Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 110

ثپاشکۆی سێهەم چۆن دەست دەکەیت بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز؟ قەشە دان سەمان و قەشەی دکتۆر دان ل. دایڤیس

. دەقەکانی کتێبی پیرۆز بخوێنەوە ، و تەنانەت هەندێ کتێبی گشتی ، لە ژێر ڕۆشنایی کۆی ١ چیرۆکەکە لە کتێبی پیرۆز ، ئەم دەقانە چۆن دەگونجێن لەگەڵ پلانی خودا بۆ ڕزگاری بۆ گێڕانەوەی ئەوەی لە کەوتندا لەدەستدرا؟ . تێبینی ئەو دۆخە بکە و خۆت بخەرە ناو ئەو دۆخەوە، تێبینی دەروربەر و نیشانەی هەستی بخە ٢ سەر. بیرکەرەوە لەوەی دۆخەکە چۆن بووە؟ . ئاگاداری ڕاسپاردە و ئاگادارکردنەوەکان و ئاراستەکردنەوەکان و ماناکان کە ڕێگای ژیان و ٣ بیرکردنەوەت دەکێشن تا بتوانی یەکەمجار داوای پاشایەتی خودا بکەی. ڕێگای خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزــ پلانی یەکەمین: لە پەیدابوونەوە تا بینین . دەست بکە بە خوێندنەوەی ئینجیلی یۆحەنا. ئەمە تێگەیشتنێکی گشتیت دەداتێ دەربارەی ژیانی عیسای ١ مەسیح و یارمەتیت دەدات لەوەی کە پاشخانێکت هەبێ بۆ بابەتەکان کە دەیخوێنیتەوە لە کتێبی پیرۆز . دەست بکە بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لە پەیدابوون بەشی یەک ٢ . کات مەکوژە بە زانینی وردەکاریەکان بەڵکو کتێبی پیرۆز بخوێنەوە هەمووی بۆ گوێگرتن ٣ گەنجینەکانی و جۆرایەتیەکەی ، ئەو پڕسیارانە بنوسە کە هەتە دەربارەی ئەو ووشانەی کە قورسە بۆ تێگەیشتن لێی یان ئەو بابەتانەی کە دەتجوڵێنن تا بگەڕێی بۆی یان پرسیار لەکەسێک بکەی دەربارەی. خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز پلانی دووهەم : ڕێنشاندەری ڕیزبەندی سەردەمی ) www.tumistore.org( دەتوانی کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە هەموو ساڵێک بەڕێکخراوەیی ئەوەی کە لاهوتیەکان پێیان وایە بەوەی نوسراوە. زۆرێک لەباوەڕداران کتێزی پیرۆز دەخوێننەوە لەگەڵ هەموو ساڵەکان(بەگوێرەی ڕێکخستنی سەردەمی) (بەگوێرەی ڕێکخستنی سەردەمی بۆ ڕوداوەکان) بۆ دەستکەوتنی زیاتری ڕونکرنەوەکان بۆ چیرۆکی خودا بەگوێرەی ڕێکخستنی مێژوویی. )www.tumistore.org( دەتوانی کۆپیەک لەو ڕێنیشاندەرەت دەستکەوێ لەسەر ماڵپەڕی ئەم لیستە سادەیە هەلت دەداتێ بۆ خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بە گوێرەی ڕێکخستنی سەردەمی بۆ ڕوداوەکان. ئەم ڕێنشاندەرە کورتەیەکی گشتیت دەداتێ دەربارەی کتێبی پیرۆز وەک چیرۆکێکی تەواوەتی ئاشکرا و نەک وەک سیپارە سەربەخۆ و جیاکراوەکان لەیەکتر. وەک چۆن یارمەتیمان دەدات ئێمە کە کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە ساڵانە بە جەختکردنەوە لەسەر خاڵە پەیوەستەکان بە بابەتی بنەڕەتی بۆ کتێبی پیرۆز و ئەوەی کە ڕزگاری خودایە لە کەسایەتی عیسای مەسیحی ناسری. ئەم ڕێنیشاندەرە دیدگایەکی زیرەکانەت دەداتێ لەسەر ڕوداوەکانی کتێبی پیرۆز، هەروەها یارمەتیت دەدات لە تێگەیشتنی مەبەستی چیرۆکی تەواوەتی بۆ ڕزگاری ناوازەی خودا و بەخششە دەوڵەمەندەکەی لە مەسیح لەڕێگای مردن و ناشتن و هەڵسانەوە و بەرزبونەوە و هاتنەوەی دووهەمی.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software