Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 40

ناوی بهێنم و داوای پێ بکەم” بۆ وەرگرتنی ”هاوڕێکەم ووتی پێویستە لەسەرم “ .٢ بەرەکەتەکانی خودا. ئەمە چۆن ڕێک دەکەوێ لەگەڵ ئەوەی کە کتێبی پیرۆز دەیڵێت؟ باوەڕدارێکی تازە ڕۆیشت بۆ کڵێسا و باوەڕدارەکانی تر هانیاندا لەسەر(ناوهێنان و داواکردن) بۆ بەرەکەتەکانی خودا بۆ ژیان و پێویستیە جەستەییەکان و چارەسەری نەخۆشی و سەرکەوتن لە ئاڵۆزیەکان. لێرەدا گرنگی پێدانێکی زۆر هەیە لەسەر بەرەکەتی ماددی (ماڵ و تەندروستی و خاوەندارێتی) بەڵام گرنگی پێدانێکی کەم هەیە بۆ بەرەکەتی ڕوحی “لەمەسیحدا”. چۆن تێبگەین لە پەیوەندی نێوان ڕاگەیاندنی خودا کە بەدەستمان هێنا لەسەر هەموو بەرەکەتێکی ڕوحی لە ) و لەگەڵ دڵنیاییەکی فراوان لەناو زۆرێک لەکڵێساکان بۆ ۱ :۳ مەسیحدا(بۆ نموونە ئەفەسۆس بەدەستهێنانی بەرەکەتی خودا و چاکەکانی لە شتە ماددیەکان (بۆ نموونە بابەتی “تەندروستی و ماڵ و سامان”) چۆن دەتوانین بە شێوەیەکی ڕاست تێبگەین لە جیاوازی نێوان ئەم دوو بوارەی بەرەکەتی خودا و چاودێریەکەی. ”ناتوانم پێویستیەکانم لە تەنها کڵێسایەکی ناوچەیی بەدەست بهێنم. بێگومان پێویستیەکانم لە .٣ کڵێسا جیجیاکانی شارەکەم بەدەست دێنم، ستایش لە کڵێسایەک و فێربوون لە کڵێسایەکی تر و ” ئایا ئەمە پەسەندە؟ “گواستنەوە لەنێوان کڵێساکان” بابەتێکی ژیانی هاوبەش لە کڵێسایەکی تر بەناوبانگە لەنێو زۆرێک لە شوێنکەتوانی مەسیح لە ئەمڕۆدا. لەگەڵ باوەڕی سادەیان بەوەی ناتوانن هەموو ئەوەی پێویستیانە بۆ گەشەکردن و دەرکەوتن لە تەنها کڵێسایەکی ناوخۆیی، زۆرێک لە مەسیحیەکان وایان لەخۆیان کردووە ٫٫بازدان بۆ کڵێسا،، لە کڵێسا جیاوازەکان ئامادە بن لە کاتە جیاجیاکان بۆ گەیشتن بە فێرکردن و بەرنامە و هەلی جیاوازی پەرستن. لە جیهاندا هەمووان تیایدا ئامادە دەکەن (بەدەستهێنانی ئەوەی پێویستیانە) لە سەرچاوەی جیاجیاوە، باوەڕداران هەمان ئەم لۆجیکە جێبەجێ دەکەن لە ڕۆیشتن بۆ کڵێسا. ئەم بیرۆکەیە بەزۆری بونیاد دەنرێ لەسەر ئەوەی کە کڵێسایەک نیە هەموو پێویستیەکانی مەسیحی ئاسایی و خێزانی مەسیحی دابین بکات. ئەوانەی ئەم بیرۆکەیە بونیاد دەنێن مشتومڕی ئەوە دەکەن کە ئەوان باشترین ئەزموون وەردەگرن بەهۆی پەرستن لەگەڵ گروپێک و گوێگرتن لە ووتار لەگەڵ گروپێکی تر و ژیانی هاوبەش لە گروپە بچوکەکان لە شوێنێکی تر. ئەگەر کڵێسای ناوچەیی تەندروست نوێنەرایەتی پاشایەتی بێت ، ئیتر بۆچی گونجاو نیە بچین بۆ (گواستنەوە لەنێوان کڵێساکان) ڕێگامان بێت بۆ پێگەیشتنی مەسیحی؟ لەم هەفتەیەدا هەندێ کاتم بەسەر برد لە پێداچوونەوەی ئەو دەقانەی کە دەربارەی بەرەکەت و سود دەدوێت بۆت لە ئێستادا وەک باوەڕدارێکی لەئاوهەڵکێشراو لە مەسیحدا. ناتوانی کە بیرکەیتەوە یان داوای ئەو بەرەکەتانە بکەیت ئەگەر نەزانی چین و مانای چیە بۆ ژیانی مەسیحیت! ئەو ئایەتانە بخوێنەوە لە پاشکۆ «سی و سێ بەرەکەت لە مەسیحدا» و ئەو ڕاستیانە بزانە. هەمووی هەستکردنە بە دیاری خودا بۆت، هەمووی وات لێدەکات ببیتە بەشێک لە چیرۆکەکەت لەگەڵ خۆتدا و بەشێک لە زمانی نوێژت و تۆ سوپاسی دەکەیت و داواکاریەکانتی بۆ بەرز دەکەیتەوە. بۆیە تۆ تا ئێستا نەبویتە ئەندامی کڵێسای ناوچەیی (مەبەست لە نوێنەرایەتی پاشایەتی خودایە) ، بۆیە داوا لە خوداوەند بکە کە ئاڕاستەت بکات لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوو کە شوێنێک بدۆزیتەوە(نەک کۆمەڵێک شوێن) ئەوەی کە ئەتەوێ بۆی بچیت. پێویستت بەوەیە لەژێر دەسەڵاتی شوانێکی تازە بیت و لە ژیانی هاوبەش بیت لەگەڵ باوەڕداران و ئەو ڕێگایە بدۆزیتەوە دەتوانی بەهۆیەوە بەهرەکانت بەکاربێنی بۆ خزمەت و بونیادنانی ئەوانی تر. ئامانجەکە ئەوە نیە تەنها پەیوەست بیت بە ئامادەبوونی کۆبوونەوەکان. بەڵکو گرنگی ئەوە بزانیت کە تۆ بویتە ئەندامێکی زیندوو لە جەستە و نوێژ دەکەی لەگەڵ باوەڕداران. نا ئومێد مەبە ئەگەر بابەتەکە وادەرکەوت شەرمەزارکەر بوو یان هەستت

پێکبەستەکان

Made with FlippingBook Digital Publishing Software