Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 1 5 8
پا شا یە تی خو د ا
نەریتەکان (بەردەوامە)
وەک ماڕتن لوثەر و جۆن کاڵڤین و ئەڵڕیچ زوینگلی و جۆن وێسلی. ئافرەتان بزوتنەوەی بەتینی باوەڕی مەسیحیان دامەزراندووە (بۆ نمونە، ئەیمی سێمپڵ ماک فێرسنی کڵێسای فۆرسکوێر) هەروەها کەمایەتییەکان ( بۆ نمونە، ڕیچارد ئالێنی کڵێسای مێثۆدیستی ئەپیسجاپۆڵی ئەفەریقی یا چارلس ئێچ ماسنی کڵێسای خودا لە مەسیحدا، ئەوەی یارمەتیدا بۆ زۆرکردنی ئەنجومەنەکانی خودا )، هەموو هەوڵیان داوە گوزارشتی (نەریتە بەدەسەڵاتەکە) و ( نەریتە مەزنەکە) بکەن بەڕێگایەکی دیاریکراو لەگەڵ کات و گوزارشتکردنیان. دەرکەوتنی بزوتنەوەی داینەمیکی و بەتینی باوەڕ لە کاتی جیاواز و لەناو گەلانی جیاواز کاری تازەی ڕۆحی پیرۆز لەسەرانسەری مێژوودا ئاشکرادەکات. بەم شێوەیە، لەناو ڕێبازی کاثۆلیکی کۆمەڵگای نوێسەریان هەڵداوە وەکبێنێدیکتاین و فرانسیسکان و دۆمینیکان؛ هەروەها لەدەرەوەی ڕێبازی کاثۆلیکی، تیرەی ئاینی نوێ دەرکەوتوون (لوثێرانس و پرێسبایتێریان و مێثۆدیست و کڵێسای خودا لەناو مەسیدا و هتد). هەریەک لەم نەریتە دیاریکراوانە « دامەزرێنەر»یان هەبووە، ڕابەرانی سەرەکی ئەوانەی وزەو بینینەکانیان یارمەتی دامەزراندنی گوزارشتێکی ناوزەی باوەڕ و پەیڕەوکردنی مەسیحی داوە. بەدڵنیاییەوە، بۆ ڕەوا بوون، دەبێت ئەم بزوتنەوانە بچەسپێن بە هەردوو (نەریتی بەدەسەڵات) و (نەریتی مەزن) و دڵسۆزانە گوزارشتی بکەن. ئەندامانی ئەم نەریتە دیاریکراوانە ئامێزدەگرن بۆ پەیڕەوکردن و نمونەکانی ڕۆحانیەتی خۆیان، بەڵام ئەم سیفەتە تایبەتانە مەرجنییە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر کڵێسا چەسپیو بێت. ئەوانە وێنەی گوزارشتکردنی ناوازەی تێگەیشتن و دڵسۆزی ئەو کۆمەڵگایە بۆ نەریتی بەدەسڵات و مەزن نیشانەدەدەن نەریتە دیاریکراوەکان دەگەڕێن بۆ گوزارشتکردن و پەیڕەوکردنی ئەم دڵسۆزییە بۆ (نەریتی مەزن و بەدەسەڵات) لەڕێگەی خواپەرستیان و فێرکردنیان و خزمەتیان. ئەوان دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئینجیل لەناو کەلتورە نوێیەکان یا نیمچەکەلتورەکان ڕوون بکەن کاتێک قسەدەکەن و نمونە نیشان دەدەن لەسەر هیوای مەسیح لەناو ئەو حاڵەتە نوێیانەی کەبە کۆمەڵە پرسیارەکانی خۆیان شێوەیان وەرگرتووە پاش ڕەچاوکردنی بارودۆخە ناوازەکانی خۆیان . لەبەر ئەوە ئەم بزوتنەوانە دەگەڕێن بۆ ڕەچاوکردنی (نەریتی بەدەسەڵات) لە دۆخی خۆیدا بە ڕێگەیەک کە بە دڵسۆزانە و کاریگەریانە گروپی نوێی خەڵک دەبات بۆ باوەڕ لە عیسای مەسیحدا، هەروەها ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە باوەڕدەهێنن بۆ ناو کۆمەڵگای باوەڕ، ئەو کۆمەڵگایەی گوێڕایەڵی فێرکردنەکانیەتی و شایەتی ئەو دەدات بەکەسانی تر.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online