Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
3 2 7 /
پا شا یە تی خو د ا
بەرپرسیارێتی کڵێسا بۆ پەرستنی خودا گرنگترین کەرەکەیەتی. لە ناسنامەکەیدا وەک کاهێنێتی شاهانە، ئەرکی کڵێسا ڕاگەیاندنی نایابییەکانی ئەوە ئەوەی بانگی کڵێسای کرد بۆ شکۆ و پایداری خۆی ). کڵێسا دووبارە لەدایک بووەوە تا ستایشی خودای ١٠ – ٩ :٢ (بەراورد بکە لەگەڵ یەکەم پەترۆس سیانەی پیرۆز لەیەک بکات و ئەو بەهایە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کە تەنیا ئەو بەهادارە. دەستپێشخەری پاشایەتییەکە لەسەرەتاوە کاری خودای سیانەی پیرۆزە لەیەکدا وەک جەنگاوەری خوداوەندی کاتێک پەیمان دەبەستێت و کاردەکات لەناو مێژووی مرۆڤدا بۆ گەڕاندنەوەی فەرمانڕەوایی و پاشایەتیەکەی خۆی لەم جیهانە کەوتووە. لە کەسایەتی عیسای مەسیحدا ، یەهوا شەڕی جەنگەکەی کرد و سەرکەوتنی شکۆمەندی بۆ دەستە ڕاستی خۆی بەدەست هێنا، هەروەها ئێستا لەسەرانسەری زەویدا پێشکەشکردنی پاشایەتییەکەی بۆ ئاشکردنەوە بەردەوامە. کڵێسای عیسای مەسیح، وەک بریکاری خۆی و سەرکاری ئەم چیرۆکە مەزنە لە سەرەتاوە لەدایک بووە بە ستایشکردن لە ڕۆژی پەنجایەمینەوە، ئەوەی کارە لەگەڵ ئایەتەکانی ١٣ :٢ مەزنەکانی خودای ڕاگەیاندووە بە زمانەکانیخۆی (بەراورد بکە لەگەڵ کردار دواتر). لەبەر ئەم سیفەتە کڵێسای عیسای مەسیح کۆمەڵگایەکی خواپەرستییە کە بانگکراوەتە بوونەوە لەلایەن خوداوە ببێت بە خانوویەکی ڕۆحی کەلەلایەن پەترۆسەوە باسکراوە، کە ئەو کاهینێتییە پیرۆزە کە قوربانی ڕۆحی پێشکەش دەکات لەلای خودا قبوڵکراون لەڕێگەی عیسای مەسیحەوە ). هەر لە سەرەتاوە، کڵێسا بەشێوەیەکی ڕێک و پێک کۆبۆتەوە بۆ ئەوەی ٥ :٢ (یەکەم پەترۆس شکۆ بدات بە خودا لەپێناو ئەم کردارە بەهێزانەی خۆی لەناو مەسیحدا. بە هۆی وەرگرتنی ئازادانە لە خواپەرستی کەنیشتەکانەوە کڵێسای سەرەتایی نوسراوەپیرۆزەکانی دەخوێندەوە و ڕوونیدەکردەوە و نوێژی دەبەخشی و زەبور و سرودی ئاینی و گۆرانی خواپەرستی دەگوت و پێکەوە فەرزەکانی (نەریتە ئاینییەکان وەک هاوسەرگیری و لەئاوهەڵکێشان و لەتکردنی نان) ئەنجامدەدا کە لەلایەن مەسیحەوە پێی درابوو. شایەتی پاشایەتییەکە بۆ کڵێسا هەر لەسەرەتاوە بۆ هەمیشە لە خواپەرستی بەکۆمەڵ و ستایشی خۆی بۆ خودای هەرە بەتوانا دەردەخرێت. بایەخ و هەوڵ و وزەی زۆر دەبێت بدرێت بە هەموو نەوەیەکی باوەڕدار بۆ دۆزینەوەی ڕێگای داهێنەر و نوێ بۆ شکۆدارکردنی خودا بەبێ دەربازبوون لە ڕێگەکانی پێشوو. نێردراوێتی کڵێسا توخمێکی گرنگە لە بریکارێتیەکەیدا لە پاشایەتی خودا. « نێردراوێتی» (واتا «وەرگیراوە لە نێردراوەکان») وەک باوەڕنامەی نیسین دەڵێت یەکێکە لە نیشانە ناوەندەکانی کڵێسا. ڕایدەگەیەنێت لەخۆیدا ٢٠ :٢ وەک کۆمەڵگایەکی نێردراوەیی کڵێسای عیسای مەسیح وەک ئەفەسۆس لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیادنراوە کە عیسای مەسیح خۆی بەردی بناغەی سەرەکی یا سەردیواری سەرەکیە. نێردراوان ئەوانە بوون کە مەسیح بەتایبەتی هەڵیبژاردن تا ببن بە شایەت حاڵی پایەبەرزی و خزمەتی ئەو. ڕۆڵی ئەم شایەت حاڵانەجیاوازە لە ڕۆڵی هەموو ڕابەرێک لە مێژووی جەستەکەدا، چونکە ڕۆڵی ئەوان ناوازەیە و تاکە لە ئەزمونی ناوازەی خۆیاندا کە شایەت حاڵی نزیکی کارەکانی عیسان لە جیهاندا، هەروەها زۆر بەگرنگی، زیندووبونەوەی ئەو لە مردن. (تکایە تێبینی ئەو مەرجە بکە کە لەلایەن نێردراوان دامەزرا کاتێک بڕیاریاندا شوێنەکەی یەهوزای ئەسخەریۆتی لەگەڵ ئایەتەکانی دواتر) ١١ :١ بگرنەوە لەناو دوانزە کەسەکەدا، بەراورد بکە لەگەڵ کردار
10 80 پەڕە ١ خاڵی کورتەی
11 81 پەڕە ٢ خاڵی کورتەی
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online