕۆژەی لێکدانەوەیی
9 /
پا شا یە تی خو د ا
چآوەڕێکردنی ئێمە ئەوەیە هەموو خوێندکارەکان فێرکردنەکانیان بە کردارەکی لە ژیانی خۆیان و بەرپرسیارێتی خزمەتەکانیان پەیڕەوبکەن. خوێندکارەکان بەرپرس دەبن لە گەشەپێدانی پڕۆژەیەکی خزمەت کە ئەو بنەمایانە دەبەستێتەوە کە لەگەڵ خزمەتی کردارەکیدا فێریانبوون. وردەکارییەکانی ئەم لەخۆگیراون، هەروەها لە خولی پێشەکی ئەم کۆرسە گفتوگۆیان لەسەردەکرێت. ١٢ پڕۆژەیە لە لاپەڕە ڕەنگە کاری ماڵ و پۆلی جۆراوجۆر بدرێت لەماوەی وانەکەدا لەلایەن ڕاوێژکارەکەتەوە یا لە کتێبی کاری خوێندکارەکەت نوسرابێت. ئەگەر تۆ هەر پرسیارێکت هەبێت دەربارەی ئەوەی چی پێویستە لەلایەن ئەمانەوە یا دەبێت کەی ئامادەبکرێن، تکایە پرسیار لە ڕاوێژکارەکەت بکە. ئەوە گرنگە کە خوێندکارەکە خوێندنەوە ئەرکپێدراوەکان بخوێنێتەوە لە کتێبی خوێندنەکەدا هەروەها لە (نوسراوە پیرۆزەکاندا) بۆ ئەوەی بۆ گفتوگۆی پۆل ئامادەبێت. تکایە « پەڕەی تەواوبونی خوێندنەوە» کەی کتێبی کاری خوێندکارەکەت هەموو هەفتەیەک پێشکەش بکە. ئازادی هەڵبژاردنت دەبێت بۆ وەرگرتنی تەواوکردنی سەرکەوتوانەی یەکەی خوێندن کاتێک خوێندنەوەی فراوانت ئەنجامداوە. لەکۆتایی کۆرسەکەدا، ڕاوێژکارەکەت تاقیکردنەوەیەکی کۆتاییت (کتێبی داخراو) پێ دەدات لە ماڵەوە تەواوبکرێت. پرسیارێکت لێ دەکرێت کە یارمەتیت دەدات بیربکەیتەوە لەو شتەی فێری بویت لە کۆرسەکەدا و چۆن ئەوە کاردەکاتە سەر ئەو ڕێگایەی دەربارەی خزمەتەکە بیردەکەیتەوە و کاردەکاتە سەر ئەو ڕێگەیەی پەیڕەوی خزمەکە دەکەیت. ڕاوێژکارەکەت بەرواری ئامادەکردن و زانیاری ترت پێ دەدات کاتێک تاقیکردنەوەی کۆتایی دابەش دەکرێت نمرەدانان لە کۆتایی خولەکەدا ئەم نمرانەی خوارەوە لەم وانەیەدا دەدرێن، هەروەها لە سەر هەموو تۆمارێکی خوێندکار دادەنرێن - کاری دەرچوو D - کاری بێ هاوتا A - کاری قبوڵ نەکراو F - کاری نایاب B - ناتەواو I - کاری قبوڵکراو C نمرەی پیت لەگەڵ هێمای کۆ و کەمی گونجاو دەدرێت بۆ هەر نمرەیەکی کۆتایی، هەروەها خاڵی نمرە بۆ نمرەکەت بۆ تێکڕای خاڵی نمرەی گشتیت ڕەچاودەکرێت . کاری درەنگی پاساو بۆ نەهێنراو یا پێشکەش نەکردنی ئەرکەکان کاردەکاتە سەر نمرەکەت، بۆیە تکایە پێشتر پلان دابنێ و ناکۆکییەکان بە مامۆستاکەت بگەیەنە.
پڕۆژەی خزمەت
ئەرکەکانی پۆل و ماڵ
خوێندنەوەکان
تاقیکردنەوەی کۆتایی ببە ماڵەوە
/ 1 0
پا شا یە تی خو د ا
پڕۆژەی لێکدانەوەیی کاپ ستۆن، داوا لەتۆ دەکرێت بانگکردن و گۆڕینی وەک بەشێک لە بەشداریکردنت لە یەکەی خوێندنی ڕوونکردنەوەیەک (خوێندنێکی ئیستقرایی) ئەنجام بدەیت لەسەر یەکێک لەم پارچە نوسراوانەی خوارەوە لە (وشەی خودا)دا. ٢٧ – ١٧ :١٠ مەرقۆس ٣٠ - ٢٢ :١٢ مەتا ٢٣ - ١٥ :١١ لوقا ٢١ – ١٦ :٤ لوقا ٩ - ١ :١١ ئیشایا ١٧ - ١٥ :١٨ لوقا مەبەستی ئەم پڕۆژەی لێکدانەوەییە بۆ ئەوەیە هەلێکت بداتێ لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل لەسەر پارچەنوسراوێکی سەرەکی بکەیت سەبارەت بە سروشت و کاری (وشەی خودا). کاتێک تۆ یەکێک لە دەقەکانی سەرەوە دەخوێنیت (یا دەقێک کە خۆت و ڕاوێژکارەکەت لەسەری ڕێک دەکەون کە ڕەنگە لە لیستەکەدا نەبێت)، هیوای ئێمە ئەوەیە تۆ بتوانیت ئەوە نیشانبدەیت چۆن ئەم پارچەنوسراوە گرنگی (وشەی خودا) ڕووناکدەکاتەوە یا ڕوونی دەکاتەوە بۆ ڕۆحانیەت و ژیانی ئێمە لە (کڵێسا). هەروەها ئێمە ئارەزوومان هەیە (ڕۆحەکە) ڕتێڕوانینت بداتێ لەسەر ئەوەی چۆن تۆ بتوانیت واتاکەی ڕاستەوخۆ ببەستیتەوە بە ژیانی قوتابێتی کەسی خۆت، هەروەها بیبەستیتەوە بە ئەو ڕۆڵی ڕابەرایەتی کە خودا لە ئێستادا بەتۆی داوە لە خزمەتەکەت و کڵێساکەتدا. ئەمە پڕۆژەی خوێندنی کتێبی پیرۆزە، هەروەها، لەپێناو ئەنجامدانی ڕوونکردنەوە، دەبێت تۆ پابەند بیت لە تێگەیشتنی واتای پارچەنوسراوەکە لە دەوروبەری خۆیدا. کاتێک تۆ دەزانیت ئەوە واتای چی بوو ، ئەو کاتە تۆ دەتوانیت ئەو بنەمایانە دەربهێنیت کە بەسەر هەمووماندا پەیڕەودەکرێن، پاشان ئەو بنەمایانە ببەستیتەوە بە ژیان. پرۆسەیەکی سادەی سێ هەنگاو دەتوانێت ڕێبەری تۆ بکات لە خوێندنە تایبەتەکەی تۆدا لەسەر پارچەنوسراوەکەی کتێبی پیرۆز. 1 . خودا چی بە خەڵکەکە دەفەرموو لە حاڵەتە بنەڕەتییەکەی دەقەکەدا؟ 2 . دەقەکە فێرکردن لەسەر چ بنەمایەک دەکات کە بۆ هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک ڕاستە لەناویدا ئەمڕۆش؟ 3 . (ڕۆحی پیرۆز) داوای چیم لێدەکات ئەنجامی بدەم بەم بنەمایە لێرە، ئەمڕۆ، لە ژیان و خزمەتەکەمدا؟ کاتێک تۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەت دایەوە لە خوێندنە تایبەتەکەتدا، ئەو کاتە تۆ ئامادەیت تێڕوانینەکانی 1 . لیستی ئەوە بنوسە کە باوەڕت پێی هەیە بیرۆکەی سەرەکی ئەو دەقەیە کە تۆ هەڵتبژاردووە. 2 . واتای پارچە نوسراوەکە کورتبکەرەوە (تۆ ڕەنگە ئەمە ئەنجام بدەیت لە دوو یا سێ پەرەگرافدا، یاخود، ئەگەر بەباشی دەزانی لێکۆڵینەوەی کورت بۆ ئایەت دوای ئایەت بنوسە لەسەر پارچەنوسراوەکە.) 3 . یەک بۆ سێ بنەمای سەرەکی یا تێڕوانین بەکورتی بنوسە کە ئەم دەقە دابینی دەکات لەسەر (وشەی خودا). خۆت بنوسیت بۆ ئەرکی نوسراوەکەت. ئێرە کورتەی نمونەیەکە بۆ نوسراوەکەت
مەبەست
کورتە و داڕشتن
1 1 /
پا شا یە تی خو د ا
4 . باسی ئەوە بکە چۆن یەک، هەندێک، یا هەموو بنەماکان پەیوەندیان هەیە بە یەکێک یا زیاتر لەمانەی خوارەوە:
ا. ڕۆحانی تایبەت و ڕێکردنت لەگەڵ مەسیح ب. ژیان و خزمەتی تۆ لەناو کڵێسا خۆجییەکتدا پ. چارەسەرەکان و بەرەنگارییەکان لەناو کەمینەکەت و کۆمەڵگای گشتی
وەک یاریدەدەر یا ڕێبەر، تکایە هەست بە ئازادی بکە تێکستی کۆرسەکان و/یا لێکدانەوەکان بخوێنیتەوە، هەروەها تێڕوانینەکانت لەسەریان بخەناو کارەکەت. دڵنیایی بکە کە تۆ متمانە دەدەیت بەکەسێک کە متمانە شایستەیەتی ئەگەر تێڕوانینەکانی کەسێکی تر وەربگریت یا لەسەر تێڕوانینی کەسێکی تر بنیادنان بکەیت. لە دەقەکەدا سەرچاوە، ژێرنووس، یا دواتێبینی بەکاربهێنە. بەهەر ) تەنیا یەک ڕێگا بەکاربهێنە ١ شێوەیەک تۆ ئاماژە بدەیت بە سەرچاوەکان قبوڵ کراودەبێت هەتاکو ) ئاماژە بەو شوێنە بدە کە بیرۆکەکانی ٢ بەشێوەیەکی نەگۆڕ لەسەرتاسەری نوسراوەکەتدا. هەروەها بەڵگەنامەکردنی کەسێکی تر بەکاردەهێنیت ، هەروەها ستایشیان دەکەیت. ( بۆ زانیاری زیاتر سەیری لە پاشکۆکەدا.) : ڕێبەرێک یارمەتیت دەدات ستایش بدەیت لەوشوێنەی ستایش دەدرێت بکە کارەکەت دڵنیایی بکە کاتێک پڕۆژەی لێکدانەوەییەکەت پێشکەش دەکرێت پڕۆژەکە ئەم پێوانانەی خوارەوە جێبەجێ بکات • ئەوە نوسراوە یا چاپکراوە بەشێوەیەک کە خوێندنەوەی ئاسان بێت • خوێندنی یەکێک لە پارچە نوسراوەکانی سەرەوەیە • لەکاتی خۆیدا پێشکەش دەکرێت (دواناکەوێت) • پێنج لاپەڕەیە بەدرێژی • ئەوە ئەو کورتەیە پەیڕەودەکات کەلەسەرەوە دراوە، بەڕوونی ڕێکخراوە بۆ خوێنەر شوێنی بکەوێت. • ئەوە نیشانی دەدات چۆن پارچەنوسراوەکە پەیوەندی هەیە بە ژیان و خزمەتی ئەمڕۆوە. ڕێگە مەدە ئەم ڕێنماییانە تۆ بترسێنن: ئەمە پڕۆژەیەکی خوێندنی کتێبی پیرۆزە! هەموو ئەوەی تۆ ، واتاکەیت خوێندووە پێویستت پێی هەیە لەم نوسراوە نیشانی بدەیت ئەوەیە تۆ پارچەنوسراوەکەت بە ژیان و بەستۆتەوە ، هەروەها ئەوانەت لێ دەرهێناوە ، چەند بنەمایەکی سەرەکیت کورتکردۆتەوە خزمەتەکەی خۆت ی هەموو نمرەکەت دەخاتە ڕوو، بۆیە دڵنیایی ١٥٪ خاڵە، هەروەها ٤٥ پڕۆژەی لێکدانەوەییەکە بەهای بکە پڕۆژەکەت بکەیت بە خوێندنێکی نایاب و زانیاری زۆر بدات لەسەر (وشەکە)
پلەدانان
/ 1 2
پا شا یە تی خو د ا
پڕۆژەی خزمەت وشەی خودا زیندووە و چالاکە خودی دڵی ژیانمان و قوڵایی بیرکردنەوەکانمان دەبڕێت (عیبرانییەکان ). یاقوبی نێردراو، جەخت دەکاتەوە لە پێویستی بوون بە بەکار لە (وشەی خودا) نەک تەنیا ١٢ :٤ گوێگر ، خۆمان هەڵخەڵەتێنین. ئێمە ئامۆژگاری دەکرێین (وشەکە) پەیڕەوبکەین، گوێ ڕایەڵی بین. ئەو پێشنیاردەکات گوێنەدان بەم فێرکردنە پلێکچواندنی کەسێکە کە سەیری ڕووی سروشتی خۆمان دەکەین لە ئاوێنەیەکدا پاشان لەبیرمان دەچێتەوە ئێمە کێین، هەروەها واتای ئێمە چییە. لەهەموو حاڵەتێکدا کەسی )٢٥ – ٢٢ :١ بەکاری (وشەی خودا) بەرەکەتدار دەکرێت لەو شتەی ئەنجامی دەدات. (یاقوب ئارەزووی دڵسۆزانەی ئێمە ئەوەیە تۆ فێرکردنەکەت بە شێوەیەکی کردارەکی پەیڕەوبکەیت و فێربوونەکەت بە ئەزمونی ڕاستەقینەو پێوستیەکان ببەستیتەوە لە ژیانی ڕۆژانەتدا، هەروەها لەناو خزمەتەکەت لەناو کڵێساکەت و لەڕێگای کڵێساکەتەوە. لەبەر ئەوە بەشی سەرەکی تەواوکردنی ئەم یەکەیە بۆ تۆ دەبێت بۆ دیزانکردنی پڕۆژەیەکی خزمەت تا یارمەتیت بدات باسی هەندێ لە تێڕوانین بکەیت ئەوانەی لەم کۆرسە لەگەڵ کەسانی تر فێریان بوویت. ڕێگای زۆر هەیە کە تۆ دەتوانیت ئەم پێداویستییەی خوێندنەت جێبەجێبکەیت. ڕەنگە تۆ بڕیاربدەیت خوێندنێکی کورت ئەنجامبدەیت دەربارەی تێڕوانینەکانت لەگەڵ تاکەکەسێک ، یا لەگەڵ پۆلێکی قوتابخانەی یەکشەمان ، گروپی گەنجان یا پێگەیشتووان یا خوێندنی کتێبی پیرۆز، یا تەنانەت لە هەندێ بۆنەی خزمەتدا. ئەوەی دەبێت تۆ ئەنجامی بدەیت ئەوەیە گفتوگۆی هەندێ لە تێڕوانینەکانت بکە کە لە پۆلەکەدا فێریان بوویت لەگەڵ گوێگرەکانتدا. (بەدڵنیاییەوە ڕەنگە تۆ بڕیاربدەیت باسی تێڕوانینەکان بکەیت ئەوانەی لە (پڕۆژەی لێکدانەوەییەکە)ت لەناو ئەم یەکەیە لەگەڵیان وەرتگرتوون) ئازاد بە لە هەستکردن بە نەرم بوون لە پڕۆژەکەتدا. وای لێ بکە داهێنەربێت و کۆتاییەکەی کراوەبێت. لەسەرەتای کۆرسەکە دەبێت تۆ بڕیاربدەیت لەسەر دۆخێک کە تیایدا باسی تێڕوانینەکانت دەکەیت ، هەروەها باسی ئەوانە لەگەڵ مامۆستاکەت دەکەیت. لەپێشەوە پلان دابنێ هەروەها دووربکەوە لە پەلەکردنی دوا خولەک بۆ هەڵبژاردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەت. پاش ئەوەی پلانەکەت جێبەجێکرد کورتەیەک یا هەڵسەنگاندنێکی کاتی باسکردنەکە لە یەک لاپەڕەدا بنوسە و پێشکەشی ڕاوێژکارەکەتی بکە. نمونەی کورتەی (پڕۆژەی خزمەتەکەت) وەک ئەمەی خوارەوەیە 1 . ناوی خۆت 2 . ئەو شوێنەی کە تۆ باست لێکردووە ، هەروەها ئەو گوێگرانەی کە تۆ بۆت باسکردوون 3 . کورتەیەکی پوختی ئەوەی چۆن کاتەکەت ڕۆیشت ، هەستت چۆن بوو، هەروەها چۆن ئەوان وەڵامیان دایەوە 4 . لە کاتەکەدا چی فێربوویت ی هەموو نمرەکە دەخاتە ڕوو، بۆیە ١٠٪ خاڵی هەیە هەروەها ٣٠ (پڕۆژەی خزمەتەکە) بەهای دڵنیایی بکە بەمتمانەوە باسی تێڕوانینەکەت بکەیت و کورتەکەت ڕوون بێت.
مەبەست
پلان دانان و کورتە
نمرەدانان
1 3 /
پا شا یە تی خو د ا
پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت
و ا نە ی 1
١ ٣٠١ پەڕە
بەخێربێیت بەناوی بەهێزی عیسای مەسیح! دوای خوێندنەوەت، خوێندنت، گفتوگۆکردنت، هەروەها کارپێکردنی بابەتەکانت لەم وانەیەدا، تۆ دەتوانیت: وەسفی ئەوە بکەیت چۆن خودا وەک یەزدان فەرمانڕەوایی بەسەر هەموواندا دەکات، بەڵام پاشایەتییەکەی بەرەنگاریکرا لەڕێگای یاخیبوونی شەیتانی لە ئاسمانەکان، هەروەها لەڕێگای یاخیبوونی خۆبەخشانە و بێ گوێیکردنی یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ لەسەر زەوی. ئەوە پیشانبدەیت چۆن ئەم بەرەنگارییە بووە ئەنجامی نەفرەت بەسەر بەدیهێنراوان، ڕۆیشتن بۆ مردن، هەروەها گەورەترینی هەموو تراژیدیاکانی مرۆڤ، کە کڵێسا ناویدەبات بە « کەوتن.» چۆن ئەم سەرپێچیکردنە لەلایەن شەیتان و یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ ئەنجامێکی تراژیدی sarx ، ) (جیهان kosmos : و گەندەڵیان بەرهەمهێنا لە سێ پانتایی کەسایەتی و بوونێتیدا (کاریگەری بەردەوام و ئاژاوەی یەکە kakos (جەستەیێتی سروشتی مرۆڤ)، هەروەها خراپەکە). بە دەرخ پارچە نوسراوێێک بڵێرەوە ئەوەی پەیوەندی هەیە بە بەرەنگاری پاشایەتی خودا. پاشایەتی یەزدان دەستنیشانکرا بخوێنەوە. ئایا خودا پێدەکەنێ؟ لە یەکێک لە سەرسوڕهێنترین دەقەکانی ١٢ – ١ :٢ زەبووری (نوسراوی پیرۆز) ئێمە لێرە ئارەزووی نەتەوەکە دەخوێنینەوە بۆ بەرهەڵستیکردنی پاشایەتی یەزدان و (یەکە دەستنیشانکراوەکەی). بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هەوڵە نەزۆکەی نەتەوەکان بۆ خۆ دەربازکردن لە فەرمانڕەوایی پاشایەتی خودا، نوسەری زەبوورەکان پێشنیاری ئەوە دەکات یەزدان بە هەوڵە بچوک و لاوازەکەیان پێدەکەنێت بۆ بەرهەڵستی کردنی فەرمانڕەوایەتیەکەی. لەڕاستیدا، یەزدان ئەوە دوپات دەکاتەوە ئەو پاشای خۆی لە سیۆن داناوە، شاخی پیرۆزی خۆی، هەروەها (کوڕەکەی) فەرمانڕەوایی دەکات بە بەرهەڵستی نەکراوی وەک گەورەی هەموان. دەستنیشانکراوەکەی یەزدان دەبێتە خاوەنی نەتەوەکان تا کۆتاییەکانی زەوی، هەروەها ئەو نەتەوە بەرهەڵستکارانە دەشکێنێت وەک گۆزەی قوڕ. نوسەری زەبوورەکان کۆتایی بەم بینینە گەورەیە دەهێنێت بە تکایەک بۆ پاشاکانی زەوی درکیان هەبێت و ئاگادارببنەوە. دەبوو ئەوان یەزدان بپەرستن وەک پاشا بەسەر هەموانەوە، هەروەها ڕێزی ڕاستی (کوڕەکە) بگرن بە ماچکردنی پێیەکانی، نەوەک غەزەب و توڕەیی ئەو بەرەڵاببێت کاتێک بە غەزەبی توندوتیژی ئەو بفەوتێن. با لەناخی دڵەوە لەگەڵ نوسەری زەبوورەکان کۆک بین لە ئایەتی .)١٢ :٢ : « خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەرئەو» (زەبوورەکان ١٢
مەبەستەکانی وانە
٢ ٣٠١ پەڕە
1
خواپەرستی
٣ ٣٠١ پەڕە
/ 1 4
پا شا یە تی خو د ا
پاش خوێندنەوە و/یا گۆرانی وتنی باوەڕنامەی نیسین (کەوتۆتە پاشکۆکە) ئەم نوێژانەی خوارەوە بڵێ: خودای ئەبەدی، باوکمان، ئێمە سوپاست دەکەین کە تۆ بەتەنیا خودایت، لەبەرزاییەوە لەسەرو ئاسمانەکان و زەوی فەرمانڕەوایی دەکەیت وەک خودای یەزدانی سەروەر. هەرچەندە پاشایەتی ڕاستودروستت لەلایەن فریشتەکان و ئادەمیزادەوە بەرهەڵستی کرا، بە (کوڕەکەی) خۆت تۆ پاشایەتی خۆت گەڕاندەوە، هەروەها زوو هەموو شتەکانی ئێرە لەسەر زەوی وەک ئەوەی ئاسمانی لێدەکەیت – هاوتا لەگەڵ ویستی پیرۆز و باشی خۆت. لەڕێگەی ئێمەوە شکۆداربە کاتێک ئێمە پاشایەتی ڕاستودروستی تۆ پەیڕەودەکەین لەناوەڕاستی گەلەکەت، (کڵێسا)، وەک شایەتییەک بۆ کۆمەڵگاکانمان و جیهانەکەمان. بەناوی عیسا، ئامین.
باوەڕنامەی نیسین و نوێژ
٤ ٣٠١ پەڕە
1
ئەم وانەیە تاقیکردنەوەی کورتی نییە
تاقیکردنەوەی کورت
ئەم وانەیە دەرخکردنی نوسراوی پیرۆزی نییە
چاوپیاخشاندنەوەی دەرخکردنی نوسراوی پیرۆز
ئەم وانەیە وادەی ئەرکەکانی نییە
وادەی ئەرکەکان
پەیوەندی
جیهانێکی بێ کۆنترۆڵ خۆت بهێنە بەرچاو قسە دەکەیت لەگەڵ یەکێک لە هاوسێکانت دەربارەی دۆخی ئێستای کۆمەڵگا و جیهان. چۆن تۆ وەڵامی هاوسێکەت دەدەیتەوە ئەگەر ئەم وتەیەی گوت: « لەو هەموو شتەی کە لەناو کۆمەڵگا دەیبینم ، هەروەها لەو هەموو دەرکەوتنانەی جیهانەوە، پێم وایە کە خودا، ئەگەر ئەو هەقیقی بێت کۆنترۆڵی نییە یاخود ناتوانێت مامەڵەبکات لەگەڵ ئاستی بەدکاری لەناو جیهاندا. هەمووشتێک هەڵدەوەشێن. ڕەنگە خودا نەتوانێت کۆنترۆڵی هەبێت – جیهان بەئاسایی زۆر تێکدراوە!» ئایا ئەم وتەیە گاڵتە بە بیرکردنەوەکەت دەکات؟ بۆچی یا بۆچی وانا؟ چۆن تۆ دەتوانیت وەڵامی یەکێک بدەیتەوە ئەوەی ئەم پێشنیارەی کردووە دەربارەی جیهانەکەمان لەمڕۆدا. بەڵگەی فەرمانڕەوایی خودا لەسەر زەوی لەکاتێکدا کتێبی پیرۆز فێرکردن دەکات کە خودا هەرە بەتوانایە، جیهان دەردەکەوێت بەتەواوی بێﺌاگا بێت لە هێز و شکۆی ئەو. پێنج هۆکار پێشکەش بکە بۆچی ئەوە واتای باش دەدات بڵێیت کە هەرچەندە جیهان دخولێتەوە بە نادادی، ستەم، هەروەها توندوتیژی، خودا هێشتا خودای هەرە بەتوانایە، لەکاتێکدا خاوەنی هەموو هێز و دەسەڵاتێکە، هەروەها کۆنترۆڵی تەواوی هەموو شتەکانی هەیە.
1
٥ ٣٠٢ پەڕە
2
1 5 /
پا شا یە تی خو د ا
ئەگەر خودا بە هەقیقی ئێمەی خۆشبویستایە. . . . خۆت بهێنە بەرچاو بانگ کراویت بۆ ماڵی خێزانێکی ئازیز کە کوڕەکەیان بەم دواییە کوژراوە بە تەقەکردنێکی ناپێویستی باند. کاتێک تۆ لەوێیت بۆ ئاسودەکردنی خێزانەکە، یەکێک لە ئەندامەکان لەبەردەم هەموو ئامادەبوان دەڵێت « ئەو ڕاستییەی کە ئەمە ڕوویدا ئەوە نیشاندەدات کە خودا بە هەقیقی ئێمەی خۆشناوێت. ئەگەر خودا ئێمەی خۆشبویستایە ، ئەم جۆرە شتانە هەرگیز ڕوویان نەدەدا. چۆن خودایەکی باش دەتوانێت ڕێگە بدات ئەم جۆرە شتە ڕووبدات بەسەر یەکێک ئەوەندە گەنج و ئەوەندە بێ تاوانە؟» وەڵامی تۆ بۆ ئەم و کەسانی تر چی دەبێت کە گوێبیستی ئەم تێبینیە بون لەئەنجامی تراژیدیایەکی وەها.
3
1
پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت ١ کەرتی ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس
ناوەڕۆک
خودا وەک یەزدان بەسەر هەموان فەرمانڕەوایی دەکات، بەڵام ئەم پاشایەتییە بەرەنگاریکرا لەڕێگای یاخیبوونی شەیتانی لە ئاسمانەکاندا، هەروەها لەڕێگەی یاخیبوونی خۆویستانە و بێ گوێی کردنی یەکەم ژن ومێردی مرۆڤ لەسەر زەوی. ئەم بەرەنگارییە بووە ئەنجامی نەفرەت بەسەر بەدیهێنراوان کاتێک بەرەو مردن و گەورەترین تراژیدیای مرۆڤ ڕۆیشت کە لەلایەن کڵێساوە ناوبرا بە « کەوتنەکە.» بۆ ئەوەیە توانا بدات بە تۆ پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت مەبەستی ئێمە بۆ ئەم یەکەم کەرتەی ببینیت کە: خودا پاشای سەروەرە لە گەردووندا سەروەری ئەو بەربەرکانی کرا لەلایەن شەیتان و فریشتەکانییەوە، هەروەها یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ، ئادەم و حەوا، لەڕێگای بێ گوێی کردنی بەئەنقەست لەناو باخچەکە. گوناهە لەجیهاندا ڕوودەدات لەڕێگای ئەم بەربەرەکانی کردنەی سەروەری خودا و پاشایەتییە کەسییەکەی. پلانی خودا بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئاسمان و زەوییە بۆ دەسەڵاتی پاشایەتی خۆی، هەروەها گەردوونێک دوبارە دابمەزرێنێت کە ناوی ئەو بەتەنیا شکۆداربکرێت ، هەروەها دادپەروەری و ئاشتی ئەو بۆ ئەبەد فەرمانڕەوایی بکەن.
1 کورتەی کەرتی
٦ ٣٠٢ پەڕە
/ 1 6
پا شا یە تی خو د ا
. خودای هەرە بەتوانا، خودای سیانەی پیرۆز لەیەکدا، ئەوەی ناوی یەهوایە (باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز)، I یەزدانی هەموانە.
١ کورتەی کەرتی ڤیدیۆیی
7 303 پەڕە
ا. خودا بەبێ پشت بەستن بەشتی تر بوونی هەیە، ژیانی لەناو خۆیدا هەیە و لەخۆیدا هەیە، ژیان لە کەس و بوونی خۆی وەردەگرێت
١٤ :٣ پەیدابوون
1 .
1
٢٦ :٥ یوحەنا
2 .
٢٥ :١٧ کردار
3 .
ب. خودای یەزدان بەدیهێنەر و خاوەنی هەموو شتەکانە
8 303 پەڕە
1 . لەهیچەوە
١ :١ پەیدابوون
2 .
١٣ - ١٠ :١ یەرمیا
3 .
4 . بەڕاستی، خودای سیانەی پیرۆز لەیەکدا یەزدانە؛ باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز ئەوەی وەک پاشا فەرمانڕەوایی دەکات، هەروەها هەموو شتەکانی بۆ شکۆی خۆی بەدیهێنا.
پ. سەروەری خودا لە کەسی خۆی ڕەگیداکوتیوە، هەروەها لە هەموو کارەکانیدا پیشاندراوە.
9 303 پەڕە
1 7 /
پا شا یە تی خو د ا
دکتۆر لویس چافەر، دامەزرێنەری پەیمانگای خوداناسی دالاس، هەروەها دکتۆر واڵڤورد لە کاتی قسەکردن بۆ سەروەری خودا پێشنیاردەکەن: . . . . سیفەتەکانی خودا ئەوە ڕووندەکەنەوە کە خودا باڵاترینە بەسەر هەمووانەوە. ئەو ڕادەستی هیچ هێزێکی تر یا دەسەڵاتێک یا شکۆیەکی تر نابێت، هەروەها ملکەچی هیچ ڕەهایەک نییە کە لەخۆی گەورەتر بێت. ئەو وێنەی بێخەوشییە بۆ پلەیەکی لەژمارە نەهاتوو لەهەموو لایەنێکی بوونیدا. ئەو هەرگیز سەریناسوڕمێت، نابەزێت یا گوماناوی نییە. بەڵام بەبێ بەقوربانیدانی دەسەڵاتی خۆی یا خستنەمەترسی بەدەستهێنانی کۆتایی ویستی بێ خەوشی خۆی، ئەوە خودای دڵخۆش کردووە پێوانەیەک لە ئازادی هەڵبژاردن بدات بە [ئادەمیزاد] {مرۆڤ}، هەروەها بۆ کارپێکردنی ئەم هەڵبژاردنە خودا [ئادەمیزاد] {مرۆڤی} بەرپرسیارکردووە. لویس سپێری چافەر و جۆن واڵڤورد. بیرۆکە سەرەکییەکانی کتێبی پیرۆز. .٤٢ . لاپەڕە ١٩٧٥ ، خوڕێنی مەزن: زۆندەرڤان
1
٣٥ - ٣٤ :٤ دانیال
1 .
2 . یەزدان خودایە، خودایەکی بێ خەوشە بەشێوەیەکی بێ سنور، ئەوەی شایانی ئەوەیە بیپەرستین و گوێڕایەڵی بین.
3 . پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت
لەلایەن دوژمنی کوشندەی ئادەمیزاد، شەیتان ا.
ب. لەلایەن یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ
. یاخی بوونی ئیبلیس (شەیتان) لە ئاسمانەکان واتای خراپترین بەرەنگاری و یەکەم بەرەنگاری خراپ بوو II بۆ سەروەری خودا لەناو گەردوندا
10 304 پەڕە
(ا) وەسفی شەیتان وەک ئیبلیس ، (کوڕی بەیانیان) لەلایەن پەیمانی کۆنەوە.
/ 1 8
پا شا یە تی خو د ا
1 . بکە ١٦ :١ بونەوەرێکی بەدیهێنراو، بەراوردی کۆلۆسی
2 . :٤ بونەوەرێکی کەسی ( تێبینی کەسایەتی ئەو بکە لە فریودانی عیسا، بەراوردی لوقا بکە ١٣ – ١
ب. بنەمای گشتگیری یاخیبونی شەیتان و ڕێبازی ڕۆح پیسی تایبەت بەکتێبی پیرۆز: بەرهەڵستی کردنی ویستی خودا لەڕێگای لووتبەرزی ، خۆ پلە بەرزکردنەوە، هەروەها ئاژاوە، ئیشایا ١٧ - ١٢ :١٤
1
1 . من سەردەکەومە سەرەوە بۆ ئاسمان
2 . من تەختی پاشایتیم بەرزدەکەمەوە بۆسەروو ئەستێرەکانی خودا
3 . لەسەر شاخی کۆمەڵەی نوێژکەران دادەنیشم لە دوورترین لایەکانی باکور.
4 . من بەرزدەبمەوە بۆ سەرەوە بۆ بەرزایی هەورەکان
5 . من وەک هەرە بەرزم لێ دێت.
١٧ :١٥ چارەنوسی ئیبلیس: ئایەتی
6 .
7 . پاڵنەری باڵای چالاکی شەیتانی: «من وەک هەرە بەرزم لێ دێت.»
: هاندان بۆ کارپێکردنی ئەم فەلسەفەیە ٣ ا. پەیدابوون
1 9 /
پا شا یە تی خو د ا
ب. تایبەتمەندیەکانی یاخیبوون
) توانای دابینکردنی پێویستییەکانی خود ١( ) پشت نەبەستن بە خودا ٢( ) پشت نەبەستن بە هێز یا کاریگەری دەرەکی ٣( ) خۆپەرستی ٤(
پ. لوتبەرزی شەیتان سەرەتای یاخی بوونە لە گەردوون، هەروەها هۆکاری ڕەهایە بۆ هەموو گوناهە و نادادپەروەریەکان
1
(پ) شەڕ لە ئاسمانەکان: گوناهەی شەیتان و زنجیرەی یاخی بوون
1 . ١٢ کەوتنی ژمارەیەکی زۆری فریشتەکان (واتا ڕۆح پیسەکان). چاوپیاخشانەدنەوەی
2 . فریودانی یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ لە باخچەکە.
٣ . پاشایەتی خودا بەرەنگاریکرا بە بێ گوێی کردنی ئادەم و حەوا: کەوتنەکە، پەیدابوون III
(ا) کەوتنی ئادەمیزاد لێک نادرێتەوە
1 . ئەوان بە بێ خەوشی و سەرسوڕهێنی دروستکران بێ تاوان بن، لەبەر ئەوە توانایان هەبوو هەڵبخەڵەتێنرێن.
2 . باری ئادەمیزاد پێش کەوتنەکە
ا. ئەوان بە هاوەڵی لەگەڵ خودا ژیان بۆ بڕێکی دیارینەکراوی کات
/ 2 0
پا شا یە تی خو د ا
ب. ئەوان لەژێر بەرەکەت و بایەخی خودا ژیان
پ. ئەوان دەسەڵاتیان پێدرا بەسەر بەدیهێنراوان و ناونانی بوونەوەرەکان
ت. ئەوان لەگەڵ خودا ڕێیان دەکرد بەهاوبەشی کردنی بیرو هەستەکانیان لە ژینگەیەکی بێخەوش کە کارتێکردنەکانی گوناهەی نەبوو.
1
ج. لەبەر ئەوەی بە بێتاوانی دروستکرابون ئەوان لە وێنەی خودا دروستکرابوون، کاتێک خاوەنی کەسایەتییەکی تەواو بوون، دەیانتوانی بڕیاری ڕەوشتبەرزی بدەن و شوێن ئاراستەکانی خودا بکەون.
٣ (ب) دیمەنی باخچەکە لە پەیدابوون
1 . تێبینی ئیبلیس بکە: ئەو چۆن وەسف دەکرێت؟
2 . ئاخاوتنی مارەکە لەگەڵ حەوا، دایکی هەموو زیندووەکان، سەبارەت بە داری ژیان
ا. سۆزی بەتینی شەیتان بۆ بەرهەڵستکردنی فەرمانڕەوایی خودا، پەیدابوون ٥ - ٤ :٣
٧ - ٦ :٣ ب. وەڵامی تراژیدیانەی ئافرەتەکە و پیاوەکە، پەیدابوون
3 . گەوهەری هەڵخەڵەتاندنی مارەکە: تێبینی هاوتەریبییەکە بکە لەگەڵ یەکەم یوحەنا ١٦ :٢
ا. بینی ئەوە باشە بۆ خواردن – هەوەسی جەستە
2 1 /
پا شا یە تی خو د ا
ب. خۆشە بۆ چاو – هەوەسی چاو
پ. هێز بۆ دروستکردنی دانایی – شانازی ژیان
٤ ؛ لوقا ١ ؛ مەرقۆس ٤ د. تێبینی هەمان هاوتەریب بکە لە تاقیکردنەوەکەی عیسا ، مەتا
(پ) ئەنجامی تراژیدیانەی گوناهەی ئادەم و حەوا: ژێردەستی، زۆرانگرتن و شەرم، خۆپەرستی، نامۆبوون هەروەها لەکۆتاییدا مردن
1
دەرئەنجام » خودای سیانەی پیرۆز لەیەکدا یەزدانی هەرە بەرزە، فەرمانڕەوایی بەسەر هەموواندا دەکات. » پاشایەتییەکەی بەرەنگاری دەکرێت لەڕێگای یاخیبونی شەیتانی لە ئاسمانەکاندا، هەروەها لەڕێگای یاخیبونی خۆویستانە و بێ گوێی کردنی یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ لەسەر زەوی
11 304 پەڕە
تکایە چەند کاتی بەردەستت هەیە وەریگرە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو پرسیارەکانی تر کە ڤیدیۆکە هێناویەتی. لەوەڵامەکانتدا ڕوون و کورت بە ، هەروەها لە هەر شوێنێک شیاوبوو (نوسراوی پیرۆز) بهێنەوە. 1 . کتێبی پیرۆز چۆن وەسفی پاشایەتی و فەرمانڕەوایی خودای هەرە بەتوانا لە گەردوندا دەکات؟ واتای زاراوەی « سەروەری» چییە؟ 2 . کاتێک خوداناسان دەڵێن خودای کتێبی پیرۆز « بەبێ پشت بەستن بە شتی تر بوونی هەیە» ئەوان مەبەستیان چییە؟ 3 . بۆچی ئەوە گرنگە بۆ ئێمە فێرکردن بکەین، کاتێک هاوڕێک بین لەگەڵ بانگەشەکانی خودی کتێبی پیرۆز، کە خودا جیهانی لەهیچەوە بەدیهێنا؟ 4 . بەگوێرەی (نوسراوی پیرۆز) سەروەری و فەرمانڕەوایی خودا تا چ ڕادەیەک لەسەرانسەری جیهان و گەردوون بڵاو دەبێتەوە؟ 5 . چۆن وەسفی «بنەما زاڵەکەی یاخی بوونی شەیتان» لەگەردووندا دەکەیت
١ ڕۆیشتن بۆ بابەتی
وەڵام و پرسیارەکانی قوتابی
12 305 پەڕە
/ 2 2
پا شا یە تی خو د ا
6 . چۆن ڤیدیۆکە وەسفی کارەکتەری « پاڵنەری هەرەبەرزی چالاکی شەیتان» دەکات؟ ئایا ئێوە کۆکن لەگەڵ ئەم وتەیە؟ بۆچی و بۆچی نا؟ 7 . یاخیبونی شەیتان کاری کردۆتە سەر دوو پانتایی ژیان لە گەردووندا. ئەوانە چین، لە ئەنجامدا چی ڕوویدا؟ 8 . چۆن دەتوانین کەوتنی ئادەمیزاد ڕوونبکەینەوە – چ هۆکارێک ئێمە دەتوانین بیدەین بۆ بڕیارەکەیان بۆ یاخی بوون دژی فەرمانڕەوایی و پاشایەتی خودای هەرە بەتوانا. 9 . چۆن فریودانی حەوا لەلایەن شەیتانەوە هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی چۆن یوحەنای نێردراو )١٦ :٢ وەسفی بەدکاری کردووە کە لەناو جیهاندا هەیە (بۆ نمونە یەکەم یوحەنا 1 0. ئەنجامی تراژیدیانەی یاخیبونی شەیتان لە ئاسمانەکان و بێ گوێی کردنی ئادەم و حەوا لە باخچەکە چی بوو؟ خودا ناسان چ زاراوەیکیان داناوە بۆ ئەم ڕووداوە ناخۆشە؟
1
پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت ٢ بەشی ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ. داڤیس
بێ گوێی کردنی شەیتان و یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ ئەنجامی تراژیدی و گەندەڵی بەرهەمهێنا لە سێ (واتا جەستەیی سروشتی مرۆڤ)، هەروەها sarx ،) (واتا جیهان kosmos : پانتایی کەسێتی هەبووندا (واتا کاریگەری و ئاژاوەی بەردەوامی یەکە بەدکارەکە) kakos مەبەستی ئێمە بۆ ئەم بەشی دووەمەی پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت بۆ ئەوەیە توانابدات بەتۆ ببینیت کە: • بێ گوێی کردنی شەیتان و یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ ئەنجامی تراژیدی و گەندەڵی لە سێ پانتاییدا بەرهەمهێنا. • وێنەی سیستەم و پێکهاتی ئێستای جیهانی یاخیبون و گوناهە نیشاندەدات. Kosmos • وێنەی جەستەیی و گوناهەیی سروشتی مرۆڤ نیشاندەدات لەگەڵ تاوانە خراوەپاڵەکەی Sarx و ئەنجامی مردنی ڕۆحی و بەدەنی. • وێنەی بەرەڵابوونی شەیتان و ڕۆحی پیس بۆناو پانتایی گەردوون و جیهان Kakos نیشاندەدات، لەگەڵ کۆنترۆڵ کردنی ژیان و پێکهاتەکانی مرۆڤ و یاریکردن پێیان لەڕێگەی هێزی بەدکاریەوە.
٢ کورتەی بەشی
13 305 پەڕە
2 3 /
پا شا یە تی خو د ا
: وشەیەکی یۆنانییە واتاکەی دەکاتە « سیستەم و پێکهاتی kosmos . (ئەنجامی یەکەم کەوتن) ، دەرکەوتنی I یاخیبون و گوناهەی جیهانی ئێستا.»
٢ کورتەی کەرتی ڤیدیۆیی
14 306 پەڕە
ی بەرهەمهێنا ، ئەو سیستەمە جیهانییە بێخوداییەی کە بەگوێرەی kosmos ) (ا) (کەوتنەکە بنەماکانی یاخیبون کاردەکات ئەوەی دایمەزراندووە.
1 . ئەوە لەژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی ئیبلیس کاردەکات، لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ١٠ - ٨ :٤ ئەو، مەتا
1
2 . ١٩ :٥ تەواوی جیهان لەژێر کۆنترۆڵی یەکە بەدکارەکەیە، یەکەم یوحەنا
3 . (ڕۆحی پیرۆز) ئەوەی لەناو باوەڕداراندا نیشتەجێیە گەورەترە لەو یەکەی (شەیتان) .٤- ١ :٤ کە لەجیهاندایە، یەکەم یوحەنا
(ب) شەیتان وەک دوژمنی سەرەکی خودا کۆنترۆڵی ئەم سیستەمی جیهانەی ئێستا دەکات لەڕێگەی چاوچنۆکی و هەوەسبازی و لوتبەرزیەوە.
1 . ناوچەیەکە پڕە لە یاخیبون، فریودان و نادادپەروەری
2 . سیستەمێکە لە ناکۆکی قوڵ و بەردەوامدایە لەگەڵ خودا
3 . پێکهاتنێکە کە خودا خۆی ڕۆژێک حوکمی دەدات و وێرانی دەکات
4 . ٤ :٤ قینی خودا لە سیستەمی جیهانی ئێستا ، یاقوب
(پ) هەرەمی دەسەڵاتی ئاسمانی و هێزەکان: پێکهاتەکان و هەرەمی دەسەڵاتی بەرهەڵستیکردن و گوناه
15 306 پەڕە
/ 2 4
پا شا یە تی خو د ا
1 . سستمی جیهانی ئێستا ملکەچی بەشداریکردن و دەستوەردانی هەرەمی دەسەڵاتی ئاسمانی و هێزە جۆراوجۆرەکانە.
2 . هێزە ڕۆحیەکانی تاریکی کاریگەرییان هەیە بۆ سەر کاروباری ئادەمیزاد و زیندوویان دەکەن
3 . تێبینی بەرهەڵستیکردنەکە بکە بەرامبەر نوێژەکەی دانیاڵ لەلایەن هێزەڕۆحییەکانەوە ١٠ :٩ لە دانیاڵ
1
: هەوەسبازی، چاوچنۆکی هەروەها لووتبەرزی، یەکەم kosmos (ت) پاڵنەری ڕۆحی بنەڕەتی ١٧ - ١٥ :٢ یوحەنا
1 . ڕاسپاردەکە بۆ قوتابیەکان: جیهانتان خۆش نەوێت یا ئەو شتانەی لەناویاندا هەیە.
ا. تێبینی ناکۆکیەکە بکە لەنێوان خودا و جیهاندا.
ب. ئەوانەی جیهانیان خۆشدەوێت خاوەنی خۆشەویستی خودا نین لەناو خۆیاندا.
2 . جیهان کورتکراوەتەوە: هەموو ئەو شتانەی لەناو جیهانن (هەوەسبازی جەستە، هەوەسبازی چاو، هەروەها لووتبەرزی ژیان) هی باوکی ئاسمانی نین بەڵکو هی سیستەمی خودی جیهانن.
3 . سیستەمی جیهان دەڕوات و نامێنێت، هەروەها هەوەس بازییەکانیشی.
4 . یەکەم کارتێکردنی سەرەکی یاخیبوون لە گەردووندا دەرکەوتنی ئەم سیستەمی جیهانە بوو لە هەوەس بازی ، لووتبەرزی و چاوچنۆکی.
2 5 /
پا شا یە تی خو د ا
: سوڕان و خولانی سروشتی مرۆڤ (لەئەنجامی سەرپێچیکردنی ئادەم). sarx . (دووەم ئەنجامی کەوتنەکە) II چوار لایەنی گوناه گرنگن بۆ تێبینیکردن.
16 306 پەڕە
(ا) گوناهەی کەسی: هەموو ئەوەی دەکرێت، بیریلێ دەکرێتەوە و دەگوترێت لەژیانماندا کە دژی کارەکتەری خودایە یا ناتوانێت هاوتا بێت لەگەڵ کارەکتەری خودا.
٢٣ :٣ ڕۆما
1 .
1
2 . نەبوونی هاوشیوەیی لەگەڵ کەسایەتی و ویستی خودا بەو کردارانەی ئەنجاممان داون یا نەمانتوانیوە ئەنجامیان بدەین.
3 . گوناهە وەک چووزەی بێ گوێی کردنی یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ ئەوانەی فەرمانڕەوایی خودایان ڕەتکردەوە.
ب. سروشتی گوناهە: « جەستە» ، واتا سروشتی گوناهەی ئادەمیزاد
١٩ :٥ ڕۆما
1 .
٣ :٢ ئەفەسۆس
2 .
3 . بەرهەڵستی کردنی ئادەم بەرامبەر فەرمانڕەوایی خودا سروشتێکی خراپ و چەپەڵی بۆ دابینکرد.
ا. منداڵانی ئادەم هاوبەشی تاوانەکەی و سروشتەکەی دەکەن.
ب. بێ گوێی کردنی ئادەم ئێستا ڕەنگدانەوەی هەیە لە ویست و ویژدان و هێزی تێگەیشتنمان.
/ 2 6
پا شا یە تی خو د ا
:٨ پ. (ڕۆحی پیرۆز) لەناو قوتابییەکەدا: هێزی زاڵ بوون بەسەر جەستەدا ، ڕۆما ٤ - ١
(پ) تاوان و گوناهی خراوەپاڵ: تاوانبار وەک تۆمەتبارکراو پاش ڕەچاوکردنی گوناهەی ئادەم. بکە). ١٨ – ١٢ :٥ چۆن؟ (سەیری ڕۆما
1 . . گوناهە دەچێتە ناو جیهانەوە لەڕێگەی یەک پیاوەوە، هەروەها مردنیش ١٢ :٥ ڕۆما لەڕێگەی گوناهەوە.
1
2 . . خەڵکی زۆردەمرێت بەهۆی سەرپێچی یەکێک، ئادەم. ١٥ :٥ ڕۆما
3 . . بەهۆی سەرپێچی یەکێک کە ئادەمە مردن فەرمانڕەوایی بەسەر هەموو ١٧ :٥ ڕۆما ئادەمیزاددا کرد لەڕێگەی گوناهەوە.
4 . . نەفرەتکردن ئەژماردەکرێت بەسەر هەموو ئادەمیزاددا لەڕێگای ١٨ :٥ ڕۆما سەرپێچیکردنی یەکێک کە ئادەمە.
5 . بەبیرکردنەوەی خودا تەواوی جیهان واتا جولەکەو ناجولەکە هەردووکیان .٢٢ :٣ و گەلاتیا ٩ :٣ ڕادەگەیەنرێن لەژێر گوناهەدا بن، نمونە ڕۆما
(ت) مردن، چوارەم و لایەنی کۆتایی کارتێکردنی گوناهە.
٢٣ :٦ ڕۆما
1 .
2 . مردنی بەدەنی و مردنی ڕۆحی
ا. یەکبوون نییە لەگەڵ خودا
2 7 /
پا شا یە تی خو د ا
ب. بڕاوەو جیاکراوەتەوە لە سەرچاوەی ژیان
3 . ٦ :١٤ پێویستی کڕینەوە : خوێنی ڕژاوی عیسای مەسیح، یوحەنا
: بەرەڵاکردنی ئیبلیس و ڕۆحە پیسەکانی لەناوەڕاستی kakos . سێیەم و وێرانکەرترین ئەنجامی کەوتنەکە، III جیهان
17 307 پەڕە
1
(ا) ڕاستییە سەرەتاییەکان دەربارەی (یەکە بەدکارەکە)
1 . ناتوانرێت هێزی کەسی ئیبلیس بخەمڵێنرێت.
١٤ :٢ ا. ئەو خاوەنی هێزی مردنە، عیبرانییەکان
ب. ئەو خاوەنی هێزی نەخۆشییە، وەک لە حاڵەتەکەی ئەیوب ڕوونکراوەتەوە، ئەیوب .٧ :٢
پ. توانای ئەو بۆ بەرهەڵستیکردنی گەلی خودا وەک لەبێژنگدانی پەترۆس وەک ٣١ :٢٢ گەنم، لوقا
2 . ئیبلیس بە ڕۆحە پیسەکان یارمەتی دەدرێت ئەوانەی ویستی ئەو جێبەجێدەکەن و خزمەتی دەکەن.
ا. ئەو لەهەموو شوێنێک ئامادەبوونی نییە، گەورەترین دەسەڵاتی نییە و هەمووشتێک نازانێت.
ب. لەڕێگەی نێردراوەکانیەوە ئەو دەتوانێت دەست لەهەموو بەشێکی جیهان بدات
/ 2 8
پا شا یە تی خو د ا
« کفرکەرە دژی خودا»: شەیتان کاردەکات وەک خەتاباری بتپەرستی و کفر. kakos (ب)
1 . سۆزێکی بەتینی نەخۆش بۆ ئەوەی خۆی بکات بە (هەرە بەرز)
١٤ - ١٢ :١٤ ئیشایا
2 .
3 . تامەزرۆییە شەیتانییەکان: ئارزوو بۆ شکۆ و حورمەت تەنیا بۆ خودا گونجاوە
1
4 . کاری شەیتان بەشێوەیەکی سەرەکی کفرە.
ا. بۆ شکۆی خودا دەگەڕێت بۆ خۆی.
ب. بەدوای حورمەتێک دەگەڕێت کە تەنیا بۆ خودا شیاوە.
5 . چۆن ئەم سۆزەبەتینە بۆ پلەی باڵا لەسەروو خودا بەدەست دەهێنرێت؟
« هەڵخەڵەتێنەری جیهانە»: شەیتان کاردەکات وەک ڕۆحێکی هەڵخەڵەتێنەر لەناو kakos (پ) نەتەوەکان.
1 . .٤ – ٣ :٤ وشەکانی پۆڵس لەناو دووەم کۆرنسۆس
.٤٤ :٨ وشەکانی عیسا لەناو یوحەنا
2 .
3 . کارتێکردنی توانای ئیبلیس بۆ درۆکردن.
2 9 /
پا شا یە تی خو د ا
ا. ئیبلیس باوکی (سەرچاوەی) هەموو درۆکانە.
ب. هەڵخەڵەتاندن چەقی چالاکیی شەیتانییە.
پ. هەموو فەلسەفە و ئاینە هەڵەکان لە چالاکی شیتانی و ڕۆحی پیسەوە سەرچاوەیان گرتووە.
1
«تاوانبارکەری براکانە»: کاری شەیتان وەک دوژمنی گەلی خودا. kakos (ت)
1 . ئەو دەگەڕێت بۆئەوەی ڕاستەوخۆ کاربکاتە سەر مەسیحییەکان، بەڵام دەتوانێت کاریگەریانە بەرهەڵستی بکات.
١١ - ٩ :١٢ ا. بەخوێنی بەرخەکە، ئاشکراکردن
١٨ - ١٠ :٦ ب. بە زرێی خودا، ئەفەسۆس
١٧ - ١٦ :٦ پ. بەباوەڕ بە وشەی خودا (واتا قەڵغانی باوەڕ) ، ئەفەسۆس
2 . بەراورد کردنی هێز و کارتێکردنی ئیبلیس بەسەر کەسە ونبووەکان و ڕزگارکراوەکان
ا. ستەم و ورەدابەزاندنی کەسە ڕزگارکراوەکان
ب. هەرگیز نیشتەجێ نابێت لەناو کەسە ڕزگارکراوەکان و بەسەریاندا زاڵنابێت، ٢ - ١ :٢ یەکەم یوحەنا
3 . ١١ - ٩ :١٢ کاری تۆمەتبارکردنی ئیبلیس، ئاشکراکردن
/ 3 0
پا شا یە تی خو د ا
4 . دژە ژەهری تاوانبارکردنی ئیبلیس: عیسا داکۆکی کاری ئێمەیە، یەکەم یوحەنا .٢ – ١ :٢
دەرئەنجام
» خودای هەرە بەتوانا یەزدانە و بەسەر هەمواندا فەرمانڕەوایی دەکات » پاشایەتی خودا بەرەنگاریکرا لەڕێگای یاخیبونی شەیتانی لەئاسمانەکاندا، هەروەها لەڕێگەی یاخیبونی خۆویست و بێ گوێی کردنی یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ لەسەر زەوی. » (واتا، kosmos : ئەم بەرەنگارییە ئەنجامی تراژیدی و گەندەڵی بەرهەمهێنا لە سێ پانتاییدا (واتا، کاریگەری و kakos (واتا، جەستەیی سروشتی مرۆڤ)، هەروەها sarx ،) جیهان ئاژاوەی بەردەوامی یەکە بەدکارەکە).
1
تکایە زۆرترین کات وەرگرە کە لەبەردەستتدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە و ئەوانەی ئەم ڤیدیۆیە هێناویەتی. تکایە ڕوون و کورت بە لە وەڵامەکانتدا، هەروەها لەهەر شوێنێک شیاو بێت بە (نوسراوی پیرۆز) پاڵپشتی بکە! 1 . بوو، ئایا ئەم زاراوە یۆنانییە ئاماژە kosmos یەکەم ئەنجامی (کەوتنەکە) بەرهەمهێنانی بەچی دەدات؟ 2 . هەڵدەسوڕێت؟ پەیوەندی (ڕۆحی kosmos لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی کێ ەوە چییە؟ kosmos پیرۆز) کە لەناو باوەڕداراندا نیشتەجێیە بە 3 . بەگوێرەی یوحەنای نێردراو، لەڕێگەی چ سێ توخمێکەوە سستمی ئێستای جیهانی بێ خودا کاردەکات و ئیش دەکات؟ ڕوونیبکەرەوە. 4 . ی خۆشدەوێت، هەیەتی لەگەڵ (باوکی عیسای kosmos ئەو پەیوەندییە چییە کە یەکێک مەسیحی گەورەمان)؟ بۆچی؟ 5 . دووەم ئەنجامی (کەوتنەکە) دەخاتە ڕوو. ئەم زاراوەیە ئاماژە بەچی دەدات؟ sarx 6 . ەوە هەیەکە ئێستا بەسەر هەموو کەسێکدا sarx چوارلایەنەکەی گوناه چییە کە پەیوەندیان بە لەهەموو شوێنێک بەرهەمدەهێنرێت بەهۆی (کەوتنەکە)ەوە. 7 . خاوەنی چییە kakos ؟ بەگوێرەی ڤیدیۆکە «وێرانکەرترین ئەنجام»ی (کەوتنەکە)چییە بەسەر مرۆڤەوە سەبارەت بە مردن، نەخۆشی، هەروەها دەستێوەردان لە گەلی خودا؟
٢ ڕۆیشتن بۆ بابەتی
پرسیارەکان و وەڵامی خوێندکار
18 307 پەڕە
3 1 /
پا شا یە تی خو د ا
.٨ بەگوێرەی کتێبی پیرۆز بەرەنگاری پاشایەتی خودا kakos ئەو سێ هەستە چین کە تیایدا یارمەتیمان دەدەن باشتر تێبگەین لە گرفتەکانی kakos دەبێت؟ چۆن ئەم تێگەیشتنانەی شارەکە و شەڕی ڕۆحی ئەمڕۆ؟
پێکەوە بەستن
ئەم وانەیە تیشک دەخاتە سەر ڕاستی سەرەکی دیاریکراو سەبارەت بە پاشایەتی خودا، هەروەها بەرەنگارییەکەی لە یاخیبونی شەیتان و بێ گوێی کردنی ئادەم و حەوا. ³ ( باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز)و پایەبەرزی YHWH ، خودای سیانەی پیرۆز لەیەکدا سەروەری گەردوونە، بەبێ پشت بەستن بەشتی تر بوونی هەیە، ئەوەی جیهانی لە هیچەوە بەدیهێنا بۆ شکۆی خۆی. ³ وەک بەدیهێنەر و خاوەنی هەموو شتەکان، پاشایەتی خودا لە کەسێتی خۆی ڕەگیداکوتیوە، هەروەها لەهەموو کارەکانیدا پیشاندراوە لە بەدیهێنراوەکان و کردارەکانی لە مێژوودا. ³ پاشایەتی و مافی خودا بۆ فەرمانڕەواییکردن بەرەنگاریکرا، بەشێوەیەکی سەرەتایی زۆر بە گرنگی لەلایەن ئیبلیسەوە بە یاخیبونی لە ئاسمانەکاندا. ³ بنەمای باڵادەستی یاخیبونی شەیتانی لوتبەرزییە، ئارەزووە خوارەکانی ئەو بۆ وەرگرتنی ئەو حورمەت و شکۆیەیە کە بەتەنیا شایستەی خودایە. ³ یاخیبونی شەیتان بووە ئەنجامی کەوتنی فریشتەی زۆر ئەوانەی شوێن ڕێچکەی ئەو کەوتن، هەروەها بووە ئەنجامی فریودان، بێ گوێی کردنی، و یاخیبونی خۆویستی ئادەم و حەوا لە باخچەی عەدەن. ³ ، سیستەمی جیهانی ئێستا kosmos یەکەم ئەنجامی (کەوتنەکە) بریتی بوو لەبەرهەمهێنانی هەڵدەسوڕێت بە هێزی چاوچنۆکی، هەوەسبازی و لوتبەرزی. ³ بوو، سوڕان و خواری سروشتی مرۆڤ، sarx ئەنجامی دووەمی (کەوتنەکە) دەرکەوتنی لەئەنجامی کرداری گوناهی کەسی، ناساندنی سروشتی گوناه لە ناو ئادەمیزاددا (واتا «جەستە»)، تاوان و گوناهی خراوەپاڵ لەڕێگەی بێ گوێی کردنی ئادەم، هەروەها مردنی بەدەنی و ڕۆحی. ³ بوو، ئیبلیس ئەوەی kakos سێیەم و وێرانکەرترین ئەنجامی (کەوتنەکە) بەرەڵاکردنی ئێستا لە جیهاندا هەڵدەسوڕێت وەک کفرکەر دژی خودا، هەڵخەڵتێنەری جیهان، هەروەها تاوانبارکەری براکان. لەڕێگەی عیسای مەسیحەوە ئێمە دەتوانین بە ڕۆحی پیرۆز بەسەریدا ؛ ٤ :٤ سەرکەوین لەڕێگای (خوێنەکە) و وشەی شایەتیەکەمان، (بەراوردی یەکەم یوحەنا بکە). ١١ – ٩ :١٢ ئاشکراکردن
کورتەی چەمکە سەرەکییەکان
1
١٩ ٣٠٧ پەڕە
/ 3 2
پا شا یە تی خو د ا
ئێستا کات هەیە بۆتۆ مامەڵە لەگەڵ پرسیارەکانت بکەیت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوکارەکانت لە پۆلەکەدا. بە بیرکردنەوە دەربارەی ئەم بابەتە و ئەو چەمکانەی کە چاوتپیاخشاندەوە، دەربارەی ئەوە چ پرسیارێکی دیاریکراو دێتە هۆش و بیرەوە؟ ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە پرسیاری گرنگ و دیاریکراوی تۆ بهەژێنێت. دەبێت تۆ چۆن تێبگەیت لە واتای پاشایەتی خودا لە جیهانێکدا کە ئەوەندە زۆر نادادپەروەر و بێخودایە؟ ئایا ئەوە بۆتۆ دادپەروەرە کە کتێبی پیرۆز ئەوە فێردەکات دۆخی ئێستای ئێمە ئەنجامی ڕاستەوخۆی یاخیبونی شەیتانی و مرۆڤە کە سەدان ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدراون؟ چ شتێک هێشتا واتا نابەخشێت بۆ تۆ سەبارەت بە ئەنجامەکانی (کەوتنەکە)؟ ئایا هیچ ؟ kakos هەروەها sarx, kosmos بۆشاییەک هەیە لەتێگەیشتنی تۆ بۆ ئایا پێش هەموو شتێک تۆ بەهەر شێوەیەک زۆران دەگریت لەگەڵ چەمکی بەرەنگارکردنی فەرمانڕەوایی خودا؟ بەواتایەکی تر، ئەگەر خودا هەرە بەتوانا بێت، بۆ چی ئەو ڕێگای داوە بە هەر کسێک تەنانەت شەیتان بەرەنگاری پاشایەتییەکەی بێت؟ ئایا خودا دەتوانێت کەسانی تر بەرپرسیاربکات، چونکە ئەوە دەردەکەوێت کە گوناهە و بێ گوێی کردنی ئەوان لەئەنجامی ئەو شتەیە کە شەیتان و ئادەم کردویانە، نەک ئەوەی ئەوان کردویانە؟ چۆن ئەمە خۆی چارەسەر دەکات؟ تا چ پلەیەک ئێمە کە ئێستا باوەڕمان هەیە جیاوازین لەگەڵ کەسانی تر ئەوانەی مەسیح ناناسن؟ ئایا ئێمە هێشتا دەکەوینە بەر کۆنترۆڵی ئیبلیس، هێزی گوناه، هەروەها فریودانەکانی جیهان؟ چ ئامرازێک، بەڵێنێک، بەرەکەتێک، هەروەها دابینکردنێک خودا بەئێمەی داوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەژێر پاشایەتی ئەودا بژین؟ باندەکان لەناوەوەی شار ئەمڕۆ دەیان هەزار خەڵکی گەنج بەشداری دەکەن لەو باندانەی کە هەڕەشە دەخەنە سەر سەدان گەڕەکی ناوەوەی شار لە دەورووبەری وڵاتەکەدا. پیاوان و ئافرەتان و کوڕان و کچانی زۆری بێ تاوان بەترسەوە ژیان بەسەر دەبەن بەهۆی چالاکی و هەوڵەکانی ئەم باندانە، کە زۆربەیان بە توندوتیژی، دڵڕەقی و تاوان خۆیان دەناسێنن. بەڵام هێشتا بۆ ئەوانەی کە بەشداریان لەگەڵ دەکەن، ئەم گروپانە تەنیا خیزانن کە هەرگیز ناسیبێتیان. خۆشەویستی، ڕێزگرتن و پابەندبونی زۆر لەنێوان ئەندامەکانی و خێزانەکانیان دەڕژێت، هەرچەندە پێکەوە ئازاری زۆر دەچێژن. کاتێک سەیری حاڵەتی باند لە ناوەوەی شار دەکەیت، چۆن ئەو خودا ناسیەی ئەم هەفتەیە خوێندت واتای پێدەبەخشێت. تەنانەت زیاتر، ئایا ڕێگا هەیە کە ئەم هەقیقەتی باندە لەلایەن ئەو بیرۆکە سەرەکییانە ڕووننەکراوەتەوە کە لە « پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت» لەخۆگیراون. چ تێڕوانینێک یارمەتی ئێمە دەدەن باشتر لەم هەقیقەتی شارە تێبگەین؟
ئاماژەکان و کارپێکردنی خوێندکار
٢٠ ٣٠٨ پەڕە
1
لێکۆڵینەوەی حاڵەت
1
٢١ ٣٠٨ پەڕە
3 3 /
پا شا یە تی خو د ا
کۆمەڵ کوژی جولەکەکان لە جەنگی جیهانی دووەم لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا زیاتر لە شەش ملیۆن جولەکە کوژران لەماوەی ناکۆکی شەڕەکە لە ئەوروپادا. سەدان هەزار منداڵ و کۆرپەی بێ تاوان کوژران بەهۆی شاڵاوی شێتانەی هیتلەر بۆ دەربازبوونی جیهان لە هەموو گەلی جولەکە، پیاو، ئافرەت، کوڕ، کچ، هەرزەکار، خەڵکی تەمەن ناوەڕاست ، هەرکەسێک کە کەلەپوری جولەکەی هەبێت. چۆن ئێمە بتوانین بڵێین کە خودا لە کۆنترۆڵدایە لەکاتێکدا ملیۆنەها خەڵکی بێ تاوان ناپێویستانە ئەشکەنجەدران و کوژران، وەک ئەم نمونە ناخۆشەی جولەکەکان؟ 10 - 9 بەرهەڵستی کردن لە نوێژی دانیال لە دانیال لە کتێبی دانیال ئێمە دەبینین ئەم پیاو چاکی خودایە نوێژ بۆ خودا دەکات بۆ خاتری منداڵانی ئیسرائیل. وەک بێتەوە بیرت، گەلی ئیسرائیل لە دیلێتیدا بوون بەهۆی ئەو ناداتپەروەری و بتپەرستیەی پێشتر پەیڕەویان دەکرد، هەروەها، لەئەنجامی تەمبێکردنی خودا ئەو ڕێگەی دا گەلی خۆی بنێردرێن بۆ بکە) ، دانیال ڕوویکردە خودا پاش سێ هەفتە ١٠ دیلێتی. بە نوێژێکی قوڵی تکاکردن (سەیری دانیال شیوەن. فریشتەیەک سەردانی دەکات ئەوەی پێی دەڵێت ئەو پێویست ناکات بترسێت، چونکە لەیەکەم ڕۆژەوە کە دڵی خۆی داناوە لەمە تێبگات و خۆی بێفیز کردوە لەبەردەم خودا گوێ لەوشەکانی ٢١ گیراوە، هەروەها فریشتەکە هاتووە بەهۆی نوێژەکانی دانیالەوە. بەڵام « میری پاشایەتی فارس ڕۆژ بەرەنگاری من بوەوە، بەڵام (مایکل) کە یەکێکە لە میرە باڵاکان هات بۆ یارمەتی دانم، چونکە بکە). زۆربەی کەس ١٤ – ١٢ :١٠ من لەوێ لای پاشاکانی فارس جێهێڵدرام» (سەیری دانیال باوەڕیان وایە ئەمە ئاماژەیەکە دەربارەی جۆری ئەو شەڕە ڕۆحییەی لەدەوروبەرمان ڕوودەدات، نادیارە بەڵام هێشتا بەهێز و هەقیقییە. ڕای تۆ چییە دەربارەی ئەم لێکۆڵینەوە وردەی حاڵەتە گرنگە بەڵام مشتومڕلەسەرە؟ چۆن دەقێکی وەها یارمەتی تێگەیشتنی ئێمە دەدات لە پاشایەتی خودا کە ئەمڕۆ بەرەنگاری دەکرێت یا تێگەیشتنمان لێی خاودەکاتەوە ؟ خودا وەک یەزدان فەرمانڕەوایی بەسەر هەموواندا دەکات، بەڵام پاشایەتییەکەی ئەو بەرەنگاریگرا لەڕێگای یاخیبونی شەیتانی لە ئاسمانەکان، هەروەها لەڕێگەی یاخیبونی خۆویستانە و بێ گوێی کردنی یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ لەسەر زەوی. ئەم بەرەنگارییە لەڕووی خودا ناسیەوە ناسراو بە « کەوتنەکە» بووە ئەنجامی نەفرەتکردن بەسەر بەدیهێراوەکان؛ ڕۆیشتن بەرەو گەندەڵی و مردن، ئەوە (بەرهەمهێنانی سیستەمێکی kosmos : ئەنجامی تراژیدی بەرهەمهێنا لە سێ پانتایی جیاکەرەوەدا ( گوناهەی خراوەپاڵ و گەیەندراو بەسەر سروشتی مرۆڤ)، هەروەها sarx ،) جیهانی بێخودایی (کاریگەری و ئاژاوەی بەردەوامی یەکە بەدکارەکە). kakos
2
1
3
باسکردنەوەی تێزی وانەکە
/ 3 4
پا شا یە تی خو د ا
ئەگەر تۆ ئارەزووت هەیە بۆ بەدواداچونی هەندێ بیرۆکەی (پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت)، ڕەنگە تۆ بتەوێت ئەم کتێبانە تاقیبکەیتەوە: . خوڕێنی مەزن: عیسا و پاشایەتی خودا لە بیسلی مورەی، جی. ئاڕ. ٤ – ١ بەشەکانی ١٩٨٦ ، ئێردمانس چارەنوسی دانراوە بۆ تەختی پاشایەتی. « ئامانجی ڕەها لە گەردووندا « لە بیڵهەیمەر، پۆڵ، ١٩٧٥ ، مینیاپۆڵس: بێثەنی هاوس ١٩٧٤ ، . خوڕێنی مەزن: ئێردمانس ئامادەبوونی داهاتوو لە لاد، جۆرج ئێڵدن، ٢ بەشی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم خودا ناسییە بەرزە بهێنیت بە بەستنەوەیەکی هەقیقی خزمەتی کردەکی، بەستەنەوەیەک کە تۆ بیریلێدەکەیتەوە و نوێژی بۆدەکەیت لەسەرانسەری ئەم هەفتەی داهاتووە. چی بەدیاریکراوی (ڕۆحی پیرۆز) بەدیاریکراوی چ پێشنیارێک بۆتۆ دەکات سەبارەت بە پاشایەتی خودا و بەرەنگاریەکانی لەمڕۆدا؟ چ حاڵەتێک دێتە هۆش وبیرەوە کاتێک تۆ بیردەکەیتەوە چۆن ڕاستی پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت لەگەڵ ژیان و خزمەتی تۆ لەمڕۆدا؟ کات بدە بەخۆت بە ئامادەبونی یەزدان لەسەر ئەم بابەتانە ووردبیتەوە، ئەویش بۆتۆی ئاشکرادەکات ئەوە چییە، هەروەها دەبێت تۆ چی بکەیت لەئەنجامی ئەو شتەی ئەو ئاشکرای دەکات. پابەند بە بە نوێژکردن و داوا لەخودا بکە تێڕوانین و دانایی بخاتە ڕوو لەسەر ئەوەی چۆن پاشایەتییەکەی ئەو ڕقەبەرایەتی دەکرێت لەوشوێنەی تۆ دەژیت و خزمەت دەکەیت. نوێژ بکە کە خودای (ڕۆحی پیرۆز) هێز بۆ تۆ دابین بکات تا شایەتی ڕوونت بداتێ لەوشوێنەی تۆ دەژییت و کاردەکەیت بۆ فەرمانڕەوایی پاشایەتی مەسیح، هەروەها پێشکەشکردن بۆ ژیانی نوێ لەمەسیحدا وەک یەزدان. نوێژبکە کە خودا هەلت پێببەخشێت بۆ ئەوەی بە ڕوونی و کاریگەریانە پەیوەندی بکەیت لەگەڵ ئەوانەی تۆ بانگ دەکرێیت بۆیان بۆ ئەوەی خزمەتی ڕاستییەکە بکەیت سەبارەت بە پاشایەتی خودا، بەرەنگاریەکانی، هەروەها کارتێکردنەکانی ئەو بەرەنگاریانە بەسەر ژیانیانەوە.
سەرچاوەکان و پێڕست
22 308 پەڕە
1
بەستنەوەکانی خزمەت
ڕاوێژکردن و نوێژکردن
23 309 پەڕە
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online