Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

1 9 5 /

پا شا یە تی خو د ا

پاشایەتییەکە دێت! خوێندنەوەکان لەسەر پاشایەتی خودا (بەردەوامە)

ئەم نەخشەیەی پاشایەتی خودا لە فێرکردنەکەی عیسا دەتوانێت یارمەتیمان بدات زیاتر بە ڕوونی .١٥ ببینین ئەو چی دەفەرمووێت. نەخشەکە کاتهێڵێکە لە بەدیهێنراوەکانەوە بۆ داهاتووی هەتاهەتایی (هەتاهەتایی لە کتێبی پیرۆزدا واتای کاتی بێ کۆتایی هەیە). ا. زەمەنی پاشایەتییەکە ئەو زەمەنەیە کە دێت. ئێستا ئێمە لەم زەمەنە و لەو زەمەنەی کە دێت، دەژین. ب. پاشایەتی خودا دوو ساتی هەیە. هەر یەکێکیان تایبەتمەندێتی هاتنی عیسای هەیە وەک پاشای مەسیح بۆ هێنانی حوکمڕانی خودا. پاشایەتی خودا بەرەکەتەکانی خودا دەهێنێت. لەبەرئەوەی خەڵکی پاشایەتییەکە ئێستا لەناو .١٦ گرژی هەردوو ئێستا و داهاتووی پاشایەتییەکە دەژین هەندێ لە بەرەکەتەکان لە ئێستاوە پێمان گەیشتوون هەروەها هەندێکیان چاوەڕێی کامڵ کردنی پاشایەتییەکە لەداهاتوو دەکەن.

بەرەکەتەکانی ئێستای پاشایەتییەکە ا. ئینجیل ڕاگەیەندرا ب. لێخۆشبوونی گوناهە پ. ڕۆحی پیرۆز لەناو گەلی خودا نیشتەجێ دەبێت ت. گەشەی ڕۆحی دەستی پێکردووە

بەرەکەتەکانی داهاتووی پاشایەتییەکە ا. ئامادەبوونی خودا

ب. جەستە زیندوبووەکان پ. گەشەی پڕی ڕۆحی ت. شەلۆم، ئاشتی، ڕاستودروستی، شادی، تەندروستی، تەواوی ج. ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ چ حوکمدان و تێکشکانی هەموو دووژمنانی خودا لەناویاندا گوناه، مردن، ئیبلیس، هەروەها ڕۆحە پیسەکانی و هەموو بەدکارییەک

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online