Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
3 /
پا شا یە تی خو د ا
دەربارەی مامۆستاکە
ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ دێڤس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (پەیمانگای خزمەتی شاری) ە و جێگری باڵای سەرۆکی (کارتێکردنی جیهان)ە. ئەو چۆتە کۆلیجی ویتن و قوتابخانەی دەرچوانی ویتن، )١٩٨٨( هەروەها بە بەرزترین پلەی جیاکەرەوە دەرچووە لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسەکەی لەساڵی ) هەردووکیان، لە خوێندنی تایبەت بە کتێبی پیرۆز و خوداناسی ١٩٨٩( و ماستەرەکەی لەساڵی سیستماتیک، بەدوای یەکتردا. ئەو دکتۆرای بەدەستهێنا لە ئایندا (خودا ناسی و ئاکار ناسی) لە زانکۆی ئایۆوا، قوتابخانەی ئاین. وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگاکە و جێگری باڵای سەرۆکی کارتێکردنی جیان ئەو سەرپەرشتیاری ڕاهێنانی مژدەبەرانی شاری و چێنەرانی کڵێسا و قەشەی شارەکان دەکات هەروەها کارئاسانی دەکات بۆ هەلەکانی ڕاهێنانی کارکەرانی مەسیحی شاری لە مزگێنیدان، گەشەی کڵێسا و مژدەبردنە پێشەنگەکان. هەروەها ئەو ڕابەرایەتی بەرنامەکانی فێرکردنی دووری فراوانی پەیمانگاکە دەکات هەروەها کارئاسانی دەکات بۆ هەوڵەکانی گەشەی ڕابەرێتی بۆ ڕێکخراوەکان و تیرە ئاینییەکان وەک (هاوەڵێتی بەندیخانە)، (کڵێسای ئازادی ئینجیلی ئەمەریکا)، هەروەها ( کڵێسای خودا لەناو مەسیح) وەک وەرگری زۆرێک لە فێرکردن و خەڵاتی ئەکادیمی دکتۆر داڤیس خزمەتیکردووە وەک پڕۆفیسۆر و کارمەندی فێرکردن لە ژمارەیەک لە دامەزراوە نایابە ئەکادیمییەکان کاتێک وانەی کۆرسی وتۆتەوە لە ئاین وخودا ناسی و فەلسەفە و هەروەها خوێندنەکانی تایبەت بە کتێبی پیرۆز لە قوتابخانەکانی وەک کۆلیجی ویتن و زانکۆی سانت ئامبرۆس و قوتابخانەی دەرچوانی هۆستن بۆ خودا ناسی و زانکۆی ئایۆوا بۆ ئاین هەروەها پەیمانگای ڕۆبەرت ئی وێبەر بۆ خوێندنەکانی خواپەرستی. ئەو ژمارەیەک کتێب و بەرنامەی خوێندن و بابەتی خوێندنی نوسیوە بۆ ئەوەی ڕابەرانی شاری پڕ چەک بکات، لەناویاندا، بەرنامەی خوێندنی کاپ ستۆن، ڕێنمایی قوتابخانەی پەروەردەی دووری شانزە یەکەی بنچینەیی (پەیمانگای خزمەتی شاری) و ڕەگە پیرۆزەکان: کە (کتێبێکی بچوکە دەربارەی بەدەستهێنانەوەی نەریتە مەزنەکە)، کە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی چۆن کڵێسا شارییەکان دەتوانن نوێبکرێنەوە لەڕێگەی دووبارە دۆزینەوە باوەڕی ئۆرثۆدۆکسی مێژوویی، هەروەها (ڕەش پێست و مرۆڤ) : دووبارە دۆزینەوەی پاشا وەک سەرچاوە بۆ خودا ناسی و ئاکار ناسی ڕەش پێست. دکتۆر داڤیس لە وانەبێژی ئەکادیمیدا بەشداری کردووە وەک زنجیرەکانی (وانەی ستەیڵی)، کۆنفرانسەکانی نوێکردنەوە وەک گردبونەوەکانی (پارێزەرانی بەڵێن)، هەروەها کۆمەڵەکانی خودا ناسی وەک زنجیرەکانی پڕۆژەی خودا ناسی زیندو لە زانکۆی ڤێرجینیا. ئەو خەڵاتی هاوەڵێتی دەرچوانی جیاکەرەوەی وەرگرت لە زانکۆی کۆلیجی ئایۆوا بۆ زانستەکان و ئادابی لیبراڵی لە ساڵی . هەروەها دکتۆر داڤیس ئەندامی (کۆمەڵەی ئەدەبی تایبەت بە کتێبی پیرۆز)ە و (ئەکادیمیای ٢٠٠٩ ئەمەریکا بۆ ئاین)ە .
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online