Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 3 2 4

پا شا یە تی خو د ا

جۆراوجۆری وەها ئەوە نیشان دەدات کە نێردراوەکان هەستیان بە هیچ پێویستییەک نەکردووە بۆ سنوردارکردنی پێناسەی کڵێسا بەگوێرەی چەند وێنەیەکی کەم، یا واتای کڵێسا لە سندوقی باوەڕنامەی واتادا وردە وردە زیادبکات. ئەو ڕۆڵەی کڵێسا لە جیهاندا دەیگێڕێت پڕ و جۆراوجۆرە وەک ئەو وێنانەی کە عیسا و نێردراوەکان پێشکەشیان کرد سەبارەت بەوە. لە ڕاستیدا، بڕێکی کاریگەری تێگەیشتنی هەمەجۆر لە کڵێسا دەتوانێت دروست بێت بەهۆی خوێندنی بەمەبەستی ئەم وێنانە و پەیوەندیان بەیەکترییەوە. بەڵام ئێمە بە یارمەتیدەرمان زانیلە پەیمانگاکە ئامێزبگرین بۆ دڵسۆزی و پابەندبوون بە خوداناسی باوەڕنامەیی کە لە وتەی نیسینەوە دێت. ئەم پابەند بوونە بۆ ئێمەی بەسوود کرد وەسفی ڕۆڵ و سروشتی کڵێسا بکەین لەڕێگەی پۆڵێنە کلاسیکییەکان کە لە باوەڕنامەی نیسیندا پێشکەش کراون، واتا، کڵێسا یەکە و پیرۆزە و کاثۆلیکە و نێردراوەییە. کاتێک ڕوویداوە لە ئەنجومەنی کۆنستانتینۆپڵ ) دووپاتکراوەتەوە، کڵێسا خۆی دووپاتکردەوە ٤٥١( ) و کالسیدۆن ٤٣١( و لە ئەفەسۆس ٣٨١ لە کە یەک بێت و پیرۆز بێت و کاثۆلیکی بێت و نێردراوەیی بێت.» لەکاتێکدا ئێمە بە توندی پێشنیار ناکەین کە ئەمانە تەنیا ڕێگەن بۆ تێگەیشتن لە سروشتی کڵێسا، ئێمە بەدڵنیاییەوە پێشنیاردەکەین مەسیحییەکان لەسەرانسەری مێژوودا ئەم پۆڵێنانەیان دۆزیوەتەوە یارمەتیدەرن و سەرنجڕاکێشن بۆ پێکەوە کۆکردنەوەی بابەتی دەوڵەمەند و هەمەجۆر لە پەیمانی نوێدا لەسەر کڵێسا. وێنەی جەستە یەکێکە لە گرنگترین خوازەکانی کڵێسا، کاتێک تێگەیشتنی دەوڵەمەند پەیوەندییەکانی ئەندامانی جۆراوجۆری جەستەکە پێشکەشی یەکتر دەکات، هەروەها کۆمەڵە و گروپی جیاوازی جەستەکە پێشکەشی یەکتر دەکات. پەیمانی نوێ بە ڕوونی ڕایدەگەیەنێت کە مەسیحییەکان یەک جەستەن لەناو مەسیحدا کاتێک ئەندامی زۆریان هەیە ئەوانەی ئۆفیس و دیاری و ئیشی جیاوازیان ). کڵێسا ناوی لێنراوە ٢٧ :١٢ ؛ یەکەم کۆرنسۆس ٥ – ٤ :١٢ هەیە بۆ بەرژەوەندیە گشتییەکەی (ڕۆما )، کاتێک عیسا ١٢ :٤ ؛ ٢٣ – ٢٢ :١ ببێت بە یەک جەستەی ڕاستی مەسیح لە جیهاندا (ئەفەسۆس ). وەک چۆن ١٨ :١ ؛ کۆلۆسی ٢٣ :٥ خۆی سەری (دەسەڵات و سەرچاوەی) جەستەکەیە (ئەفەسۆس جەستە بەتەواوی پشت دەبەستێت بە سەرەکە بۆ هەموو ژیانەکەی و گەشەکردنەی و ئاراستەکەی و ) ئاوەها کڵێسای عیسای مەسیح لە بنەڕەتدا بەستراوەتەوە بەو و پشتی بەو ١٩ :٢ بایەخەکەی (کۆلۆسی بەستووە. لێکچوواندنی جەستەکە بەڕوونی ئەوە نیشان دەدات چۆن کڵێسا زیاترە لە کۆبوونەوەیەکی سادە، بەڵکو لە خودی ئەو شوێنەی ئەوانەی هاوبەشی دی ئێن ئەی مەسیح دەکەن کۆدەبنەوە و پەیوەندی دەکەن و گەشەدەکەن. کڵێسا خودی ئەو شوێنەیە کە تیایدا عیسا دەتوانرێت لە جیهاندا ببینرێت ؛ وەک جەستەی خۆی، کڵێسا بە هەقیقی لە هەمان ئێسک و گۆشتە وەک (جەنگاوەرە خوداوەندییەکە) ). لە تێگەیشتنی ٢٣ – ٢٢ :٥ خۆی (ڕاستییەک کە دووپاتکراوەتەوە لە خوازەی بووکەکە لە ئەفەسۆس تایبەت بە کتێبی پیرۆز دەربارەی هاوسەرگیری، دەگوترێت ژن و مێرد یەک جەستەن، ئەمە هەمان هێزەوە و ‌ ). هەردوو لێکچووانەدنەکە بە ٣٢ – ٣١ :٥ شتە سەبارەت بە مەسیح و کڵێسا (ئەفەسۆس بەڕاستەوخۆ قسەدەکات دەربارەی یەکبوونی ئۆرگانی کە عیسای ناسیرە هەیەتی لەگەڵ گەلەکەی.

6  74 پەڕە - پ ١ خاڵی کورتەی

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online