Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 80

کۆتایی

بە گوێرەی کتێبی پیرۆز، شەیتان و یەکەم دوو مرۆڤ لە یاسا و حوکمەکانی خودا لەجیهاندا یاخی بوون، یاخی بوونەکەشیان گەردوونی خستە جەنگەوە. کاتێک ڕەگەزی مرۆڤایەتی کەوت لە بەهەشتی عەدەن، خودا بڕیاریدا شەیتان و هەموو سەربازەکانی تێکبشکێنێ بە ناردنی ڕۆڵەکەی بۆ ئەم جیهانە. عیسا هاتە جیهانەکەمان بۆ تێکشکاندنی ئیبلیس و باجی گوناهە و ئامادەیی تەواوی پاشایەتی خودا. سوپاس بۆ خوا لە پێناو ئەوەی کە عیسای ناسری کردی لەم جیهانەدا، شەیتانی تێکشکاند و پاشایەتی خودا هات ئەوەی پێشکەشە بەهەموو باوەڕدارێک پێی. ئێستا دوای ئەوەی باوەڕمان بە مەسیح هێنا، ڕزگارمان بوو لە دەسەڵاتی تاریکی و گواستمانەوە ). بێگومان چوینە جەنگەوەو ئێمە جەنگاوەرین ۱۳ :۱ بۆ پاشایەتی ڕۆڵەی خۆشەویستی(کۆڕنسۆس لەو جەنگەدا. ئێمە بانگکراوین تا وێنای خوداوەندی سەرکەوتوو بین بەسەر هەموو هێزی شەیتان کە ئازاری دروستکراوەکانی خودا دەدات. هیچ کەس ناتوانێ بێلایەن بێت لەو جەنگەدا. ئیبلیس ڕکابەرەکەمان ڕابەرایەتی بوونەوەری ڕۆحی دەکات و دەیەوێ ژیانی خەڵک وێران بکات لە ڕێگەی فێڵ و گزیکردن. ئەم ڕژێمە جیهانیە کەوتووە کاردەکات لەگەڵ ئارەزووە ناوەکیەکانمان تا نکۆڵی ویستی خودا بکەین لە ژیانمان. بێگومان باوەڕداران بانگکراون بۆ عەقڵمەندی و وریایی تاوەکو شێوازی ئامانجی شەیتان بزانن کە بۆ لەناوبردنیانە. دەتوانین بەرەنگاری شەیتان بینەوە لەڕێگای ڕۆحی پیرۆز و نوسان بە ڕاستی ووشەی خودا. ڕەتی هەموو ئەو درۆیانە بکەینەوە کە بۆمان دێت. و خودا دیاریمان دەکات بۆ تێکۆشانی باشی باوەڕ. بێگومان گرنگی تەوەرەیی مەسیح لە تەواوی مێژوودا و مانای بوونی مرۆڤانەی پاڵمان پێوە دەنێ بۆ عیسای مەسیح، کە بەهۆیەوە کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە بەتەواوی لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی. وەک خزمەتکار بۆ ووشەکە. لێرەدا پێویستیەکی بەهێز هەیە کە خۆمان قایل بکەین لە چیرۆکی خودا دەربارەی سیانەک لەگەڵ دەرخستنی جیای بۆ ڕۆڵی سەنتەری بۆ مەسیح لە گەورەترین چیرۆکی مێژووی مرۆڤایەتی، چیرۆکی خودا کە بووە یەکێک تیاماندا بۆ ڕزگارکردنی جیهان. بێگومان بیرۆکەی ڕزگاری خودا بۆمان پێویستی بەوە نیە کە بگێڕدرێتەوە وەک نامەیەکی سەنتەری بۆ کڵێساکەمان نە لەڕێگای بابەتە خۆشەکان یان ووتە هاندەرەکان یاخود هەر ووتارێکی چارەسەری گەورە. ئەمە ڕێگای تەنها نێردراوان نیە بۆ خوێندەوەو ووتاری کتێبی پیرۆز، بەڵکو ڕێگای باوکانی یەکەمینەکانە و بەشێوەیەکی گشتی کڵێساکان کە پراکتیزەی پەرستنی ئێستایی لەسەر بنەمای بۆماوە لە باوکانی یەکەمەوە. ڕۆبەرت ئەی وێبەر پەرستنی داهاتوویی کۆن: ڕاگەیاندن و گێڕانەوەی چیرۆکی خودا. ۱۲۱ لا ۲۰۰۸ ، گراندەر ئەبیدس: نوسینی بیکر پاشکۆی تایبەتی تێدایە بەم وانەیە کە پێویستە لێیبکۆڵیتەوەو بیری لێبکەیتەوە: )۱۱ لاهوتی مەسیحی سەرەکەوتوو(پاشکۆی )۱۲ کریستۆس ڤیکتۆر: بینینی تەواوەتی و شاهێدی بۆ ژیانی مەسیحی (پاشکۆی )٤ عیسای ناسری: ئامادەیی داهاتوویی(پاشکۆی )۲۲ عیسای مەسیح بابەت و تەوەری کتێبی پیرۆز (پاشکۆی )۲۳ هەستە ئەی خوداوەند! حەوتەوانەی لیکۆڵینەوە لە خودا و داواکردنی ڕووی(پاشکۆی

پاشکۆکان

بنەمای سەرەکی

خۆشەویستان لە لاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەکانتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت ، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software