Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 82

وەک ئەندامێک لە حکومەتێی نوێ، شانازی بکە بە دەسەڵاتی نوێ لە پاشایەتی خودا وەک ڕۆڵەی ) ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بۆ ئێمەیە ، بەڵام پێویستە فێربین چۆن بەرەنگاری ۱۳ :۱ ئازیز(کۆلۆسی دوژمنەکەمان دەبینەوە و بچینە تێکۆشانی چاک و بجەنگین وەک جەنگاوەر لەم جەنگەدا. بیر لەو بوارانە بکەرەوە بانکراوی بۆی بۆ وێناکردنی مەسیحی سەرکەوتوو، لەناو خێزانەکەت، لەناو هاوڕێ و دراوسێکانت، لە کارەکەت و ئەو مرۆڤانەی دەیانبینی. تۆ ئێستا سەربازی لە ) و تۆ بانگکراوی بۆ وەستان لەسەر ئەرزی واقع بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ۱-۸ :۲ تمۆساوس ۲( مەسیح هێرشە بەردەوامەکانی دوژمنەکەمان. یەکێک لەو شتانەی کە پێویستە فێری بین لەم جەنگەدا ئەوەیە کە هەڵسەنگاندن بکەین لەنێوان ووتەکانی ناحی خۆمان لەگەڵ فێرکاریەکانی ووشەی خودا. نەک ئەو دۆخەی کە ڕوبەڕوومان دەبێتەوە بەڵکو ئەو بیرۆکانەی کە بە خۆمانی دەڵێین کە کاردەکات و کاریگەری دەبێت لەوەی هەستی پێدەکەین و چۆن هەڵسوکەوت دەکەین. پێویستە لەسەرمان ئێستا فێربین کە بە خۆمانی بڵێین دەربارەی ڕاستی ئەو جەنگە گەورەیە، دەربارەی ناسنامەمان و دەربارەی سەرکەوتنی مەسیح و دەربارەی ئەو سەرچاوانەی کە خوداوەند پێشکەشی کردوین بۆ یارمەتیدانمان لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن. بەوەی ئەو بیرۆکانەی کە هەواڵی پێدەدەین بە خۆمان (ئەو شتانەی کە باوەڕمان پێیەتی) هەڵسوکەوتمان دیاری دەکەن. پێویستە فێری نەریتی نوێ بین بەتەواوی تا بە خۆمانی بڵێین. پێویستە فێربین کە هاوڕا بین لەگەڵ خودا و دڵنیا بین لە سەرکەوتنی عیسا بەسەر هێزی شەڕ، باوەڕداربین بەوەی شەیتان هەڵدێت بە ملکەچ بوونمان بۆ خودا و بەرەنگاری درۆ شەڕەنگێزیەکان دەبینەوە. دەست پێبکە ئێستا (ئەمڕۆ) کە داوا لە ڕۆحی پیرۆز بکە کە دەرتبهینێت لەو درۆیانەی کە تۆ بەڕاستت داناوە. بڕیار بدە بەشێوەیەک بژی کە بونیاد بێت لەسەر ڕاستی ووشەی خودا و سەرکەوتنت لە مەسیحدا. نەک لە ڕێگای دەستلێدراو و هەستپێکراو. هەندێ کاتت لێ دەبات تا فێری نەریتی نوێ دەبیت بۆیە ئارام بگرە. کاتێک کە دڵنیا بوویت لە بەدەستهێنان و ڕاگەیاندنی ئەو سەرکەوتنەی کە هەتە لە مەسیح. کاتێک بەهێز بوویت، لەوەی کە وات لێدەکات زۆرترین چالاکیت هەبێ لەجەنگی ڕۆحی. دەست پێبکە ئەمڕۆ و داوا لەخوا بکە کە هێزت بداتێ لە کاتێکدا ئامرازی نوێ و نەریتی نوێ و شێوازی نوێت هەیە لە بیرکردنەوەدا. تۆ لەو سەرکەوتندا دەژیت کە مەسیح تیایدا سەرکەوت کاتێک ئەوە دەکەیت. ڕێگە بگرە لە ساردبونەوەو بێزای سۆزداری و گەشە بکە بۆ پێگەیشتن لە ژیانی مەسیحیانە.

دڵنیایی

دوژمنێکم هەیە کە هەوڵ دەدات لە گەورەیم کەم بکاتەوە کە کار لە پاشایەتی بکەم، لەبەر ئەوە سەرم سوڕ نامێنێ کاتێک تاقیکردنەوەکان دێت.

نوێژ

) لەدایک بووە لە فەڕەنسا و لەوکاتەدا ڕابەری کڵێسا بوو لە ۱۰۳۳-۱۱۰۹( ئەنسلیم کانتربری لە ئینگلتەرا. کە ناوی «دامەزراوەی سکۆلاستی» بوو بەهۆی کاریگەری لە لاهوتدا. ئەو بەناوبانگ بوو بە دەستەواژەی دروستکار»بەڵگەی بوونی» (شیکاری بۆ بوونی خودا). نوێژی ئاڕاستەکردن، ئەنسەلم خوداوەند و خودام دڵم فێرکە ئەو ڕۆژە لەکوێ و چۆن بتبینێ، لە کوێ و چۆن بتدۆزێتەوە. تۆ ژیانت پێ بەخشیوم و دروستت کردوم لە سەرەتاوە، وە بەخششت پێداوم

Made with FlippingBook Digital Publishing Software