Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 2 9 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
کارکەرانی گەشەپێدان ٢.٢ کارکەرانی گەشەپێدان بانگدەکرێن ڕووبەڕووی ئەو دۆخ و پێکهاتانە ببنەوە لە جیهاندا کە خۆیان ڕادەستی فەرمانڕەوایی خودا ناکەنەوە. لەبەر ئەوە ئێمە ڕایدەگەیەنین کە: کارکەرانی گەشەپێدان توانادەدەن بە تاکەکەسەکان و کڵێساکان و کۆمەڵگاکان ئەزموونی بزوتنەوە ببینن بەرامبەر ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری پاشایەتی خودا. بەستەرە هاوبەشەکە ٢.٣ مژدەبەران و کارکەرانی گەشەپێدان هەردووکیان یەکگرتوون لە پابەندبوونە هاوبەشەکەیاندا بۆ پێشخستنی فەرمانڕەوایی پاشایەتی خودا لە هەموو ڕووبەرەکانی ژیاندا. چالاکی مژدەبەر ناوەندی وەرگرتووە بەدەوری ڕاگەیاندنی « هەواڵە خۆشەکە « کە بانگی خەڵک دەکات بۆناو پاشایەتی خودا لەڕێگەی ئەزمونی ڕزگاری و لەدایک بوونەوە. ئەوە سەرنج دەخاتە سەر هێنانی گەلان و کەلتور و نیمچە کەلتوری مزگێنی پێنەدراو بۆ ناو کۆمەڵگا کڕاوەکە (واتا، «هێنانی جیهان بۆ ناو کڵێسا»). هەموو ئەمە ئەنجام دەدرێت بە چاوێک بەرەو ڕووی دروستکردنی ئەو کڵێسایانەی کە دەتوانن ئەندامەکانیان بکەنە قوتابی بۆ دانپێدانان بە فەرمانڕەواێتی خودا و بەردەوامی بدەن بە پاشایەتییەکەی لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵی خۆیاندا. هەروەها چالاکی مژدەبردن ئەو گەشەپێدانە لەخۆدەگرێت کە دەگەڕێت بۆ بانگکردنی هەموو ڕووبەرێکی ژیان بۆناو هاوڕێکبوون لەگەڵ فەرمانڕەوایی پاشایەتی خودا. ئەوە هەموو حاڵەتێکی ڕاستی ژیان هەڵدەسەنگێنێت پاش ڕەچاوکردنی (نوێژەکەی عیسای خاوەنشکۆ) («با پاشایەتی تۆبێت، ویستی تۆ جێبەجێبێت، لەسەر زەوی وەک لەئاسمان») هەروەها بەشداردەبێت لە هەموو کردارەکانی بەزەیی و خۆشەویستی و دادپەروەری کە سروشتی پلانی خوداوەندی خودا پیشاندەدات بۆ هەموو گەلان. ئەوە سەرنج دەخاتە سەر بەکارهێنانی فەرمانڕەوایی خودا تا کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر هەموو پێکهات و پەیوەندیەکی مرۆڤ ( واتا «هێنانی کڵێسا بۆناو جیهان»). پەیوەندییەکی شەریکایەتی ٣.١ مزگێنیدانی مژدەبەران و کاری چاندنی کڵێسا و گەشەپێدانی مەسیحی شەریکن لە پرۆسەی ڕاگەیاندن و پیشاندان و فراوانکردنی فەرمانڕەوایی پاشاکە. هەردووکیان وەڵامی ئەو ڕاستییەن کە خودا ئارەزووی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ ئاشتکردنەوەی جیهان بۆ خۆی لەڕێگای دیاری کوڕەکەیەوە. هەرچەندە هەریەکەیان وەڵامێکی ڕەوای پلانی خودان بۆ جیهان، بەڵام هیچیان وەڵامێکی تەواو نین
. پەیوەندی خوداناسی ٣ لەنێوان مزگێنیدان و گەشەپێدان
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online