Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 1 2
پا شا یە تی خو د ا
پڕۆژەی خزمەت وشەی خودا زیندووە و چالاکە خودی دڵی ژیانمان و قوڵایی بیرکردنەوەکانمان دەبڕێت (عیبرانییەکان ). یاقوبی نێردراو، جەخت دەکاتەوە لە پێویستی بوون بە بەکار لە (وشەی خودا) نەک تەنیا ١٢ :٤ گوێگر ، خۆمان هەڵخەڵەتێنین. ئێمە ئامۆژگاری دەکرێین (وشەکە) پەیڕەوبکەین، گوێ ڕایەڵی بین. ئەو پێشنیاردەکات گوێنەدان بەم فێرکردنە پلێکچواندنی کەسێکە کە سەیری ڕووی سروشتی خۆمان دەکەین لە ئاوێنەیەکدا پاشان لەبیرمان دەچێتەوە ئێمە کێین، هەروەها واتای ئێمە چییە. لەهەموو حاڵەتێکدا کەسی )٢٥ – ٢٢ :١ بەکاری (وشەی خودا) بەرەکەتدار دەکرێت لەو شتەی ئەنجامی دەدات. (یاقوب ئارەزووی دڵسۆزانەی ئێمە ئەوەیە تۆ فێرکردنەکەت بە شێوەیەکی کردارەکی پەیڕەوبکەیت و فێربوونەکەت بە ئەزمونی ڕاستەقینەو پێوستیەکان ببەستیتەوە لە ژیانی ڕۆژانەتدا، هەروەها لەناو خزمەتەکەت لەناو کڵێساکەت و لەڕێگای کڵێساکەتەوە. لەبەر ئەوە بەشی سەرەکی تەواوکردنی ئەم یەکەیە بۆ تۆ دەبێت بۆ دیزانکردنی پڕۆژەیەکی خزمەت تا یارمەتیت بدات باسی هەندێ لە تێڕوانین بکەیت ئەوانەی لەم کۆرسە لەگەڵ کەسانی تر فێریان بوویت. ڕێگای زۆر هەیە کە تۆ دەتوانیت ئەم پێداویستییەی خوێندنەت جێبەجێبکەیت. ڕەنگە تۆ بڕیاربدەیت خوێندنێکی کورت ئەنجامبدەیت دەربارەی تێڕوانینەکانت لەگەڵ تاکەکەسێک ، یا لەگەڵ پۆلێکی قوتابخانەی یەکشەمان ، گروپی گەنجان یا پێگەیشتووان یا خوێندنی کتێبی پیرۆز، یا تەنانەت لە هەندێ بۆنەی خزمەتدا. ئەوەی دەبێت تۆ ئەنجامی بدەیت ئەوەیە گفتوگۆی هەندێ لە تێڕوانینەکانت بکە کە لە پۆلەکەدا فێریان بوویت لەگەڵ گوێگرەکانتدا. (بەدڵنیاییەوە ڕەنگە تۆ بڕیاربدەیت باسی تێڕوانینەکان بکەیت ئەوانەی لە (پڕۆژەی لێکدانەوەییەکە)ت لەناو ئەم یەکەیە لەگەڵیان وەرتگرتوون) ئازاد بە لە هەستکردن بە نەرم بوون لە پڕۆژەکەتدا. وای لێ بکە داهێنەربێت و کۆتاییەکەی کراوەبێت. لەسەرەتای کۆرسەکە دەبێت تۆ بڕیاربدەیت لەسەر دۆخێک کە تیایدا باسی تێڕوانینەکانت دەکەیت ، هەروەها باسی ئەوانە لەگەڵ مامۆستاکەت دەکەیت. لەپێشەوە پلان دابنێ هەروەها دووربکەوە لە پەلەکردنی دوا خولەک بۆ هەڵبژاردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەت. پاش ئەوەی پلانەکەت جێبەجێکرد کورتەیەک یا هەڵسەنگاندنێکی کاتی باسکردنەکە لە یەک لاپەڕەدا بنوسە و پێشکەشی ڕاوێژکارەکەتی بکە. نمونەی کورتەی (پڕۆژەی خزمەتەکەت) وەک ئەمەی خوارەوەیە 1 . ناوی خۆت 2 . ئەو شوێنەی کە تۆ باست لێکردووە ، هەروەها ئەو گوێگرانەی کە تۆ بۆت باسکردوون 3 . کورتەیەکی پوختی ئەوەی چۆن کاتەکەت ڕۆیشت ، هەستت چۆن بوو، هەروەها چۆن ئەوان وەڵامیان دایەوە 4 . لە کاتەکەدا چی فێربوویت ی هەموو نمرەکە دەخاتە ڕوو، بۆیە ١٠٪ خاڵی هەیە هەروەها ٣٠ (پڕۆژەی خزمەتەکە) بەهای دڵنیایی بکە بەمتمانەوە باسی تێڕوانینەکەت بکەیت و کورتەکەت ڕوون بێت.
مەبەست
پلان دانان و کورتە
نمرەدانان
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online