Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
3 1 9 /
پا شا یە تی خو د ا
پاش ڕەچاوکردنی ئەمە لێکۆڵینەوەی ووردی حاڵەتەکان لەخوارەوە هەوڵ دەدەن ئەوە بە گرنگ وەربگرن کە ڕوودەدات ئەگەر جەختی نەگونجاو یا پێوەنراو لەسەر پاشایەتییەکە هەبێت وەک ئەوەی لە ئێستاوە ئامادەبوونی هەیە، یا ئەگەر ئەوە هێنرابێتە بەرچاو وەک بەتەواوی لە ئایندەدا بێت. باوەڕبکەیت یا نا، ئەو ڕێگایەی کە خزمەتکارێکی شاری سەیری ئەم خودا ناسییە دەکات کارتێکردنێکی قووڵی دەبێت لەسەر ئەوەی چۆن لە خزمەت نزیک دەبێتەوە و لەکارەکەی خۆیدا بەردەوام دەبێت بۆ یەزدان. بەوە ڕەچاوی مەکە کە زۆر نافەرمییە یا شتێکی ناپێویستە ئەگەر لە خوێندکارەکان بپرسیت ئایا پێویستیان بە نوێژ هەیە بۆ کەسێک یا شتێک بەسترابێتەوە بە بیرۆکە و ڕاستییەکان کە لە وانەکەدا پێشکەشکراون. نوێژ ڕێگایەکی کردەکی و یارمەتیدەرە بۆ کارپێکردنی ڕاستی ؛ بە بردنی پێویستی دیاریکراو بۆ بەردەم خودا پاش ڕەچاوکردنی ڕاستی، خوێندکارەکان دەتوانن ئەو بیرۆکانە زیاتر مسۆگەر بکەن لە نەفسیاندا، هەروەها ئەو وەڵامانە لە یەزدانەوە وەرگرن کە پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی بەردەوامیان پێبدرێت لە ناوەڕاستی خزمەتەکانیاندا. بەدڵنیاییەوە، هەموو شتێک تاڕادەیەک پشتدەبەستێت بە بڕی ئەو کاتەی تۆ هەتە لە خولەکەتدا، هەروەها چۆن تۆ ڕێکتخستووە. هێشتا نوێژ بەشێکی بەهێزی هەموو ڕووبەڕووبونەوەیەک و فێرکردنێکی ڕۆحییە، هەروەها ئەگەر تۆ بتوانیت، ئەوە هەمیشە شوێنی خۆی هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەوە نوێژێکی کورتی ئەوە بێت کە خودا فێریکردووین، هەروەها بڕیارێک بێت بۆ پەیڕەوکردنی لێکەوتەکانی کاتێک ڕۆحی پیرۆز فێرمان دەکات.
15 64 پەڕە نوێژ و ڕاوێژکردن
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online