Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

3 0 1 /

پا شا یە تی خو د ا

پاشایەتی خودا بەرەنگاری دەکرێت

تێبینییەکانی ڕاوێژکار 1

سەرنجی پاشایەتی خودا بەرەنگاریدەکرێت. ،١ بەخێربێیت بۆ (ڕێبەری ڕاوێژکار) بۆ وانەی گشتی یەکەی پاشایەتی خودا بۆ ئەوەیە توانا بدات بە خوێندکارەکانت لە هێز و سەرسوڕهێنەری و داخوازی پاشایەتی خودا و واتاکەی بۆ هەردوو ژیان و خزمەتەکەیان لەو کڵێسایەی ئامادەی دەبن و خزمەتی دەکەن، تێبگەن. ئەم یەکەم وانەیە دارێژراوە نیشانی خوێندکارەکان بدات چۆن پاشایەتی خودا بەرەنگاریکراوە لە یاخیبوونی شەیتان و بێ گوێێ کردنی یەکەم ژن ومێردی مرۆڤ، هەروەها گفتوگۆبکەن لەسەر کارتێکردنەکان کە ئەم کردارانە هەیان بووە لەسەر بەدیهێنراوەکانی خودا. تێبینی بکە لە مەبەستەکاندا کە ئەم ئامانجانە بە ڕوونی ڕاگەیەندراون، هەروەها دەبێت تۆ لەسەرانسەری وانەکە و لەماوەی گفتوگۆکان و کاردانەوە لەگەڵ خوێندکارەکان جەختیان لەسەر بکەیتەوە. هەتا زیاتر تۆ بتوانیت سەرنج بخەیتە سەر مەبەستەکان لەسەرانسەری ماوەی پۆلەکە، هەلەکان باشترن کە ئەوان لە گرنگی مەبەستەکان تێدەگەن. ڕاڕا مەبە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەم مەبەستانە بەکورتی پێش ئەوەی بچیتە ماوەی پۆلەکەوە. بایەخی خوێندکاران بخەسەر مەبەستەکان ، کە ڕاستییەکی هەقیقی هەیە، ئەمە دڵی ئامانجی پەروەردەکردنەکەی تۆیە بۆ ماوەی پۆلەکە لەم وانەیەدا. هەر شتێک گفتوگۆی لەسەر کراوە و ئەنجام دراوە دەبێت ئاماژەبداتەوە سەر ئەم مەبەستانە. ڕێگاکان بدۆزەرەوە بۆ سەرنج خستنەسەر ئەمانە لەهەر بۆنەیەک بێت، بۆ بەهێزترکردنیان و دووبارەوتنەوەیان کاتێک دەڕۆیت. ئەم پەرستنە سەرنجدەخاتە سەر متمانەی ڕەهای خودا بە فەرمانڕەوایی خۆی وەک خودای هەرەبەتوانا بەسەر بەدیهێنراوەکانیدا. بە یەک واتا وانەکەی ئەمڕۆ سەیرە ؛ خودا بەرەنگاری ناکرێت بەهیچ ڕێگایەکی بنەڕەتی کە ئەو بترسێت یا بێزاربکرێت یا ڕێگەی لێبگیرێت لەبەدەستهێنانی کارەکەی. ئەم پەرستنە جەخت دەخاتە سەر هەوەسی خودا دەربارەی بەرەنگاریەکە ؛ ئەو بەوکەسانە پێدەکەنێت کە پێیان وایە دەتوانن بەرهەڵستی ویست و پاشایەتی ئەو بە سەرکەوتوویی بکەن. خوێندکاران دڵنیابکەرەوە دەسەڵاتی بنەڕەتی و ڕیشەیی خودا سەردەکەوێت بەسەر دوژمنەکانیدا و بڕیاری ئەو بهێنەرەوە بیریان کە ویستی ئەو لەسەر زەوی جێبەجێ دەبێت وەک چۆن لە ئاسمان جێبەجێ دەبێت. بۆ خوێندکارەکانت دووپات بکەرەوە کە خودا ئاگاداری بەرەنگاربوونەوەیە لە ویستی خۆی بەبێ بچوکترین هەستی تۆقین یا ترس یا هەڕشەلێکردن لەلای ئەوەوە. وەک یەزدانی سەروەری گەردوون، یەزدان پێشبینی بێ گوێی کردنی وەهای کرد هەروەها چارەسەرەکەی بۆ دابین کرد لەناو کەسایەتی کوڕەکەی خۆی عیسای مەسیح، کە گەورەی هەمووانە. ئەم نوێژە باسی خودا دەکات وەک یەزدانی فەرمانڕەوای ئێستا. هەرچەندە مرۆڤ و فریشتەکان بەرەنگاری ویستی ئەو بوونەوە، ئەو هەرگیز دەستبەرداری فەرمانڕەوایی پاشایەتی خۆی نەبوو بەسەر هەموواندا، هەروەها کاردەکات لەناوەڕاستی مێژووی مرۆڤدا بۆئەوەی گەڕانەوەی گەردوون بۆژێر پاشایەتی خۆی بەدەست بهێنێت.

1  ١٣ پەڕە پێشەکی وانە

2  ١٣ پەڕە مەبەستەکانی وانە

3  ١٣ پەڕە پەرستن

4  ١٤ پەڕە نوێژ و باوەڕنامەی نیسین

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online