Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 42

مەسیح مامۆستامە، مەسیح ڕابەرمە مەسیح بەردی ڕزگاریمە مەسیح خۆراکی هەتاهەتایە مەسیح خوێنی گرانبەهای ڕشت مەسیح نزیکی کردینەوە لە خودا مەسیح وشەی هەتاهەتاییە مەسیح گەورەمە ، مەسیح سەرمە مەسیح خوێنی ڕشت لەپێناو گوناهەکانم مەسیح شکۆمە، مەسیح تاجمە مەسیح ناوێکی نایابە مەسیح ئاسودەییمە لە بەرزایی مەسیح هیوامە، هاتنەوەی نزیکە.

ئاتش دەبلیو ئێس نوسەری وەرگیراوەکانی قسەکەرەکان وێنەی ڕونکردنەوە و وەرگیراو بۆ هەموو بۆنەکان ٤٥۰۰۰ زیاتر لە ٥۷ لا ۱۹۹۷ ڕۆی ب زۆک، گراند ڕابیدس: بڵاوکراوەکانی کریجیل

رێک لە دڵەوە بۆ خودا

ئەی باوکی ئەزەلی ، خودا و باوکی عیسای مەسیح ، سوپاست دەکەم چونکە تۆ منت دانا بەیەکێک لە ڕۆڵەکەت ، سوپاست دەکەم ئەی خوداوەند بۆ هەموو دیاری و بەرەکەتەکانت کە هەمە لە مەسیحدا. وە سوپست دەکەم بەشێوەیەکی تایبەت لەسەر بەرەکەتێکی گەورە بەوەی منت دانا بە ئەندامێک لە کڵێساکەت کە جەستەی مەسیحە. بە باوەڕ منت کردە یەکێک لەگەڵ باوەڕداران و بەرپرسیارێتی و پێگەت دامێ بۆ ژیان و خزمەتکردنی ئەوانی تر لە کڵێسای ناوچەیی وەک خێزانی خودای زیندوو و وەک جەستەی مەسیح و پەرستگای ڕوحی پیرۆز. ناسینی تۆ وایکردووە گەلەکەتم خۆش بوێت چونکە تۆ خۆشەویستیت. ئەزانم تۆ ناتەوێ بە ژیانی مەسیحیانەم بژیم وەک کەسێکی سەربەخۆ و تێبکۆشم بە تێکۆشانێکی باش لە باوەڕ بەتەنها. ڕابەرایەم بکە بۆ کڵێسای ناوچەیی لە کاتێکدا تۆ دەتەوێ گەشە بکەم لەژێر دەستی شوانێکی بەتوانا لە پێوانەکردنی توانای ڕوحی، و لەگەڵ باوەڕدارانی تێکۆشەر کە خۆشم ئەوێن و ئەتوانم لەڕێگایانەوە بەهرەکانم بەکاربهێنم بۆ بونیادنان تا گەواهی خۆشەویستیت بۆ هەمووان بدەین، سوپاس بۆ تۆ لەبەر بوونی کڵێسات. دەمکاتە بەرهەمدار و ئەندامی خۆشەویست بۆ گەلەکەت و یارمەتیدانم تا گەشە بکەم بەهۆی ژیانی هاوبەشی ڕوحیەوە لەگەڵیان بەناوی مەسیح. ئامین.

بۆ زانیاری زیاتر

بەشێکی تایبەت بە بابەتی نوسراو و تۆمارکراو www.tumi.org/sacredroots لە ماڵپەڕەکەمان جۆن ئەلدریدج. داستان: چیرۆکەکە کە خودا دەیگێڕێتەوە. کۆمپانیای تۆماس نیلسۆن، ناشڤڵ، تینیسی ۲۰۰٤

بۆ وانەی داهاتوو

لە وانەی داهاتوو بابەتی ئەو بەهرانەی کە وەرمانگرت ڕوون دەبێتەوە بەم بابەتانەی خوارەوە: . ڕوحی پیرۆز بەهرە دەداتە هەموو باوەڕدارێک بۆ خزمەتکردنی جەستە، ١

. ئێمە ئازادین لەمەسیح تا بەهرەکانمان بەکاربهێنین. ٢ . هێز وەردەگرین تا گەشە بکەین و پێبگەین پێکەوە ٣

Made with FlippingBook Digital Publishing Software