Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
5 9 /
پا شا یە تی خو د ا
دەرئەنجام » عیسای ناسیرە باڵادەستە، کەسە دەستنیشانکراوەکەی خودایە لەڕێگەی ئەوەوە بەڵێنەکانی ئیبراهیم جیبەجێ بوون. » لەودا کە گەورەی هەموانە، ئامادەبوونی پاشایەتی خودا هاتۆتە دی، پیشاندراوە لە بەرجەستەبونی خوداییەکەی، مردنەکەی، زیندووبونەوەکەی، بەرزبوونەوەی بۆئاسمان.
12 317 پەڕە
ئەم پرسیارانەی خوارەوە داڕێژراون تا یارمەتی تۆ بدات چاوبخشێنی بە بابەتەکەی کەرتی ڤیدیۆیی دووەم ئەوەی پەیوەندی هەیە بە دەستبەکاربوون و بەدیهێنانی پاشایەتییەکەی خودای عیسا. وەڵامی پرسیارەکان بدەوە کاتێک سەرنج دەخەیتە سەر « بیرۆکە گەورەرکان» و بنەماکان ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بە بیرۆکەی دەستبەکاربوونەوە، هەروەها ڕۆڵی عیسا لە هێنانی پاشایەتییەکە بۆ هەقیقەت. ڕوون و کورت بە لە وەڵامەکانتا، هەروەها لەهەرکوێیەک شیاو بوو (نوسراوی پیرۆز) بهێنەوە! 1 . ئەو ڕێگایانە چین کە دەتوانرێت بانگەشەبکرێت کە عیسای ناسیرە خۆی ڕاگەیاندوە کە ئەو هێنانەدی شایەتی (پەیمانی کۆنە) بۆ مەسیحەکە؟ 2 . هەندێ لەو نیشانانە چین لە ژیانی عیسادا کە شایەتی ئەوە دەدەن کە لەودا پاشایەتییەکە دەستبەکاربووە و تا ڕادەیەک هاتۆتە دی؟ 3 . ئەو پەیوەندییە ڕوونبکەوە کە لەم دەستەواژەیەدا بەرجەستەکراوە، «لەئێستاوە» پاشایەتییە/ «هێشتا نەبووە بە» پاشایەتی. ئەو ڕێگایانە چین کە دەتوانرێت بوترێت پاشایەتییەکە لەئێستاوە ئامادەبوونی هەیە؟ ئەو ڕێگایانە چین کە ئێمە دەتوانین بڵێین پاشایەتییەکە هێشتا لە داهاتودایە؟ 4 . چییە، هەروەها چۆن ئەوە پەیوەندی هەیە بە هەموو بیرۆکەی ئەو Parousia واتای وشەی پاشایەتییەی کە هێشتا نەگەیشتووە؟ 5 . چۆن عیسا بەراورد دەکرێت بە ئاهەنگی (بەرخی پەسخەی پەیمانی کۆن)؟ ئەو ڕێگایانە چین کە دەتوانرێت بگوترێت عیسا (بەرخی پەسخە)ی پەیمانی نوێیە؟ 6 . ئەو دوو ڕێگایە چیین کە مردنی مەسیح هێزی پاشایەتی خودا کە ئەمڕۆ ئامادەبوونی هەیە، ئاشکرادەکات؟ 7 . بەگوێرەی پۆڵس، بۆچی زیندووبونەوە فێرکردنی بنەڕەتی مەسیحییەتە؟ چۆن ئێمە دەزانین کە زیندووبونەوەی عیسا دڵنیاییە – چ بەڵگەیەک بۆ ئەوە هەیە؟ 8 . هەندێ لەو شتانە چین کە زیندووبونەوەکە ئاماژەی پێدەدات دەربارەی پاشایەتییەکە؟
٢ بەشی
وەڵام و پرسیارەکانی خوێندکار
2
13 318 پەڕە
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online