Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 56

) بۆ ئەوەی وشەکانی دەم و بیڕۆکەکانی ۱۹ :۱ گوێگرتن و هێواش بم لە قسەکردن و توڕەیی(یاقوب ناخم جێگای ڕەزامەندی تۆ بن ، توانام بەرێ کە بدوێم دەربارەی ڕاستیت بەدانایی و ڕێکخراو تا سود بگەیەنم بەهەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئەدوێم بە ڕاستیت فێرم بکە لەم لێکۆڵینەوەیەدا وە من پێشوازی وشە و تەمێکانت دەکەم ، ئەمە داوا دەکەم بەناوی خوداوەند عیسای بەهێز خوداوەندم و ڕزگارکارم . ئامین وەک بەشێک . ”لەکوێ دەتوانم هێز بەدەست بهێنم بۆ ئەوەی پێی هەستم، واتا، وەک ئەو بم؟” ١ لە ژیانی ڕابردووی، گەنجێکی باوەڕدار یەکێک بوو لەو دەستەیەی کە دژی خەڵکانێکی دیاریکراو بوون “سپی پێستەکان”. چ بیکردایە یان بیگووتایە دەستەکە، هەمیشە لۆمەی سپی پێستەکانی دەکرد و کەچی کردووە بۆ خەڵکانی تر بەدرێژایی مێژوو. ئەم دەستەیه تایبەت بوون بە تۆڵەکردنەوە لە سپی پێستەکان لە پێناوی ئەو زیانەی کە بەریان کەوتووە وە هەمیشە دەگەڕان بۆ خستن ئازاردانیان کەی و چۆن بیانتوانیایە لەپێناو ئەو ڕێگایە. کاتیک باوەڕی خۆی ڕاگەیاند و پاشگەزی کرد و باوەڕی بە مەسیح هێنا وازی لەو دەستەیە هێنا و ڕق لێبوونەوەی سپی پێستەکانی تەرک کرد، بەڵام دوودڵ بوو لەوەی کە ڕێگری لە خۆی بکات لە خزانی جارێکی تر بۆ نەریتی قسەکردنە کۆنەکەی و ئەو ڕەوشتەی کە هەیبوو بۆ ماوەیەکی دورو درێژ. دوای ململانێیەکی درێژ لە بیرکردنەوە ووتی « نامەوێ وەک ئەوە بم کە پێشتر هەبووم ، من ئەزانم خواوەند ئەیەوێ وەک ئەو بم، بەڵام بەڕاستی توانای ئەوەم نیە کە ئەنجامی بدەم، واتا وەک ئەو بم؟» ئامۆژگارت چیە بۆ نموونەی ئەم باوەڕدارە تازەیە کە ململانێ دەکات لە ڕوداوێکی ئاوادا؟ لە . ”من هەرگیز نابمە پیرۆز ، وە لەو باوەڕەدا نیم کە ببمە یەکێک لەو خەڵکانە. من پیرۆز؟” ٢ لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز لەگەڵ گەنجێکی تازە باوەڕدار (لەڕاستیدا پیاوێک بوو لەناوەڕاستی تەمەنی بوو) گەیشتینە لێکۆڵینەوەیەک کە دەڵێت خودا چاوەڕێ دەکات بەشێوەیەک بژین کە پیرۆز بێت (پیرۆزکراوان) لە مەسیحدا. بێگومان کتێبی پیرۆز ڕوونە کە ئێمە هەڵسوکەوت دەکەین لەگەڵ خۆمان بەشێوەیەک کە خەڵکانی تر ببینن ئێمە وێنای خوداین لەوەی پێی هەڵدەستین. ئێمە بانگکراوین کە بژین وەک ئەوانەی کە تایبەتمەند بوون بۆ خودا و بەکاریان دەهێنێ بۆیان وەک گەلێکی پیرۆزی تایبەت و سوپاسگوزار بۆی. باوەڕدارە تازەکە نەیدەتوانی خۆی ئاوا ببینێت بەگوێدانە ئەو ڕێگایەی کە پێشتر تیای دەژیا. توشی شۆک بوو کە خودا ناوی لێناوە “پیرۆزی” . چۆن دەکرێ ناومان لێبنرێ “پیرۆزکراوان” و ئێمە کاری خراپمان کردووە پێشتر؟ . ”تۆ وەک باوەڕدارێکی مەسیحی هاوشێوەی بەکرێگیراوێکی نهێنیت بۆ پاشایەتی خودا” ٣ دەشێ فلیمە سیخوڕیەکانت بینیبێت کاتێک بەکرێگیراوێکی نهێنی کە نوێنەری وڵاتێکی بیانیە و دەریدەخات کە خزمەتکاری بەژەوەندی وڵاتەکەیەتی. یاخود تۆ چاودێری هەواڵەکانت کردوە و گوێت لە باڵوێزێک بووە کە ڕا و بیروبۆچونی وڵاتەکەی دەخاتە ڕوو دەربارەی بابەتێکی دیاریکراوی پەیوەست بە ڕا و دیدگا و سیاسەتی وڵاتێکی تر. کاتێک باڵوێزەکە دەدوێت ئەوا وێنای هەڵوێستی گەلەکەی دەکات ، بە ووشەیی دەدوێ وەک ئەوەی هەموو گەلەکە ئامادە بن و ڕای ڕەسمی بدەنێ دەربارەی ئەو بابەتە. بەکارهێنانی کتێبی پیرۆز چۆن یارمەتیمان دەدات کە تێبگەین لە باڵوێزی مەسیحی و ئەرکەکانی لەبەردەم خێزان و هاوڕێ و هاوبەشەکان و دراوسێکانی وەک خزمەتکارێک بۆ خوداوەند و پاشایەتی ئاسمان؟ لە بڕگەی پێشودا فێر بوویت (ئەو بەهرانەی کە وەریدەگرین) کە کاتێک ڕزگار بوویت خودا دیاری ڕۆحی پیرۆزی پێدایت(بەهرەکان) تا بە کارت بهێنێ لە بونیادنانی جەستەی مەسیح. ئێستا کاتێک ئاشکرادەبێت بەشێوەیەکی گشتی چۆن خودا دەستگیرۆیت دەکات لە بەکارهێنانت بە ڕێگایەکی داهێنەرانە بۆ وێناکردنی لە جیهان لەکاتێکدا تێدەکۆشی بەتێکۆشانی باش لە باوەڕدا.

پێکبەستەکان

ناوەڕۆک

Made with FlippingBook Digital Publishing Software