Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 3 2

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

تایبەتێتی ڕێگە بەڕێکخراوەکان دەدات ڕاهێنان و سەرچاوەکان بگەیەنێتە ئەوپەڕی ڕادە بۆ ئەوەی ` بتوانن پابەندبن بە بەشێکی دیاریکراوی ئەرکە گشتیەکەی مژدەبردن. ڕەنگە بریکاری گەشەپێدان بەشداربێت لە پڕۆژەی باش و پێویستی زۆر کە پێکەوە بەستنی ئێستای نییە لەگەڵ مزگێنیدان و چاندن و پەروەردەکردنی کڵێسا دەرکەوتووەکان. بریکاری مژدەبردنەکان پێزانینی هەیە بۆ بریکارە زۆرەکانی گەشەپێدان ئەوانەی بەشدارن لەم جۆرە کارەدا. هەرچەندە بریکاری مژدەبردنەکە دەیەوێت خۆی پێیانەوە ببەستێتەوە (هەروەها نوێژدەکات کە خودا بەفراوانی کاریگەری و ژمارەیان زیادبکات)، بریکاری مژدەبردنەکە لەخۆیدا سەرنج دەخاتە سەر ئەو پڕۆژەی گەشەپێدانانە کە یاریدەی ئەرکی مزگێنیدان و قوتابێتی و دامەزراندنی کڵێسا ڕەسەنەکان دەدەن. بەبێ ئەم پابەندبوونە بە تایبەتێتی بریکاری مژدەبردنەکە توانای خۆی لەدەست دەدات بۆ بەدەستهێنانی بەشەکەی خۆی لەو ئەرکەی گەورەترە. ڕاگەیاندنی مەبەست ٤.١ لەکاتێکدا ئێمە دان دەنێین بە ڕەواێتی بەشداریکردن لە کاری گەشەپێدان لە بەر خاتری خۆی وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆی لەخواترس بۆ پێویستی مرۆڤ ، ئێمە باوەڕمان وایە کە بانگکراوین بۆ ئەوەی تایبەتێتیمان هەبێت لە کاری گەشەپێداندا کە بەدیاریکراوی پشتگیری ئەرکی مزگێنیدان و قوتابێتی و چاندنی کڵێسا دەکات و بەشداریان تێدا دەکات. پاش ڕەچاوکردنی ئەمە، ئێمە ئەم ڕاگەیاندنەی خوارەوە دووپات دەکەینەوە. مەبەستی خزمەتەکانی گەشەپێدانی (کارتێکردنی جیهانی) بریتییە لە پاڵپشتکردنی مزگێنیدان و قوتابێتی و ئامانجەکانی (کارتێکردنی جیهان) بۆ چاندنی کڵێسا بەهۆی: • پیشاندانی خۆشەویستی مەسیح خەڵکێکی زۆری ستەم لێکراو بناغەی کەمیان هەیە بۆ تێگەیشتن لە خۆشەویستی خودا بۆیان و دادپەروەری و بەزەیی بنچینەیی کارەکتەرەکەی. کاری گەشەپێدان دەتوانێت شایەتیەکی زیندوو دابینبکات بۆ خۆشەویستی مەسیح و خەمی ئەو بۆ دادپەروەری و ئاشتی لە گەڕەکە شارییەکاندا. خزمەتی گشتگیر دەتوانێت هاوشانی جاڕدانی زارەکی ئینجیل بێت، کاتێک باوەڕپێکراوییەکەی دەسەلمێنێت و قوڵایی تێگەیشتنەکە لەناو گوێگرەکانیدا دەوڵەمەند دەکات. کاری گەشەپێدان دەتوانێک ئیش بکات بەشێوەی پێش مزگێنیدان بۆ ئەوەی خەڵکی ئامادە بکات بە ڕاستی گوێبگرن لە بانگەوازەکانی مەسیح و پەیامی ڕزگارییەکەی . • توانادان بەو کڵێسایانەی دەردەکەون ئەو کڵێسا شاریانەی دەردەکەون بەزۆری سەرچاوەی بەدەنی کەمیان هەیەبۆ ڕووبەڕووبونەوەی پێویستییە زۆرەکانی شار. کاری گەشەپێدان دەتوانێت شەریکایەتی بکات لەگەڵ قەشەکانی کڵێسا چێندراوەکان کاتێک ڕێگای گەیشتن دەدات بۆ سەرچاوەکان

. کاری گەشەپێدان لەناو ٤ بریکاری مژدەبردنماندا

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online