Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 3 3 0
پا شا یە تی خو د ا
لەکاتێکدا، بەڕاستی، ئایا ئێمە لەڕێگەی کردارەکانمان و خواپەرستییەکانمان و پەیوەندییەکانمان ئەوە نیشان دەدەین کە ئێمە شوێنی هەقیقی پاشایەتییەکەین؟ کەی شایەتەکە وکارە باشەکان و ئەو سەرسوڕهێنانەی بۆ هاوسێکانمانی ئاشکرادەکەین بەڵگەی هەقیقی دەدات کە ئێمە وەک مەسیحی خۆمان ئاشکرادەکەین وەک بریکاری پاشایەتییەکە؟ یەکێک لە گرنگترین شت دەربارەی ڕۆحانییەت تواناکەیەتی کە ساختەدەکرێت. تەنانەت گۆچانەکەی موسا لەلایەن شامان و جادوکەرەکانی میسر لاسایی کرایەوە. ڕۆڵی ئێمە وەک خزمەتکارانی ئینجیل و کڵێسا ئەوەیە نوێژبکەین بۆ ئەوەی خودا بەکارمان بهێنێت ببین بە شایەتی هەقیقی هەقیقەتی پاشایەتییەکە لە شوێنەکەی خۆماندا. بەواتایەکی تر پێویستە بەرپرسیارێتی و ئارەزووی ئێمە ئەوە بێت کە خودا ژیان و شایەتی کۆمەڵی نوێژکەرانمان بەکاربهێنێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەوەی فەرمانڕەوایی ئەو لەسەر زەوی لەوە دەچێت کە لە ئاسمانە. لەگەڵ هاتنی زەمەنی مەسیحیی لەناو مەسیحدا پێویستە ئێمە شایەتی هەقیقەتی پاشایەتییەکە بدەین، یاخود دەچینە مەترسی ئەوەی ببین بە ڕەنگدانەوەی ناخۆشی کۆمەڵگا گشتییەکە. ئەوەی گرنگە بۆ جەختکردن و تیشکخستنەسەر لە گفتوگۆکردنەکەتدا ئەوەیە چۆن کۆمەڵێکی نوێژکەران دەتوانێت بزانێت بانگکردنەکەی خۆی بەجێدەهێنێت وەک شوێن و بریکاری کڵێساکە. مەبەست لەم نمونانەی خوارەوە بۆ تیشکخستنەسەری ئەم پرسەیە، ڕەخساندنی هەلە بۆ دۆزینەوەکانی خۆتان پێکەوە. لەکۆتایی دووەم خولی پۆلدا دەبێت تۆ لەگەڵ خوێندکارەکان جەختی ئەو پێویستییە بکەیتەوە بۆیان کە کارەقورسەکەیان ئەنجامداوە و بە وریاییەوە پلانیان داناوە چۆن نیەتیان هەیە پڕۆژەی خزمەتەکەیان جێبەجێ بکەن. هەروەها لەم کاتەدا دەبێت تۆ جەختت کردبێت لەسەر هەڵبژاردنی پارچەنوسراوەکەیان کە بۆ پڕۆژەی لێکدانەوەییەکەیان دەیخوێنن. هەردووکیان ئەنجامدەدرێن بە بیرکردنەوە و نایابی باشتر ئەگەر زووتر خوێندکارەکان ڕەچاوی بکەن و بڕیاربدەن دەیانەوەێت چی ئەنجام بدەن. لە جەختکردنی ئەمە مەوەستە چونکە وەک لە هەموو خوێندنەکە لەکۆتایی کۆرسەکەدا شتی زۆر دەبن بە ئەرک، هەروەها خوێندکارەکان هەست بە گوشاری هەبوونی ژمارەیەک ئەرک دەکەن لەیەک کاتدا. هەرچۆنێک بێت تۆ دەتوانیت بیخەیتەوە بیریان کە پێویستی پلانی پێشوەخت بە سەرسوڕهێنی بۆ ئەوان یارمەتیدەر دەبێت، ئەگەر یەکسەر هەستی پێبکەن یا نا. بەهۆی ئەمە ئێمە پشتگیری لەوە دەکەین تۆ ڕەچاوی کەمکردنەوەی بڕێکی مامناوەندی خاڵ بکەیت بەهۆی نامە و تاقیکردنەوە و پڕۆژەی دواکەوتووەوە. لەکاتێکدا ڕەنگە بڕەکە ڕووکەشی بێت بەڵام جێبەجێکردنی ڕێساکانت یارمەتیان دەدات فێر بن کارامە بن و پابەندی وادە بن کاتێک لە خوێندنەکانیان بەردەوام دەبن.
15 92 پەڕە ئەرکەکان
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online