Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

15 • مەکەی یسناو نینیبەد ادێت ینامۆخ ەک یەناتساد وەئ

پلانێکی گەورە هەیە بۆ ژیان. مشتومڕکاران دەڵێن خودا نیە ، هیچ سەرەنجام و ئامانجێک نیە بۆ ژیان. کۆمەڵی نازانمەکان دەڵێن (ئەوانەی دەڵێن ئێمە هەرگیز نازانین بزانین خودا هەیە) تەنانەت ئەگەر خوداش هەبێ نازانین نێرە یاخود مێ ، بەڵام باشترین شت کە پێی هەستین ئەوەیە کە هیوادار بین کە شتەکان وەک ئەوە بن کە دەبینرێن یان دەگونجێن! چۆن باوەڕنامەی نێردراوان و یاسای باوەڕی نیقیە یارمەتیمان دەدەن لە وەڵامدانەوەی ڕەخنەی ئەوانەی کە دەڵێن خودا نیە و هیچ پلانێک نیە بۆ گەردوون؟ دەبینین لە کتێبی پیرۆزدا کە چیرۆکی خودا و مرۆڤ لەسەر خوداوەندمان عیسای مەسیح چڕدەبێتەوە بەڵام تەنها ناوەڕۆکی چیرۆکەکە ناخوێنینەوە ، بەڵکو بەشداریشی تێدا دەکەین. تۆ دەزانیت کە وەک شوێنکەوتەی مەسیح ناسنامەیەکی تازەت و ڕۆڵێکی نوێت هەیە لەم داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین. گەردوون دروستکرا لەلایەن خودای گەورەی* سێ کەسایەتی باوک ڕۆڵە ڕوحی پیرۆز* کائینێکی ئەزەلی پێش سەردەمەکان نیشتەجێی شکۆی هەتاهەتایی کە بێ کەم و کوڕی بوو، خودا ئەوەی کە مرۆڤی دروستکرد لەسەر وێنەی خۆی هاوشێوەی خۆی کە دەتوانن ئەزموونی تەواوی دروستکراوەکانی بکەن، بەڵام ئەم گەردوونە کەوتە ئاژاوەوە لەلایەن سەرۆکی هەڵگەڕاوەی فریشتەکان شەیتان بەمەبەستی بەزاندنی پاشایەتی خودا وە شەیتان یەکەین دوو مرۆڤی (ئادەم و حەوا) ی تاقیکردەوە بۆ هەڵگەڕانەوە دژی خودا و مروڤ بووە بەفرەت لێکراو بەبێ هیوای ڕزگاربوون. خوا پلانی کێشا دژی ئەم یاخی بوونە بەوەی کەسێکی سەرکەوتوو و ڕزگارکاری دانا کە ئەم کەوتنە چارەسەر دەکات و کۆتایی بە کاریگەری ئەو نەفرەتە دەهێنێت تا هەتایە. خودا پەیمانی لەگەڵ ئیبراهیم بەست کە مەسیا(کەسێکی پاککەرەوە) دەنێرێت و گەلێکی هەڵبژارد کە مەسیا لەوانەوە دێت (ئیسرائیل) وە لە کۆتایی سەردەمدا خودای باوک ڕۆڵەکەی عیسای مەسیحی نارد بۆ دەرخستنی شکۆکەی و ڕزگاری گەلەکەی و دەربازکردنی دروستکراوەکانی.عیسا دانایی پاشایەتی دەرخست لە فێرکاریەکانی و هێزەکەی لەڕێگەی پەرجووەکانی کاتێک ژیانی پێشکەش کرد بە مردن لەسەر خاچ ، سزای گوناهەکانی ئێمەی دا و کارەکانی شەیتانی لەناوبرد. خودا عیسای هەستاندەوە لەنێو مردوان و دوای چل ڕۆژ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان جاری دووهەم وەک خوداوەندی سەرکەوتوو. لە ڕۆژی پەنجاهەمینی دوای بەرزبوونەوەی ڕوحی پیرۆزی نارد بۆ بنایادنان و گەشەکردنی هاوبەش لەنێوان قوتابیەکانی مەسیح و کڵێسا. وەک خێزانی باوک و جەستەی مەسیح و پەرستگای ڕوحی پیرۆز کڵێسا هەڵبژێردراوە بۆ بانگردنی خەڵک لەهەموو شوێنێک بۆ پەیوەست بوون بەچیرۆکە ناوخۆییەکان. کاتێک تێکۆشانی باوەڕمان کۆتایی دێت ، مەسیح دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی پاشایەتی خودا لەهەموو گەردوون بە نهێنیەکانی، بەهیچ جۆرێک کەوتن و نەخۆشی و مردنی تێدا نیە ، تا هەتایە پاشایەتی دەکات لەگەڵ گەلەکەی. شکۆ بۆ ناوی!

ناوەڕۆک

* گەورەیی ڕەمزە بۆ گەورەترین هێز و دەسەڵات بەسەر هەموو لایەنێکی سروشتی و مێژووی. گەورەیی : ئەمە ڕێگایەکی ترە بۆ ووتەی (سێ کەس بەڵام یەک خودا) وە هەندێجار ووشەی (سیانەک) بەکاردێت وەک ڕەمزی *سێ ئقنوم : یەک خودا لە سێ ئقنوم .

Made with FlippingBook Digital Publishing Software