Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
7 1 /
پا شا یە تی خو د ا
هەتا دڵی کەسێک کراوەبێت، ئەوا ئەوکەسە پابەند دەبێت بە مەسیح و (نوسراوە پیرۆزەکان)وە، هەروەها « ڕێکردنێکی نزیک» دەپارێزێت لەگەڵ خودا، پاشان هەموو شتێک باشە. یاخود ئایا وایە؟
کەمێک زیادەڕەویکردن ڕای تۆ چییە دەربارەی فێرکردنی ئێستای ئینجیلی « سامان – تەندروستی»؟ ئەم فێرکردنە کە لەڕادەبەدەر ئاسانکراوە جەخت لەوەدەکات لەبەرئەوەی مەسیحییەک هاتۆتە ژێر فەرمانڕەوایی و دەسەڵاتی خودای هەرە بەتوانا، ئەوا ئێستا پێویست نیە باوەڕدارەکە نەخۆشکەوێت، توشی نەبوونی بێت، یا تێکشکاو بێت. بەگوێرەی ئەم ڕێبازە دڵی ئەمە لە دەسەڵاتی مەسیحییەکە ڕەگدادەکوتێت. کاتێک عیسا بەرزبوەوە بۆ ئاسمان، بانگەشەکە کرا کە لەبەرئەوەی عیسا بووەخاوەنی هەموو دەسەڵاتێک ، هەروەها لەبەر ئەوەی ئەو ئەو دەسەڵاتەی دایە دەست گەلی خۆی کە کڵێسایە ئیتر کڵێسا دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیڕەوی باڵادەستی خۆی بکات بەسەر ئیبلیسدا ، هەروەها ڕێگری بکات لە نیەتەکانی ئەو بۆ ئازاردان یا زیان پێگەیاندنی کڵێسا . لەڕاستیدا هەندێ کەس لەوانەی ئەم ڕێبازەیان هەڵگرتووە باوەڕیان وایە ئەگەر تۆ نەخۆشبیت یا تێکشکاو بیت یا ئەزمونی بەزاندن ببیینیت، ئەوە بەتەنها هەڵەی خۆتە. خودا نیعمەتەکەی بەخشیوە، هەموو ئەوەی تۆ ئەنجامی دەدەیت دووپاتکردنەوەی نیعمەتەکەیە. ئایا ئەمە ڕاستە لەسەر پارە یاخود کەمێک زیادەڕەوی دەکات؟ چ نمونەیەک بەباشترین شێوە کاردەکات؟ یەکێک لەو پرسانەی زۆرترین ناکۆکیان هەیە و گرفتاوین لەسەرانسەری مێژووی کڵێسادا دەتوانرێت بخرێتە شیوەی پرسیاری: دەبێت پەیوەندی کڵێسا لەگەڵ جیهان چی بێت؟ دەبێت چۆن ئێمە بیربکەینەوە لە پەیوەندییەکانی جیهان – کڵێسا؟ ئایا ئەوە زمانێکی باشە کاتێێک قسەدەکرێت کڵێیسا هێرش دەباتە سەر دەروازەکانی دۆزەخ، یاخود دەبێت کڵێسا لەو ناوە بێتە دەرەوە و جیا بێت؟ بە ڕاشکاوانە دەڵێین، باشترین نمونەی تێگەیشتن لە پەیوەندی کڵێسا بۆ جیهان چییە کە کڵێسا بۆی بگەڕێت بۆ گۆڕینی جیهان، ئایا دەبێت کڵێسا پاشەکشە لەجیهان بکات، یاخود ئایا دەبێت کڵێسا بەڕێگایەکی نەناسراو بە گرژی لەگەڵ جیهاندا بژی؟
2
3
3
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online