Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 12

هەموو مەسیحیەک جەنگێکی جوڵاوە و لەناخی خۆیدا جەنگێکی سامناکی هەڵگرتووە ، وە زۆربەمان کاتێک هەر شتێک ڕاماندەکێشێت یارمەتیمان دەدات لە بەدەست هێنانی جەنگەکە. دەتوانی ناوی بێیت جەنگی نێوان ڕوح و جەستە ، یان ناوی بنێیت بەدواداچون بۆ ژیانی مەسیحیانەی سەرکەوتوو. ناوی بنێ بەهەر شتێک کە دەتەوێ ، بەڵام جەنگێکی خراپە و هەموو شتێک دەگرێتەوە و کۆتایی نایەت تا لایەنێکیان دەیباتەوە ، وە کاتێک جەنکەگە کۆتای دێت ، دەخوازی لەگەڵ سەرکەوتوواندا بیت. بنەماکانی جەنگ دەخوێنرێت لە هەموو ناوەندە زانیستیە سەربازیەکانی جیهان. وە زۆربەی کات جیاوازی نیە لەنێوان جەنگی ڕوحی و جەنگی جەستەیی ، پێویستە لەسەر هەموو سەربازێک کە پێشبینی سەرکەوتن و ڕزگاربوون بکات ، ئەم بنەمایە تێدەگەین و دادەمەزرێت لە جەنگە ڕۆژانەیەیەکان «دژی فەرمانڕوایەتی ئەم تاریکیەی جیهانە، هەروەها لەدژی سەربازە ڕوحیە بەدکارەکان لە ٦:١٢ شوێنەکانی ئاسمان» ئەفەسۆس ئەوە بزانە بە توانات دەتوانی زۆر شتی زیاتر بکەیت لەوەی تەنها لە ژیاندا بمێنیتەوە : دەتوانی بژیت بە ژیانێکی سەرکەوتوو وە لە سەرکەوتنت ڕێز لە مەسیح دەگریت . داوا لە خودا بکە دانای و هێزت بداتێ وە تۆ ڕاستیەکان لە وشەکانیەوە دەزانیت. داوای بینایی ڕوحی بکە تا لە مافی خودا تێبگەیت و ئەمەش وادەکات کە ئازایەتی ئەوەت تێدا بێت کە جێبەجێی بکەیت لە ژیانت و خۆشەیستی بۆ خەڵکانی تر دەربخەیت. ئێمە بانگت دەکەین کە لەگەڵمان فێر بیت و لە ڕوحی پیرۆزەوە فێر بیت بۆ ئەوەی ئاڕاستەت بکات بۆ ئەوەی تێبکۆشیت لە تێکۆشانی باشی باوەڕدا. بە نوێنەرایەتی دان سمان کە هاوکارمە لە دانانی ئەم کتێبە و هاوڕێی تێکۆشەرم وە هەموو ئەوانەی بەشداریان کرد بە کاتو هەوڵدان بۆ ئەم پڕۆژەیە ـ ئێمە سوپاسی خودا دەکەین لە پێناو ژیانت . بەتەواوی دڵمانەوە نوێژ دەکەین کە ڕۆڵی خۆت بگێڕیت لە چیرۆکی گەورەی خودا بۆ ڕزگاری دروستکراوەکانی چونکە ڕۆڵێکی گرنگ هەیە بۆ جێبەجێ کردنی. سڵاوتان لێبت لە خێزانەکە! سڵاوتان لێبێت لەجەنگەکە! دکتۆر دان دایڤیس ۲۰۱٤ ویشیتا ، کڵێساکانی ، هاتنەوەی مەسیح

ستو ویبر . جەنگاوەری ڕۆح، سیستس ، ئۆریگن: مولتنوم بۆ بڵاوکردنەوە ١٦ لا ٢٠٠١

Made with FlippingBook Digital Publishing Software