Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
3 1 7 /
پا شا یە تی خو د ا
ئەم بیرۆکەیە کە بە هاتنی عیسای مەسیح پاشایەتییەکە لە جیهاندا بینرا، ئاشکراکردنێکی گرنگە لە جێبەجێکردنی بەڵێنی پەیمانیی خودا بۆ گەڕاندنەوەی پاشایەتییەکەی لە زەویدا. لەگەڵ عیسا ئێمە ئەزموونی هاتنی زەمەنی مەسیحییمان هەیە لە هەقیقەتدا، نەک تەنیا وەک بیرۆکەیەک یا هیوایەک یا پەرۆشییەک، بەڵکو ڕاستیەکی هەقیقیدا. جی ئی لاد بە ڕوونی ئەم بیرۆکەیەی خۆی دەڵێت کاتێک پێشنیاردەکات: عیسا ڕایگەیاند کە ئەم بەڵێنە [ بەڵێنی هاتنی پاشایەتییەکە] بە هەقیقی جیبەجێکراوە. ئەمە پاشایەتییەکی کاتی کۆتایی نییە بەڵکو ڕزگارییەکی هەنووکەییە. عیسا بەڵێنی داهاتوویەکی باشتری بە گوێگرەکانی نەدایا دڵنیایی نەکردن کە ئەوان زوو دەچنە ناو پاشایەتییەکەوە. زیاتر ) ی خودا هاتووە بۆلایان. ئامادەبوونی Herrschaft( ئەو بە بوێرییەوە ڕایگەیاند کە پاشایەتییەکە پاشایەتییەکە « ڕووداوێک، کردارێکی بەخشندەیی خودا بوو.» بەڵێنەکە جیبەجێکرا بە کرداری عیسا : بە ڕاگەیاندنی هەواڵەخۆشەکەی بۆ هەژاران و بەرەڵاکردنی بەدیلگیراوان و گەڕاندنەوەی بینین بۆ کوێرەکان و ئازادکردنی ئەوانەی چەوسێندراونەتەوە. ئەمە خودا ناسییەکی نوێ یا بیرۆکەیەکی نوێ یا بەڵێنێکی نوێ نەبوو ؛ ئەوە ڕووداوێکی نوێ بوو لە مێژوودا. « بەسزمانەکان گوێبیستی هەواڵە خۆشەکە دەبن و دەرگاکانی بەندیخانە دەکرێنەوە و ستەملێکراوەکان هەناسەی ئازادی هەڵدەمژن و گەڕۆکە کوێرەکان ڕووناکی دەبینن و ڕۆژی ڕزگاری لێرەیە.» جی ئی لاد. ئامادەبوونی داهاتوو ~ ١١٢ - ١١١ . لاپەڕە ١٩٧٤ ، خوڕێنی مەزن : چاپ و پەخشی ئێردمانس پاش ڕەچاوکردنی هەموو ئەوانەی عیسای ناسیرە بەدەستی هێنا لەڕێگەی مردنەکەی و زیندووبونەوەکەی و بەرزبوونەوەکەی بۆ ئاسمان کاری ئەو وەک جەنگاوەری خوداوەندی بۆ بوون بە دستپێکی پاشایەتی خودا هێشتا تەواونەبووە. خوێندنەوەیەکی سادەی کتێبی ئاشکراکردن و بەشەکانی تری کۆتایی جیهان پەیمانی نوێ ئەوە نیشاندەدات ئەو ئەو خزمەتە جێبەجێ دەکات کە لە ژیانی و مردنی و زیندووبونەوەی و بەرزبوونەوەی خۆی بۆئاسمان دەستبەکاری کرد. عیسا خۆی باسی ئەو ڕۆژە بەهێزەی کردووە کاتێک ئەو وەک کوڕی مرۆڤ بەسەر هەورەکانی ئاسمانەوە دێت لەگەڵ فریشتە پیرۆزەکان، بۆ بەزاندنی هەموو دەسەڵاتەکان لەکۆتاییدا و بە هیلاکی ئەوانەی ). ئەم بینینەو زمانە ڕەنگدانەوەی بینینە مەزنەکەی ٢٦ :١٣ بەربەرەکانی ویستی ئەو دەکەن (مەرقۆس . پاشایەتی خودا بە ١٣ :٧ دانیالی پێغەمبەرە، ئەوەی ئاماژە دەدات بە کەسایەتی هاوشێوە لە دانیال توندوتیژییەوە دێت، هەروەک ئەوەی یوحەنای لەئاو هەڵکێش پێشبینی کرد کە دێت. یەزدانی ئێمە ئەوەی یەکەم جار هات بۆ ئەوەی چەکی نهێنی خودا کە خاچەکەیە بەسەر دوژمنەکانیدا بەکاربهێنێ، لەڕاستیدا دووبارە دەگەڕێتەوە، ئەم جارەیان وەک جەنگاوەری خوداوەندی ڕاستەقینە ئەوەی کارەکەی وەسفی هاتنی ١٦ – ١١ :١٩ ئاشکرایە و هیلاککەرەو وێرانکەرە بۆ دوژمنەکانی. ئاشکراکردن گەورەمان عیسای مەسیح دەکات لە وێنەی جەنگاوەری خوداوەندی ؛ ئەو بە سەر ئەسپێکی سپییەوە
11 52 پەڕە - ت ١ خاڵی کورتەی
12 59 پەڕە دەرئەنجام
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online