Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

11 • یکەشێپ 

. ئەم بەشە پێشنیاری بەسودی زیاتر تێدایە بۆت ئەگەر تۆ بۆ زانیاری زیاتر لە لێکۆڵینەوەکان ئارەزووت لە زانینی زیاترە لە بابەتی پەیوەست بە وانەکە . ئەم بابەتە تێڕوانینێکی گشتیت دەداتێ دەربارەی زنجیرە بابەتەکانی داهاتوو ، بۆ وانەی داهاتوو بەهەمان شێوە تێڕوانینێکی کورتت دەداتێ دەربارەی ئەوەی چاوەڕوانکراوە لە وانەی داهاتوو . ئێمە باوەڕدارین بە باوەڕێکی بەهێز ئەمەشکاتێکووشەکانمان شاردەوە(لەبەرکردنی ئایەتی لەبەرکردن . )۱۱ :۱۱۹ وشەکە لەسەر ڕووی دڵ) لە دڵمان ، ئەوکات ئێمە هەڵە ناکەین لە ئاست خودا (زەبوور بێگومان لەبەرکردنی وشەکە لەسەر دڵ هاندانە بۆ خود و سەرچاوەیەکی ئامادەکراوە دژی درۆکانی دوژمن. لەبەر ئەوە هەموو وانەیەک تەنها ئایەتێک لەخۆدەگرێت بۆ لەبەرکردن. بۆ ئەوەی ئامادە بیت تیایدا بەلایەنی کەمەوە یەک بەش لە کتێبی پیرۆز کە بیرت دێنێتەوە بەڕاستی لەوەی کە فێربوویت، بۆ ئەوەی پاڵپشتی تەواوت دەستکەوێ بۆ ژیانت لەماوەی هەفتە و هەفتەکانی داهاتوو . ئەم کۆتا بەشە پێکهاتووە لە “وانەکانی سودبەخش” دیاریکراوە و گرنگە کە پێی ئەرکەکان هەڵدەستین دوای تەواوکردنی وانەکە، وە ئامانج لەمە ئەوەیە کە سود بەخش بێت و ژیانت بونیاد بنێت. ئەگەر هەستای بە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکانە ئەوا پێویستە بە گرنگەوە لێی بڕوانی وە پێیدا بچیتەوە بە وردی و بە جوانی بۆ لێکۆڵینەوە لێی وە تێبینی ئەوە دەکەیت کە تێگەیشتنت بۆ بابەتەکە زۆر دەبێت بەشێوەیەکی گەورە. ئەم وانانە نەخشێنراون بەتایبەتی تا یارمەتیت بدەن لە گەشەکردنی پەیوەندیت لەگەڵ مەسیح، پست بەست بەوەی کە فێری بویت لە وانەکە. لەبەر ئەوە تکایە ئەرکەکانت تەواو بکە و بەدواداچوونی بۆ بکە بەخێرایی لەبەر ئەوەی زۆر باشە بۆ فێربونت بەشێوەیەکی گەورە وە یارمەتیت دەدات لە جێبەجێ کردنی. لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە: ڕۆڵت بگێڕە لە شانۆگەری ئاشکرا کراویی خودا (بەدواداچوونی پڕۆگرامی فێرکاری بۆ داکوتینی ڕەگە پیرۆزەکان) تا ببیتە مەسیحی پێویستە پەیوەست بیت بە چیرۆکەکەی خودا ، ئەو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕێتەوە وە تۆماری کردووە بە تێپەڕبوونی سەردەمەکان. بێگومان چیرۆکەکەی خودا دەربارەی خۆشەویستی و قوربانی و ڕزگاری و ئومێد و جەنگان و سەرکەوتن ئێستا دەبێتە چیرۆکی تۆ. ڕەگ و ڕیشەی ئـەم چیرۆکە پیرۆزە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتا و درێژ دەبێتەوە بۆ ئومێدی پاشایەتی شکۆمەند بۆ مەسیحی پاشا. لەڕێگەی باوەڕهێنانت بە عیسای خوداوەند ، ڕزگارت بوو لە گوناهە و سزاکەی و سەربەست بوویت لە کۆیلایەتی و بویتە سەربازێکی مەسیح. لەم وانەیەدا ئاشکرا دەبێت کە چۆن چەکی تەواوی خودا بپۆشیت و درۆکانی دوژمن دەناسیت و لەگەڵ خوشک و بڕا باوەڕدارەکانت گەشە دەکەیت. تۆ بویتە سەربازی مەسیح لەبەر ئەوە دەزانیت چۆن تێبکۆشیت بە تێکۆشانی باش شارەزای سەرکەوتن دەبی لە جەنگی ڕوحی کە لەلایەن خوداوەندەوەیە جۆرج ئیلدەردەج دەڵێت ، قەشەیەکە کە زۆر دەنوسێت دەربارەی جەنگی ڕوحی « بێگومن چیرۆکی ژیانت چیرۆکی دوژمنکاری وەحشیگەری درێژەکە ڕووبەڕووی دڵت دەبێتەوە لە ڕێگەی کەسێکەوە دەزانێت دەتوانێت ئەوە بێت و بترسێت» دەربارەی چیرۆکی خودا نازانیت بۆت وە کاتێک دەزانیت کە دەتوانیت وێنای مەسیح بیت لەبەردەم خێزان و هاوڕێ و هاوکار و دراوسێکانت. پێویستە بزانیت چۆن تێدەکۆشیت. ئەمە ئەو پڕۆگرامەیە «بەدواداچوون» کە نەخشێنراوە تا یارمەتیت بدات لە زانینی چۆنێتی دەست پێکردنی ژیانی مەسیحیانە. بە تێڕوانینێکی ڕاست و ئامرازی پێویست بۆ تێکۆشان لە تێکۆشانی باش. وە ئهم کتێبە بۆت ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئەوە بکەیت ستو ویبەر دەنوسێت ، ئەفسەرێکی خانەنشینه و ئێستا ئەو شوانی کڵێسایە ، دەربارەی سروشتی ململانێی ڕوحی ئەوەی کە ڕووبەڕووی هەموو مەسیحیەک دەبێتەوە هەموو ڕۆژێک ، بەبێ جیاوازی لەنێوان باوەڕدارێکی تازە لە خوداوەند یاخود جەناوەڕێکی بەهێز لەباوەڕ

Made with FlippingBook Digital Publishing Software