Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
4 1 /
پا شا یە تی خو د ا
چۆن تۆ وەڵامی ئەم پرسیارەی خوارەوە دەدەیتەوە؟ « خودا دەستی بە دەستبەکاربوونی (واتا دەستپێکردنی) پاشایەتییەکەی خۆی کرد لەژیانمدا کاتێک. . . . « ئایا تۆ دەتوانیت ئەو کاتە دیاریبکەیت کە خودا دەستی بە کاری پاشایەتییەکەی خۆی کرد لە ژیانی تۆدا؟ ئایا ئەو ئەو ڕۆژە دەستپێکرد کە تۆ تۆبەت کرد و باوەڕت هێنا؟ ئەو ڕۆژەی تۆ بوویت بە ئەندامی هاوەڵێتی کڵێسا خۆجێیەکەت؟ ئەو ڕۆژەی کاتێک تۆ بە جەستە لەدایک بویت، یا پێش ئەوکاتە؟ ئەگەر پێویست بکات تۆ پێشنیاری بەروارێک بکەیت کاتێک کاری پاشایەتی خودا لە ژیانتا دەستی پێکردوە، تۆ چی دەڵێیت؟ ڕاست یا هەڵە؟ « باشترین شت ئەوەیە پێشنیاربکەیت کە پاشایەتی خودا هەرگیز سەرەتای نەبووە یا دەستبەکاربوونی نەبووە، چونکە خودا هەمیشە خودا بووە، هەروەها وەک خودا ، ئەو هەمیشە بەرپرس بووە.» چی دەربارەی ئەم وتەیە ڕاستە؟ ئایا هیچ شتێک هەیە کە بکرێت چەواشەکارانە بێت؟ ئایا پاشایەتی خودا لە ژیانی کەسێک، خێزانێک، یا نەتەوەیەک سەرەتای هەیە. یاخود ئایا خودا هەمیشە یەزدانی هەموو ژیانەکان بووە دان بەوەدا بنێین یا نا؟ ویستی ئازاد لەسەرانسەری مێژووی فەلسەفە و خوداناسیدا خەڵکی لەخواترس و دڵسۆز مشتومڕیان کردووە دەربارەی پرسی ویستی ئازاد، واتا، ئایا ئێمە بەڕاستی هیچ شتێکی وامان هەیە وەک ویستی ئازاد؟ بۆ ساتێک بیری لێبکەرەوە. ئەگەر پرسیار لەتۆ کرا. « ئایا ئێمە ئازادین؟» تۆ چی دەڵێیت؟ ئێمە چین وەک ئادەمیزاد، ئازادین بیکەین؟ ئایا ئێمە کۆیلەی گوناهەین، خوداین، یاخود ئێمە بژاردەیەکمان هەیە لە هەمووشتێک کە ئێمە ڕەچآوی دەکەین، ئەنجامی دەدەین، هەروەها ڕووبەڕووی دەبینەوە؟ ئەگەر ئێمە ویستی ئازادمان نەبێت، چون خودا بەرپرسیارمان دەکات بەرامبەر ئەو شتەی ئێمە دەیڵێین و دەیکەین؟
پەیوەندی
1
٣ ٣١٢ پەڕە
2
2
3
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online