Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 1 2

پا شا یە تی خو د ا

خوداناسی کڵێسا (بەردەوامە)

1 . ئارەزووی خودا بۆ ئاشتکردنەوە دیارە لەڕێگای ناردنی پێغەمبەرەکانیەوە و لە .)٢ – ١ :١ دواڕۆژەکانیشدا لەلایەن کوڕەکەیەوە (عیبرانیەکان 2 . بەرجەستەبوون و ژیان و مردن و زیندوبوونەوەیعیسا کرداری ڕەهای ئاشتکردنەوەن .)٨ :٥ لەلاینە خودا بەرامبەر مرۆڤایەتی (ڕۆما 3 . ئێستا ئینجیل پەیامێکی ئاشتکردنەوەیە کە بەهۆی مردنی عیساوە جێبەجێ بوو کە خودا .)٢٠ – ١٦ :٥ پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکات (دووەم کۆرنسۆس (ب) کڵێسا بریتییە لە کۆمەڵگایەکی تاکە کەس و خەڵک کە بە یەکتری ئاشتکراونەتەوە بەهۆی ناسنامە هاوەبەشەکەیانەوە وەک یەک جەستە. 1 . بەهۆی مردنەکەیەوە مەسیح گەلەکەی یەکخست ئەوانەی لەهەمان نەوە لەدایک بوون )، وەک هاوڵاتیان و ئەندامانی مرۆڤایەتی نوێ ئاشتکراونەتەوە ٩ :٣ (یەکەم یوحەنا .)٢٢ – ١١ :٢ (ئەفەسۆس 2 . کۆمەڵگای کڵێسا مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەمندامانی ماڵی خودا دەکات لەگەڵ خۆشەویستی و دادپەروەری سەرەڕای جیاوازیەکان لە نەژاد و پلەی کۆمەڵایەتی و ڕەگەز و کەلتور چونکە ئەوان لە بنەڕەتدا بە بەشداربونیان لە جەستەی مەسیحدا یەکیانگرتووە (گەلاتیا .)١١ :٣ ؛ کۆلۆسی ٢٩ – ٢٦ :٣ (پ) کڵێسا کۆمەڵگایەکە سەرقاڵی ئاشتکردنەوەیە لەناو گەلاندا 1 . کڵێسا وەک باڵیۆزێک ئیش دەکات کە هەموو گەلان بانگێشت دەکات بۆ ئەوەی بۆ ). ئەم ئەرکە بناغە بۆ هەموو ٢٠ – ١٩ :٥ خودا ئاشتبکرێنەوە (دووەم کۆرنسۆس چالاکییەکانی ئاشتکردنەوەی کڵیسا دادەنێت. 2 . کڵێسا ئاشتکردنەوە لەگەڵ هەموو گەلان و لەنێوان هەموو گەلان بەرزدەکاتەوە. .)٤٨ – ٤٤ :٥ لەبەر ئەوەی بە کڵیسا ڕاسپێردراوە دوژمنەکانی خۆشبوێت (مەتا ا. ب. لەبەرئەوەی کڵێسا کۆمەڵگایەکی بەرجەستەبووییە کە وەک مەسیح دەگەڕێت بۆ ناساندنی ئەوانەی لە خۆی نامۆ بوون. پ. لەبەر ئەوەی کڵێسا بینینی پاشایەتی خودا بەرجەستەدەکات و کاری بۆ دەکات کە تیایدا گەلان و نەتەوەکان و خودی سروشت بە تەواوی ئاشتبکرێنەوە و لەئاشتیدا .)٣١ :٢٨ ؛ کردار ١٧ :٤ ؛ مەتا ٤ – ٢ :٤ ؛ میخا ٩ – ١ :١١ بن (ئیشایا

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online