Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 2 6 0
پا شا یە تی خو د ا
ڕاگەیانیدنی پشت پێبەستنی ئێمە : ئازادی لە مەسیحدا (بەردەوامە)
لەگەڵ ئەم بنەمایانەدا من باوەڕم وایە دەبێت هەروەها ئێمە جەخت بخەینە سەر ئەم بنەمایانەی خوارەوەش: • – دەبێت ئێمە لەناو مەسیحدا وەک خزمەتکاری خودا بژین، بەڵام ١٦ :٢ یەکەم پەترۆس هەرگیز نەگەڕێین بۆ ئەوەی ئازادیەکەمان بەکاربهێنین وەک پەردەیەک بۆ بەدکاری. • – ئێمە خۆمان نیشان دەدەین ببین بە قوتابی مەسیح کاتێک لەناو ٣٢ – ٣١ :٨ یوحەنا وشەکەیدا دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین، هەروەها بە ئەنجامدانی وەها ئێمە دێینە ناسینی ڕاستیەکە، هەروەها ڕاستیەکەش لەناو ئەودا ئێمە ڕزگاردەکات. • – ئێمە وەک برایان و خوشکان لەمەسیحدا بانگکراون بۆ ئەوەی ئازاد ١٣ :٥ گەلاتیا بین، بەڵام هێشتا ئازادیەکەمان بەکار نەهێنین وەک مۆڵەتێک بۆ زیادەڕەوی سروشتە گوناهبارەکەمان ؛ بەڵکو ئێمە بانگ دەکرێین ئازاد بین بۆ ئەوەی خزمەتی یەکتر بکەین لە خۆشەویستیدا. لەهۆش و بیری مندا ئەم سەرنجە بۆسەر ئازادی هەموو ئەو شتانەی بە پێگەیشتووان و هەرزەکاران دەڵێین دەخاتە ناو دۆخەوە. بەزۆری ئەو ڕێگەیەی کە تیایدا زۆربەی مەسیحییە نوێیەکان دەکرێنە قوتابی لەڕێگەی پۆڵێنکردنێکی تەواو (لیستکردن) ی خراپەکاریەکان و گرفتە ئەخلاقیەکان ، هەروەها هەندێ جار ئەمە دەتوانێت ئەو تێگەیشتنەیان بداتێ کە مەسیحییەت ئاینێکی دژە کردارە (بەسادەیی ئاینێکی ئەنجام نەدانی شتەکان)، هەروەها/یا باوەڕێکە بە زۆر پەیوەندیدارە بە گوناهە نەکردنەوە. لەڕاستیدا سەرنجی ئەخلاقی لە مەسیحییەتدا لەسەر ئازادییە، ئازادییەک بە نرخێکی بەرز بەدەستهێنراوە، ئازادیەک بۆ خۆشویستنی خودا و پێشخستنی پاشایەتییەکە، ئازادییەک بۆ بەسەربردنی ژیانێکی ملکەچ لەبەردەم خودا. بەرپرسیارێتی ئەخلاقی مەسیحییە شاریەکان بەسەر بردنی ژیانە لەناو عیسای مەسیحدا، بەسەر بردنی ژیانی ئازادییە لەناو شکۆی خودا، هەروەها ئازادیەکەیان لەیاساکە بەکارنەهێنین وەک مۆڵەتێک بۆ گوناهە. کەواتە چەقی فێرکردنەکە سەرنجی خستۆتە سەر ئەو ئازادییەی بۆ ئێمە بەدەستهێنراوە لەڕێگەی مردن و زیندوبوونەوەی مەسیح و یەکبوونمان لەگەڵ ئەو. ئێستا ئێمە ئازادکراوین لە یاساکە، لە بنەمای گوناهە و مردن، لە تۆمەتبارکردن و تاوانیی گوناهەی خۆمان، هەروەها لە تاوانبارکردنی ئێمە لە لایەن یاساکەوە. ئێستا ئێمە بە سوپاسگوزارییەوە خزمەتی خودا دەکەین، هەروەها گوڕی ئەخلاقی بە ئازادی لەناو مەسیحدا دەژی. بەڵام هێشتا ئێمە ئازادیەکەمان بەکار ناهێنین بۆ ئەوەی ببین بە پیاوی دانا یا گێل بەڵکو بۆئەوەی شکۆ بدەین بە خودا و کەسانی ترمان خۆشبوێت. ئەمە ئەو دۆخەیە کەتییایدا ئێمە مامەڵە لەگەڵ پرسە دڕکاویەکانی هاوڕەگەزبازی و لەباربردنی منداڵ و گرفتە کۆمەڵایەتیەکانی تر دەکەین. ئەوانەی بەشداری کرداری وەهان وا پیشانیدەدەن ئازادیان هەیە، بەڵام زانیاری خودایان لەمەسیحدا نییە، ئەوانە تەنیا شوێن مەیلی ناوخۆیی خۆیان کەوتوون کە ئاگایان لە ویستی ئەخلاقی خودا یا خۆشەویستیەکەی نییە. ئازادی لەناو مەسیحدا بانگکردنێکی ئاڵایە بۆ بەسەربردنی ژیانێکی پیرۆز و دڵشاد وەک قوتابیانی شاریی. ئەم ئازادییە توانایان دەداتێ دەتوانن چەند داهێنەربن وەک مەسیحی لەناو جەرگەی ئەوەی کە ناو دەبرێت بە ژیانی «ئازاد» کە تەنیا دەبێتە هۆی کۆیلایەتی و شورەیی و پەشیمانی.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online