Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

117 پاشکۆ

• وەک خوشک و برا لە مەسیح ، بانگێشت کراوین کە ئازاد بین و ئازادی ۱۳ :٥ گەڵاتیا بەکارنەهێنین وەکو هەلێک بۆ بۆ قایکردنی ئارەزووەکانمان ، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتر دەکەین. يخەختکردنەوە لەسەر ئازادی لێرەدا لە بۆچونەکەدا هەموو ئەو بابەتانە کە دەیڵێین بۆ پێگەیشتوان یان هەرزەکاران دەخاتە چوارچێوەیەکی ڕاست. زۆر جار ئەو ڕێگایەی کە باوەڕدارانی تازەی پێ دەکەینە قوتابی لەڕێگای شوێنکەوتنی ڕژێمی توند (دروستکردنی لیستە) لە گوناهە جیاوازەکان و نەخۆشیە ئەخلاقیەکان، وە ئەمە هەندێ کات هەستێکیان دەداتێ بەوەی مەسیحیەت دژی هەندێ کاری دیاریکراوە (بە سادەیی ئاین واتا هەندێ کاری دیاریکراو مەکە) یان باوەڕی جەختکەر لە بیرۆکەی ئەنجام نەدانی تاوان بەڵام لە ڕاستیدا جەختکردنەوەی باوەڕی مەسیحی لەسەر ئازادیە ،ئازادیەک کە بەدەست دەهێنرێ بە نرخێکی گران. ئازادی لە خۆشویستنی خودا و فراوانکردنی پاشایەتی و ئازادی لە ژیان بۆ خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی بۆ خوداوەند. بێگومان بەرپرسیارێتی ڕەوشتی مەسیحیەکان لە کاتی ئێستاماندا ئەوەیە بە ئازادی بژین لە عیسای مەسیح و بژین لە شکۆمەندی خودا و ئازادیەکەیان بەکارنەهێنن بۆ شەریعەتی خۆتەرخان کردن بۆ ئەنجامدانی گوناهە. بێگومان کرۆکی فێرکاریەکە جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو ئازادیەی کە بەدەستمان هێنا بە مەرگی مەسیح و هەستانەوەو یەکگرتنمان لەگەڵی. ئێمە ئێستا ئازادین لە شەریعەت و بنەمای گوناهـ و قەرزار بوون و هەستکردن بە گوناهە و تاوانبارکردنمان لەلایەن شەریعەتەوە بەهۆی گوناهەکانمان. ئێمە خزمەتی خودا دەکەین لەڕێگای پاڵنەری سوپاس و سوپاسگوزاری و پاڵنەری ڕەوشتی کە ژیانە بە ئازادی لە مەسیحدا. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەسەرمان پێویستە ئازادیەکەمان بەکارنەهێنین بەهەڵەشەیی یان بۆ ئەوەی ببینە دانا بەڵکو بۆ ئەوەی شکۆمەندی بدەینە خودا و خۆشەویستی خەڵکانی تر ئەمە ئەو چوارچێوەیەیە کە چارەسەری ئەو کێشەکەیە دەکات کە بە ڕێ لادانی سێکسی و لە ڕێگا دەرچوون و جۆرەکانی تری نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکان دەنوێنرێت. ئەوانەی لەم بابەتانەدا ڕۆچوون ئازادی پیشان دەدەن بەڵام هەژارن لە ناسینی خودا لە مەسیحدا. تگەیشتنی سادە وایان لێدەکات شوێن حەزەکانیان بکەون ئەوەی گرنگی پێنەدەرە یان بێ ئاگایە لە ویستی ڕەوشتیانەی خودا یان خۆشەویستیەکەی. بێگومان ئازادی لەمەسیح بریتیە لە بانگەواز بۆ ژیان بە پیرۆزی و دڵخۆشی وەک قوتابی سەردەمیانە لەم سەردەمەدا. وە ئەم ئازادیە توانای بینینیان دەداتێ لە چۆنێتی بوون بە باوەڕداری داهێنەر دروستکار لە ژیان لە ناوەڕاستی ئەوەی کە ناونراوە ژیانی «ئازاد» ئەوەی کە ناڕوات جگە لەوەی دەتبات بۆ کۆیلایەتی و شورەیی و خەفەت.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software