Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 62

خودا بیت، تۆ پیرۆزیت ، پیرۆزکراویت لە خودادا. بیر لەو ڕێگەیە بکەرەوە کە ئێستا هەڵسوکەوتی پێ دەکەیت، و چۆن دەدوێیت و کرداری پێدەکەیت لەگەڵ خەڵک. و چۆن پەیوەست دەبیت بە بە تاکەکانی خێزان و هاوڕێکانت، و چۆن گرنگی دەدەیت بەخەڵکانی تر. داوای هێز و دانایی بکە لە ڕۆحی پیرۆز تا بەشێوەیەک بژیت زیاتر سازگار بیت لەگەڵ بانگەوازی خودا و لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندیت هەیە لەگەڵیان. ئەو بابەتانە چین کە پێویستە بوەستیت لە ئەنجامدانیان، بابەتگەلێک کە ئەزمونت لەگەڵ مەسیح ڕادەگرێ و تێگەیشتنی هەڵە لەلای خەڵکانی تر ناهێڵی لەوەی کە پەیوەستە بە شاهێدی دانەکەت؟ بەوشێوەیە وەک باڵوێزی مەسیح، تۆ بانگێشت کراویت تا وێنای مەسیح و پاشایەتیەکەی بیت لەهەموو ئەوەی کە دەیڵێیت و دەیکەیت. ئەو ڕێگەیە چیە دەتوانی بەهۆیەوە پەیوەندی و کرداری چاکت هەبێ لەگەڵ خەڵکانی تر ئەوەی کە بەهۆیەوە وێنەیەکی ڕوون دەدەیت لەوەی کە مەسیح کێیە و پاشایەتیەکەی چیە؟ مەترسە لەوەی کە ڕاستگۆ بیت. وادەکات هەندێ بابەت بەتەواوی ڕاگریت یان دەستپێکردن لە ئەنجامدانی هەندێ شتێکی دیاریکراو یان گۆڕینی هەندێ ڕەوشت و پەیوەندی دیاریکراو. خودا ڕابەرایەتیت دەکات لە هەستان بە ئەنجامدانی هەر شتێک یان داوات لێبکات کە ئەوە بیکەیت لە زۆربەی کاتەکان یان لەگەڵ خەڵکانی تر. کراوەبە لە ڕۆحدا له کاتێکدا ئەو وەک پیرۆزێک و باڵوێزێک لەگەڵت دەدوێت و ئەوە بکە کە پێت دەڵێت. بیرت بێت کە خواپەرستی بە سانایی بریتیە لە گوێڕایەڵی دووبارەی ڕۆژانە بە ڕێگای جیاواز. وەڵامی خودا بدەرەوە و ئەو لەگەڵت ئەدوێت. و لە ناسنامەی نوێت بژی وەک پیرۆزێک بۆ خودا و باڵوێزی مەسیح.

دڵنیایی

بەهۆی هێزی کاریگەری خودا تیامدا، دەتوانم هاوشێوەی خودا بم و وێنای بم وەک باڵوێز بەهۆی خۆشەویستیم و خزمەتم بۆ خەڵکانی تر.

نوێژ

) لاهوتی و فەیلەسوف نوسینەکانی کاریگەری هەبوو لە گەشەکردنی ٤۳۰ -۳٥٤( پیرۆز ئۆگستینۆس کڵێسا و شارستانیەتی ڕۆژئاوا. ئەو ئوسقوف بوو لە شاری هیبۆن(جەزائیری ئێستا) بە یەکێک باوکانی دیاری پیرۆزی کڵێسا دادەنرێت، وە لە بەناوباگترین بەرهەمەکانی «شاری خودا» و «دانپێدانان». نوێژی ئۆگۆستنیۆسی پیرۆز بۆ ناسینی خودا ئەی خوداوەند عیسا، ڕێمبدە کە تۆ خۆم بناسم و تۆش بناسم هیچ شتێکم ناوێ جگە لەتۆ. ڕێگەم بدە کە خۆم ڕەتکەمەوە و تۆم خۆش بوێت.

ڕێگەم بدە هەموو شتێک لەپێناوی تۆ بکەم. ڕێگەم بدە کە خاکەڕا بم و تۆ شکۆدار بکەم. ڕێگەم مەدە بیر لەشتێک بکەمەوە جگە لەتۆ. ڕێگەم بدە بمرم لەخۆمدا و لەتۆ بژیم. ڕێگەم بدە کە هەموو ئەوەی تۆ دەیڵێیت پەسەندی بکەم. ڕێگەم بدە خۆم ونکەم و شوێن تۆ بکەوم ، هەمیشە شوێنت بکەوم. ڕێگەم بدە لە خۆم دەرچم و وەک پەناگا بتگرم. و شایەنی پارێزگاری تۆ بم. ڕێگەم بدە بترسم ، ڕێگەم بدە لێت بترسم. ڕێگەم بدە لەنێو هەڵبژاردەکانت بم. ڕێگەم بدە متمانە بەخۆم نەکەم ، بەڵکو متمانەم بخەمە سەرتۆ.

ڕێگەم بدە ئامادە بم گوێڕایەڵت بم لەپێناوت. ڕێگەم مەدە بەهیچ شتێکەوە بلکێم جگە لەخۆت. ڕێگەم بدە هەژار بم لە پێناوت. بڕوانە لێم کە خۆشمەوێیت. بانگم بکە ئەتبینم، و چێژت لێدەبینم تاهەتایە.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software