Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

لە تێکۆشانی باوەڕدا باش تێبکۆشە • 86

بێباوەڕ، باوەڕدارێکی تازە لەوێ بوو هەندێ گومانی هەبوو دەربارەی بابەتە ڕۆحیەکان. هاوڕێکەی دێبی ڕالف گوێی لە چیرۆکی دێبی دەگرت کە باسی باوەڕی خۆی بۆ دەکرد، کە چۆن مەسیح لەسەر خاچ مرد تا باجی گوناهەکانی مرۆڤایەتی بدات ، هێزی دوژمنی بەزاند ئەوەی کە مرۆڤی توشی ترس و مەرگ کرد. “ چی دەڵێی ئەی دیبی؟ ئایا باوەڕت وایە ئێمە لە جەنگی ڕۆحی دەژین؟ دێبی وەڵامی دایەوە “بەڵێ” کتێبی پیرۆز دەڵێت گەردوون بەتەواوی لەکاتی جەنگدایە و دوژمنی ڕاستەقینە ئیبلیسی شەڕەنگێزە و هیچ کەسێکی ترمان نیە، ئەوەی خەڵکی هەڵخەڵەتاند بە درۆکانی و وای لێکردن لەخودا یاخی بن و ئازاری یەکتری بدەن” “ نازانم ئایا تۆ دەتوانی ئەوە پشتڕاست بکەیتەوە ئەی دێبی. ئایا دڵنیای کە جەنگی ڕۆحی هەمووان دەگرێتەوە؟ وادەردەکەوێت لە چیرۆکی خەیاڵی هۆلیۆد دەچێت!” ئامۆژگاریت چیە بۆ دێبی بۆ وەڵامدانەوەی هاوڕێکەی ڕالف دەربارەی ڕاستی جەنگی ڕۆحی؟ . ”درۆ کوشندەترین چەکە لە جیهان و لەناوبەرترە لە بەهێزترین موشەک” ئەم بۆچونی یەکێک ٢ لە باشترین مامۆستاکانی کتێبی کە جیهان ناسیبێتی، قەشەی دکتۆر جۆن ستوت. ئەو زۆر مانای کتێبی پیرۆز دەزانێ و باوەڕی وایە کە ئەو جەنگە ڕۆحییەی کە ڕوبەڕوی هەموو قوتابیەکی مەسیح دەبێتەوە بنەمای جەنگە لەپێناوی ڕاستی، واتە ئەوەی لە ڕاستیدا شیکردنەوەی جیهان و ژیان و بابەتەکانی داهاتووە. دەڵێت ڕاستی کتێبی پیرۆز (ووشەی خودا) وامان لێدەکات بتوانین درۆکانی دوژمن ئاشکرا بکەین کە پێی هێرشمان دەکاتە سەر و وەستان لەدژی. ڕات چیە لەسەر ئەم دەستەواژەیە: “درۆ کوشندەترین چەکە لە جیهان” ئایا دەتوانی بیر لە هەندێ نموونە بکەیتەوە لە مێژوودا دەربارەی درۆ کە خەلک وابیریان کردبێتەوە کە ئەمە بەرەو کاری چاک دەڕوات دواتر دژی یەکتر بەکارهێنرابێت و تەنها خەڵک ئەو درۆیانەیان پەسەند کردبێ لەبری ڕاستی؟ . »تا زیاتر بەکاری بهێنم ، باشتر بەکاری دەهێنم” هەمووان دروستکراوین خاوەنی ئەو نەریتانەین ٣ کە یەکێکە لە زۆرترین تایبەتمەندیە سودبەخشەکان کە مرۆڤ هەیەتی. بنەماکە لە مەبەستێکی سادەیە. تا زیاتر ڕەوشتێک یان بیرۆکەیەک یان مەشقێکی دیاری کراو بکەی، ئەوا ئاسانتر دەبێت بۆ دووبارە کردنەوەی، وە هەمیشە دەبێتە کەسێکی زۆر باش لە دووبارەکردنەوەی. وە بەهەمان شێوە ، خودا هەندێ نەریتی پێداوین کە شێوەی ڕۆحیمان دەکێشێت(لە زۆربەی کاتەکان پێی دەڵێن ڕژێم) کە توانامان زیاد دەکات لە دژایەتی دوژمن. تا زیاتر فێری بنەما ڕۆحیەکان بین(وەک نوێژ و خوێندنەوەو وانە و لەبەرکردنی دەقەکان و ژیانی هاوبەش لەگەڵ باوەڕدران و پەرستن) زیاتر بەهێز و شارەزا دەبین لە درۆکانی دوژمن زۆر بە ئاسانی و بەرەنگاری بکەین بە باوەڕ. بخوێنەوە. ئەم دەقە چۆن یارمەتیمان دەدات لە تێگەیشتنی توانمان لە گەشەکردن و ۷-۹ :٦ گەڵاتیە پێگەیشتن لە مەسیحدا لە ڕێگای مەشقکردنی چەسپیو جێگیر لە ڕێگای بنەما ڕۆحیەکان؟ لە خولی ڕابردوو (ئەو دوژمنەی کە دژی دەجەنگین) فێربووین دەربارەی سروشتی دوژمن. لەم وانەیەدا فێر دەبی چۆن «چەکی تەواوی خودا» بەکاربهێنی ئەو چەکەی کە خوداوەند پێی داوین بۆ تێکۆشان لە تێکۆشانی باشی باوەڕ. بێگومان سروشتی ڕاسەی ژیانی مەسیحی بریتیە لە جەنگ. نەک دژی مرۆڤ، بەڵکو دژی هێزی شەڕەنگێزی ڕۆحی ئەوەی بەرەنگاری کردەوەکانمانە چونکە ئێمە سەر بە مەسیحین. پێویستە سەرمان سوڕ نەمێنێ هەرگیز لەوەی کە دوژمن ماندوو نابێت و هەمیشە هێرشمان دەکاتە سەر و زۆر بەتوندی. بێگومان خودا چەکی گونجاومان دەداتێ، پێداویستی تەواوەتی لە چەکی ڕۆحی تا بەکاریبهێنین لە جەنگی ڕۆحی. وێنەی ئەو ململانێیەی کە تیایدا دەژین تەواو دەبێت لەسەر ئەوەی ململانێیە لەگەڵ هێزێکی ڕۆحی کە دەیەوێ باوەڕمان لەناو ببەین و واز لە مەسیح بهێنین و بیگۆڕینەوە بە ئارەزووی جیهان و جەنجاڵیەکەی. کتێبی پیرۆز وێنای درۆکانی دوژمن دەکات بەوەی کە تیری گڕدارە، تیری شەڕەنگێز کە دەتوانرێ بە بکوژێرێتەوە بەهۆی پێداویستی باوەڕ. ئەگەر باوەڕمان وێنا کرابێ بە سپەرێک کە بمانپارێزێت لە « شەڕەنگێز» لە خودی شەیتان. عیسای خوداوەندمان، جەنگاوەرە ئەوەی شەیتانی بەزاند لە

ناوەڕۆک

Made with FlippingBook Digital Publishing Software