Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 1 0

پا شا یە تی خو د ا

پڕۆژەی لێکدانەوەیی کاپ ستۆن، داوا لەتۆ دەکرێت بانگکردن و گۆڕینی وەک بەشێک لە بەشداریکردنت لە یەکەی خوێندنی ڕوونکردنەوەیەک (خوێندنێکی ئیستقرایی) ئەنجام بدەیت لەسەر یەکێک لەم پارچە نوسراوانەی خوارەوە لە (وشەی خودا)دا. ٢٧ – ١٧ :١٠ مەرقۆس  ٣٠ - ٢٢ :١٢ مەتا  ٢٣ - ١٥ :١١ لوقا  ٢١ – ١٦ :٤ لوقا  ٩ - ١ :١١ ئیشایا  ١٧ - ١٥ :١٨ لوقا  مەبەستی ئەم پڕۆژەی لێکدانەوەییە بۆ ئەوەیە هەلێکت بداتێ لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل لەسەر پارچەنوسراوێکی سەرەکی بکەیت سەبارەت بە سروشت و کاری (وشەی خودا). کاتێک تۆ یەکێک لە دەقەکانی سەرەوە دەخوێنیت (یا دەقێک کە خۆت و ڕاوێژکارەکەت لەسەری ڕێک دەکەون کە ڕەنگە لە لیستەکەدا نەبێت)، هیوای ئێمە ئەوەیە تۆ بتوانیت ئەوە نیشانبدەیت چۆن ئەم پارچەنوسراوە گرنگی (وشەی خودا) ڕووناکدەکاتەوە یا ڕوونی دەکاتەوە بۆ ڕۆحانیەت و ژیانی ئێمە لە (کڵێسا). هەروەها ئێمە ئارەزوومان هەیە (ڕۆحەکە) ڕتێڕوانینت بداتێ لەسەر ئەوەی چۆن تۆ بتوانیت واتاکەی ڕاستەوخۆ ببەستیتەوە بە ژیانی قوتابێتی کەسی خۆت، هەروەها بیبەستیتەوە بە ئەو ڕۆڵی ڕابەرایەتی کە خودا لە ئێستادا بەتۆی داوە لە خزمەتەکەت و کڵێساکەتدا. ئەمە پڕۆژەی خوێندنی کتێبی پیرۆزە، هەروەها، لەپێناو ئەنجامدانی ڕوونکردنەوە، دەبێت تۆ پابەند بیت لە تێگەیشتنی واتای پارچەنوسراوەکە لە دەوروبەری خۆیدا. کاتێک تۆ دەزانیت ئەوە واتای چی بوو ، ئەو کاتە تۆ دەتوانیت ئەو بنەمایانە دەربهێنیت کە بەسەر هەمووماندا پەیڕەودەکرێن، پاشان ئەو بنەمایانە ببەستیتەوە بە ژیان. پرۆسەیەکی سادەی سێ هەنگاو دەتوانێت ڕێبەری تۆ بکات لە خوێندنە تایبەتەکەی تۆدا لەسەر پارچەنوسراوەکەی کتێبی پیرۆز. 1 . خودا چی بە خەڵکەکە دەفەرموو لە حاڵەتە بنەڕەتییەکەی دەقەکەدا؟ 2 . دەقەکە فێرکردن لەسەر چ بنەمایەک دەکات کە بۆ هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک ڕاستە لەناویدا ئەمڕۆش؟ 3 . (ڕۆحی پیرۆز) داوای چیم لێدەکات ئەنجامی بدەم بەم بنەمایە لێرە، ئەمڕۆ، لە ژیان و خزمەتەکەمدا؟ کاتێک تۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەت دایەوە لە خوێندنە تایبەتەکەتدا، ئەو کاتە تۆ ئامادەیت تێڕوانینەکانی 1 . لیستی ئەوە بنوسە کە باوەڕت پێی هەیە بیرۆکەی سەرەکی ئەو دەقەیە کە تۆ هەڵتبژاردووە. 2 . واتای پارچە نوسراوەکە کورتبکەرەوە (تۆ ڕەنگە ئەمە ئەنجام بدەیت لە دوو یا سێ پەرەگرافدا، یاخود، ئەگەر بەباشی دەزانی لێکۆڵینەوەی کورت بۆ ئایەت دوای ئایەت بنوسە لەسەر پارچەنوسراوەکە.) 3 . یەک بۆ سێ بنەمای سەرەکی یا تێڕوانین بەکورتی بنوسە کە ئەم دەقە دابینی دەکات لەسەر (وشەی خودا). خۆت بنوسیت بۆ ئەرکی نوسراوەکەت. ئێرە کورتەی نمونەیەکە بۆ نوسراوەکەت

مەبەست

کورتە و داڕشتن

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online