Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

1 2 9 /

پا شا یە تی خو د ا

.٥ جیاوازیەکان ڕوونبکەرەوە لە بۆچوونە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە تەنگانە گەورەکە (بۆچوونەکانی پێش تەنگانە، پاش تەنگانە، هەروەها ناوەڕاستی تەنگانە). کام بۆچوونە لەوەدەچێت بەباشترین شێوە ڕەنگدانەوەی ئەوە بێت کە (نوسراوی پیرۆز) لەسەر تەنگانە فێرکردن دەکات؟ .٦ پێکەوە گفتوگۆی هەندێ توخمی گرنگ بکەن ئەوانەی پەیوەستن بە زیندووبونەوە. پێچەوانە سەرەکییەکان چین لەنێوان زیندووبونەوەی ڕاستودروستان و نادادپەروەران؟ .٧ هەندێک لەو تایبەتمەندییانە چین کە گرنگی زیاتریان هەیە ئەوانەی قسەیان لەسەر کرا لە (نوسراوی پیرۆز)دا ئەوەی پەیوەندی بە حوکمی کۆتاییەوە هەیە؟ عیسا چ ڕۆڵێک دەگێڕێت لەو حوکمەدا، هەروەها کۆتایی هەموو ئەو خەڵکە لەناو ئەو حوکمەدا چی دەبێت؟ .٨ چ شتێک گەردوونی گەڕێندراوە و ئاسمان و زەوی نوێ لەکاتی کامڵ کردنی پاشایەتییەکە جیادەکاتەوە؟ چۆن بەدیهێنراوەکان دەگۆڕێن؟ دەربارەی ڕۆڵی پیاوچاکان لە زەوی و ئاسمانی نوێدا؟ .٩ لە خودی کۆتاییدا، عیسا چی دەکات لەگەڵ پاشایەتییەکە کاتێک هەموو دوژمنان کۆتاییان پێ هێنراوە لەژێر پێیەکانی (ئەو)دا؟ ڕۆڵی خودا چی دەبێت لە زەمەنەکانی داهاتوودا؟ ئەم وانەیە سەرنج دەخاتە سەر کامڵ کردنی پاشایەتی خودا لە دووەم هاتنی عیسای مەسیحدا، ئەوەی ئەو زاراوەیەیە Parousia . زوو ئاشکرا دەکرێت و پاشایەتی خۆی لەسەر زەوی دادەمەزرێنێت کە پەیوەستە بە گەڕانەوەی عیسا، کە کەسی و جەستەیی و دیار و شکۆدار و نزیک دەبێت. کامڵ کردنی پاشایەتییەکە بەتەواوی بەستراوەتەوە بەوەی کتێبی پیرۆز فێرکردن دەکات دەربارەی مردن، زیندووبونەوە، هەروەها حوکمی کۆتایی. کاتێک هەموو دووژمنان لەژێر پێیەکانی عیسا دادەنرێن، (ئەو) پاشایەتییەکە ڕادەستی خودای باوکی دەکات بۆ ئەوەی خودا ببێت بە هەموو لەناو هەموواندا. ³ زاراوەیەکی خودا ناسییە پەیوەستە بە خوێندنی دوا شتەکان، هەروەها Eschatology زاراوەیەکە بەستراوەتەوە بە دووەم هاتنی عیسای مەسیح. Parousia ³ دەبێت ئێمە کۆششکار بین و وریا بین بۆ خوێندنی ڕێبازی دوا شتەکان (کامڵ کردنی پاشایەتیەکە) بەهۆی تواناکەی خۆی نەک تەنیا بۆ کارکردنەسەر پەرۆشیمان و لەسەر هۆشیمان و پیرۆزیمان دوای خودا، بەڵکو هەروەها توانامان بۆ خزمەتکردن و ئاسودەکردنی ئەوانەی ماتەمدەگێڕن بەهۆی لەدەستدانی کەسە خۆشەویستەکانیان. ³ تاکەکەس مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەزمونانەدەکات کە چاوەڕێی داهاتووی eschatology گشتگیر مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەزمونانە دەکات کە eschatology تاکەکەسەکانن، لەکاتێکدا چاوەڕێی تەواوی نەژادی مرۆڤ و هەموو بەدیهێراوان دەکات

پێکەوە بەستن

کورتەی چەمکە سەرەکییەکان

4

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online