Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

پێشەکی

بەقوتابی کردن هاوبەشیکردن نیە لە زانیندا ، بەڵکو هاوبەشیکردنە لە ژیان.

جوان کارلۆس ئۆرتیس

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیانم لە ناوی عیسای مەسیحی گەورە! پێشەکی ئەمە خۆشیەکی گەورەیە بۆمان کە کتێبی لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشەت پێشکەش بکەین : ڕۆڵی خۆت بگێڕە لە پلانی ئاشکرای خودا وە ئەوەی کە تایبەتی کردین بۆ قوتابی و جەنگاوەرانی لە مەسیح. ئەم کتێبی لێکۆڵینەوەیە گوزارشتە لە پلانی دراماتیکیمان بۆ کتێبی پیرۆز ، نوسراوە بۆ سەرنجدان لە فێرکاریەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕەهەندە سەرەکیەکانی بۆ بەشداریمان لە چیرۆکە گەورەکەی خودا. ئێمە باوەڕی تەواومان هەیە بەوەی چیرۆکی جیهان ڕاستەقینەیە ە ئامانج و چارەنوسی تۆمارکراوە لە کتێبی پیرۆز ، کتێبی پیرۆز ڕوونی کردۆتەوە خودا ژیانی دەست پێکرد و ئافرێنەری بوونە. وە بەڵێنی دایە ئیبراهیم کە نەوەیەکی بۆ بنێرێت و نەتەوەکانی سەر زەوی بەو پێرۆز ببن. خودا خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست ، ئەوی گەلەی کە مەسیح لەڕێگەی ئەوەوە هات ، خودا مەسیحی هەڵبژارد وەک خزمەتکارێک کە بێت بۆ جیهان کە مردن لەناو ببات و نەفرەت کۆتایی پێ بهێنێت و بەڵێنی خۆی لەگەڵ مرۆڤ بباتە سەر. لە ڕاستیدا مەسیح لە گەلی ئیسرائیل لەدایک بوو ، وە ئێمە دەزانین ئەو کێ بوو : عیسای ناسیرەیی ، قوربانیدەر و پاشا. کتێبی پیرۆز گەواهی شکۆی مەسیح دەدات ، ئەو کەسەی کە پلان و شکۆی باوکی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ئاشکرا کرد ، ڕزگاری کردین لە گوناهەکانمان بە مردنی خۆی لەسەر خاچ و هەڵسانەوەی لە نێو مردووان ، ئەوەی کە وەڵامی هەموو شتێک دەداتەوە لە هاتنەوەی دووهەمی. کاتێک پاشتگەز دەبینەوە و باوەڕ بە عیسا دەهێنین وەک خوداوەند و ڕزگارکار، ئەم چیرۆکە گەورەیە دەبێتە بابەتی ئێمە ، چیرۆکی خۆشەویستی و بەخشس ، درامایەکی سەرنجڕاکێش کە بانگمان دەکات کە بەشداری تێدا بکەین و لەگەڵ باوەڕداران بژین لە خێزانی خودا کە کڵێسایە. تێڕوانیێکی گشتی بۆ ئەم وانەیە : چۆن بە باشی تێبکۆشین لە تێکۆشانی باوەڕ ئەم کتێبە نوسراوە تا تێڕوانینێکی گشتی ڕوون و ئاسان پێشکەشی خوێنەر بکات و درکی پرسیارە گرنگەکان و توانای تێگەیشتنی لەم چیرۆکە هەبێت، بۆ یارمەتیدانت بۆ تێگەیشتنی و بۆ ئەوەی بزانیت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ خودا و خەڵکیش دەکەیت لە ژیانی ناو کڵێسا. ئامانجی ئەم کتێبە ئەوەیە کە گەشە بکەیت ، وەکو بەوەڕدارێکی ووروژاو بۆ گەشەکردن ، نۆ وانەی تەواوەتیە ، ڕوونکردنەوەی پێکهێنەرە سەرەکیەکانە بۆ چیرۆکەکە ، وە گفتۆگۆ دەکەین هەموو وانەیەک بە چاودێری کە پێی دەگەیت وەکو پێکهێنەرێکی نوێ لە چیرۆکی گەردوونی خودا. ئەم وانانەم بە تایبەتی نەخشەکێشاوە کە یارمەتیت بدەن لە بەردەوامێتی بنەماکانی باوەڕ و ڕەوشتی مەسیحی وەک چۆن پۆڵسی نێرداو لە نامەی بۆ شاری ئەفەسۆس ڕوونی کردۆتەوە. ئەمەی خودارەوە ناوەڕۆکی وانەکان و باسێکی کورتە بۆ هەر وانەیەک. بە ناونیشانی ئەو داستانەی کە خۆمانی تێدا دەبینین: پێکەوەبەستنی چیرۆکەکانمان وانەی یەکەم لەگەڵ چیرۆکی خودا ، ئەم وانەیە یارمەتت دەدات لە زانیندا کە خودای گەردوون ، خوداوەند خودای

7

Made with FlippingBook Digital Publishing Software