Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

29 • مەهوود یەناو نیتسەدڵەه یێپ ەک یەیریگزابرەس وەئ

)۱٦ ا. بۆ ئەوەی ببێتە خزمەتکاری و بە بینین و بەدەرکەوتن بۆت (ٚئایەتی

ب. بۆ کردنەوەی چاوی خەڵک بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە لە ______________بۆ ڕووناکی ، وە لەدەسەڵاتی ___________ بۆ خودا ، تا بەدەستی بهێنن ______________ گوناهــ و .)۱۸ بەشیان هەبێت لەگەڵ پیرۆزکراوان ________________ .(ئایەتی

کۆتایی

هەموو ئەوانەی کە لە خراپەکاریەوە دەگۆڕین بۆ لای خودا (پاشگەزی) وە باوەڕ بەمەسیح دەهێنن وەک خوداوەندی گەورە (باوەڕ) ڕزگاریان دەبێت و دەبەخشرێن لە گوناهەکانیان دەبنە تەواو و پەسەندکراو لە خێزانی خودا، بە بەخششی خودا و خۆشەویستیەکەی. ئەم بانگەوازە ڕەتکردنەوەی جیهان و خراپەیە و یەکگرتنە لەگەڵ مەسیح و پاشایەتیەکەی تا ببیتە ڕۆڵەی خودا. باوەڕهێنان بریتییە لە ڕووکردنە خودا لەم جیهانەوە و پێشکەشکردنی ملکەچیتە بۆ گەورەیەکی تر لە پاشایەتیەکی نوێ و ژیانێکی نوێ. مەسیح هات تاکو مرۆڤایەتی ڕزگار بکات لە کردارەکانی شەیتان و بیخاتە پەیوەندیەکی تەندروست لەگەڵ خودا، بەمزوانە هەموو شتێک دەگێڕێتەوە لە جیهان بو پاشایەتی خودا. خودا ڕزگاری کردین بەبەخششی خۆی، نەک بەهۆی گوێڕایەڵیمان بۆ یاساکانی یان بۆ شتێک کە کردبێتمان بۆی یان لەپێناو کردارە چاکەکانمان. ئێمە گەڕاینەوه بۆ پەیوەندیەکی تەندروست لەگەڵ خودا بەبەزەیی ئەو، بەهۆی مردنی مەسیح لەبری ئێمە (شوێنی ئێمەی گرت). وە دوای ئەوەی ڕزگارمان بوو، ئێمە بووینە سەرباز بۆ دژایەتی خراپە و شەیتان و پاشایەتی تاریکی. ڕاستیە کە بانگەواز بۆ ڕزگاری بانگەوازە بۆ پەیوەست بوون بە سوپای خوداوەندی خۆشەویست و دژایەتی جیهان و سروشتی خراپی کۆن و شەیتان. دوای باوەڕهێنانمان، خودا مۆری کردین بە ڕوحی پیرۆزی و نیشتەجێ بوو تیاماندا و هێز و ئاڕاستەکردن و توانای پێداین بۆ شکۆدارکردنی خودا و خزمەتکردنی مەسیح و ئەنجامدانی کردارەکانی. ڕوحی پیرۆز یەکەمین دیاریە لە دیاریە تەواوەکانی خودا کە وەریان دەگرین لە هاتنەوەی دووهەمی مەسیح. ڕوح دڵنیاییە بۆ میراتگری داهاتوومان لە مەسیحدا. ئەو بەخششانەی خودا کە بەڕوحی پیرۆز وەرمان گرت: لێخۆشبوونی گوناهـ، ڕزگاربوون لە شەیتان و پاشایەتی تاریکی، هێز بۆ گوێڕایەڵی ویستی خودا و ئێمە دەژین بەژیانی مەسیحیانە. ئێمە هاوکارین لەگەڵ ڕوحی پیرۆز لەڕێگەی دڵنیایی لە ڕاستی تەواوی خودا و لەڕێگەی گۆڕینی گفتوگۆی نەرێنی لەناوبەری ناوەڕۆکی لە ناخماندا، گۆڕینی ووتەی درۆینە بۆ ووتەی ڕاستی هاوتەریب لەگەڵ کتێبی پیرۆز. ئێمە دروستکراوی نوێین لە مەسیحدا، وە ئێستا پێویستە لەسەرمان پەسەندی ئەوە بکەین بکەین کە دانەرانی کتێبی پیرۆز ووتوویانە دەربارەی ڕاستی ناخمان و ڕابردوومان، وە گرنگتر لەوە توانا و داهاتوومانە. چیتر ئێمە بابەتێک نین بۆ پاشایەتی تاریکی. بەڵکو ئێستا ئێمە سەر بە پاشایەتی ڕۆڵەی خوداین. پاشایەتی ڕووناکی ، با بدوێن ئەوانەی )۱۰۷:۱-۳ خوداوەند کڕینیەوە (زەبوور : لە پاشکۆی پەیوەست بەم وانەیەوە و ئەوەی پێویستە لەسەرت لێی بکۆڵیتەوەو بیری لێبکەیتەوە: )٤ عیسای مەسیح: ئامادەیی داهاتوویی (پاشکۆی )٥ چیرۆکی خودا: ڕەگە پیرۆزەکانمان (پاشکۆی

پاشکۆکان

)٦ پێش و پاش کات (پاشکۆی )۷ سێبەر و کرۆک (پاشکۆی

بنەمای سەرەکی

هەموو ئەوانەی پێشوازیان لێکرد دەسەڵاتی پێدان تا ببنە ڕۆڵەی خودا واتا باوەڕدار بن بەناوی )۱۲ :۱ (یۆحەنا

Made with FlippingBook Digital Publishing Software