Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

107 پاشکۆ

پاشکۆی یەک ڕۆژێک لە ڕۆژان درامای گەردونی لەڕێگای گێڕانەوەی کتێبی پیرۆز بۆ جیهان قەشەی دکتۆر دان ل. دیڤیس لە ئەزەلەوە تا ئەبەد خوداوەند خودایە

لە ئەزەلەوە لەم نهێنیەدا کە هاوشێوەی نیە لە بووندا و پێش ئەوەیە کە کات دەست پێبکات، خودامان سێ ئەقنوم لە پەیوەندیەکی ناوازە و تەواو و هەتاهەتایی لە باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز، هەم ئەوەی کە هەم تایبەتمەندی تەواوەتیە ئەبەدیەکەی پێویستی بە هیچ شتێک نیە و بێسنورە لە پیرۆزی و خۆشی و جوانی. وە بەگوێرەی خواستە مەزنەکەی بەمەبەستی خۆشەویستی خودا گەردوون دروست دەکات کاتێک شکۆی خۆی دەردەخات و مرۆڤ دروست دەکات لەسەر وێنەی خۆی و لەباوەشی دەگرێت بە پەیوەندیەکی هاوبەش و تەنها لەگەڵی بۆ نیشاندانی شکۆی. یاخی بوونی جیهان دژی خودای بەتوانا کە دروستی کردووە یەکەمین دوو مرۆڤ یاخی بوون دژی ویستی خودا و ئەوان گڕیان گرت لە ئارەزوو و چڵێسی و خۆبەزلزانی دوای ئەوەی هەڵخەڵەتێنران لەلایەن شەیتانی سەرۆکی هێزی هەوا کە لە پلانە شەیتانیەکەیدا دەیویست شوێنی خودا بگرێتەوە وەک گەورەی هەمووان. وە پلانەکەی بڕێکی نەژمێردراو لە بوونەوەری فریشتەیی گرتەوە دژی ویستی خودا لە ئاسمانەکان. وە لەڕێگای یاخی بوونی ئادەم و حەوا خۆیان کردە ئامانج دواتر بۆ ئازار و مردن و یاخی بوونەکەیان وایکرد دروستکراوەکان بکەونە بێسەروبەری و ئازار و شەڕەنگێزی. وە بەهۆی ئەم یاخی بوونەوە یەکێتی نێوان خودا و دروستکراوەکان نەما وە ئێستا هەوو شتێک کەوتە لەژێر کاریگەری ئەو یاخی بوونە گەورە و نامۆ و دابڕانە و بووبە قەرزداریەکی ڕاستەقینە لەهەموو شتێک. هیچ فریشتە و مرۆڤێک یان دروستکراوێک ناتوانێ چارەسەری ئەم کێشەیە بکات بەبێ دەرستوەردانی ڕاستەوخۆی خودا چونکە هەموو گەردوون و جیهان و هەموو دروستکراوەکان لەناو دەچن. بەڵام بە بەزەیی و میهرەبانی خودا بڕیاری دا کە ڕزگارکارێک بنێرێ بۆ جیهان بۆ ڕزگاری دروستکراوەکانی خودا بەخۆشەویستیە مەزنەکەی بڕیاریدا چارەسەری کاریگەری یاخی بوونەکەی گەردوون بکات بەناردنی پاڵەوانێک کە ڕۆڵە تاقانەکەی بوو کە وێنەی مرۆڤی وەرگرت ، دابڕانی خودا و مرۆڤی لابرد و سزای تاوان و یاخی بوونی مرۆڤی چەشت. لەبەر ئەوە لە ڕێگای متمانەیی بەڵێنەکەی خودا دەستوەردانی ڕاستەوخۆی کرد لە مێژووی مرۆڤایەتی لەپێناو ڕزگاریان. خودا خۆی نزمکردەوە بۆ بەشداری کردن لەگەڵ دروستکراوەکانی تا ئامادەی بکات و سنوری کۆتایی دیاری بکات بۆ شەڕەنگێزی و دانانی گەلێک کە پاڵەوانەکەی لێوە دەردەچێت ئەوەی جارێکی تر وەک پاشا دێتەوە بۆ ئەم جیهانە. هەڵبژاردنی گەلێک کە لێیانەوە دادوەرەکە دێت بەمە لەڕێگای نوحەوە جیهان ڕزگاری بوو لە شەڕەنگێزیەکەی وە لە ڕێگای ئیبراهیمەوە هۆزێکی هەڵبژارد کە نەوەی لێیەوە دێت، وە لەڕێگای ئیسحاقەوە بەڵێنەکەی بەردەوام بوو وە لەڕێگای ئیسرائیلەوە(یەعقوب) گەلەکەی هەڵبژارد و تیرەی یەهوزای دیاریکرد ئەوەی کە لێیەوە دێت(هۆزی یەهوزا) وە لەڕێگای موساوە گەلەکەی ڕزگار کرد لە کۆیلایەتی و شەریعەتی پێدان ، وە لە ڕێگای یەشوعەوە هاتنە زەوی بەڵێن پێدراو ، وە لەڕێگای دادوەران و ڕابەران ئابڕوی پێدان و لەڕێگای داودەوە بەڵێنیدا بەوەی کە پاشایەک دێت لە عەشیرەتەکەی کە تاهەتایە پاشایەتی دەکات. سەرەڕای بەڵێنەکەی گەلەی شکستیان هێنا لەبەدەست هێنانی بەڵێنەکەی جاربەجار ، بە تێپەڕ بوونی کات ڕەتکردنەوەیان کەللەڕەق و بەردەوام بو بۆ خوداوەند لە کۆتایدا حوکمیان هاتە سەر و داگیرکران و ژێردەستکران و بوون بە کۆیلە. بەڵام بە هەموو بەزەیی خۆی بەڵێنەکەی خۆی هاتەوە یاد و ڕێگەیدا پاشماوەکەیان بگەڕێنەوە چونکە بەڵێن و چیرۆکەکە کۆتایی نەهاتبوو.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software