Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

67 • مەشەش یەناو یۆب نیێڕەگەد یەیریگتشپ وەئ

ڕووندەبێتەوە چۆن خودا پلانی هەیە بەوەی گەشە بکەین لە کڵێسای ناوچەیی لەژێر دەسەڵاتی ڕابەرایەتی چاودێری بە خۆشەویستی و ملکەچی بۆ یەکتری تا تێبکۆشین لە تێکۆشانی باشی باوەڕ. مەسیح ئەیەوێت گەلەکەی یەکگرتوو بن و پەیوەستی یەکتری بن و ئێمە دەژین پێکەوە وەک گروپێک. هەفتانە کۆدەبینەوە بۆ پەرستش و یەکتر بینین لە وانەی کتێبی پیرۆز و گروپی بچوک بچوک بۆ بونیادنانی یەکتری. پێویستە باوەڕدارانی تر بناسین و خۆمانیان پێ بناسێنین. پێویستە فێربین بەوەی پێشوازی لەیەکتری بکەین لە ماڵەکانمان و گوێ لەیەکتری بگرین بە چاکی و یەکتری هان بدەین و ئێمە شوێنکەوتەی مەسیحین. وەک باوەڕداران ئێمە بانگکراوین کە بژین بە ژیانێکی مەسیحیانە و یەکتری بونیاد بنێین لەڕێگەی بەکارهێنانی بەهرە و خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و ڕەوشتمان. لەسەرو ئەوەشەوە ، پێویستە سوربین لەسەر خۆشەویستی یەکتر و کرداری چاک بکەین وە ئەو شتانە خراپانە ڕەت بکەینەوە کە پێشتر ئێمە پێیانەوەی پەیوەست بین پێش ئەوەی ببینە ڕۆڵەی خودا بە باوەڕ بەمەسیح سەرەڕای ئەوەی کە هەریەکێکمان ئەگەر هەیە بکەوێتە تاقیکردنەوە بە درێژایی کات، لە ژیانی ڕۆحی بۆ کۆمەڵگای مەسیحی کە دەستبگرێ بە پێوەرە ڕۆحیەکان بابەتگەلێک نیە کە نێردراوان لە نامەکانیان بۆ مەسیحیەکان باسیان کردووە ، وەک داوێنپیسی و قێزەونی و ئارەزوبازی و حەزی خراپ و چڵێسی. پێویستە لەسەرمان دورکەوینەوە لەهەموو ئەو شتانەی لەناومان دەبەن (ئەو بابەتانەی کە ڕۆیشتنە ڕۆحیەکەمان وێران دەکات) وەک توڕەیی و بوغز و کینە و بوختان و ووشەی ناحەز. وەک لە وانەی پێشتر فێربووین کە ئێمە بەڕاستی بوینەوه پیرۆزکراوی خودا و ئێمە بانگکراوین بۆ ئەوەی ببینە باڵوێزی مەسیح بۆ هەرکوێ بچین. ئێمە ئێستە ئەژین بۆ بونیادنانی ئەوانیتر لە خۆشەویستیان بۆ مەسیح نەک بۆ لەناوبردنیان و پەرت کردنیان. بەڵکو بە ئازادی ئێمە بانگکراوین بۆ بونیادنانی یەکتر و ئێمە نوێژ دەکەین بۆ یەکتر دەکەین و یەکتر هاندەدەین لە کڵێسا و شوێن ڕابەرە ڕۆحیەکانمان دەکەوین و ئەوان ئاڕاستەمان دەکەن لەڕێگای فێرکردن و نموونەکانیان. تێدەکۆشین وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا لە خۆشەویستی یەکتر و بۆ دروستکردنی ڕێگای نوێ بۆ ژیان و بیرکردنەوەو فێربین چۆن بژین بە بەزەیی و دڵسۆزی و خاکەڕایی و بانگەوازی و ئارامگری. وە پێویستە پێش هەموو شتێک تایبەت بین لە خۆشەویستی بۆ یەکتری و پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتری و بەمە مەسیح ڕەزامەند بکەین لەهەموو شتێک. ئەو پشگیریەی کە دەگەڕێین بۆی وانەی کتێبی پیرۆز وانەی شەشەم ئەم دەقانەی خوارەوە بخوێنەوە و بەکورتی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەرەوە کە پەیوەستن بە هەموو فێرکردنی کتێبیەوە. . لە چیرۆکی خودادا کاری باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز هەیە وەک ئەوەی کتێبی پیرۆز باسی ١ کردووە، و ئێمە هاوڕێی ئەو چیرۆکەین و بیری پێ دەکەینەوە لە “ لاهوتمان” وەک باوەڕدار بە مەسیح. ستایش و ووتاری پێدەدەین لە کۆبونەوەکانمان، شێوەی وەردەگرین لەڕێگەیەوە لە مەشقکردنمان و بانگی خەڵکانی تریش دەکەین لەڕێگەی شاهێدیدانمان. ئەم دەقانە بخوێنەوە و لە پاشکۆکان سەیری بکە “ چیرۆکی خودا: ڕەگ دانانی پیرۆزمان” وە وەڵامی پرسیارەکان بەرەوە. ئامانجە بنەڕەتیەکان: خۆشەویستی شاهانەی خودا.

ڕۆڵی باوک چیە لە چیرۆکی ڕزگاری و ڕزگارکردنی دروستکراوەکانی؟ ۱٥-۱۸ :۳ ا. یۆحەنا

Made with FlippingBook Digital Publishing Software