Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 6 8

پا شا یە تی خو د ا

یەکبوون لەگەڵ مەسیح: نمونەی ئاسایی ناوەندێتی مەسیح

– بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لەبەزەیی ، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مزنەی بۆ ئێمەی ٧ – ٤ :٢ ئەفەسۆس دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین، تاکو لە دنیای داهاتوودەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. – لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی ٢ :٥ ئەفەسۆس بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا. – بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لەپێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. لەمەش ٨ – ٧ :٣ فیلیپی زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. – بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ ٢١ – ٢٠ :٣ فیلیپی بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات. – کوڕەکە وێنەیخودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لەسەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، ١٨ – ١٥ :١ کۆلۆسی چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکمڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە. ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لەسەرووی هەموو شتێکەوە بێت. – ئیتر هەر وەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، ٧ – ٦ :٢ کۆلۆسی بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان، لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت. – هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بەناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ١٧ :٣ کۆلۆسی ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن. ئەگەر لەگەڵیدا مردبین، لەگەڵیشی دەژین، << : – ئەم قسەیە ڕاستە ١٣ – ١١ :٢ دووەم تیمۆساوس ئەگەر دان بەخۆدابگرین، لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین. ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێ دەکات. ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بەدڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە >>. خۆی بکات – بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بەهەمان شێوە ١٥ – ١٤ :٢ عیبرانییەکان بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی شەیتان لەناو ببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بەدرێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online