Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

57 • مەجنێپ یەناو نیناوڕەد یێل ەک یەییازرەب وەئ

) ئێمە بانگکراوین ۳:۳ یۆحەنا ۱( ئێستا دوای ئەوەی بوینە ڕۆڵەی خودا بەباوەڕ بە عیسای مەسیح وێنای خودا بین و هاوشێوەی ئەو بین و وەک ئەو هەڵسوکەوت بکەین و خەڵکانی ترمان خۆش بوێت وەک ئەوەی کە تیاماندا دەژی لێرە بێت لەسەر زەوی. ئێمە بانگ دەکرێین «پیرۆزان» پیرۆزانی خودا پاساو بۆهێنراوان بەباوەڕ لەڕێگەی باوەڕمان بە مەسیح. پیرۆزکراوان و شۆردراوان لە گوناهە بە خوێنی مەسیح. خودا دەیەوێ پیروزمان بکات (تایبەتمەندمان بکات بۆ ئەوەی ببینە هی خودا و بەکارهێنراو لەلایەن ئەو) لە هەموو لایەنێکی ژیانمان ، لە بیر و کردار و قسەکردن و ڕەوشت و پەیوەندیمان. بۆ خەڵکانی تر دەرخەین کە ئێمە سەر بە مەسیح و پاشایەتیەکەین لە کڵێسادا. وەک باوەڕووار پێویستە دەست بگرین بە پیرۆزی و ڕێگە بدەین بە ڕۆحی پیرۆز کە ئاوامان لێبکات کە باوک دەیەوێ کە لەسەری بین و ئەمە لەڕێگای ڕێکخستن لە قۆناغە جیاجیاکانی ژیانمان و بە درێژایی کات هەموو یەکێک لە ئێمە پێویستی بەوەیە فێربێت دەکات لە پیرۆز و ڕێزدا. چونکە خودا بانگی نەکردووین بۆ ژیانی خۆپەرستی و ئارەزووبازی، بەڵکو بۆ ژیانی نوێ و پیرۆز و جوان ژیانێک کە خودا شکۆدار بکات. سەرەڕای ئەوەش، بوینە باڵوێزی مەسیح و خودا ئێستا خەڵکانی تر ڕادەکێشێت لەڕێگەی ئێمەوە. لە کاتێکدا ئێمە دەدوێین دەربارەی عیسا وەک خوداوەند و ژیان پێشکەش دەکەین بەناویەوە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕدێنن. نامەکەمان باوەڕپێکراوتر دەبێت لەڕێگەی ڕەوشت و گوفتار و کردارمانەوە بێت. وە ئێستا ، وەک باڵوێزێک بۆی ، ئێمە بانگکراوین بۆ وێنای بەرژەوەندیەکانی و مزگێنی بدەین بە ووشەکانی و هەڵسوکەوت بکەین بەشێوەیەکی جیاواز لەوانەی کە نایناسن. لەبری ئەوەی کە وێنای جیهان بین، ئەو گۆڕانکاریە دەرخەین بۆ خەڵک کە تیاماندا ڕوویداوە وە چۆن بووین بە سوپاسگوزار. ئێمە باڵوێزی مەسیحین ژیانی شەڕەنگێز و خراپمان دەگۆڕین بە ژیانی خواپەرستی کە ڕێز دەبەخشێتە خودا و خەڵکانی تر بەشداری پێدەکەین لەو ژیانەی کە عیسای مەسیحی خودا ڕزگارکارمان پێیداوین. چونکە ئێمە دروستکراوی ئەوین لە مەسیحدا تا شکۆی بدەینێ لە ڕێگای کرداری چاک کە پێشتر دایڕشت تا دەستی پێوە بگرین. بۆ خزمەتکردن خۆشەویستی خەڵکانی تر و دەربارەی چیرۆکەکەی دەدوێین و خەڵکانی تریش بانگ دەکەین بۆ بەشدار بوون لەگەڵمان و بەتایبەتی خێزان و هاوڕێکانمان. ئەوە ڕوونە کە لە پێشکەشکردنی پاشایەتی خودا ناتوانین جیای بکەینەوە سۆز و بەزەیی و دادگەری. لە یاسا کتێبیەکەدا پێویستە لەسەرمان دەپێشخەریەک وەرگرین وەک کڵێسا لە سۆز و بەزەیی و دادگەری. سۆز وێنای خۆشەویستی و خودایە بۆمان کە دەڕوات لەڕێگای دروستکردنی خواست تیاماندا بۆ ڕزگاری خەڵکانی خراپ کە ئەزموونی ژیانی نوێ بکەن. بەزەیی بریتیە لە هەڵوێستمان لە ئاست خەڵکانی دڵشکاو و کۆمەڵگای تێکشکاو. ئەمە وامان لێدەکات کە عەقڵیەتی لۆمەکردنی خەڵک تاوانبارکردنیان تەرک بکەین. تەنانەت کاتێک خەڵکانێک لە دۆخی خراپدا بن بەهۆکاری حەزی خراپیان، بەزەیی واما لێدەکات بەسۆز بین لەگەڵیان شێوەیەکی باشتر لەوەی کە شایستەیانە. ئەمە ئەو ڕێگایەیە کە خودا لێمان دەڕوانێت لەڕێگەی کەسێکی ترەوە کاتێک لەژیانێک دەژین لێی دورە. ــ ئیفریم سمیس. دوای سەردەمی کڵێسای سپی پێست و کڵێسای ڕەش پێست بونیادنانی کۆمەڵگای خۆشەویست لە جیهان لەهەموو جیلەکان ٥۹ لا ۲۰۱۲ سان فرانسیسکۆ، کلیفۆڕنیا ، جوسی باس

Made with FlippingBook Digital Publishing Software