Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

7 9 /

پا شا یە تی خو د ا

5 . پەیوەندی چییە لەنێوان جەستەی مەسیح و لێخۆشبوونی گوناهە؟ کەسێک دەتوانێ ئەزموونی لێخۆشبوونی خودا ببینێت و بەشێکیش نەبێت لە جەستەی مەسیح؟ بۆچی و بۆچی نا؟ 6 . هەندێ نمونە لە نوسراوە پیرۆزەکان دەربهێنە کە پاڵپشتی بیرۆکەکە دەکات « (ڕۆحی پیرۆزی خودا) گەورەی کڵێسایە چونکە توانادەدات بە کڵێسا و ئاراستەی دەکات و ڕێبەری دەکات لەجیهاندا؟» 7 . ئەو ڕێگایانە چین کە تیایاندا (پاشایەتی) خودا دەبینرێت و گوزارشت دەکرێت لە ژیانی کڵێسادا؟ بۆچی ئەوە گرنگە ئەو ڕاستییە دووپاتبکرێتەوە کە کڵێسا ئەو شوێنەیە کە ئەزموونی هێزی (پاشایەتییەکە) (فەرمانڕەوایی پاشایەتی خودا)ی تیا ببینرێت؟ 8 . بە چ ڕێگایەک ئەوە ڕاستە باسی (پاشایەتییەکە) بکرێت وەک دیاری و ئەرک بۆ کڵێسا؟

پاشاییەتی خودا داگیرکاری دەکات ٢ کەرتی ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس

3

کڵێسای عیسای مەسیح بریکارێکە، خزمەتکارێکی ئامادە و بەردستی خودایە بۆ پێشخستنی مەبەستەکانی پاشایەتییەکەی لە جیهاندا. مەبەستی ئێمە بۆ ئەم کەرتی دووەمەی پاشایەتی خودا داگیرکاری دەکات بۆ ئەوەیە توانا بدات بە تۆ ببینیت کە: • کڵێسای عیسای مەسیح بریکارێکە، خزمەتکارێکی ئامادە و بەردەستی خودایە بۆ پێشخستنی مەبەستەکانی پاشایەتییەکەی لەجیهاندا. • کڵێسا بریکاری پاشایەتی خودایە لەڕێگای پەرستنی خودا وەک (پاشا) و (یەزدان). • کڵێسا بریکاری پاشایەتی خودایە لەڕێگای شایەتی نێردراوەیی. • کڵێسا بریکاری پاشایەتی خودایە لەڕێگای تین و گوڕی خۆی بۆ کاری باش • کڵێسا بریکاری پاشایەتی خودایە چونکە بووە بە کەشتی خودا بۆ پەرجوو و نیشانەی پێشبینییەکان

٢ کورتەی کەرتی

9  326 پەڕە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online