Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 108

لە کاتی خۆیدا ڕزگارکار هات لە ئاسمانەوە و لەسەر خاچ سەرکەوت دوای نزیکەی چوارسەد ساڵ لە بێدەنگی. بەڵام لەکاتی خۆیدا خودا بەڵێنەکەی خۆی بەجێ هێنا لەڕێگای دەستوەردانی لەم جیهانە شەڕەنگێز و ئازار و دابڕاوە لەڕێگای بەرجەستە بوونی لە کەسایەتی عیسای مەسیحی ناسری خودا لە ئاسمانەوە دابەزی بۆ ئەوەی نیشتەجێ بێت لەنێوانمان و شکۆی باوک و دڵسۆزی دەرخات بە پێویستیەکانی یاسای ڕەشتی خودا و دەرخستنی هێزی پاشایەتی خودا لە ووشەکانی و کردارەکانی و دەرکردنی ڕۆحە پیسەکان. لەسەر خاچ یاخی بوونەکانی هەڵگرتین و مرد و شەیتانی بەزاند لە ڕۆژی سێهەم هەستایەوە بۆ گەڕانەوەی دروستکراوەکانی لە کەوتن و لابردنی کۆتایی دروستکراوەکان و نەخۆشی و جەنگ و دەستەبەرکردنی ژیانی هەتاهەتایی بۆ هەموو خەڵکێک کە ڕزگاریەکەی پەسەند دەکەن. ئەو بە زووی دەگەڕێتەوە بۆ جیهان و هەموو شتێک نوێ دەکاتەوە سەرکەوت بۆ دەستەڕاستی عەرشی باوک و خوداوەند عیسای مەسیح ڕۆحی پیرۆزی نارد بۆ جیهان تا گەلێکی نوێ دروست ببێت لە جوولەکه و گەلانی تریش ئەو گەلەش کڵێسایە. ڕاسپیردراوە لەژێر سەرۆکایەتیەکەیدا شاهێدی بە ووشە و کارەکانی لە ئینجیلی چاکەخواز بدەن بە جیهان و کاتێک کارەکەیان تەواو دەبێت دەرگەڕێتەوە لە شکۆی خۆیدا بۆ تەواوکردنی کارەکەی بۆ دروستکراوەکان و تەواوی دروستکراوەکانی. بە زووی تاوان و شەڕەگێزی و مردن و تەواوی کاریگەری نەفرەت تاهەتایە دەکەوێت و تەواوی دروستکراوەکان دەگێڕێتەوە ژێر پاشایەتیەکەی هەموو شتێک نوێ دەکاتەوە، ئاسمانێکی نوێ و زەویەکی نوێ کاتێک هەموو دروستکراوەکان دەژین بە ئاشتی خودای

سێ کەسایەتی تا هەتایە شکۆ و ڕێز تەنها بۆ ئەوە. وە ڕزگارکراوان بە دڵخۆشیەکی هەتاهەتایی دەژین...

کۆتایی

Made with FlippingBook Digital Publishing Software