Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

2 8 9 /

پا شا یە تی خو د ا

٤ ٢ پا شکۆ ی بەبەڵگەنامەکردنی کارەکەت ڕێبەرێک کە یارمەتیت دەدات ستایش ببەخشیت لەوشوێنەی دەبێت ستایش بدرێت پەیمانگای خزمەتی شاری

دزیکردنی هونەری بریتییە لە بەکارهێنانی بیرۆکەکانی کەسیكی تر گوایا ئەوانە هی تۆن بێ ئەوەی ستایشی گونجاویان بکەیت. لە کاری ئەکادیمیدا دزیکردنی بیرۆکەکانی کەسێک بەقەدەر دزیکردنی موڵکی کەسێکهەڵەیە. ڕەنگە ئەم بیرۆکانە لە نوسەری کتێبێکەوە بێت، وتارێک بێت کە خوێندوتەتەوە یا لە خوێندکارێکی هاوڕێوە بێت. ڕێگاکە بۆ دوورکەوتنەوە لە دزیکردنی هونەری بریتییە لە بەکارهێنانی « تێبینییەکان» بە وریاییەوە (تێبینی دەق، پەراوێز، تێبینی کۆتایی، هتد) هەروەها بەشی «ئەو کارانەی ئاماژەیان پێدراوە» بۆ یارمەتیدانی خەڵکە ئەوانەی کارەکەی تۆ دەخوێننەوە کاتێک بیرۆکەیەک تۆ بیرت لێ کردۆتەوە هەروەها کاتێک تۆ بیرۆکەیەک لە کەسێکی تر وەردەگریت. سەرچاوەی ئاماژەپێکردن لە کارێکی نوسراو داوادەکرێت هەرکاتێک تۆ ئەو بیرۆکەو زانیاریانە بەکاردەهێنیت کە لە کاری کەسێکی ترەوە هاتوون. هەموو سەرچاوەکانی ئاماژەپێکردن دوو بەش لەخۆ دەگرن: • تێبینییەکان لە جەستەی کاری نوسراوەکەی تۆدا لەتەنیشت هەموو وتەکان دادەنرێن ئەوانەی لە سەرچاوەیەکی دەرەکییەوە هاتوون • لاپەڕەیەکی « ئەو کارانەی ئاماژەیان پێکراوە» لەکۆتایی کارە نوسراوەکەت یا پڕۆژەکەت کە زانیاری دەدات دەربارەی ئەو سەرچاوانەی تۆ بەکارت هێناوە. سێ جۆر تێبینی بنەڕەتی هەیە : تێبینی زانیاری زیادە، و پەراوێز هەروەها تێبینی کۆتای. لە پەیمانگای خزمەتی شاریدا ئێمە ئامۆژگاری ئەوەدەکەین خوێندکاران تێبینی زانیاری زیادە بەکاربهێنن. ئەم تێبینیانە دوا ناوی نوسەرەکە دەدەن و ئەو بەروارەی کتێبەکەی تیا پەخشکراوە دەیدەن و ژمارەی ئەو لاپەڕەیەی کەتۆ زانیاریەکەت لێ دۆزیوەتەوە. نمونە : ئەوە گرنگە ئەوە بناسیتەوە کە لە ٢٤ – ١ :١٤ بۆ هەوڵدان لە تێگەیشتنی واتای پەیدابوون چیرۆکە ئینجیلیەکاندا « ئەو شوێنەی کە یەکەم جار دایەلۆگ ئاماژەی پێدەکرێت دەبێت بە ،١٩٩٤ ساتێکی گرنگ بۆ ئاشکراکردنی کارەکتەری قسەکەرەکە. . . « (کەیسەر و سیلڤا ). ئەمە بە دڵنیاییەوە ڕاستە دەربارەی کارەکتەری مەلیکسادق ئەوکەسەی بە وشەی ٧٣ بەرەکەتکردن قسەدەکات. ئەم ناساندنەی مەلیکسادقە وەک کاریگەرییەکی ڕۆحی ئەرێنی بەو ڕاستییە بەهێزتر دەبێت کە ئەو پاشای سەلیمە، لەبەرئەوەی سەلیم واتای « بێ وەی، لە )١٠٤٥ ،١٩٩٦ ئاشتی» دەبەخشێت (وایزمان

دوورکەوتنەوە لەدزیکردنی هونەری

بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاماژەپێکردن

بەکارهێنانی تێبینییەکان لە کاری نوسراوەکەت

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online