Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 1 8 0
پا شا یە تی خو د ا
1 7 پا شکۆ ی ئەشکەنجە چێشتن: تێچووی قوتابێتی و ڕابەرایەتی خزمەتکار دۆن ئێڵ داڤیس
بۆ ئەوەی ببیت بە قوتابی دەبێت لۆمە و شورەیی ئەو کەسە هەڵگریت کە بانگیکردووییت بۆ خزمەت ( ). لەڕووی کرداریەوە، ڕەنگە ئەمە واتای لەدەستدانی ئاسودەیی و حەساوەیی ١٢ :٣ دووەم تیمۆساوس )٢٥ – ٢٤ :١٢ و تەنانەت خودی ژیان بێت (یوحەنا هەموو نێردراوەکانی مەسیح بەرگەی سووکایەتی و سەرکۆنە و قامچی و ڕەتکردنەوەیان گرت لەلایەن دوژمنانی گەورەکەیانەوە. هەریەکەیان فێرکردنەکانی خۆیان مۆرکردبوو بە خوێنی خۆیان لە ڕاپێچکردن و ئەشکەنجەدان و شەهیدبووندا. ئەم لیستکراوەی خوارەوە چارەنوسی نێردراوەکانە بەگوێرەی گێڕانەوە باوەکان. • مەتا ئەشکەنجەی شەهیدبوونی چەشت کاتێک لە شارێکی دووری ئەثیوبیا بە شمشێر کوژرا • مەرقۆس لە ئەسکەندەرییە مرد پاش ئەوەی بە دڕندانە بەناو شەقامەکانی شارەکەدا ڕاکێشرا. • لوقا بەسەر دارێکی زەیتون هەڵواسرا لە خاکێکی کلاسیکی یۆنان. • یوحەنا خرایە ناو مەنجەڵێکی گەورەی ڕۆنی کوڵاتوو ، بەڵام بە شێوەیەکی پەرجوو ئاسا لە مردن هەڵهات، هەروەها پاش ئەوە لە پاتمۆس داخ کرا • پەترۆس لە ڕۆم بە سەرەوخواری لە خاچ درا • یاقوب (گەورەکە) لە ئۆرشەلیم سەربڕا. • یاقوب (بچوکەکە) لە لوتکەی پەرستگاکەوە فڕێدرایە خوارەوە، پاشان بە تێڵا لێدرا تا مردن • بارثۆلۆمیۆ بە زیندوویی لە پێست داماڵدرا. • ئاندریۆ بە خاچێکەوە بەسترایەوە کە لەوێوە وتاری بۆ چەوسێنەرەکانی گوت هەتا مرد. • ڕمێک کرا بەجەستەی ثۆماسدا لە کۆرۆماندێل لە دورگەکانی خۆرهەڵاتی هیندستان • یەهوزا بە تیر کوژرا • ماثیاس یەکەم جار بەردبارانکرا و دواتر سەربڕا • بارنەبای ناجولەکەکان لە سالۆنیکا بەردبارانکرا تا مردن • پۆڵس پاش ئەشکەنجەو چەوساندنەوەی جۆراوجۆر، پاش ماوەیەکی زۆر لە ڕۆما لەلایەن نێرۆی ئیمپراتۆرەوە سەربڕا.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online