Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 10

کورتە. دوای خوێندنەوەی سیپارەکانی کتێبی پیرۆز وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەبەشی ناوەڕۆک ، هەموو وانەیەک پوختەیەکی کورتت دەداتێ دەربارەی بۆ بیرۆکەکان و ڕاستیە بنەڕەتیەکان ئەوەی ئامانجی ئاشکراکردنی لە ناوەڕۆکدایە ، بێگومان ئەم ئامانجە وەکو بەڵگەیەکە بۆت بۆ دڵنیابوون لە لەوەی ئەگەر تۆ لەم وانەیە وەرتگربێت «بیرۆکەی مەزن» لە لێکۆڵینەوەی تایبەتیت لە کتێبی پیرۆز پاشکۆ. بێگومان هەندێک وێنە و وتار و بەڵگە نامەی گونجاومان دروستکردووە و دامانناون لە پاشکۆ کە یارمەتیت دەدەن لە تێگەیشتنی ناوەڕۆک و جێبەجێ کردنی وانەکان بە شێوەیەکی گەورە ، بگەڕێرەوە بۆ پاشکۆ خشتەییەکان لەم بەشەدا چونکە پێکەوە بەستراون و ئەمەش تێگەشتنت لە بنەما و بیرۆکە سەرەکیەکان دەوڵەمەند دەکات لە هەموو وانەکان. بنەمای سەرەکی. بەشێوەیەکی گشتی ئەم بەشە تەواوی وانە فێرکاریەکە لە ڕێگەی ڕستەیەک یان تەنها دەقێکەوە دەردەبڕێت . ئەم بەشە دەرفەتی بیرکردنەوەت دەداتێ لە کاریگەری پەیوەست بە بابەت بۆ لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوەکەت لە چوارچێوەی بواری کراری و ئەگەریدا. وە بە سادەیی ڕاستی بۆ بیرکردنەوەو موناقەشە نیە؛ بەقوتابی کردن بریتیە لە ژیانی ڕاستی ، ڕوداوە ڕاستیەکان خەڵک پێشبڕکێی دەکەن و کاریگەری گەورەی هەیە لەژیانیان ، ئامانج لەمە ئەوەیە کە بیرت فراوان ببێت و یارمەتیت بدات وەک قوتابیەکی گەشەکردوو لە تێگەیشتن لە چۆنێتی پێک بەستنی ڕاستی چیرۆکەکە و بە چیرۆکەکەی خۆت و ڕاستیەکانی. ئامانج لە ناسینی ڕاستی ئەوە نیە کە ژیر بین بەڵکو ئەوەیە کە )۳۱-۳۲ :۸ ڕزگار بین (یۆحەنا گرنگتر لە»وەڵامی ڕاست» ئەوەیە»فێربوون بە خاکەڕایی» وە دەبینی لە ماوەی لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز کە زۆر کات وەڵامی ڕوون و تەواو نیە بۆ لەو لێکۆڵینەوەیەی کە دەیکەین. بەڵام بانگکراوین تا بیرکەینەوە بە خاکەڕایی لەماوەی لێکۆڵینەوەکە تا تا هەموو شتێک تاقیکەینەوەو دەست بگرین بە )۲۱ :٥ تەسالۆنیکی ۱( چاکەوە ئەم بارانە بەکاربهێنە بۆ ئاشکراکردنی ماناکان لەوەی کە فێری دەبیت ، وە کراوەبە لەوەی کە ڕوح ڕێگەکە دەگۆڕێت بەشێوەیەک کە بابەتە جیاوازەکان تێبگەین لەوانەی کە لەم وانەیەدا ڕووبەڕووت دەبێتەوە. . ئەم بەشە جەخت دەکاتەوە لە جێبەجێ کردن و کارا کردنی تایبەت بەتۆ (لەسەر پەیوەندی بنەمای) ڕاستیەکانی وانەکە. پێویستە لەسەرت کە پێکەوە ببەستی ئەوەی کە فێری دەبیت لە ڕێگای بیرکردنەوەو دوان و هەڵسوکەوت پێی و پەیوەندیت لەگەڵ خەڵکانی تر . لەبەر ئەوە بگەڕێ بۆ ڕێگای گونجاو بۆ پێکەوە بەستنی ئەوەی کە فێری دەبیت لەم بەشەدا بە ژیانی تایبەتیتەوە. . لەم بەشە کورتەدا ڕاستی دەرهێنراو لەو بابەتانەی کە لە وانەکەدان و ئەوەی دەتوانین و دڵنیایی پێویسته دانی پێدا بنێین و دڵنیا بین لێی بەدرێژای هەفتەکە. . نوێژ بۆ کەسایەتی گرنگ لەناو کڵێسا وە بۆ ئەوەی بیرۆکەت بداتێ لە جۆرەها تکاکاری و نوێژ نوێژی داواکراو و پەیوەست بە بابەتی لێکۆڵینەوەکە دەربارەی مێژووی کڵێسا. . ئەم نوێژە بکە لە کۆتایی هەموو وانەیەک وە دەتوانی نوێژەکە داڕێژیت هاوارێک لە دڵەوە بۆ خودا و بینوسیت (وەک نوێژەکانی زەبوورەکان) ئەم نوێژانە یارمەتیمان دەدەن کە داوا لەخوا بکەین بۆ بەخشش کە پێویستمانە بۆ بەرجەستەکردنی ڕاستیەکان کە فێری دەبین لە وانەکان. ئەم نوێژانە نوێژی چەمینەوە و پاڕانەو و باوەڕە ، ئەم نوێژانە بکە بە بێدەنگی یان بە دەنگی بەرز بەهەر شێوەیەک کە ڕوح ڕابەرایەتیت دەکات.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software