Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

101 • مەهۆن یەناو نیەدەد یناشیپ ەک یەیماوەدرەب وەئ

بەڕاستی ئەو مەسیحی پەسەند کردبێ(بەڕێگایەکی دروست)” وە لەبەر ئەوەی ئەو ڕووبەڕوی قورسی زۆر بوەوە لەناخی خۆیدا بیری کردەوە « وا هەست دەکەم دانیشتووم لە یاری بەلەمێکی خولاوە(یاری سکەت مەوت) بەرز دەبمەوە بۆ سەرەوەو پاشان دەکەومە خوارەوە، سەردەکەوم و پاشان دەکەوم و هەست بە جێگیربوون ناکەم. دەپرسم ئەگەر من شتێکی هەڵە بکەم. دەزانم زۆرێک لەباوەڕداران ئەوانەی ناڕۆن بەوەی فەرمانی پێکراوە ئێستا “ لەبەر ڕوناکی ئەو دەقانەی کە خوێندت ئێستا ئەو ئامۆژگاریە چیە کە پێشکەشی ئەو باوەڕدارە تازەیەی دەکەیت لەو هەڵوێستەی کە پێیدا دەڕوات و چی دەکەی دەربارەی ئەوە؟ ”نابینیم چۆن دەتوانم بەردەوام بم بەبێ گەلی خودا! ئەوانەن کە جیاوازیان دروستکردوە” .٢ یەکێک لە برا باشەکان خوداوەندی پەسەند کرد کاتێک لە بەندینخانە بوو وە دوای ئەوەی ئازاد بوو پەیوەست بوو بە چوون بۆ کڵێسایەکی ناوچەیی و ماوەیەکی زۆر لەگەڵ باوەڕدارەکان بوو لەو کڵێسایە و خۆبەخشانە خزمەتی دەکرد لە خزمەتەکان کە کڵێسا دیاری دەکرد، و ڕاوێژ و ئامۆژگاری لە قەشە وەردەگرت لەوبابەتانەی کە ڕووبەڕوی دەبوەوە لە ژیانی تاکەکەسی. بۆ سالانێکی زۆر ئەو کۆمەڵەیە بوونە خێزانی وە ئەو دور بوو لە ماڵی خۆی و کاتێک بیری لەوە دەکردەوە کە خودا چۆن قەشە و باوەڕدارانی بەکارهێناوە لەم کڵێسایە لە ژیانیدا ووتی”نابینیم چۆن دەتوانم بەردەوام بم بەبێ گەلی خودا! ئەوانەن کە جیاوازیان دروستکردوە” دابینکردنەکانیان و خۆشەویستیان و ڕاوێژیان هۆکاری ئەوەبوو کە من ئەمڕۆ خزمەتی خوداوەند بکەم. “ئەم نموونەیە چۆن یارمەتیمان دەدات لە تێگەیشتنی ڕۆڵی باوەڕدارانی تر لە چەسپان لەباوەڕمان؟ کەی دۆخەکە دەگۆڕێت؟ من ئازار دەچێژم لەم بەڵایەدا بۆ ماوەیەکی دورودرێژ. وا ” .٣ هەندێ کات ژیانی دەردەکەوێت بابەتەکە پێویستی بە چاوەڕوانی زۆر بێت ئەی هاوڕێ” مەسیحیانە پرشنگدارە بەوانەی نوێ و سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک و هەستی لەناکاو خۆش و دڵخۆشیت بۆ دروست دەکات. بەڵام هەندێ کاتی تر ڕەنگە خاو و قورس و پڕ کێشە و ئاڵنگاری بێت کە بەردەوامە بۆ ماوەیەکی دورو درێژ بەبێ پشوو. باوەڕداران سارد دەبنەوە بەخێرایی و بە ئاسانی دوای ئازارێکی زۆر. وەکو چەشتنی ئازاری نەخۆشیەکی دورودرێژ یان لەدەستدانی ئازیزانیان یان ئازاری شکستی ڕەوشتی. لە گرنگترین وانەکان لە پێگەیشتنی مەسیحی بریتییە لە فێربوونی چاوەڕوانی خوداوەند لە ئازارە سەختەکان. ئێمە پێویستمان بە بەخششی خودایە بۆ یارمەتیدانمان لە تێپەڕاندنی بەڵا و بەرگەگرتی. لەبەر ئەوە ژیانی مەسیحیانە زۆر گرنگە. سەرەڕای ئەوەی هەستمان چۆنە یاخود دۆخەکە چۆن دەڕوات ئێمە پێویستە درێژە بدەین بە نوێژ و ژیانی هاوبەش لەگەڵ باوەڕداران لە کڵێسای ناوچەیی و لە ووشەی خودا و ڕۆیشتن لەگەڵ خوداوەند. بۆچی زۆر گرنگە کە ڕێگە نەدەین بەو بارودۆخانەی کە پیایدا تێپەڕ دەبین کە ببنە دیاریکەری داهاتوومان لە هەڵگرتنی بەڵا و ناخۆشیەکان؟ بۆچی ترسناکە ڕێگە بدەین بە هەستەکان و کاردانەوەی کردەوە و هەڵوێستەکانمان بڕیار بدەن چۆن شوێنی مەسیح بکەوین لەئاست بنەماکان یان لە ڕۆیشتنمان لە ژیانی هاوبەش لەگەڵ باوەڕداران؟ بەڕاستی بێگومان بنەمای سەرەکی لە گەشەکردن لە مەسیحدا بریتیە لە بەردەوامی و مانەوەمان لەخزمەت و وەرنەگرتنی وەک شتێکی لەناکاو و بێمەبەست. پێویستە هەنگاو بنێین و بەردەوام بین لە ڕۆیشتن بۆ پێشەوە لەپێناوی پاشایەتی. بەڵام ئەمە بەتەنها ناکەین بەڵام سەرچاوەمان هەیە کە هێزمان دەداتێ بۆ وەستان بەڕاستی لەبەردەم بانگەوازەکەمان و ئێمە بەردەوامین لە تێکۆشانی باش بەباوەڕدا. ڕۆحی خودا هانمان دەدات و ئەو نیشتەجێیە تیاماندا بەبەردەوامی و کاردەکات لەڕێگای باوەڕدارانی پاقژکراو بۆ هاندانمان و بەهێزکردنمان لەکاتی پێویستی. هەموو باوەڕدارێکی مەسیحی بە فشار و ئازاردا دەڕوات لە ناخ و دەرەوەشدا بەڵام پێویستە فێری بەردەوامی ببین. پۆلێنی کاتی نوێژ و داوا و کاتت لەگەڵ ووشەی خودا و ژیانی هاوبەشت بکە لە کڵێساکەت. ئەو شتانە چین کە ڕۆحی پیرۆز

پێکبەستەکان

Made with FlippingBook Digital Publishing Software