Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 3 2 2
پا شا یە تی خو د ا
توندوتیژییەی» پێی بەستراوەتەوە بە ڕوونی کارێکە کە لەڕێگەی ئەوەوە جەنگاوەرە خوداوەندییەکە ویستی خۆی جێبەجێ دەکات و مەبەستە باڵاکانی خۆی لە گەردووندا بەهێزدەکات. بەدڵنیاییەوە، لە سەردەمی ئێستادا ئەمە جۆرێکی توندوتیژییە دژی سەرۆکەکان و دەسەڵاتداران ئەوانەی بەرەنگاری ؛ ٢ :٢ ویستی ئەو دەبن و کاروبارەکانی ئەوکەسانە زیندوودەکەن کە ئەو ناناسن (نمونە ئەفەسۆس ). سەرەڕای ئەوەش، چیرۆکی پاشایەتییەکە بریتییە لە چیرۆکی خودا کە توندوتیژی ٥ :٣ کۆلۆسی دەکات دژی ئەو هێز و دەسەڵاتانەی بەرەنگاری ویستی باشی ئەو دەبن و بەرەنگاری مافی ڕەوای ئەو دەبن وەک یەزدان و پاشا بەسەر هەموواندا. وەک لە پێشان ئاماژەی پێدرا، دڵی ئەم وانەیە ئەو ڕۆڵەیە کە گاریگەری بەردەوامی هەیە کە خودا داویەتی بە کڵێسا لە شایەتیدان و پێدانی بەڵگەی ڕفەرمانڕەواییەکەی لە زەویدا. پەیوەندیەکانی خوارەوە دەگەڕێن بۆ پێناسەکردنی پەیوەندییەکە بە وردی لەنێوان کڵێسا و پابەندبوون بە عیسا لە هۆش و بیری خوێندکارەکاندا. لە ڕۆژگاری ئێمەدا ئەوە تەواو شتێکی باوە لای خەڵک بانگەشەی نزیکبوونێکی قووڵ بکات لەگەڵ عیسا لەکاتێکدا، لەهەمان کاتدا، سەیری کڵێسا دەکەن وەک جۆرێک لە پاشکۆی گرنگی بچوک. لە ڕاستیدا، کەسانێکی زۆر ئەوانەی بانگەشەی ڕێکردنی نزیک دەکەن لەگەڵ مەسیح ئەو ڕێکردنە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دووریەی هەیانە لە کڵێساوە. کڵێسا سەیردەکرێت ، ئەگەر وەک دوژمن نەبێت ، بەلایەنی کەمەوە وەک ڕێگری سەرەکی لە گەشە و قووڵی قوتابێتی مەسیحی. لەڕووی گاڵتەوە، زۆربەی ئەو کڵێسایانەی دەرەکین و ڕێکخراوە مەسیحییەکانی تر ئەو واتایە دەبەخشن کە ئەوان پێکەوە بەستنێکن لەگەڵ پاشایەتییەکە، هەروەها کڵێسا خۆجێیەکە چارەنوسی بۆدانراوە کەمانچەی دووەم بژەنێت لە باندی موزیکی خودا. ئەم وانەیە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە دەخاتە پرسیارەوە. تەنانەت زۆر بەهێزتر، ئەوە بیرکردنەوەی وەها بە هەڵە ناودەبات، هەروەها ڕەنگە، بە پشتبەستن لە ئاستی تێگەیشتنە هەڵەکەی تەنانەت بە بیدعە ناوببات. ئامانجەکە لێرەدا ئەوەیە داوا لە خوێندکاران بکرێت پێکەوە بیرلە پەیوەندییەکە بکەنەوە، لە پێکهاتی بەکۆمەڵ و کەسی خودی خۆیان، لەنێوان دڵسۆزی خۆیان بۆ کڵێسا کاتێک بانگەشەی نزیکێتی خۆیان لەگەل عیسادەکەن لەگەل پابەندبوونیان بە عیسا. وانەکە مشتومڕی ئەوە دەکات تۆ ناتوانیت یەکێکت هەبێت بەبێ ئەوی تر. بۆ بەشار کردنی بیرکردنەوەی پیاوێکی باشی کڵێسای سەدەی چوارەم، قوبروسییە باوکە لاتینییەکە، « ئەگەر کڵێسا دایکی تۆ نەبێت، ئەوا خودا باوکی تۆ نییە!» ئامانجی سەرەکی ئەم کەرتە و ئەو کەرتەی کە دێت بۆ یارمەتیدانی خوێندکارەکانمانە تێبگەن لە ’’church’‘ پێکەوەبەستنی کڵێسا بە پاشایەتییەکەوە وەک فەرمانڕەوایی خودا لە جیهاندا. زاراوەی وەرگیرابێت کە واتای « خانووی خودا» یە. لە kuriakon واتا کڵێسا لەوانەیە لە وشەی یۆنانیەکەوە بریتییە لە وەرگێڕانی church پەیمانی نوێدا ئەو زاراوەیەی کە زۆر بە دووبارەیی وەرگێڕدراوە بۆ ، « ئەنجومەن» یا « کەسە بانگکراوەکان» (ڕەنگە هاوواتا بێت لەگەڵ ekklesia وشە یۆنانیەکە بەکارهێنراون بۆ qahal و ekklesia ی پەیمانی کۆن). هەردوو وشەی qahal وشەی عیبری
3 70 پەڕە پەیوەندی
4 72 پەڕە ١ کورتەی کەرتی
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online