Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 76

گوێرەی کتێبی پیرۆز ، بێگومان شەڕی ئێمە دژی گۆشت و خوێن(مرۆڤ) نیە بەڵکو دژی هێزی ڕۆحیە کە کاردەکات لەڕێگەی خەڵک بەوەی کاری خراپ بکات لە دروستکراوەکانی خودا. بۆچی ئەم ڕاستیە گرنگە بۆ تێگەیشتن و جێبەجێی کردنی بە گوێرەی باوەڕداری نوێ لە باوەڕدا؟ کتێبی پیرۆز ڕوونە لە ڕووی جەنگی شەیتانەوە ئەمە وەک . ”چەکی شەیتانی نهێنی نهێنی نیە” ٢ ئەو جۆرە نیە کە حەزی لێدەکرێ لە هۆلیود لە وێنەگرتنی فلیمی ترسناک، کەسایەتی ناشرین و شەڕەنگێز کە لاواز و بێتاوانەکان ڕاودەنێت لە شوێنی تاریک و ماڵی ترسناک. دۆر لوتکەی چەکی شەیتانە کە زۆرترین چالاکی هەیە. قسەی بریقەدار کە وا دەردەکەوێت بێ زیان بێت و درۆ نەبێت و تەنانەت لێهاتووە لە متمانە. ئەم درۆیانە دەڵێن کە خودا بوونی نیە ڕۆح درۆیە و زانست بەتەنها دەتوانێت مرۆڤایەتی ڕزگار بکات لە ناسۆری. ئاشکرایە کە چەکی نهێنی دوژمنەکەمان نهێنی نیە بە ڕەهایی و سادەیی. ئیبلیس درۆزنە و باوکی درۆیە. بۆچی پێتوایە کە ئیبلیس درۆ و هەڵخەڵەتاندنی هەڵبژاردووە وەک چەکێکی بنەڕەتی لە کۆمەڵگاکەماندا؟ یەکێک لەو بابەتانەی . ”سەڕەڕای ئەوەی کە سەرکەوووی ، پێویستت بەوەیە تێبکۆشیت” ٣ کە نێردراوان جەختیان لێکردۆتەوە لە فێرکردنەکانیان ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بەوەیە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین لە چیرۆکی خودا. بە سانایی پێویستە بەرگری بکەین بەرانبەر شەیتان سەرەڕای ئەوەی خودا بەزاندی و سەرەڕای ئەوەی مەسیح بەسەریدا سەرکەوت لەسەر خاچ. سەرکەوتن بابەتێکی خودکار نیە. سەرەڕای ئەوەی کە خودا ڕزگاری کردین بە خوێنی عیسای مەسیح. ئەمە بابەتێکی پێویستە لەسەرمان کە ئەم سەرکەوتنە جێبەجێ بکەین بە پەسەندکردنی ڕاستی و ڕەتکردنەوەی درۆکان. ئێمە هەڵدەستین بەمە، دەگۆڕین لە ڕەوشت و پەیوەندی و هەڵوێستمان. خودا دەیەوێت باوەڕداران ملکەچی بن و دژایەتی شەیتان بکەن ، تەنها بەمە دوژمنەکە لێمان ڕادەکات. بۆچی پێتوایە کە خوداوەند سەرکەوتنمان دەداتێ تەنها دوای ئەوەی بەرنگاری هەوڵەکانی دوژمن بوینەوە بۆ ئازاردان و هەڵخەڵەتاندن و شکستمان؟ گەردون لە کاتی جەنگدایە بەهۆی شەیتان وە ئێمە جەنگاوەڕین لەو جەنگەدا. بێلایەنی ئەستەمە. ڕکابەرەکەمان شەیتان ڕابەرایەتی کۆمەڵێک بوونەوەری ڕۆحی و زیرەک دەکات. بێگومان شەیتان سروشتی کەوتووی جیهان و ئارەزووەکانی جەستەمان بەکاردەهێنێ بۆ دژایەتی کاری خودا، لەبەر ئەوە پێویستە وریابین لەدژی پلانەکانی بەهەمان شێوە پێویستە بزانین کە مرۆڤ دوژمنمان نین، سەرەڕای ئەوەی ئێمە ڕووبەڕووی مەترسی ڕۆحی دەبینەوە لەهەموو خولانەوەیەکدا. بێگومان خودا لەگەڵمانە و یارمەتیمان دەدات کە تێبکۆشین لە تێکۆشانی باشی باوەڕ بە گوێرەی هەوڵەکانی دوژمن. سەرەڕای ئەوەی مەسیح سەرکەوت بەسەر شەیتان لەپێناو باوەڕداران، تا ئێستاش پێویستە لەسەریان هەڵوێست وەرگرن بۆ دژایەتی دوژمن بۆ ئاگاداربوون و کۆنترۆڵ کردن لە ناخیاندا. پێویستە بە ئاگابین و چاودێربین چونکە ڕکابەرەکەمان(ئیبلیس) دەگەڕێت بۆ هەلێک تا ئازارمان بدات و هێرشمان بکاتە سەر و لەناومان ببات. ئەو دەگەڕێ بۆ ژاوەژاو ساردکدنەوەو هاڕینی باوەڕداران و لەناوبردنی ڕۆحیان لە شوێنکەوتوویان بۆ مەسیح. لەبەر ئەوە پێویستە لەسەرمان فێربین چۆن بەرەنگاری ئیبلیس دەبینەوە بە چالاکی و بەتوانا بین بۆی، و بەرگری لەخۆمان بکەین دژی هێرشەکانی. ڕێگە بدەین بە ڕاستی و متمانەی تەواو بخەینە سەر مەسیح. پێویستە ڕێ بکەین لە هێزی ڕۆحی پیرۆز و بچەسپێین لە ڕاستی باوەڕمان. بیرت بێت لە بڕگەی پێشودا (ئەو پشتگیریەی کە دەیخوازین) فربووین کە ئێمە پێویستە یەکترمان خۆش بوێت و ملکەچی یەکتر بین لە کڵێسای ناوچەیی، وە ئێستا زیاتر فێر دەبین دەربارەی ئەو دوژمنەی کە دژی دەجەنگین لە تێکۆشانی باشی باوەڕ.

ناوەڕۆک

Made with FlippingBook Digital Publishing Software