Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
1 5 /
پا شا یە تی خو د ا
ئەگەر خودا بە هەقیقی ئێمەی خۆشبویستایە. . . . خۆت بهێنە بەرچاو بانگ کراویت بۆ ماڵی خێزانێکی ئازیز کە کوڕەکەیان بەم دواییە کوژراوە بە تەقەکردنێکی ناپێویستی باند. کاتێک تۆ لەوێیت بۆ ئاسودەکردنی خێزانەکە، یەکێک لە ئەندامەکان لەبەردەم هەموو ئامادەبوان دەڵێت « ئەو ڕاستییەی کە ئەمە ڕوویدا ئەوە نیشاندەدات کە خودا بە هەقیقی ئێمەی خۆشناوێت. ئەگەر خودا ئێمەی خۆشبویستایە ، ئەم جۆرە شتانە هەرگیز ڕوویان نەدەدا. چۆن خودایەکی باش دەتوانێت ڕێگە بدات ئەم جۆرە شتە ڕووبدات بەسەر یەکێک ئەوەندە گەنج و ئەوەندە بێ تاوانە؟» وەڵامی تۆ بۆ ئەم و کەسانی تر چی دەبێت کە گوێبیستی ئەم تێبینیە بون لەئەنجامی تراژیدیایەکی وەها.
3
1
پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت ١ کەرتی ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس
ناوەڕۆک
خودا وەک یەزدان بەسەر هەموان فەرمانڕەوایی دەکات، بەڵام ئەم پاشایەتییە بەرەنگاریکرا لەڕێگای یاخیبوونی شەیتانی لە ئاسمانەکاندا، هەروەها لەڕێگەی یاخیبوونی خۆویستانە و بێ گوێی کردنی یەکەم ژن ومێردی مرۆڤ لەسەر زەوی. ئەم بەرەنگارییە بووە ئەنجامی نەفرەت بەسەر بەدیهێنراوان کاتێک بەرەو مردن و گەورەترین تراژیدیای مرۆڤ ڕۆیشت کە لەلایەن کڵێساوە ناوبرا بە « کەوتنەکە.» بۆ ئەوەیە توانا بدات بە تۆ پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت مەبەستی ئێمە بۆ ئەم یەکەم کەرتەی ببینیت کە: خودا پاشای سەروەرە لە گەردووندا سەروەری ئەو بەربەرکانی کرا لەلایەن شەیتان و فریشتەکانییەوە، هەروەها یەکەم ژن و مێردی مرۆڤ، ئادەم و حەوا، لەڕێگای بێ گوێی کردنی بەئەنقەست لەناو باخچەکە. گوناهە لەجیهاندا ڕوودەدات لەڕێگای ئەم بەربەرەکانی کردنەی سەروەری خودا و پاشایەتییە کەسییەکەی. پلانی خودا بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئاسمان و زەوییە بۆ دەسەڵاتی پاشایەتی خۆی، هەروەها گەردوونێک دوبارە دابمەزرێنێت کە ناوی ئەو بەتەنیا شکۆداربکرێت ، هەروەها دادپەروەری و ئاشتی ئەو بۆ ئەبەد فەرمانڕەوایی بکەن.
1 کورتەی کەرتی
٦ ٣٠٢ پەڕە
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online