Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

This practical, helpful resource is especially designed to help new and growing Christians become effective disciples/warriors of Christ, and is built entirely on the Story of God as told in the Scriptures. Following the thematic outline of Ephesians, this lesson guide helps believers understand what the Bible says about the key dimensions of our participation in God’s grand Story in nine integrated lessons.

ﻟﻪ ﺗێﮑﯚﺷﺎﻧﯽ ﺑﺎﻭەڕﺩﺍ ﺑﺎﺵﺗێﺒﮑﯚﺷﻪ ڕۆڵﯽ ﺧﯚﺕ ﺑﮕێڕە ﻟﻪ ﺷﺎﻧﯚﮔﻪﺭی ﺋﺎﺷﮑﺮﺍ ﮐﺮﺍﻭی ﺧﻮﺩﺍ

ﻗﻪﺷﻪ ﺩﺍﻥ ﺳﻪﻣﺎﻥ ﻭ ﻗﻪﺷﻪی ﺩﮐﺘﯚﺭ ﺩﺍﻥ ﻝ.ﺩﻳﻔﻴﺲ

(SORANI) KURDISH

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە ڕۆڵی خۆت بگێڕە لە شانۆگەری ئاشکرا کراوی خودا پڕۆگرامی فێرکاری بۆ ڕەگە پیرۆزەکان

قەشە دان سەمان و قەشەی دکتۆر دان ل.دیفیس

TUMI Press 3701i East 13th Street North Suite 100 Wichita, KS 67208 پەیمانگای خزمەتکردنی سەردەمی کە خزمەتێکە لە ڕێکخراوی گاریگەری جیهانی

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە: ڕۆڵی خۆت بگێڕە لە شانۆگەری ئاشکرا کراوی خودا . پەیمانگای خزمەتی سەردەمی. سەرجەم مافەکانی پارێزراوە 2016, 2014 ©

2016 ، چاپی دووهەم 2014 چاپی یەکەم وەرگێڕانی کڵێسای ئینجیلی ئاشتی © 2020

The Urban Minis try Ins titute 3701i Eas t 13th Street North Suite 100 Wichita, KS 67208 978-1-62932-227-8 ژمارەی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە لەلایەن پەیمانگای خزمەتی سەردەمی لقی ڕێکخراوی کاریگەری جیهانی پەیمانگای خزمەتی سەردەمی خزمەتێکە لە ڕێکخراوی کاریگەری جیهانی هەموو بەڵگەکانی کتێبی پیرۆز لەلایەن نوسەرەوە دانراوە ڕوونکردنەوەی وێنەی سەر بەرگەکە: .ئەم وێنەیە پیاوێک دەردەخات کە وەرستاوە لەسەر ڕۆخی گۆماوێک وە کاتێک دەڕوانێتە گۆماوەکە وێنەی خۆی دەبینێت

وەک جەنگاوەرێک بۆ مەسیح لە نامەی ئەفەسۆس 6: 18-10

ئەم کتێبە نوسراوە وەک ڕێزێک بۆ ئەوانەی کە فێردەکەن و ئاڕاستەی باوەڕدارانی تازە و لاواز دەکەن...

بۆ چاودێران و ئاڕاستەکاران و ڕابەرە ڕوحیەکان و ئەوانەی کە فێرکاری دەدەن – هەموو ئەوانەی کە چاودێری ڕوحی و گرنگی پێدان و هاوڕێیەتی پێشکەشی پیرۆزکراوان دەکەن ، ئەوانەی کە ئامانجیان بەهێزکردن و بونیادنانی شوێنکەوتوانی مەسیحە ، وە لە پێناو هەوڵدان بۆ چاودێری و ئاڕاستەکردن لەلایەن ڕوحی پیرۆزەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان. بەخششی خودا ڕادەگەیەنین لەڕێگای بەکارهێنانی بەهرەکان بۆ دروست بوونی جیلێکی نوێ لە خزمەتکارانی دەرفەتدارە ڕوحیەکان بۆ ڕێزگرتن لە مەسیحی خوداوەند وە بۆ بەردەوامی پاشایەتیەکەی. • • • بۆ تیمی فیرمۆنت بارک داییبریک ئەوەی باوەڕی هێنا لە هێزی وەبەرهێنان لە ڕابەرە ئامادەکانی وەک من لە پێناو پاشایەتی ئاسمان. دان دیڤیس • • • بۆ شێرلی ئیسحاق ئەوەی کە هاوڕێم بوو لە پۆلی شەشی سەرەتایی کە مەسیحی خودادوەند و ئینجیلی پێناساندم ، وە بۆ سیرۆن فریبیریچ ، ڕابەرێکی گەنج بوو لە قوتابخانەی ناوەندی ، ئەوەی کە فێری خۆشەویستی کتێبی پیرۆزی کردم و فێری کردم چۆن بە ڕوح داوا بکەم. ~ دان سەمان ~ • • • بۆ شێرلی ئیسحاق ئەوەی کە هاوڕێم بوو لە پۆلی شەشی سەرەتایی کە مەسیحی خودادوەند و ئینجیلی پێناساندم ، وە بۆ سیرۆن فریبیریچ ، ڕابەرێکی گەنج بوو لە قوتابخانەی ناوەندی ، ئەوەی کە فێری خۆشەویستی کتێبی پیرۆزی کردم و فێری کردم چۆن بە ڕوح داوا بکەم. تیمۆساوسی دووهەم 2:2 ~

5 • ۆڕەوان یەتشخ

ک 

خشتەی ناوەڕۆک

پێشەکی 7 وانەی یەکەم 13

ئەو داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینیەوە پێکبەستنی چیرۆکەکەمان لەگەڵ چیرۆکی خودا

وانەی دووهەم 23

ئەو سەربازگیریەی کە پێی هەدەستین پەسەند کردنی ڕۆڵمان لە ململانێی سەردەمیە گەردونیەکە

وانەی سێهەم 33

ئەو چونەژورەوەیەی کە بەدەستمان هێنا پێکبەستنی ژیانمان لەگەڵ ژیانی خودا لەەڵ مەسیح

وانەی چوارەم 45

ئەو بەهرەیەی کە وەریدەگرین ڕۆڵی ڕۆحی پیرۆز لە تێکۆشانی باشی باوەڕ

وانەی پێنجەم 55

ئەو بەرزاییەی کە لێ یدەڕوانین ژیانێک وەک پیرۆزکراوان بۆ خودا و باڵوێزی مەسیح لەم جیهانەدا

وانەی شەشەم 65

ئەو پشتگیریەی دەگەڕێین بۆی بونیادنانی یەکتر لە جەستەی مەسیح

وانەی حەوتەم 75

ئەو دوژمنەی دژی دەجەنگین ڕۆیشتن لە سەرکەوتن دژی دوژمنی خودا

وانەی هەشتەم 85

ئەو چەکەی کە بەکاری دەهێنین چەکداربە بە چەکی تەواوی خودا

وانەی نۆهەم 95

ئەو بەردەوامیەی کە پیشانی دەدەین بەردەوامی پیرۆزان

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 6

پاشکۆ 105 پاشکۆی یەک ، ڕۆژێک لە ڕۆژان 107

درامای گەردوونی لە ڕێگای گێڕانەوەی کتێبی پیرۆز بۆ جیهان

پاشکۆی دووهەم .ئو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕیتەوە. 109 پاشکۆی سێیەم . چۆن دەستر بکەین بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز. 110 پاشکۆی چوار . عیسای مەسیح : ئامادەیی داهاتوو. 111 پاشکۆی پێنج. چرۆکی خودا ڕەگە پیرۆزەکانمان. 112 پاشکۆی شەش. پێش و پاش کات: 113 پلانی خودا و مێژووی مرۆڤایەتی پاشکۆی حەوت. سێبەر و کرۆک. 114 پاشکۆی هەشت. لە مەسیحدا. 115 پاشکۆی نۆ. ڕاگەیاندنی متمانە: 116 ئازادی لە مەسیحدا پاشکۆی دەهەم. پاڵنەری ئۆویکۆس 118 پاشکۆی یازدە. لاهوتی مەسیحی سەرکەوتوو 119 پاشکۆی دوازدە. مەسیحی سەرکەوتوو: 120 دیدگایەکی تەواوکراو و و گەواهی بۆ ژیانی مەسیحی. پاشکۆی سیازدە. تێگەیشتنی کتێبی پیرۆز بەشی و تێکڕایی 121 پاشکۆی چواردە. سی وسێ بەخشش لە مەسیحدا 123 پاشکۆی پازدە. چەماندنەوە 126 پاشکۆی شازدە. ڕۆیشتن بەرەوپێش لەڕێگای ئاوڕدانەوە بۆ دواوە 127 لە بەدەست هێنانی نەریتی ئینجیلی مەزن پاشکۆی حەڤدە. دابەشکاری سیپارەکانی کتێبی پیرۆز 131 پاشکۆی هەژدە. خشتەی مێژووی پەیمانی نوێ 135 پاشکۆی نۆزدە. پێشکەشکردنی مەسیح: پەیوەندی ئەنجیلەکان پێکەوە 136 پاشکۆی بیست. گونجان بۆ گەواهیدان: چەندجارەبوونی قوتابی لە پاشایەتی خودا 137 پاشکۆی بیست و یەک. ڕەوشتەکانی پەیمانی نوێ 138 ژیان لە تیشکدانەوەی پاشایەتی خودا پاشکۆی بیست و دوو. عیسای مەسیح بابەت و تەوەری کتێبی پیرۆز 139 پاشکۆی بیست و سێ. هەستە ئەی خوداوەند 140 حەوت گەڕان دەربارەی خودا و داواکردنی ڕووی پاشکۆی بیست و چوار. یاسای باوەڕ. 141 پاشکۆی بیست و پێنج. یاسای باوەڕ و پشتگیری کتێبی پیرۆز. 142 پاشکۆی بیست و شەش. باوەڕنامەی نێردراوان. 144

پێشەکی

بەقوتابی کردن هاوبەشیکردن نیە لە زانیندا ، بەڵکو هاوبەشیکردنە لە ژیان.

جوان کارلۆس ئۆرتیس

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیانم لە ناوی عیسای مەسیحی گەورە! پێشەکی ئەمە خۆشیەکی گەورەیە بۆمان کە کتێبی لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشەت پێشکەش بکەین : ڕۆڵی خۆت بگێڕە لە پلانی ئاشکرای خودا وە ئەوەی کە تایبەتی کردین بۆ قوتابی و جەنگاوەرانی لە مەسیح. ئەم کتێبی لێکۆڵینەوەیە گوزارشتە لە پلانی دراماتیکیمان بۆ کتێبی پیرۆز ، نوسراوە بۆ سەرنجدان لە فێرکاریەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕەهەندە سەرەکیەکانی بۆ بەشداریمان لە چیرۆکە گەورەکەی خودا. ئێمە باوەڕی تەواومان هەیە بەوەی چیرۆکی جیهان ڕاستەقینەیە ە ئامانج و چارەنوسی تۆمارکراوە لە کتێبی پیرۆز ، کتێبی پیرۆز ڕوونی کردۆتەوە خودا ژیانی دەست پێکرد و ئافرێنەری بوونە. وە بەڵێنی دایە ئیبراهیم کە نەوەیەکی بۆ بنێرێت و نەتەوەکانی سەر زەوی بەو پێرۆز ببن. خودا خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست ، ئەوی گەلەی کە مەسیح لەڕێگەی ئەوەوە هات ، خودا مەسیحی هەڵبژارد وەک خزمەتکارێک کە بێت بۆ جیهان کە مردن لەناو ببات و نەفرەت کۆتایی پێ بهێنێت و بەڵێنی خۆی لەگەڵ مرۆڤ بباتە سەر. لە ڕاستیدا مەسیح لە گەلی ئیسرائیل لەدایک بوو ، وە ئێمە دەزانین ئەو کێ بوو : عیسای ناسیرەیی ، قوربانیدەر و پاشا. کتێبی پیرۆز گەواهی شکۆی مەسیح دەدات ، ئەو کەسەی کە پلان و شکۆی باوکی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ئاشکرا کرد ، ڕزگاری کردین لە گوناهەکانمان بە مردنی خۆی لەسەر خاچ و هەڵسانەوەی لە نێو مردووان ، ئەوەی کە وەڵامی هەموو شتێک دەداتەوە لە هاتنەوەی دووهەمی. کاتێک پاشتگەز دەبینەوە و باوەڕ بە عیسا دەهێنین وەک خوداوەند و ڕزگارکار، ئەم چیرۆکە گەورەیە دەبێتە بابەتی ئێمە ، چیرۆکی خۆشەویستی و بەخشس ، درامایەکی سەرنجڕاکێش کە بانگمان دەکات کە بەشداری تێدا بکەین و لەگەڵ باوەڕداران بژین لە خێزانی خودا کە کڵێسایە. تێڕوانیێکی گشتی بۆ ئەم وانەیە : چۆن بە باشی تێبکۆشین لە تێکۆشانی باوەڕ ئەم کتێبە نوسراوە تا تێڕوانینێکی گشتی ڕوون و ئاسان پێشکەشی خوێنەر بکات و درکی پرسیارە گرنگەکان و توانای تێگەیشتنی لەم چیرۆکە هەبێت، بۆ یارمەتیدانت بۆ تێگەیشتنی و بۆ ئەوەی بزانیت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ خودا و خەڵکیش دەکەیت لە ژیانی ناو کڵێسا. ئامانجی ئەم کتێبە ئەوەیە کە گەشە بکەیت ، وەکو بەوەڕدارێکی ووروژاو بۆ گەشەکردن ، نۆ وانەی تەواوەتیە ، ڕوونکردنەوەی پێکهێنەرە سەرەکیەکانە بۆ چیرۆکەکە ، وە گفتۆگۆ دەکەین هەموو وانەیەک بە چاودێری کە پێی دەگەیت وەکو پێکهێنەرێکی نوێ لە چیرۆکی گەردوونی خودا. ئەم وانانەم بە تایبەتی نەخشەکێشاوە کە یارمەتیت بدەن لە بەردەوامێتی بنەماکانی باوەڕ و ڕەوشتی مەسیحی وەک چۆن پۆڵسی نێرداو لە نامەی بۆ شاری ئەفەسۆس ڕوونی کردۆتەوە. ئەمەی خودارەوە ناوەڕۆکی وانەکان و باسێکی کورتە بۆ هەر وانەیەک. بە ناونیشانی ئەو داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین: پێکەوەبەستنی چیرۆکەکانمان وانەی یەکەم لەگەڵ چیرۆکی خودا ، ئەم وانەیە یارمەتت دەدات لە زانیندا کە خودای گەردوون ، خوداوەند خودای

7

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 8

بەتوانایە ، کە یەک خودای ڕاستی و هەبووی هەتاهەتایی لەسێ کەسایەتیدا: باوک و ڕۆڵەی و ڕوعی پیرۆز . کە دروستکاری هەموو شتێکە لەوەی دەبینرێت و لەوەی نابینرێت ، وە مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدی هێناوە ، ئەم وانەیە گفتووگۆی یاخی بوونی شەیتان و یەکەم دوو مرۆڤ دەکات کە خودا دروستی کردن ، ئادەم و حەوا ، هەروەها چۆن هەموو بوونەوەران بەر نەفرەت کەوتن بەهۆی یاخی بوونیانەوە ، بەڵام خودا گەڕاندینیەوە بە ڕزگارکارێک کە خراپەی بەزاند و هەموو شتێکی بۆ شکۆی خودا بردەوە. سەربازگیری کە پێی هەڵدەستین : پەسەند کردنی ڕۆڵمان لە ململانێ کاتیە ئەو وانەی دووهەم گەردوونیەکە ، گفتووگۆی ئەوە دەکات کە چۆن عیسای ناسری شەیتانی بەزاند و ڕزگاری کردین لە نەفرەت بە هۆی ژیانی بێ خراپەکاری و مردنی لە بریمان. وە ئێستا بەهۆی پاشگەست بوونەوە (گەڕانەوە لە خراپەکاریمان بەرەو لای خودا) وە باوەڕ ( باوەڕ بە کاری مەسیح) ، دەچینە پاشایەتی خودا. ڕزگارمان بوو بە بەخششی و پشتمان بەست بە لەشی مەسیح ، هەروەها ڕوحی پیرۆزی پێداین بۆ دیاریکردنمان لە ژیانی مەسیحیانەماندا. چونەژوورەوەیەی کە بە دەستمان هێنا: پێک بەستنی ژیانمان بە ژیانی خودا ئەو وانەی سێ یەم، لە مەسیحدا ، ئەم وانەیە فێرت دەکات ماوەی پێک بەستنت بە عیسا بە باوەڕ ( واتا ئێمە ئێستا ‹›لە مەسیحداین››) بە هۆی ئەو یەکگرتنە ، وەریگرە و ئەزموونی عیسا و هەموو ئەوەی پێشکەشی کردووە بکە. لە ڕێگەی ڕوحی خودا ، دەبینە ئەندامێک لە خێزانی خودا ، لەگەڵ عیسای مەسیح کە بەردی گۆشەیە، بناغەی نێردراوان و پێغەمبەرانە ، هەموو کۆمەڵە باوەڕدارە ناوخۆییەکان وەکو نێردراوی پاشایەتی خودا کاردەکەن ، بۆ ئاشکراکردنی خواستی ئاسمان ، وە ئێمەی باوەڕدار خزمەت دەکەین وەکو نێرداوان و بریکار بۆ پاشایەتیە. بە ناونیشانی بەهرەکان کە وەرمانگرت: ڕۆڵی ڕوحی پیرۆز لە تێکۆشانی باشی وانەی چوارەم، باوەڕ. ئەم وانەیە ئەوەمان پیشان دەدات کە چۆن ڕوحی پیرۆز لە هەموو باوەڕداراندا نیشتەجێ دەبێت ، بە هەموو یەکێک بەهرە دەبەخشێت بۆ بۆ خزمەتی کڵێسا. ئێمە لە مەسیحدا ئازادین کە بەهرەکانمان بەکاربهێنین بۆ لەناو باوەڕداران ، بە گوێرەی ئەوەی کە ڕوحی پیرۆز دەرفەت و ئاڕاستە کردن و هێزمان دەداتێ ،ئێمە لەگەڵیدا گەشە دەکەین لە کاتێکدا هەموو باوەڕدارێک خزمەت دەکات یەکێتی و خۆشەویستی. بەرزایی ئەوەی کە لێی دەڕوانین : ژیانی پیرۆزکراوان بۆ خودا و باڵوێزانی مەسیح وانەی پێنجەم، لەم جیهانەدا ، ئێمە بانگکراوین هاوشێوەی خودا بین و وەکو ڕۆڵەی خۆشەویست بین بۆی، بوینە پیرۆزکراوانی خودا (پیرۆزکراوان) لە مسیحدا ، وە ئێمە وێنای خوداین لەبەردەم خەڵک وەکو گەلێکی پیرۆز و سوپاسگوزار. بە هەمان شێوە بەنگکراوین کە ببنیە باڵوێزی خودا بۆ گەیاندنی هەواڵی خۆشی ڕزگاری بە هاوڕێ وخێزان دراوسێکانمان ، وە کرداری خۆشەیستی نیشان بدەین ، کار بۆ مەسیح دەکەین لە خزماتکردنی خەڵکانی تر. ئەو پشتگیریەی ە دەیخوازین : یەکتر بونیاد دەنێین لە لەشی مەسیح ، ئاشکرایە کە وانەی شەشەم، ژیانی مەسیحیانە لەسەر بناغەی ژیانی پێکەوەیی نەخشێنراوە، پێکەوە لە خێزانی خودا دەخەوین ، وەکو لەشی مەسیح و پەیکەرێک بۆ ڕوحی پیرۆز ، ئێمە بانگکراوین کە ژیانی مەسیحیانە بژین لەگەڵ یەکتر ، پێکەوە ڕاستی ئاشکرا بکەین ، پێکەوە خودا بپەرستین و وەکو قوتابی مەسیح گەشە بکەین و پەیوەست بین بە باوەڕداران لە کڵێاسی ناوخۆیی و لەگەڵ گروپە بچوکەکان ، لەبەر ئەوە ئێمە دامەزرێنەرانین لە باوەڕی مەسیح (پاڵپشتکارین) لە ڕێگەی هەستان بەوکارە هەندێکمان بۆ هەندێکمای دەکەین بۆ شکۆداری (ڕیزگرتن) مەسیح.

9 • یکەشێپ 

ئەو دوژمنەی کە لەگەڵی دەژجەنگین : بەردەوامی لە سەرکەوتن دژی دوژمنی وانەی حەوتەم، خودا. ئەم وانەیە باسی سروشتی چیرکە گەورەکە دەکات کە پێکەوەمان دەبەستێ. ئەوەش ئەوەیە کە ئەم گەردوونە لە جەنگێکی ڕوحی دایە و شەیتان و پاشایەتی تاریکی لە جەنگدایە دژی خوداوەند عیسای مەسیح و پاشایەتی ڕووناکی . مەسیح سەرکەوت بەسەر شەیتانی دوژمنماندا بە هۆی ژیان و مردن و هەستانەوەی ، شەیتان تا ئەمڕۆش هەڵخەڵەتاندن لە سیستەمی ئەم جیهانە کەوتووەدا وە کاردەکات لە ڕێگەی سروشتی خراپی کۆنمان ، واتە ‹›ئارەزووەکانی لەش›› ئێمە دەتوانین سەرکەوین بەسەر شەیتان بە هۆی تۆوی باوەڕ لە مەسیح و ئاگاداری هەوڵەکانی بین بۆ هەڵخەڵەتاندنمان لە ڕێگەی درۆ و فریودانەوە. بە ناونیشانی ئەو چەکانەی کە بەکاری دەهێنین : بەستنی چەکی تەواوی خودا. وانەی هەشتەم، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن خودا هەموو چەکێکی پێویست دابین دەکات بۆ هەموو باوەڕدارێک بۆ بەرگری کردنی بەرانبەر دوژمن ومانەوەی لە جێگای خۆی کاتێک ڕووبەڕووی هێرشی دوژمن دەبێتەوە ، ڕاستی کتێبی پیرۆز (ووشەی خودا) وامان لێدەکات بتوانین ئەو درۆیانە دیاری بکەین کە دوژمن هێرشی پێ دەهێنێت و ڕووبەڕووی بوەستین و بیگۆڕین ، وە ڕوحی پیرۆز بەهێزمان دەکات بۆ جەنگ لە کاتێکدا کە یاسا ڕوحیەکان بەکرداری دەکەین بە تەنها و لەگەڵ باوەڕدارانی دیکەش. ئەمە وانەی کۆتاییە کە ناومان لێناوە ئەو ئەگەرەی کە بۆمان دەردەکەوێت : ڕەنجدەرە وانەی نویەم، پیرۆزەکان . لە وانەیەدا دەبینین کە چۆن باوەڕی بنەڕەتی بۆ گەشەکردن لە مەسیحدا ئەوەیە لە ڕەنجدان و ئامادەیی بیت و بێ ئاگا نەبیت. وەکو ئەکتەر بین بۆ مەسیح ، پێویستە کە بەردەوام بین لە لە پێشکەوتن بۆ بەدەست هێنانی دیاریەکانی ، بەبێ گوێدانە قورساییەکەی، بێگومان ڕوحی پیرۆز هێزمان دەداتێ بۆ ئەوەی دەست بگرین بە بانگەوازەکەمان و پێشکەشکردنی مەسیح وەکو ڕزگارکار ، هەروەها بەکارمان دەهێنێ بۆ بەهێزکردنی باوەڕدارانی تر لە جەنگەکەیاندا. نەخشە بۆ هەموو وانەیە : بەشەکان و پێکهێنەرەکان تێبینی بکە هەموو وانەیەک دابەش کراوە بۆ چەند بەشێکی دیاریکراو و هەموو بەشێک جەخت لە خاڵێکی گرنگ دەکاتەوە کە یارمەتیت دەدات لە ژیانی ڕوحیت (ئەمەش تێبینیەکی گرنگە بە تایبەتی ئەگەر بڕیارتدا کە ئەم کتێبە بخوێنیت لەگەڵ خەڵکانی تر یان ڕابەر یان ڕێکخەری کۆبونەوەیەکی بچووک) هەموو وانەیەک سێ ئامانجی هەیە . دوای تەواو بوونی وانەکە ، ئەم ئامانجانە ئامانجی وانەکان. یارمەتیت دەدەن لە تێگەیشتنی وانەکان و باوەڕ پێکردنیان بە تەواوەتی ، هاوکات ئەگەر بە تەنیا بیخوێنیت یان لەگەڵ خەڵکانی تریش. ستپێک بە نوێژ بۆ داواکردنی دانایی. هانت دەدەین بۆ دوبارەکردنەوەی ئەم نوێژە بە دەنگێکی دە بیستراو ، داوا لە خوداوەند دەکەین کە دڵمان ئامادە بکات پێش ئەوەی دەست پێبکەین بە لێکۆڵینەوەکەمان بۆ ڕاستیەکانی کتێبی پیرۆز تا تێبگەین و پێشوازی بکەین لەوەی کە خودا ئامادەی دەکات تیاماندا. پێکبەست. بەشی پەیوەندیدارەکان بریتیە لە بەشی «هاندان» کە سەرەتای وانەکە ئامادە دەکرێت لە ڕێگەی بیرکردنەوە لە پرسیارە گشتیەکانی ژیان و ڕوداوەکان و ئەو هەڵوێستانەی کە پەیوەستن پێی ، کاتێکی چێژبەخش دەبێت بۆ ئەو پرسیارانە ، وە بە تەواوی بیرکەرەوە لەم پرسیارانە چونکە یارمەتیت دەدەن لە درەوشانەوەی بیر و لێکۆڵینەوەکانت وە تۆ پێش دەکەوی لەم لێکۆڵینەوەیە. ناوەڕۆک. بەشی ناوەڕۆک ڕوونکردنەوەیەکی سەرەتاییە بۆ ئەو بابەتانەی کە ئێمە لە لێکۆڵینەوەیداین. ئەم بەشە پرسیاری جۆراوجۆر دەخاتە ڕوو وە پێداچوونەوەی کتێبی دەخاتە ڕوو لەهەمان کاتدا هەڵدەستین بە وەڵامدانەوەی لە ماوەی دەرسەکەدا.

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 10

کورتە. دوای خوێندنەوەی سیپارەکانی کتێبی پیرۆز وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەبەشی ناوەڕۆک ، هەموو وانەیەک پوختەیەکی کورتت دەداتێ دەربارەی بۆ بیرۆکەکان و ڕاستیە بنەڕەتیەکان ئەوەی ئامانجی ئاشکراکردنی لە ناوەڕۆکدایە ، بێگومان ئەم ئامانجە وەکو بەڵگەیەکە بۆت بۆ دڵنیابوون لە لەوەی ئەگەر تۆ لەم وانەیە وەرتگربێت «بیرۆکەی مەزن» لە لێکۆڵینەوەی تایبەتیت لە کتێبی پیرۆز پاشکۆ. بێگومان هەندێک وێنە و وتار و بەڵگە نامەی گونجاومان دروستکردووە و دامانناون لە پاشکۆ کە یارمەتیت دەدەن لە تێگەیشتنی ناوەڕۆک و جێبەجێ کردنی وانەکان بە شێوەیەکی گەورە ، بگەڕێرەوە بۆ پاشکۆ خشتەییەکان لەم بەشەدا چونکە پێکەوە بەستراون و ئەمەش تێگەشتنت لە بنەما و بیرۆکە سەرەکیەکان دەوڵەمەند دەکات لە هەموو وانەکان. بنەمای سەرەکی. بەشێوەیەکی گشتی ئەم بەشە تەواوی وانە فێرکاریەکە لە ڕێگەی ڕستەیەک یان تەنها دەقێکەوە دەردەبڕێت . ئەم بەشە دەرفەتی بیرکردنەوەت دەداتێ لە کاریگەری پەیوەست بە بابەت بۆ لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوەکەت لە چوارچێوەی بواری کراری و ئەگەریدا. وە بە سادەیی ڕاستی بۆ بیرکردنەوەو موناقەشە نیە؛ بەقوتابی کردن بریتیە لە ژیانی ڕاستی ، ڕوداوە ڕاستیەکان خەڵک پێشبڕکێی دەکەن و کاریگەری گەورەی هەیە لەژیانیان ، ئامانج لەمە ئەوەیە کە بیرت فراوان ببێت و یارمەتیت بدات وەک قوتابیەکی گەشەکردوو لە تێگەیشتن لە چۆنێتی پێک بەستنی ڕاستی چیرۆکەکە و بە چیرۆکەکەی خۆت و ڕاستیەکانی. ئامانج لە ناسینی ڕاستی ئەوە نیە کە ژیر بین بەڵکو ئەوەیە کە )۳۱-۳۲ :۸ ڕزگار بین (یۆحەنا گرنگتر لە»وەڵامی ڕاست» ئەوەیە»فێربوون بە خاکەڕایی» وە دەبینی لە ماوەی لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز کە زۆر کات وەڵامی ڕوون و تەواو نیە بۆ لەو لێکۆڵینەوەیەی کە دەیکەین. بەڵام بانگکراوین تا بیرکەینەوە بە خاکەڕایی لەماوەی لێکۆڵینەوەکە تا تا هەموو شتێک تاقیکەینەوەو دەست بگرین بە )۲۱ :٥ تەسالۆنیکی ۱( چاکەوە ئەم بارانە بەکاربهێنە بۆ ئاشکراکردنی ماناکان لەوەی کە فێری دەبیت ، وە کراوەبە لەوەی کە ڕوح ڕێگەکە دەگۆڕێت بەشێوەیەک کە بابەتە جیاوازەکان تێبگەین لەوانەی کە لەم وانەیەدا ڕووبەڕووت دەبێتەوە. . ئەم بەشە جەخت دەکاتەوە لە جێبەجێ کردن و کارا کردنی تایبەت بەتۆ (لەسەر پەیوەندی بنەمای) ڕاستیەکانی وانەکە. پێویستە لەسەرت کە پێکەوە ببەستی ئەوەی کە فێری دەبیت لە ڕێگای بیرکردنەوەو دوان و هەڵسوکەوت پێی و پەیوەندیت لەگەڵ خەڵکانی تر . لەبەر ئەوە بگەڕێ بۆ ڕێگای گونجاو بۆ پێکەوە بەستنی ئەوەی کە فێری دەبیت لەم بەشەدا بە ژیانی تایبەتیتەوە. . لەم بەشە کورتەدا ڕاستی دەرهێنراو لەو بابەتانەی کە لە وانەکەدان و ئەوەی دەتوانین و دڵنیایی پێویسته دانی پێدا بنێین و دڵنیا بین لێی بەدرێژای هەفتەکە. . نوێژ بۆ کەسایەتی گرنگ لەناو کڵێسا وە بۆ ئەوەی بیرۆکەت بداتێ لە جۆرەها تکاکاری و نوێژ نوێژی داواکراو و پەیوەست بە بابەتی لێکۆڵینەوەکە دەربارەی مێژووی کڵێسا. . ئەم نوێژە بکە لە کۆتایی هەموو وانەیەک وە دەتوانی نوێژەکە داڕێژیت هاوارێک لە دڵەوە بۆ خودا و بینوسیت (وەک نوێژەکانی زەبوورەکان) ئەم نوێژانە یارمەتیمان دەدەن کە داوا لەخوا بکەین بۆ بەخشش کە پێویستمانە بۆ بەرجەستەکردنی ڕاستیەکان کە فێری دەبین لە وانەکان. ئەم نوێژانە نوێژی چەمینەوە و پاڕانەو و باوەڕە ، ئەم نوێژانە بکە بە بێدەنگی یان بە دەنگی بەرز بەهەر شێوەیەک کە ڕوح ڕابەرایەتیت دەکات.

11 • یکەشێپ 

. ئەم بەشە پێشنیاری بەسودی زیاتر تێدایە بۆت ئەگەر تۆ بۆ زانیاری زیاتر لە لێکۆڵینەوەکان ئارەزووت لە زانینی زیاترە لە بابەتی پەیوەست بە وانەکە . ئەم بابەتە تێڕوانینێکی گشتیت دەداتێ دەربارەی زنجیرە بابەتەکانی داهاتوو ، بۆ وانەی داهاتوو بەهەمان شێوە تێڕوانینێکی کورتت دەداتێ دەربارەی ئەوەی چاوەڕوانکراوە لە وانەی داهاتوو . ئێمە باوەڕدارین بە باوەڕێکی بەهێز ئەمەشکاتێکووشەکانمان شاردەوە(لەبەرکردنی ئایەتی لەبەرکردن . )۱۱ :۱۱۹ وشەکە لەسەر ڕووی دڵ) لە دڵمان ، ئەوکات ئێمە هەڵە ناکەین لە ئاست خودا (زەبوور بێگومان لەبەرکردنی وشەکە لەسەر دڵ هاندانە بۆ خود و سەرچاوەیەکی ئامادەکراوە دژی درۆکانی دوژمن. لەبەر ئەوە هەموو وانەیەک تەنها ئایەتێک لەخۆدەگرێت بۆ لەبەرکردن. بۆ ئەوەی ئامادە بیت تیایدا بەلایەنی کەمەوە یەک بەش لە کتێبی پیرۆز کە بیرت دێنێتەوە بەڕاستی لەوەی کە فێربوویت، بۆ ئەوەی پاڵپشتی تەواوت دەستکەوێ بۆ ژیانت لەماوەی هەفتە و هەفتەکانی داهاتوو . ئەم کۆتا بەشە پێکهاتووە لە “وانەکانی سودبەخش” دیاریکراوە و گرنگە کە پێی ئەرکەکان هەڵدەستین دوای تەواوکردنی وانەکە، وە ئامانج لەمە ئەوەیە کە سود بەخش بێت و ژیانت بونیاد بنێت. ئەگەر هەستای بە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکانە ئەوا پێویستە بە گرنگەوە لێی بڕوانی وە پێیدا بچیتەوە بە وردی و بە جوانی بۆ لێکۆڵینەوە لێی وە تێبینی ئەوە دەکەیت کە تێگەیشتنت بۆ بابەتەکە زۆر دەبێت بەشێوەیەکی گەورە. ئەم وانانە نەخشێنراون بەتایبەتی تا یارمەتیت بدەن لە گەشەکردنی پەیوەندیت لەگەڵ مەسیح، پست بەست بەوەی کە فێری بویت لە وانەکە. لەبەر ئەوە تکایە ئەرکەکانت تەواو بکە و بەدواداچوونی بۆ بکە بەخێرایی لەبەر ئەوەی زۆر باشە بۆ فێربونت بەشێوەیەکی گەورە وە یارمەتیت دەدات لە جێبەجێ کردنی. لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە: ڕۆڵت بگێڕە لە شانۆگەری ئاشکرا کراویی خودا (بەدواداچوونی پڕۆگرامی فێرکاری بۆ داکوتینی ڕەگە پیرۆزەکان) تا ببیتە مەسیحی پێویستە پەیوەست بیت بە چیرۆکەکەی خودا ، ئەو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕێتەوە وە تۆماری کردووە بە تێپەڕبوونی سەردەمەکان. بێگومان چیرۆکەکەی خودا دەربارەی خۆشەویستی و قوربانی و ڕزگاری و ئومێد و جەنگان و سەرکەوتن ئێستا دەبێتە چیرۆکی تۆ. ڕەگ و ڕیشەی ئـەم چیرۆکە پیرۆزە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتا و درێژ دەبێتەوە بۆ ئومێدی پاشایەتی شکۆمەند بۆ مەسیحی پاشا. لەڕێگەی باوەڕهێنانت بە عیسای خوداوەند ، ڕزگارت بوو لە گوناهە و سزاکەی و سەربەست بوویت لە کۆیلایەتی و بویتە سەربازێکی مەسیح. لەم وانەیەدا ئاشکرا دەبێت کە چۆن چەکی تەواوی خودا بپۆشیت و درۆکانی دوژمن دەناسیت و لەگەڵ خوشک و بڕا باوەڕدارەکانت گەشە دەکەیت. تۆ بویتە سەربازی مەسیح لەبەر ئەوە دەزانیت چۆن تێبکۆشیت بە تێکۆشانی باش شارەزای سەرکەوتن دەبی لە جەنگی ڕوحی کە لەلایەن خوداوەندەوەیە جۆرج ئیلدەردەج دەڵێت ، قەشەیەکە کە زۆر دەنوسێت دەربارەی جەنگی ڕوحی « بێگومن چیرۆکی ژیانت چیرۆکی دوژمنکاری وەحشیگەری درێژەکە ڕووبەڕووی دڵت دەبێتەوە لە ڕێگەی کەسێکەوە دەزانێت دەتوانێت ئەوە بێت و بترسێت» دەربارەی چیرۆکی خودا نازانیت بۆت وە کاتێک دەزانیت کە دەتوانیت وێنای مەسیح بیت لەبەردەم خێزان و هاوڕێ و هاوکار و دراوسێکانت. پێویستە بزانیت چۆن تێدەکۆشیت. ئەمە ئەو پڕۆگرامەیە «بەدواداچوون» کە نەخشێنراوە تا یارمەتیت بدات لە زانینی چۆنێتی دەست پێکردنی ژیانی مەسیحیانە. بە تێڕوانینێکی ڕاست و ئامرازی پێویست بۆ تێکۆشان لە تێکۆشانی باش. وە ئهم کتێبە بۆت ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئەوە بکەیت ستو ویبەر دەنوسێت ، ئەفسەرێکی خانەنشینه و ئێستا ئەو شوانی کڵێسایە ، دەربارەی سروشتی ململانێی ڕوحی ئەوەی کە ڕووبەڕووی هەموو مەسیحیەک دەبێتەوە هەموو ڕۆژێک ، بەبێ جیاوازی لەنێوان باوەڕدارێکی تازە لە خوداوەند یاخود جەناوەڕێکی بەهێز لەباوەڕ

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 12

هەموو مەسیحیەک جەنگێکی جوڵاوە و لەناخی خۆیدا جەنگێکی سامناکی هەڵگرتووە ، وە زۆربەمان کاتێک هەر شتێک ڕاماندەکێشێت یارمەتیمان دەدات لە بەدەست هێنانی جەنگەکە. دەتوانی ناوی بێیت جەنگی نێوان ڕوح و جەستە ، یان ناوی بنێیت بەدواداچون بۆ ژیانی مەسیحیانەی سەرکەوتوو. ناوی بنێ بەهەر شتێک کە دەتەوێ ، بەڵام جەنگێکی خراپە و هەموو شتێک دەگرێتەوە و کۆتایی نایەت تا لایەنێکیان دەیباتەوە ، وە کاتێک جەنکەگە کۆتای دێت ، دەخوازی لەگەڵ سەرکەوتوواندا بیت. بنەماکانی جەنگ دەخوێنرێت لە هەموو ناوەندە زانیستیە سەربازیەکانی جیهان. وە زۆربەی کات جیاوازی نیە لەنێوان جەنگی ڕوحی و جەنگی جەستەیی ، پێویستە لەسەر هەموو سەربازێک کە پێشبینی سەرکەوتن و ڕزگاربوون بکات ، ئەم بنەمایە تێدەگەین و دادەمەزرێت لە جەنگە ڕۆژانەیەیەکان «دژی فەرمانڕوایەتی ئەم تاریکیەی جیهانە، هەروەها لەدژی سەربازە ڕوحیە بەدکارەکان لە ٦:١٢ شوێنەکانی ئاسمان» ئەفەسۆس ئەوە بزانە بە توانات دەتوانی زۆر شتی زیاتر بکەیت لەوەی تەنها لە ژیاندا بمێنیتەوە : دەتوانی بژیت بە ژیانێکی سەرکەوتوو وە لە سەرکەوتنت ڕێز لە مەسیح دەگریت . داوا لە خودا بکە دانای و هێزت بداتێ وە تۆ ڕاستیەکان لە وشەکانیەوە دەزانیت. داوای بینایی ڕوحی بکە تا لە مافی خودا تێبگەیت و ئەمەش وادەکات کە ئازایەتی ئەوەت تێدا بێت کە جێبەجێی بکەیت لە ژیانت و خۆشەیستی بۆ خەڵکانی تر دەربخەیت. ئێمە بانگت دەکەین کە لەگەڵمان فێر بیت و لە ڕوحی پیرۆزەوە فێر بیت بۆ ئەوەی ئاڕاستەت بکات بۆ ئەوەی تێبکۆشیت لە تێکۆشانی باشی باوەڕدا. بە نوێنەرایەتی دان سمان کە هاوکارمە لە دانانی ئەم کتێبە و هاوڕێی تێکۆشەرم وە هەموو ئەوانەی بەشداریان کرد بە کاتو هەوڵدان بۆ ئەم پڕۆژەیە ـ ئێمە سوپاسی خودا دەکەین لە پێناو ژیانت . بەتەواوی دڵمانەوە نوێژ دەکەین کە ڕۆڵی خۆت بگێڕیت لە چیرۆکی گەورەی خودا بۆ ڕزگاری دروستکراوەکانی چونکە ڕۆڵێکی گرنگ هەیە بۆ جێبەجێ کردنی. سڵاوتان لێبت لە خێزانەکە! سڵاوتان لێبێت لەجەنگەکە! دکتۆر دان دایڤیس ۲۰۱٤ ویشیتا ، کڵێساکانی ، هاتنەوەی مەسیح

ستو ویبر . جەنگاوەری ڕۆح، سیستس ، ئۆریگن: مولتنوم بۆ بڵاوکردنەوە ١٦ لا ٢٠٠١

وانسی یەکەم ئەو داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین پێکبەستنی چیرۆکەکەمان لەگەڵ چیرۆکی خودا

ئهوهی بەوپەڕی دانایی و تێگهیشتنهوهبهسهرمانی داباراند نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بهگوێرهی خۆشحاڵی خۆی كهلهڕێگهی مهسیحهوهمهبهستی بوو، بۆ بهجێگهیاندنی لهتهواوی زهمانهدا، تاكو ههموو شتێك لهزهوی و ئاسمان لهژێر دهسهڵاتی مهسیحدا و لهڕێگهی ئهوهوهیهك بخات ۸-۱۰ :۱ نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ئەفەسۆس لە کۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا ئەفسانەیەک بونیاد دەنێین کە خۆمانی تێدا دەبینینەوە بەباوەڕ بەوەی؛ • خودا ، خودای بەتوانای گەردون ، ئەوەی خودایەکی ڕاستە و خودایەکی تاهەتاییە و یەک خودایە لە سێ کەسایەتی باوک و ڕۆڵەو ڕوحی پیرۆز. • خودا دروستکاری هەموو شتەکانە ئەوەی دەبینرێت و ئەوەی نابینرێت ، ئەوەی کە مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێناوە • دروستکراوەکان بەر نەفرەت کەوتن بەهۆی لادانی شەیتان و یەکەم دوو مرۆڤەوە ، بەڵام خودا بەڵێنیدا و پلانی هەبوو بۆ بەزاندنی خراپە و بەدەست هێنانەوەی هەموو ئەوەی ونیکرد بەهۆی خوداوەند عیسای مەسیحی ڕزگارکار. ئەی خودای هەتاهەتایی ، ئەی باوک ، تۆ لە وشەکەتدا دەڵێیت تۆ سەرچاوەی هەموو زانیاری و داناییت. سوپاس ئەمە ڕاستی باوکی بەنرخمە و داوات لێدەکەم کە دانایی خوداییم پێ ببەخشیت بۆ ) تکایە ئەو ڕێگایەم فێرم بکە ۱٥ :۲ تیمۆساوس ۲( ئەوەی وشەی ڕاستی جیا بکەمەوە بەبەردەوامی ) گوێم بکەرەوە بۆ ئەوەی دەنگت ۸ :۳۲ کە بیگرم و بۆ کوێ بڕۆم و هەنگاوەکانم پیشان بدە(زەبوور ببیستم ، وە ئێستا هەڵمبستێنە لەو ڕێگەیەی کە تیایدا ئەدوێم و بیری پێ ئەکەمەوە ، ڕێنمونیم بکە کاتێک وێڵ دەبم. یاکردنەوەم بەرێ و یارمەتیم بدە لە لێکۆڵینەوەو زانینی جیاوازی لەنێوان فێرکاریەکان و ڕوحەکان و بەهرە خوداییەکان و شەڕەنگێزەکان. فێرم بکە کە ویستت کامەیە بە ڕوحی پیرۆزت و فێری چۆنێتی جێبەجێ کردنی مەبەستەکانتم بکە بەهەموو دڵمەوە. ئەی گەورەی بەنرخم یارمەتیم بدە کە خێرابم لە گوێگرتن و هێواش بم لە قسەکردن و توڕەیی(یاقوب ) بۆ ئەوەی وشەکانی دەم و بیڕۆکەکانی ناخم جێگای ڕەزامەندی تۆ بن ، توانام بەرێ کە ۱۹ :۱ بدوێم دەربارەی ڕاستیت بەدانایی و ڕێکخراو تا سود بگەیەنم بەهەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئەدوێم بە ڕاستیت.فێرم بکە لەم لێکۆڵینەوەیەدا وە من پێشوازی وشە و تەمێکانت دەکەم ، ئەمە داوا دەکەم بەناوی خوداوەند عیسای بەهێز خوداوەندم و ڕزگارکارم . ئامین

ئامانجەکان

دەست پێک بەنوێژ بۆ دانایی

ــ ناوێکی کەسییە بۆ ناوی ئیبلیس کە دوژمنی خودا و مرۆڤە. شەیتان ــ خودا ئادەم و حەوای دروست کرد وەک یەکەمین پیاو و ژن ، دروستی کردن لەسەر وێنەی خۆی بۆ ئەوەی هاوسەری مرۆیی پەیوەندیان هەبێ لەگەڵ خودا بۆئەوەی کارێک بکەن مانای هەبێ و چێژ ببینن لە جیهانی تەواوی خودا.

13

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 14

پێکبەستەکان

؟ زۆر فلیمی هۆلیود هەیە کە بوونەوەری ئاسمانی ڕوون ئایا ئێمە تەنهاین لەم گەردوونەدا .١ دەکاتەوە و بەشێوەیەکی گشتیش پەیوەستە بە بابەتی سلبی و شەڕەنگێزیەوە. هەزاران کەس باوەڕیان وایە کە ئێمە تەنها نین لەم گەردوونەدا ، سەرباری ئەوەی ئەم پێشنیارەش دەکەن ، بەڵام بچوکترین بیرۆکەیان پێ نیە دەربارەی ئەوەی ئەو ژیانە لەکوێیە و چۆنە. وە بەشێکی تر باوەڕیان وایە کە مرۆڤایەتی دەریایەکی فراوانە و لە خۆرەکان و گەلاکسی و تەنە ئاسمانیەکان. هەندێک باوەڕیان وایە ئێمە هەین لە ئەنجامی بەتەنها پڕۆسە سروشتیەکان هەندێکی تر باوەڕیان وایە لە ڕێگەی خودا ، هەندێکی تر ئاماژە بە هێز دەکەن ، بەوەی هیچ کەسێک ناتوانێ تێبگات وەک ئەو شتانە. تێڕوانینت چۆن بوو لە منداڵیدا دەربارەی ئەوەی ئێمە لە کوێوە هاتین؟ ئەو بیرۆکانە چی بوون کە خوێندت ئەوەی کە دەربارەی بنەڕەتی ئاسمان و زەوی دەدوێت؟ زۆربەمان گوێمان لە چیرۆک گەلێک بووە کاتێک منداڵ بووین لە . “بوون یاخود نبوون”! ٢ ڕێگەی سرودی باخچە و گێڕانەوە چیرۆکەکانی تر کە نوسراون تایبەت بە منداڵان و لە ماڵ و کڵێسا و قوتابخانە دەخوێنرێت. مرۆڤەکان لە هەرکوێ بژین حەزدەکەن گوێبیستی چیرۆک ببن. گوێمان لە دەیان چیرۆک بووە لە فلیم و کتێب و زنجیرە کۆمیدیەکان و بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان یاخود فلیمە دیکیۆمێنتاریەکان و هۆکارەکانی ڕاگەیاندنە کۆمەڵایەتیەکان و ڕۆژنامە نوسەکان و ڕادیۆکان هەندێکیان ڕاستین و هەندێکی تریان هەڵبەستراون و هەندێکیان سروشتین و هەندێکی تریا ئابڕوبەر. ئایا سوتفەی ئەوەت کردووە کە کتێبی پیرۆز چیرۆکێکی گەورە دەگێڕێتەوە و سیپارەکانی ۱٥۰۰ کتێب نوسراون لەلایەن زۆر نوسەرەوە لە ماوەی ٦٦( بریتین لە کتێبخانەی کتێبی پیرۆز ساڵ) بەڵام هەموویان یەک چیرۆک دەگێڕنەوە دەربارەی خودا و ئامانجی لە ڕزگارکردنی دروستکراوەکانی. ڕات چیە لەسەر چیرۆکەکان بە شێوەیەکی گشتی؟ ئایا پێشتر بیستوتە کە کتێبی پیرۆز تەنها یەک چیرۆک دەگێڕێتەوە دەربارەی خودا و ڕزگارکاریەکەی؟ هەندێک لە جیاوازیەکان چین لەنێوان زۆربەی چیرۆکەکان کە بیستوومانە و یان خوێندومانەتەوە لەگەڵ ئەو تەنها چیرۆکەی کە نوسەری کتێبی پیرۆز نوسیویەتی دەربارەی خودا و پێشکەشکاریەکەی بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی؟ لە سەرەتای باوەڕ و دوای ماوەیەکی کورت ، دوای وەک ئەوەی دەیبینم هیچ پلانێک نیە» » .٣ ڕۆژانی نێرداوان ، باوەڕداران یاسای باوەڕی بنەڕەتیان تۆمار کرد لە هەندێ دەستەواژە کە بە عەقیدە یان یاسای باوەڕی مەسیحی ناودەبرێت. ئەم دوو خوێندنەوانە دانپێدانراون بە درێژایی مێژوو تا ئەمڕۆمان وە ئەو دوانەش یاسای باوەڕی نێردراوان و یاسای باوەڕی نیقیەیە (سەیری پاشکۆکە بکە). ئەم دوو دانپێدانانە کورتەیەکە لە دیدگای کتێبی پیرۆز دەربارەی خودا کێ یە و ئەوەی مەسیح کردی و چۆن دروستکراوەکانی گەڕاندەوە بە گوێرەی کاتی خودا و پلانەکەی. جیاواز لەمە زۆربەی ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەمە نیە مشتومڕ دەکەن بەوەی کە یاسای گەردوونی (گەردوون) ڕێکخراوە بە ڕێگایەکی هەڵە بەبێ ئامانج و مەبەست. دەڵێن هیچ پلانێک نیە کە شتەکان پێکەوە ببەستێت و یەک ڕونکردنەوە نیە کە یارمەتیمان بدات کە هۆکاری بوونمان لێرە بزانین و بۆ کوێ ئەچین و چۆن هەموو شتەکان چیان لێدێت؛ بێباوەڕەکان دەڵێن (ئەوانەی باوەڕیان بە بوونی خودا نیە) ئەمە بیرکردنەوەیەکی گەمژەییە کە بڵێین خوا هەیە یان

تانئاك مه هللاا – ةهللآا ةوقاهيدلههلاواةعيبطلاقوف .ةميظع

– ترمز السيادة الى اقصى قوة وسيطرة فوق كل الأمور الطبيعة والتاريخية. *سيادة – هي طريقة اخرى لقول «ثلاثة اشخاص لكن اله واحد» وبعض الأحيان تُستخدم كلمة «الثالوث» لترمز لله الواحد في *الثلاثي الأقانيم ثلاث اقانيم.

15 • مەکەی یسناو نینیبەد ادێت ینامۆخ ەک یەناتساد وەئ

پلانێکی گەورە هەیە بۆ ژیان. مشتومڕکاران دەڵێن خودا نیە ، هیچ سەرەنجام و ئامانجێک نیە بۆ ژیان. کۆمەڵی نازانمەکان دەڵێن (ئەوانەی دەڵێن ئێمە هەرگیز نازانین بزانین خودا هەیە) تەنانەت ئەگەر خوداش هەبێ نازانین نێرە یاخود مێ ، بەڵام باشترین شت کە پێی هەستین ئەوەیە کە هیوادار بین کە شتەکان وەک ئەوە بن کە دەبینرێن یان دەگونجێن! چۆن باوەڕنامەی نێردراوان و یاسای باوەڕی نیقیە یارمەتیمان دەدەن لە وەڵامدانەوەی ڕەخنەی ئەوانەی کە دەڵێن خودا نیە و هیچ پلانێک نیە بۆ گەردوون؟ دەبینین لە کتێبی پیرۆزدا کە چیرۆکی خودا و مرۆڤ لەسەر خوداوەندمان عیسای مەسیح چڕدەبێتەوە بەڵام تەنها ناوەڕۆکی چیرۆکەکە ناخوێنینەوە ، بەڵکو بەشداریشی تێدا دەکەین. تۆ دەزانیت کە وەک شوێنکەوتەی مەسیح ناسنامەیەکی تازەت و ڕۆڵێکی نوێت هەیە لەم داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین. گەردوون دروستکرا لەلایەن خودای گەورەی* سێ کەسایەتی باوک ڕۆڵە ڕوحی پیرۆز* کائینێکی ئەزەلی پێش سەردەمەکان نیشتەجێی شکۆی هەتاهەتایی کە بێ کەم و کوڕی بوو، خودا ئەوەی کە مرۆڤی دروستکرد لەسەر وێنەی خۆی هاوشێوەی خۆی کە دەتوانن ئەزموونی تەواوی دروستکراوەکانی بکەن، بەڵام ئەم گەردوونە کەوتە ئاژاوەوە لەلایەن سەرۆکی هەڵگەڕاوەی فریشتەکان شەیتان بەمەبەستی بەزاندنی پاشایەتی خودا وە شەیتان یەکەین دوو مرۆڤی (ئادەم و حەوا) ی تاقیکردەوە بۆ هەڵگەڕانەوە دژی خودا و مروڤ بووە بەفرەت لێکراو بەبێ هیوای ڕزگاربوون. خوا پلانی کێشا دژی ئەم یاخی بوونە بەوەی کەسێکی سەرکەوتوو و ڕزگارکاری دانا کە ئەم کەوتنە چارەسەر دەکات و کۆتایی بە کاریگەری ئەو نەفرەتە دەهێنێت تا هەتایە. خودا پەیمانی لەگەڵ ئیبراهیم بەست کە مەسیا(کەسێکی پاککەرەوە) دەنێرێت و گەلێکی هەڵبژارد کە مەسیا لەوانەوە دێت (ئیسرائیل) وە لە کۆتایی سەردەمدا خودای باوک ڕۆڵەکەی عیسای مەسیحی نارد بۆ دەرخستنی شکۆکەی و ڕزگاری گەلەکەی و دەربازکردنی دروستکراوەکانی.عیسا دانایی پاشایەتی دەرخست لە فێرکاریەکانی و هێزەکەی لەڕێگەی پەرجووەکانی کاتێک ژیانی پێشکەش کرد بە مردن لەسەر خاچ ، سزای گوناهەکانی ئێمەی دا و کارەکانی شەیتانی لەناوبرد. خودا عیسای هەستاندەوە لەنێو مردوان و دوای چل ڕۆژ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان جاری دووهەم وەک خوداوەندی سەرکەوتوو. لە ڕۆژی پەنجاهەمینی دوای بەرزبوونەوەی ڕوحی پیرۆزی نارد بۆ بنایادنان و گەشەکردنی هاوبەش لەنێوان قوتابیەکانی مەسیح و کڵێسا. وەک خێزانی باوک و جەستەی مەسیح و پەرستگای ڕوحی پیرۆز کڵێسا هەڵبژێردراوە بۆ بانگردنی خەڵک لەهەموو شوێنێک بۆ پەیوەست بوون بەچیرۆکە ناوخۆییەکان. کاتێک تێکۆشانی باوەڕمان کۆتایی دێت ، مەسیح دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی پاشایەتی خودا لەهەموو گەردوون بە نهێنیەکانی، بەهیچ جۆرێک کەوتن و نەخۆشی و مردنی تێدا نیە ، تا هەتایە پاشایەتی دەکات لەگەڵ گەلەکەی. شکۆ بۆ ناوی!

ناوەڕۆک

* گەورەیی ڕەمزە بۆ گەورەترین هێز و دەسەڵات بەسەر هەموو لایەنێکی سروشتی و مێژووی. گەورەیی : ئەمە ڕێگایەکی ترە بۆ ووتەی (سێ کەس بەڵام یەک خودا) وە هەندێجار ووشەی (سیانەک) بەکاردێت وەک ڕەمزی *سێ ئقنوم : یەک خودا لە سێ ئقنوم .

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 16

پێویستە ئەو پرسیارە تایبەتیانە بسوتێنی کە ئاڕاستەی چیرۆکی کتێبی پیرۆز دەکرێت، لە کاتێکدا پێکهێنەری پەرچکردنەوەکان لە لاوازیەکە زیاد دەکات بۆ سێ لاوازی. وە تۆ کتێب دەپشکنی بۆ خوێندنەوەی ئەو چیرۆکەی کە کتێبی پیرۆزە. تۆ ڕووبەڕوی پەرچکردەوەی دەبیتەوە بەبەردەوامی و دووبارە. وەک چۆن یەکێکیان لە شوێنێکی تردا دەنووسێت «لە کاتە یەکلاکەرەوەکان کە خودا تیایدا دەردەکەوێت گەورەیی کردارەکانی لە مێژوودا بۆ ئاشکرابوونی سروشت و خواستی، خودا دەست تێوەردان دەکات بۆ ئازادی هەژاران و چەوسێنراوان؛ ساتی دەست تێوەردان بەهەمان شێوە لە ساتی پەرچکردنەوەکانە، سات گەلێک کە مرۆڤ پێشبینی ناکات چی تێدا بەدەست دەهێنێت، کاتێک جیهان دەڕوانێت بۆ تێرەکان وەک ئەوەی هیچ نەبن بەڵام دروستکارەکە دەبینن چەند گرنگی پێدەرە. ڕۆنالد ج سەدر و میکایل ئەی کینگ

ووتار دەربارەی ژیان لە جیهانی هەڕەشەلێکراو ٥٧-٥٦ لا ۱۹۸۷ فیلادلفیا : چاپکردنی ویستمنتر

کتێبی پیرۆز کتێبێکی داخراوی دورە دەربارەی مەسیح. بۆیە بە وردی بیخوێنەوە لەبەر ئەوەی گەورەترین چیرۆکە بەڕەهایی. کتێبی پیرۆز بەهاکەی کەم دەبێتەوە کاتێک لە بەگرنگیەوە لێی نەڕوانین وە کاتێک بەکارهێنانی کەم بکەینەوە وەک کەتەلۆگ بۆ ئاڕاستەکردنی ژیان. بەگوێرەی نێردراوان و خودی مەسیحیش، ئەویش چیرۆکی شانۆگەری ئاشکرایە و عیسای مەسیح کەسایەتی سەرەکیە لەم چیرۆکەدا.

مایکڵ هۆرتۆن. مەسیحیەت بەبێ مەسیح ۱٤۲ لا ۲۰۰۸ کراند ڕابدز ، مەیشیغین ، کتێبی بیکر

ئەو داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین وانەی یەکەم وانەی کتێبی پیرۆز ئەم دەقانەی خوارەوە بخوێنەوە و وەڵامی کورتی پرسیارەکانی پەیوەست بە فێرکاری کتێبی بدەرەوە. ۱٥ .۱:۱-۳ . خوداوەند خودا دروستکاری گەردوون. بخوێنەوە لە پەیدابوون ١

ا. ئەو ڕۆڵە چیە کە خودا دەیگێڕێت لەم چیرۆکە؟

ب. ئەو ڕۆڵە چیە کە ئادەم و حەوا دەیگێڕن لەم چیرۆکە؟

فریشتە بوونەوەری سەروو سروشتین خودا دروستی کردوون توانا و زیرەکیان زیاترە لە مروڤ. فریشتەیی ٭ گوناهە شکستە لە ئەنجامدانی ئەوەی کە خودا دەیەوێت، لەوەی کە دەیکەین یان دەیڵێین یان بیری لێدەکەینەوە. گوناە ٭ عیسا زەوی جیهێشت بەرزبووەوە بۆ ئاسمان لە کاتێکدا شوێنکەوتووانی تەماشایان دەکرد. دوای مردن و بەرزبووەوە بۆ ئاسمان ٭ هەستانەوەی ، جێهێشتنەکەی ئاماژەی جێهشتنی ئەم زەویە بوو بۆ دانیشتن لەسەر عەرشەکەی لە ئاسمان وەک پاشایەکی سەرکەوتوو ، وە ڕوحی پیرۆزی نارد بۆ بەهێزکردنی مەسیحیەکان لە تەواوی جیهان. قوتابی فێرخواز یان شوێنکەوتەی مەسیحە. هەموو مەسیحیەک قوتابییە. لەهەمان کاتدا دەستەواژەی «قوتابی» قوتابیەکان ٭ بەکاردەهێنرێت وەک ئاماژەیەکی تایبەت بۆ ئەو دوازدە پیاوەی کە مەسیح هەڵیبژاردن بۆ پەیوەست بوون بە خزمەتەکەی لەسەر زەوی. کڵێسا بریتییە کە لە گەلی خودا ئەوانەی کە دان دەنێن بەوەی عیسا خوداوەندە و ئەوانەی کە خواستی لەسەر زەوی جێبەجی کڵێسا ٭ دەکەن. کڵێسا پێک دێت لە هەموو کەسێک کە سەر بە ئەو بێت لە ڕابردوو ئێستا و داهاتوو لەهەموو شوێنێکی سەر زەوی و بە درێژایی مێژوو

17 • مەکەی یسناو نینیبەد ادێت ینامۆخ ەک یەناتساد وەئ

ج. ئەو ڕۆڵە چیە کە مارەکە دەیگێڕێت لەم چیرۆکە؟ بخوێنەوە ۱۷:۲٤-۳۱ . تەواوی گەلەکان دروست بوون بەهۆی بوونی خودا و تواناکەی. کردار ٢ بەلایەنی کەمەوە سێ شت بژمێرە لەوانەی کە پۆڵس شی دەکاتەوە لە چیرۆکی خودا کە بۆ ئەسیناییەکانی باس دەکات. . خودا لەگەڵ تەواوی مرۆڤایەتی دواوە لەڕێگەی دروستکراوەکانی وە لەڕێگەی پێغەمبەرانی ٣ ئیسرائیل ، وە لە ئەمڕۆژانەی کۆتایدا لەگەڵمان دوا لەڕێگەی عیسای مەسیح. ئەمە بخوێنەوە لە ۱:۱-٤ عیبرانیەکان

ا. نوسەر چۆن ئەو ڕێگایە باس دەکات کە خودا پێی دەدوێت لەگەڵ مرۆڤایەتی؟

ب. ئەو گرنگیە چیە کە نوسەری نامەی عیبرانیەکان دەیبەخشێت بە ووتەکانی خودا بۆمان لەڕێگەی عیسای مەسیح؟ . خودا ئەو چیرۆکە دەگێڕێتەوە کە بوو بە مرۆڤ و لەسەر زەوی دەژێت! ئەمە بخوێنەوە لە ٤ ۱:۱-۱٤ یۆحەنا

ا. ووشەکە کێ بوو پەیوەندی چیە بەخوداوە؟

ب. پەیوەندی ووشەکە بە دروستکراوەکانەوە چیە؟

ج. ئەوانەی باوەڕیان بە ووشەکە هەیە، ئەو شتە چیە بەدەستی دەهێنن و چۆن «لەدایک دەبن»؟ . چیرۆکی خۆشەویستی خودا بەخشراوە لە مەسیحدا ڕاگەیەنراوە بۆ مرۆڤایەتی لەهەموو ٥ بخوێنەوە. ڕاسپاردەی مەسیح چیە بۆ شوێن کەوتەکانی؟ ۱۸-۲۰ :۲۸ شوێنێک. مەتا کۆڕنسۆس ۱ . . ئینجیل هەواڵی خۆشە بۆ ڕزگاری ئەوەی کە کورتەی داستانەکەیە کە تیایدا دەژین ٦ بخوێنەوە شتی گرنگ لێرەدا چیە کە پۆڵس لەبارەیەوە دەدوێت؟ ۱-۸:۱٥ ب. ئینجیل نامەیەکە کە دەربارەی ئەوە دەدوێت خودا چی کرد بۆمان بەهۆی مەسیحەوە. چی ڕوویدا؟ ج. دوای ئەوەی مەسیح کارەکەی تەواو کرد ، بۆ کێ خۆی دەرخست؟ ۱:۱- . عیسای مەسیح تەوەری چیرۆکەکەی خودایە، ژیانی و مردنی و هەستانەوەی. مەرقۆس ٧ بخوێنەوە ، بەراورد بکە چۆن خودا دەردەکوێت وەکو باوک و ڕۆڵە و ڕوحی پیرۆز کاتێک ۱۳ مەسیح لەئاوهەڵدەکێشرێت. ا. بەخشش چیە و بۆچی ئینجیل»هەواڵی خۆش» هەمیشە دەربارەی بەخشش دەدوێت؟

______________لەشێوەی کۆترێک

ا. باوک

______________دەنگێک لە ئاسمانەوە

ب. ڕۆڵە

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 18

ج. ڕۆحی پیرۆز ______________عیسای مەسیح

. ئەو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕێتەوە بەهۆی مەسیحەوە چیرۆکێکە بۆ نوێ بوونەوە و ٨ بخوێنەوە. پێنج پێشبینی ۱-٤ :٦۱ چاکبوونەوە و پیرۆزی بۆ ئازارچەشتوان و هەژاران. ئیشایا ئیشایا بنوسە کە تیایدا باسی کردبێت کە مەسیح دێت و بۆ بانگردن و ڕزگارکردنی ئەوانەی کە تیاچووبوون. من ناوم (نی)ە کە ناوێکی چینی بەناوبانگە بۆ هەرکەسێک. چۆن ئەمەت بەدەستم هێنا؟ من هەڵمنەبژارد و ئاسان نەبوو بۆم کە ناوێک هەڵبژێرم لە لیستی ناوە چینیەکان. بە ڕاستی من ناوی نیم هەڵنەبژارد سەرەڕای ئەوەش ناتوانم هیچ شتێک بکەم بۆ گۆڕینی. من ناوم نی یە چونکە باوکم ناوی نی بوو ، باوکم ناوی نی بوو چونکە باپیرم ناوی نی بوو. ئەگەر هەڵسوکەوت بکەم وەک نی ئەوا من نیم، ئەگەر هەڵسوکەوت بە پێچەوانەشەوە بکەم ئەوا من هەر نیم. ئەگەر ببم بە سەرۆک کۆماری چین ئەوا من هەر نیم ، وە ئەگەر ببم بە سواڵکەر لەسەر جادەکان هێشتا هەر نیم. هیچ شتێک نیە ڕێم لێ بگرێت کە نی نەبم.ئێمە گوناهبار نین لە خۆماندا بەڵکو بەهۆی ئادەمەوە. من گوناهبار نیم چونکە گوناهە دەکەم ، بەڵکو بەهۆی ئەوەی من لە ئادەمدا بووم کاتێک گوناهەی کرد و لەبەر ئەوەی من لە نەوەی ئادەم ، من بەشێکم لە ئادەم ، وە زیاتر لەوە من ناتوانم شتێک بکەم بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخە ، نە بەهۆی چاکی ڕەوشتم یان بەوەی کە لە ئادەم نەبم ، بەو شێوەیە من گوناهکارم. ژیانی مەسیحیانەی ئاسایی. و ئتشمان نی ۲٦ لا ۱۹۷٤ فورت واشنتۆن ، بنسلڤانیا؛ کەمپینی ئەدەبی مەسیحی بە گوێرەی کتێبی پیرۆز ، خوداوەند خودای عیبرانیەکان یەک خودای ڕاستیە ، ئەوەی خۆی دەرخستووە وەک یەک خودا لە سێ کەسایەتی (باوک و ڕۆڵە و ڕوحی پیرۆز).هەواڵمان پێ دەدات چیرۆکە گەورەکەی خودا(داستان) ئەوەی کە دەدوێت دەربارەی خۆشەویستی و گرنگی پێدانی لە ڕزگارکردنی دروستکراوەکانی لە مردن. خودا دروستکری گەردوونە ئەوەی هەموو شتێکی لە نەبوونەوە دروست کردووە وە بڕیاریدا ببنە گەلی کە لە ڕێگایانەوە سەرکردە و ڕزگارکار دێت. وە سەرەڕای ئەوەی کە گەلەکەی دروست کرد بەبێ گوناە، بەڵام گەلەکەی یاخی بوون لە بەخششی ئەو کەوتن* ، وە نەفرەت هاتە سەر مرۆڤایەتی و کە بەمردن کۆتایی هات. خودا بەڵێنیدا کە بەناردنی ڕزگارکارێک کە باجی گوناهەکان دەدات و سزاکان دەچێژێت لەپێناو گوناهەکانمان و خەڵاتمان دەکات بە ژیانی هەتاهەتایی بەباوەڕهێنا ئەو ڕزگارکارە عیسای مەسیحی ناسری بوو ، ئەوەی کە مرد بۆ ئازادکردنمان. وە ئێستا بەهۆی باوەڕهێنان پێی، ڕزگارمان دەبێت لە سزا و هێزی خراپە و ژیانی هەتاهەتایی بەدەست دەهێنین، وە دەتوانین پەیوەست بین بەو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕێتەوە

کۆتایی

پاشکۆکان

لێرەدا پاشکۆی پەیوەست بەم وانەیە و ئەوەی کە پێویستە لێکۆڵینەوەی لێبکەیت و بیری لێ بکەیتەوە؛ )۱ ڕۆژێک لە ڕۆژان (پاشکۆی )۲ ئەو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕێتەوە (پاشکۆی

)٦ پێش و پاش کات (پاشکۆ )۷ سێبەر و کڕۆک (پاشکۆی

کاتێک ئادەم و حەوا بەشداریان کرد لە یاخی بوونی شەیتان گوناهەکەیان بەتەواوی لە خودای جیاکردنەوە، وە کەوتن لە بەخشش ٭ کارەکانیان لە خودای دورخستنەوە و بەمە مردنیان هێنا بۆ جیهان

19 • مەکەی یسناو نینیبەد ادێت ینامۆخ ەک یەناتساد وەئ

)۲۲ عیسای مەسیح بابەت و تەوەری کتێبی پیرۆز (پاشکۆی )۲٥ و ۲٤ یاسای باوەڕی نیقیە (پاشکۆی )۲٦ باوەڕنامەی نێردراوان (پاشکۆی

وتراوە کە جیهان شانۆیە. ئەم ووتەیە ڕاست دەبێت کاتێک باس بکرێت لە شانۆیەکی گەورە کە ڕۆڵمان بگێڕین و ناوی دەنێین «ململانێی سەردەمەکان» ئاشکرا دەبێت چیرۆکی کتێبی پیرۆز و مێژوو دەربارەی جەنگی گەردوونی لەنێوان دوو پاشایەتی، هەموو یەکێک لە ئێمە ڕۆڵێکی بچوک دەگێڕێت تیایدا بە گوێرەی پلانی خودا. بەرەو ئەو پێشینەیە لە پاشایەتی خوداو مێژوو ، کتێبی سروش نوسراوە لەگەڵ شیکردنەوەی کتێبی پیرۆز جەیمس دی یۆنج و سارە هێرتی زیاتر لە ڕوون ۸۳-۸٤ لا ۱۹۹٥، گریشام، ئۆریگۆن ؛ ماڵی بینین بۆ بڵاوکردنەوە

بنەمای سەرەکی

خودای بەتوانا هات بۆ سەر زەوی لە عیسای ناسری، چاککاری جیهان بە خودی خۆی بەهۆی )\۱۹ :٥ کۆڕنسۆس ۲( مردنی لەسەر خاچ

ةساردلل عوضوم

بخوێنەوە و بیربکەرەوە بە باشی لەم بار و تێگەیشتنانەی خوارەوە و وەڵام و بیرۆکە پێشکەش بکە دەربارەی چۆنێتی چارەسەرکردنی بونیاد لەسەر ئەو دەقانەی کە پێشتر خوێندت. . «من باوەڕم بە بوونی خودا نیە” لەکاتی نانی نیوەڕۆ لەسەر کار ، جانیس گفتوگۆی دەکرد لەگەڵ ١ هاوڕێکەی لیا دەربارەی بیرۆکەی دوست بوونی گەردوون، لیا باوەڕێکی بەهێزی هەبوو بەوەی کە هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ بوونی خودا یان هیچ خودایەکی تر لە جیهان و جیاوازی نیە لەنێوان ئاینەکان. جانیس باوەڕی بە مەسیح هەبوو وە باوەڕی بەوە هەبوو کە خودای هەرە بەتوانا دروستکاری گەردوونە، و دروستکراوەکانی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشن ، ئەوە ڕونادات بە ڕێکەوت و بەبێ هیچ مەبەست و مانایە. ئەگەر تۆ لە جێی جانیس بویتایە، چۆن دەقەکانی کتێبی پیرۆزت پیشانی لیا دەدا لەوەی کە خوێندت دەربارەی ئەوەی کە ئینجیل دەیڵێت دەربارەی خودا و دروستکردنی جیهان. . ”بۆچی خودا ئێستا شتەکان ناگۆڕێت؟” لەماوەی لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز لەگەڵ هەندێک مەسیحی ٢ نوێ، ئەم پرسیارە پێشنیارکرا “ ئەگەر خودا دروستکار و داهێنەری هەموو شتێکە ، بۆچی هەندێ شتی خراپ ڕوودەدەن لە جیهان” هەندێک باوەڕیان وایە کە خودا نەیدەزانی هەموو ئەم شتانە ڕوودەدەن لەجیهان ، هەندێکی تر باوەڕیان وایە خودا دەیزانی بەڵام بڕیاریدا کە دەست تێوەردان نەکات لەو بابەتانە. بونیاد لەسەر ئەوەی کە فێربویت تا ئێستا ، وەڵامت چیە بۆ ئەو پرسیارەی کە دەخرێتە ڕوو دەربارەی بەردەوامی بابەتە خراپەکان کە ڕودەدەن لە جیهانی ئێستاماندا؟ چۆن یارمەتیمان دەدات ئەوەی کە فێری بووین لەم وانەیەدا کە تێبگەین لەوەی بۆچی خودا ڕێگە دەدات کە بە تاقیکرنەوەی قورسدا بڕۆین، ئەگەرچی بۆ کاتێکی کەمیش بێت لە ژیانمان؟ . ئایا ڕێگای تر هەیە کە بگات بەخودا؟ زۆر خەڵک ئەمڕۆ باوەڕیان وایە کە هەموو ئاینەکان ٣ هەمان شتن لە گرنگیدا و زۆر ڕێگە هەیە کە دەگات بەخودا. ئەم بابەتە وەک ئەوەیە کە لە نزمترین ئاستی چیایەکدا بێت. زۆر کۆمەڵەی جیاواز دەست دەکەن بە سەرکەوتن بۆ لوتکەی چیاکە دەستپێک بە شوێنی جیاواز لە بەرزاییەکانی بەردەم چیاکە، ئامانجی هەمووان گەیشتنە بە لوتکەی چیاکە (کاتێک خودا لەوێیە) بەڵام ڕێگای جیاواز دەگرنە بەر ، سەردەکەون لە گۆشەکان و تێڕوانینی جیاواز بە درێژایی ڕێگەکە. بەخێرای یان بەهێواشی (بەگوێرەی ئەو

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 20

ڕایە) دەیدۆزنەوە هەموو ئەوانەی بەرەو لوتکە دەڕۆن (ئاینەکانی جیهان) ڕێگاکانیان بۆ لوتکە (ڕوحی و خودایی). بەگوێرەی ئەو ڕایە، هەموو ئاینەکان یەکسانن، هەموویان ئەدوێن دەربارەی ڕاستی خودایی و شوێن کەوتەی هەریەکێکیان دەکرێ خودا بدۆزێتەوە. لێکۆلینەوەکەمان چی دەڵێت دەربارەی ئەم جۆرە بیرکردنەوانە دەربارەی ڕێگای جیاواز بۆ گەیشتن بەخودا؟ ئێستا دوای ئەوەی بڕیارتدا (دورکەوتیتەوە لە خراپە) و باوەڕت بە عیسای ناسری هێنا وەک خوداوەندی خۆت، تۆ لە سەرەوە لەدایک بویت و بویتە ڕۆڵەی خودا لە ڕێگای باوەڕهێنانت بە ئینجیل. ئەمەش واتای ئەوەی لەلایەج خوداوە هەڵبژێردرای، و ئەمەش بەشێکە لە پلانە گەورەکەی بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی و دەرخستنی شکۆکەی. لە ئێستا بەدواوە تۆ ئیتر چیرۆکی خودا و پلانەکەی ناخوێنیتەوە ، بەڵکو بەدەستت هێنا ، ئێستا تۆ پەیوەست بووی بە عیساوە بەباوەڕ گوناهەکانت بەخشران و لەئاوهەڵکێشرای لە خێزانەکەی و بویتە سەربازێک لە سوپاکەی. بێگومان تۆ پەیوەست بووی بە چیرۆکەکەوە دوای باوەڕ هێنانت بە مەسیح! ئەمەش مانای ئەوەیە تۆ ئێستا پێویستت بەوەیە کە هەموو شتێک بزانیت لە چیرۆکەکە و خودا چی کرد و چۆن ویستی بژیت. هەروەها چۆن خودا دەتوانێ بەکارت بهێنێ لەیارمەتی دانی خەڵکانی تر تاکو ببنە بەشێک لە چیرۆکی خۆشەویستی و ڕزگاری. مەترسە، بێگومان خودا ڕوحی پیرۆزی خۆی پێداویت تا فێرت بکات و ووشەی خۆیت بداتێ بۆ ئاڕاستەکرنت و کڵێسا بۆ یارمەتی دانت و هێزی نوێژ بۆ یارمەتی دانت لە بەدەست هێنانی هەموو ئەوەی کە پێویستە بۆ ئەوەی لەو چیرۆکە گەورەیە بژیت لە ژیانە نوێیەکەت. ئێستا هاوڕێی نوێت هەیە و دوژمنی نوێشت هەیە ، بێگومان ڕزگارت بوو لە هێزی تاریکی و ئێستا پێویستە لەسەرت فێری بەرگرکردن بیت بەرانبەر درۆکانی شەیتان و هەڵخەڵەتاندنەکانی جیهان دابونەریتە سروشتیە کۆنە خراپەکان. ڕزگاری بریتیە لەوەی بە خوداوە بنووسێیت دوای ململانێکە و دڵ و عەقڵی خەڵکی بەدەست بهێنی لەهەموو شوێنێک. بەڵام دوودڵ مەبە خودا هەموو پێداویستیەکانی بۆ دابین کردووین تا ژیانێکی مەسیحیانە بژین تاکو قەیلی بکەین و شکۆداری بکەین و دوژمن ببەزێنین لەم چیرۆکە گەورەیە کە ئێمە ئێستا بەشداری تێدا دەکەین. هەندێ کات سوپاسی خودا بکە بەهۆی نزیکی لێت و تۆی کردە ڕۆڵەی خۆت و ژیانی هەتاهەتای پێدایت. داوای لێبکە کە هێزت بداتێ و دەستنیشانت بکات بۆ فێرکردن و گەشەکردنت وەک قوتابی (شوێنکەوتە) بۆ مەسیح و سەربازێک لە سوپاکەی ، ئەو جێی نەهێشتین و وازی لێنەهێناین. سڵاوت لێبێت لە خێزانی خودا ، و سڵاوت لێبێت لە تێکۆشانی باش! من دروستکراوێکم لەسەر وێنەی خودا ، سەرەڕای ئەوەی کە من بوومە دوژمن بۆی ، دواتر هەڵیبژاردم تا بەشداری بکەم لە پلانی گەردوونی خودا بۆ بەدەست هێنانەوەی هەموو ئەوانەی لە کەوتنەکە لەدەست درا نوێژی نموونەیی دەکرا لەهەموو کڵێساکان بۆ سەدەیەکی زۆر بونیاد لەسەر فێرکاریەکانی خوداوەند تۆمارکراوە. ۲:۱۱-٤ و لۆقا ۹-۱۳:٦ عیسا بۆ قوتابیەکانی وەک ئەوەی لە مەتا و ‌ یڕه ‌ وی په ‌ ر زه ‌ سه ‌ ت بێ، با خواستت له ‌ كه ‌ تییه ‌ ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت ، با پاشایه ‌ ی باوكمان له ‌ ئه ش ‌ ك ئێمه ‌ روه ‌ ، هه ‌ كانمان خۆشبه ‌ گوناهه ‌ رێ له ‌ مڕۆش بده ‌ مان ئه ‌ ئاسمان. نانی ڕۆژانه ‌ ك له ‌ بكرێت وه ‌ یتان ڕزگارمان بكه ‌ شه ‌ ڵكو له ‌ ، به ‌ وه ‌ تاقیكردنه ‌ ره ‌ مانخه ‌ ن مه ‌ كه ‌ ر ده ‌ رامبه ‌ مان به ‌ خراپه ‌ بین كه ‌ خۆشده ‌ وانه ‌ له

پێکبەستەکان

دڵنیایی

نوێژ

21 • مەکەی یسناو نینیبەد ادێت ینامۆخ ەک یەناتساد وەئ

هاوارێک لە دڵەوە بۆ خوداوەند

باوکم خودای هەتاهەتایی، سوپاست دەکەم چونکە تۆ ئاشکرات کرد بۆم چیرۆک و پلانە جوانەکەت لە کتێبی پیرۆز. تۆ گەردوونت دروست کردووە تۆ خودا و دروستکارمی. سوپاست دەکەم چونکە دڵمت کردەوە بۆ وەرگرتنی ئینجیلی ڕزگاری و ژیانی هەتاهەتایی کە بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ بە عیسای مەسیح دەهێنن. من خۆشەویستی و ڕزگاریت قبوڵ دەکەم تۆ منت کرد بە بەشێک لە چیرۆکەکەت. یارمەتیم بدە ، بە هێزی ڕوحی پیرۆزت کە فێر بم چۆن بژیم تا شکۆدارت بکەم ، وە بەبەهێزی لەسەر زەوی بوەستم دژی هەموو ئەو شتانەی کە لەتۆم دوور دەخەنەوە و ڕامدەکێشن بۆ جیهان. بەخششم پێ ببەخشە بۆ قایلکردنت لەمڕۆدا بەناوی مەسیحەوە. ئامین بەشێکی تایبەت بۆ بەرهەمی نوسراو و www.tumi.org/sacredroots لەسەر ماڵپەڕەکەمان هەیە ڤیدیۆی تۆمارکراو نۆرمان جیزلەر بگەڕێ دەربارەی عیسا تا لەکتێبی پیرۆز تێبگەیت. یوجین ، ئوریگن : دور .۲۰۰۲ ، بڵاوکردنەوە و ویبف و ستۆک لە وانەی داهاتوو سەربازگیری ئەوەی کە پێی هەڵەستین ئاشکرا دەبێت ، لەگەڵ ئەم بابەتانە؛ . عیسا شەیتانی بەزاند و ڕێگای گەیشتن بە پاشایەتی خودای بۆ ئامادەکردین. ١ . بەهۆی پاشتگەزبوونەوەو باوەڕ و بەچاکەی بەخششی خودا لەئاوهەڵکێشراین لە جەستەی ٢ مەسیح. . ڕوحی پیرۆزمان وەرگرت وەک دڵنیاییەک بۆ میراتگیریمان. ٣ ۳ :۸ یۆحەنا ۱ . لە پەڕەیەکدا کورتەی چیرۆکی کتێبی پیرۆز بنوسە ئەم کورتەیە بۆ باوەڕدارانی پێگەیشتووی ناو ١ کڵێسا باسکە . ”پاشکۆ بخۆینەوە “چۆن دەست دەکەیت بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز ٢ . دەست بکە بە پلانی خوێندنەوەی ڕۆژانەی کتێبی پیرۆز. ٣

بۆ زانیاری زیاتر

بۆ وانەی داهاتوو

دەقی لەبەرکردن ئەرکەکان

وانەی دووهەم ئەو سەربازگیریەی کە پێی هەڵدەستین پەسەند کردنی ڕۆڵمان لە ململانێی گەردوونی بۆ سەردەمەکان

كتانگرت ‌ سیح یه ‌ ڵ مه ‌ گه ‌ ش له ‌ ، ئێوه ‌ مزگێنی ڕزگاریتانه ‌ یامی ڕاستی گرت كه ‌ په ‌ كاتێك گوێتان له ڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی ‌ كاتێك باوه ‌ لمێنرا، چونكه ‌ سیح سه ‌ ڵ مه ‌ گه ‌ تان له ‌ كێتییه ‌ و یه ‌ و ئه ستنیشانی كردن. ‌ ك مۆرێك ده ‌ ڵێنپێدراو وه ‌ به تی خودا، بۆ ‌ لی تایبه ‌ ی گه ‌ وه ‌ ، بۆ كڕینه ‌ مانه ‌ كه ‌ ری میراته ‌ به ‌ سته ‌ كی ده ‌ ڕۆحی پیرۆزیش پێشه ی ‌ كه ‌ ستایشكردنی شكۆیه ۱۳-۱٤ :۱ ئەفەسۆس لە کۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا سەربازگیری بونیاد دەنرێ کە پێی هەڵدەستین بەباوەڕ بەوەی: • بەهۆی ژیانی بێ گوناهی و مردنی بۆمان، خوداوەند عیسا شەیتانی بەزاند و ڕێگای دروستکرد بۆ باوەڕداران تا بچنە پاشایەتی خودا. • بەهۆی پاشگەزی (گەڕانەوە بۆ لای خودا و وازهێنان لە خراپە) و باوەڕ (باوەڕ بە کرداری ڕزگاری مەسیح) و بەخششی خودا لەئاوهەڵکێشراین لە جەستەی مەسیح. • ڕوحی پیرۆزمان وەرگرت وەک نیشانە بۆ میراتگریمان ئەی خودای هەتاهەتایی ، ئەی باوک ، تۆ لە وشەکەتدا دەڵێیت تۆ سەرچاوەی هەموو زانیاری و داناییت. سوپاس ئەمە ڕاستی باوکی بەنرخمە و داوات لێدەکەم کە دانایی خوداییم پێ ببەخشیت بۆ ) تکایە ئەو ڕێگایەم فێرم بکە ۱٥ :۲ تیمۆساوس ۲( ئەوەی وشەی ڕاستی جیا بکەمەوە بەبەردەوامی ) گوێم بکەرەوە بۆ ئەوەی دەنگت ۸ :۳۲ کە بیگرم و بۆ کوێ بڕۆم و هەنگاوەکانم پیشان بدە(زەبوور ببیستم ، وە ئێستا هەڵمبستێنە لەو ڕێگەیەی کە تیایدا ئەدوێم و بیری پێ ئەکەمەوە ، ڕێنمونیم بکە کاتێک وێڵ دەبم. یاکردنەوەم بەرێ و یارمەتیم بدە لە لێکۆڵینەوەو زانینی جیاوازی لەنێوان فێرکاریەکان و ڕوحەکان و بەهرە خوداییەکان و شەڕەنگێزەکان. فێرم بکە کە ویستت کامەیە بە ڕوحی پیرۆزت و فێری چۆنێتی جێبەجێ کردنی مەبەستەکانتم بکە بەهەموو دڵمەوە. ئەی گەورەی بەنرخم یارمەتیم بدە کە خێرابم لە گوێگرتن و هێواش بم لە قسەکردن و توڕەیی(یاقوب ) بۆ ئەوەی وشەکانی دەم و بیڕۆکەکانی ناخم جێگای ڕەزامەندی تۆ بن ، توانام بەرێ کە ۱۹ :۱ بدوێم دەربارەی ڕاستیت بەدانایی و ڕێکخراو تا سود بگەیەنم بەهەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئەدوێم بە ڕاستیت. فێرم بکە لەم لێکۆڵینەوەیەدا وە من پێشوازی وشە و تەمێکانت دەکەم ، ئەمە داوا دەکەم بەناوی خوداوەند عیسای بەهێز خوداوەندم و ڕزگارکارم . ئامین لە کۆبوونەوەیەکی ”بۆچی شەیتان ڕقی لێمانە هیچ شتێکمان بۆ نەکردووە، ئایا وانیە؟” .١ بچوکدا بۆ خوێندنی کتێبی پیرۆز، دەستیان پێکرد کۆمەڵێکی بچووک لە باوەڕداری تازە بە خوێندنی چیرۆکی کتێبی پیرۆز لەگەڵ ڕابەرەکەیان. لەماوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئاشکرا بوو بۆیان کە شەیتان ئەو کەسە بوو کە ئادەم و حەوای هەڵخەڵەتاند بە درۆ و فێڵەکانی و کردنیە گوناهبار ، یەکێک لە باوەڕدارەکان پرسیاری لە ڕابەرە کرد و ووتی “ من تێناگەم! بۆچی شەیتان ئەوەندە خراپە تا ئەو ئاستەی کە درۆ بکات لەگەڵ ئادەم و حەوا بۆ بیانخاتە کێشە و هەموو شتێک لەناو ببات. چیان لێکرد بۆچی شەیتان زۆر ڕقی لە مرۆڤە؟

ئامانجەکان

دەست پێک بە نوێژ

پێکبەستەکان

23

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 24

بونیاد لەسەر ئەوەی کە فێری بویت ئێستا دەربارەی کتێبی پیرۆز و چیرۆکەکەی، بۆچی باوەڕ وایە کە کتێبی پیرۆز ئەوە ڕادەگەیەنێت کە شەیتان سکاڵا دەکات و فێڵ دەکات و چەوسانەوە دێنێتە سەر مرۆڤ؟ بۆچی وایکرد لە سەرەتاوە؟ ”بەدڵنیاییەوە باوەڕ دەکەم بەڵام ناتوانم ئەم بابەتە بە تەواوی پەسەند بکەن بەلایەنی کەمەوە .٢ کاتێک مارشا هەواڵی خۆشی پێدانی ژیانی هەتاهەتایی لەلایەن خوداوە بە ئێستا ناتوانم” نزیکەکەی ڕالف ڕادەگەیاند توشی شۆک بوو بە شتێک کە پێشتر نەیدەزانی ، ڕالف ووتی بە مارشا کە بێگومان پێدانی خودایی زۆر ناوازە و ڕاکێشەرە بەتایبەتی ئەو بەشەی کە لەبارەی گەڕانەوە بۆلای خودا و وازهێنان لەخراپە دەدوێت. (ڕالف سەرقاڵ بوو بەشێوەیەکی زۆر بەیاری ئینتەرنێتی و هەندێکیان پەیوەندیان هەبوو بە هونەری ڕەش ئەوەی کە بەشداری دەکات لە چیرۆکی ململانێی شەیتانی). کاتێک ڕالف گوێبیستی ئەزموونی مارشا بوو ووتی “من دەزانم خودا خۆشی دەوێین و مەسیحی نارد لە پێناوماندا ئەمە بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە و بەڵام باوەڕم وایە بەڕاشکاوی من ناتوانم ئێستا ژیانمی پێشکەش بکەم ، بەتایبەتی ئەگەر پێویست بێت لەسەرم کە هەموو شتێک بگۆڕم و بیرکەمەوە لەهەندێ بابەت کە ئێستا دەبێ ئەنجامی بدەم ، ئەمە کارێکی قورسە ، من باوەڕم بە مەسیح هەیە، ئایا ئەوە بەسە؟ بۆچی پێویستە لەسەرم وەک ئەوەی دەیڵێن “پاشگەزی لە تاوانەکانم” باوەڕناکەم من ئامادە بم بۆ ئەو جۆرە خۆ بەدەستەوەدانە لە ئێستادا. ئایا بابەتێکی تر هەیە بۆ خۆلادان لە پاشگەزی؟ “پێوستە مارشا چۆن وەڵامی ڕالف بداتەوە لەم بابەتەدا ئایا پێویستە تۆبە بکات لە گوناهەکانی بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری؟ باسیکە. لەگەڵ ئەوەی زۆر کەس دەربارەی ”ئێستا تۆ قوتابی عیسای خوداوەندیت بۆیە تۆ ئامانجیت” .٣ باوەڕی مەسیحی دەدوێن کە خۆشەویستی و بەخششی خودایە ، بەڵام کەمێکیان تێدەگەن کە باوەڕ سەربازگیریە لەگەڵ خودا لە جەنگدا. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لەو ساتەی کە کەسێک پاشگەزدەبێتەوە و باوەڕ بەمەسیح دێنێ ، دەچێتە جەنگەوە وەک ئەوەی یەکێک لەنوسەرە مەسیحیەکان دەڵێت “دایکی جەنگەکان”. کاتێک دەڵێین “بەڵێ” بۆ مەسیح و پاشایەتیەکەی، لەهەمان کاتدا دەڵێین “نەخێر” بۆ هەڵخەڵەتاندنەکانی جیهان وهەموو ئارەزووە ناوخۆییەکان لە سروشتی خراپماندا و بۆ درۆکانی دوژمن. زۆر لەو درۆیانەمان کرد وە پشتڕاستمان کردەوە بە درێژایی ژیانمان. کاتێک دەبیتە کەسێکی مەسیحی ، دەبیتە سەربازێک و بەمە دەبیتە ئامانجی دوژمنانی خودا. چۆن دڵنیا دەبیتەوە لە ڕاستی ئەم ووتەیە لەوکاتەی کە مەسیحت پەسەند کرد وەک ڕزگارکار و خوداوەند؟ فێربووین کە چیرۆکی ڕزگاری خودا (ئەو داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین) لە بڕگەی پێشودا بەهۆی مەسیحەوە ڕوون و ئاشکرایە لە کتێبی پیرۆز کە وەڵامی پرسیاری گەورە لە ژیان دەداتەوە، بەڵام داستانەکە سەرسامکارە بەوەی کە تەنها گوێی گوێی لێناگیرێت بۆ خۆشی وەک ئەوەی کە دەچیت بۆ تەماشاکردنی فلیمێک و دواتر لەبیری دەکەیت. کاتێک گوێمان لە چیرۆکی ڕزگاری و چارەسەری خودا دەبێت لە مەسیحدا، پێویستە لەسەرمان بڕیار بدەین کە ببینە خۆبەخش لە سوپای خودا.بە چاکەی خۆمان نا بەڵکو بە چاکەی تەواوی خودا لەڕێگەی مردنی مەسیح بۆمان «لەبری ئێمە» خودا بانگی هەموو خەڵکی دەکات بۆ ئەوەی پەیوەست بن بە سوپاکەیەوە. بانگەوازی ڕزگاری بانگەوازە بۆ تێکۆشان، بۆ گواستنەوە لە پاشایەتی تاریکیەوە بۆ پاشایەتی ڕووناکی ، و ژیانێک بژیت بۆ مەسیح وەک نێردراوێک بۆی و شوێنی بکەویت لەم جیهانە خراپ و بێزارکارە. ئەگەر دانت نا بە یاخی بوون و تاوانەکانت و پاشگەزیت* کرد لە ڕێگای خراپ و داوای لێخۆش بوونی خودات ٭ لەئاوهەڵکێشان ــ ڕێوڕەسمێکی بۆ باوەڕداران کە خستنە ناو ئاوی لەشە بۆ ئەوەی ببیتە ئەندامێک لە لەشی مەسیح، دەکرێ ” کە بەمانای baptizdo“ بەخستنە ناو ئاو یان بەسەردا ڕژاندنی ئاو یان ڕێگایەکی تر بێت ، وشەی لەئاوهەڵێشان داتاشراوە لە وشەی (شۆردن). بۆیە لەئاوهەڵکێشان گرنگە چونکە ڕاگەیاندجە بۆ ڕاستی ڕوحی کە ڕوونی دەکاتەوە کە تۆ بویتە سەر بەمەسیح. پێویستە لەسەر هەموو باوەڕدارێک لەئاوهەڵکێشرێت چونکە ڕاسپاردەی مەسیحە بۆمان ، ئێمە ئاشکرای دەکەین ملکەچیمان بۆ مەسیح کاتێک لەئاوهەڵدەکێشرێین..

ناوەڕۆک ٭پاشگەزی ــ تۆ پاشگەزی بکەیت واتا بیرت بگۆڕیت و ئاڕاستەت بگۆڕیت بۆ ئەو ڕێگایەی کە خودا دەیەوێت ، کاتێک تۆ پاشگەزی دەکەیت تۆ هاوڕا دەبیت لەگەڵ خودا کە تۆ ڕەفتارەکانت لە ڕێگای خراپدا بوون و ڕەوشتت گۆڕی بۆ ئەوەی لەگەڵ ویستی خودا بڕۆیت

Made with FlippingBook Digital Publishing Software