Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

141 پاشکۆ

پاشکۆی بیست و چوار یاسای باوەڕ

باوەڕمان بە یەک خودا هەیە ، خودای باوک ، سەرداری هەموو شتێک ، دروستکاری ئاسمان و زەوی ، ئەوەی دەبینرێ و نابینرێ. باوەڕمان بە یەک خوداوەند هەیە عیسای مەسیح، تاقە ڕۆڵەی خودا، لەدایک بوو لەخودا پێش هەموو سەردەمەکان، خودا لە خودا ، ڕوناکی لە ڕوناکی، خودای ڕاستی لە خودای ڕاستی، لەدایک بووی دروستنەکراو، یەکسان لەگەڵ باوک لە کرۆک، ئەوەی هەموو شتێک بەو هەیە. لەپێناوی ئێمەی مرۆڤ، و لەپێناو ڕزگاریمان، لەئاسمانەوە دابەزی و لەڕۆحی پیرۆز بەرجەستە بوو و لە مەریەمی پاکیزە لەدایک بوو. و بوو بە مرۆڤ و لەخاچدرا لەسەردەمی پیلاتۆسی بونتی. ئازاری چەشت و مرد و نێژرا و دواتر لەنێو مردوان هەستایەوە لە ڕۆژی سێهەم وەک ئەوەی لە کتێب هەیە ، و دواتر بەرزبوەوە بۆ ئاسمان، و لە دەستەڕاستی باوک دانیشت، بەهەمان شێوە بەشکۆی خۆیەوە دێتەوە بۆ حوکمدانی زیندوو وە مردوو ، ئەوەی پاشایەتیەکەی بەسەر ناچێت. باوەڕمان بە ڕۆحی پیرۆز هەیە ، خوداوەندی زیندوو ، لە باوکەوە سەرچاوە دەگرێ ، کڕنۆشی بۆ دەبەین و دەیپەرستین لەگەڵ باوک و ڕۆڵە ، بێژەر لە پێغەمبەران. باوەڕمان بە یەک کڵێسای پیرۆزی یەکگرتوو و نێردراوێتی هەیە. دان دەنێین بە یەک لەئاوهەڵکێشان بۆ لێخۆش بوونی گوناهـ. چاوەڕوانی هەستانەوەی مردوان و ژیانی داهاتوو دەکەین. ئامین.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software