Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

73 • مەشەش یەناو یۆب نیێڕەگەد یەیریگتشپ وەئ

نوێژ

) ڕابەر و وتاربێژی کڵێسای ئیتالیا بوو. کۆمەڵێک خەڵکی ۱۱۸۱-۱۲۲٦( پیرۆز فرانسیس ئیسیزی ڕێکخست بۆ مزگێنیدان ، و ژیانێکی هەژارانە ژیا لەپێناوی مەسیح و خزمەتکردنی خەڵکانی تر کە ناونرا بە ڕێکخراوی فرانسیسکانی. بەهەمان شێوە یارمەتی ڕێکخستنی کۆمەڵێکی تری دا لە ژیانیدا و یەکێکە لەو مەسیحیانەی کە زۆرترین ڕێزی هەیە لە مێژوودا. نوێژی تەرخانکردن بۆ پیرۆز فرانسیس ئیسیزی ئەی خوداوەند بمکە ئامرازی ئاشتیت

لەهەرکوێدا بوغزم دۆزیەوە، پێم ببەخشە تا خۆشەویستی بڕۆێنم لەهەر کوێدا خراپەکاریم دۆزیەوە، پێم ببەخشە تا لێخۆشبوون بڕۆێنم. لەهەر کوێدا جیاوازیم دۆزیەوە، پێم ببەخشە تا ڕێکەوتن بڕوێنم لەهەر کوێدا گومڕاییم دۆزیەوە ، پێم ببەخشە تا ڕاستی بڕوێنم لەهەر کوێدا بێهیوایم دۆزیەوە ، پێم ببەخشە تا هیوا بڕوێنم لەهەر کوێیەکدا دڵتەنگیم دۆزیەوە ، پێم ببەخشە تا دڵخۆشی بڕوێنم گەورەم... من ناگەڕێم بەدوای بەڕێزیدا، بەڵکو دەمەوێ ڕێز ببەخشمە ئەوانی تر من ناگەڕێم تا ناسراو بم ، بەڵکو دەمەوێ لەوانیتر تێبگەم ناگەڕێم بەدوای ئەوەی خۆشویستراو بم ، بەڵکو من ئەوانم خۆش بوێت چونکە لە بەخشیندا دەتوانم وەریگرم و لە لەدەستداندا دەتوانم بەدەستی بهێنم وە لە لێخۆشبووندا لێخۆش بوونی خۆمان بەدەست دەهێنین وە لە مردندا ژیانی هەتاهەتایی بەدەست دەهێنین

دان داڤیس. گەڕانی سۆرجۆنەر ۹٥ لا ۲۰۱۰ ، ویشیتا ، کنساس؛ پەیمانگای خزمەتی سەردەمی

هاوارێک لە دڵەوە بۆ خودا ا

ئەی خودای ئەبەدی و باوکی خوداوەند عیسای مەسیح، سوپاست ئەکەم چونکە منت دانا لە جەستەی مەسیح. سوپاست دەکەم چونکە ناچار نیم ژیانێکی مەسیحیانە بەتەنها بژیم و بەبێ هاوکاری ئەوانەی کە خۆشیان دەوێیت و هەوڵی ڕەزامەند کردنت دەدەن. سوپاست دەکەم لە پێناو بونیادنانی گەلەکەت لە کڵێسای ناوچەیی و بوونی ڕابەر و چاودێر کە نموونەی باڵان بۆمان تا یارمەتیمان بدەن لە ناسین و زانینی خواست. بەخششم بەرێ تا ئارامبگرم لەگەڵ ئەوانیتر و لێیانەوە فێر بم و گوێ لە ڕەخنە و ئامۆژگاریەکانیان بگرم. یارمەتیم بدە بۆ سەرکەوتن بەسەر هەر هەوڵێک بۆ دورکەوتنەوە لێیان و وازلێهێنانیان. من پێویستم پێیانە بۆ ئەوەی کە ئەتەوێ. لەبەر ئەوە ئازەیتیم بەرێ تا بەردەوام بم لەگەڵیان و هەمیشە ژیانی هاوبەشم هەبێ لەگەڵیان و لێیان دورنەکەومەوە و وازیان لێنەهێنم. فێرم بکە لە ڕێگەی ڕابەرەکەمەوە و ئازایەتیم پێ ببەخشە و ئەزموونم زیاد بکە لەڕێگەی برایانی باواڕدار. من دەزانم لەڕێگەی هەموو ئەو شتانەوە گەشە دەکەم بۆ بەرزی ڕۆڵەکەت. سوپاست دەکەم ئەی خوداوەند بۆ دیاریەکەت بۆ خەڵک ، لە ناوی مەسیحی ڕاستەقینە ، ئامین. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر لێکۆڵینەوەکان بەشێکی تایبەت بە بابەتی نوسراو و www.tumi.org/sacredroots لەسەر ماڵپەرەکەمان هەیە تۆماری ڤیدیۆیی دان ل.داڤیس. ڕەگە پیرۆزەکان؛ کتێبی پێشەکی دەربارەی بەدەستهێنانەوەی نەریتی مەزن، کنساس: ۲۰۱۰ ، پەیمانگای خزمەتی سەردەمی

بۆ زانیاری زیاتر

Made with FlippingBook Digital Publishing Software